|
|
|
||||||||||
|
بۆ یهکههمجار لەسوید کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش له‌مه‌ڕ ئاینه کوردییه‌کان ڕێکخرا
ئینسیاتیڤی کورد له سوید له‌گه‌ڵ ده‌زگای ABF Sörmland
ڕۆژی 12/ 2/ 2011 به‌هاوکاری
کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی له ئێسکلیستوونا، فیدراسیۆنی یارسانی له سوید، کۆمه‌ڵه‌ی
گۆران له ئێسکلیستووناو یه‌کێتی مامۆستایانی کورد ــ که‌رتی ئێسکلیستوونا
کونفرانسێکیان ڕێکخست له یه‌کێک له‌هۆڵه‌کانی
Munktellarenan
ی شاری ئێسکلیستوونا بۆ که‌سانی شاره‌زاو پسپۆر
له‌خودی ئاینه کوردییه‌کانی زه‌رده‌شتی، ئێزدی، یارسانیو عه‌له‌وی تێیدا هه‌ریه‌ک
له به‌ڕێزان ئه‌نداز حه‌وێزی، جه‌نگیزخان حهسسۆ، فه‌همی کاکهییو مونزر جه‌م
به‌کورتی له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ئاینه‌کانیان دوان که هه‌ندێکیان تا ئه‌وڕۆژه
نه‌ته‌نها بۆ که‌سی جیاواز له‌وان (له‌به‌ر ههرهۆیهکبێت) ئاشکرا نه‌بووه
به‌ڵکوو له‌هزری خودی شاره‌زاکانی لایه‌نه‌کانیاندا گومان له جیاوازی ڕه‌وش
هه‌بوو.
له‌و کۆنفرانسه‌دا دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی پێکرا. یهکهههم ئه‌وه‌بوو مرۆڤی سویدی
یان ئه‌ورووپی له‌وه بگه‌ێنن که کورد به‌گشتی موسوڵمان نین به‌ڵکوو له‌نێویاندا
ژماره‌یه‌ک ئاین هه‌ن بناغه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژانی باستانیی نه‌ته‌وه‌ی
کورد. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌سانی پسپۆر له‌خودی ئاینه‌کان له‌و نهێنییانه دواون که
سه‌دان ساڵه ڵهترسی ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنییه‌کانی وه‌ک عه‌باسی، عوسمانی یان
سه‌فه‌وی، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌ترسی سه‌رانی تورک، عهرهبو فارس که
ئه‌مڕۆ حوکومڕانی وڵاتانی ده‌ڤه‌رن، سه‌رئه‌نجام له‌ترسی تاخمه کورده بیرتهسکو
توندڕه‌وانی موسوڵمان له‌ڕووی ئاینییه‌وه زۆر ناووناتۆره‌ی نابه‌جێیان خستووه‌ته
پاڵیان، ئه‌وان تا ئه‌مڕۆ نه‌یانوێراوه به‌ڕوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بیروباوه‌ڕی
خۆ ئاشکرا بکه‌ن. ئه‌مڕۆیشی له‌گه‌ڵدابێت، ئایندارانی کرستیان وای ده‌رده‌بڕن که ئیزدییهت ئاین نییه به‌ڵکوو تاخمێکن په‌یڕه‌وکاری هه‌ندێک نهریتو بیروبۆچوونی ده‌ڤه‌ری ئاوێته‌کراو به بیری کریستیانیو جوو. هه‌روه‌ک ئایندارانی موسوڵمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی به‌ناو زانای ئاینی وای ده‌رده‌بڕن که یه‌زدی، یارسانیو عه‌له‌وی تاخمگهلێکن له‌ئاین یاخی "مرتدین" یان کۆمهڵگهلێکن له هه‌ریه‌ک له ئاینه‌کانی زه‌رده‌شتی، جوو، کرستیانی، مانهویو گینۆستیکی هه‌ندێک زانیاری‌یان تێکه‌ڵ به ڕه‌وشی ئیسلامه‌تی کردووه‌و ناویان ناوه ئاین.
کاکڵه‌ی کۆنفرانسی ئاینه‌کان
سه‌ره‌تا ڕۆزا کورد به‌ناوی ئینسیاتیڤی کورد له‌سوید خۆشهاتنی به میوانان گوت،
ئه‌وجا سه‌رۆکی ئنسیاتیڤی کورد له‌سوید، به‌ڕێز عه‌زیز ئالش، له‌بری کۆمیته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر وتاری ئینسیاتیڤی خوێنده‌وه‌و خۆشهاتنی به پانێلگێڕو میوانان گوت‌و
سوپاسی ئه‌وانه‌ی کرد که به‌و ڕۆژه سارده‌و سه‌ختی هاتوچۆیه له‌ناوه‌ندی
ئه‌ورووپاوه هاتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و دۆستانه‌ی له شاره‌کانی تری سویده‌وه هاتوون
به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان له‌گه‌ڵمان به‌شداربن.
پێش ده‌سپێکی پانێل، پرۆفیسۆری ڕێزدار، جه‌لیلی جه‌لیل که لهڤییهناوه بوو
به‌میوانی کۆنفرانس، له‌وێدا هه‌ندێ له‌مه‌ڕ دیرۆکی کورد دوا تا ئه‌وئاسته‌ی
دێته‌سه‌ر باستانیبوونی ئه‌و ئاینانهو ڕاده‌ی په‌یوه‌ستی ئه‌وان به ڕه‌گه‌زو
بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه.
به‌ڕێز کوردۆ باکسی
که هه‌میشه سه‌رپه‌رشتیاری پانێله‌کانی ئینسیاتیڤ ده‌کات، سه‌ره‌تا ماوه‌یدا به
ڕۆشنبیری عه‌له‌وی به‌ڕێز مونزر جه‌م، ئه‌و وێڕای شیکردنه‌وه‌ی پایهگاو
ڕه‌وشه‌کانی بیروبۆچوونی عه‌له‌وییان، له وتاره‌که‌یدا جه‌ختی خسته سه‌ر ئه‌و
توندوتیژیو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی سه‌دان ساڵ عه‌له‌وییانی باکوور چه‌شتوویانه به‌ده‌ست
تورکانی عوسمانیییهوه هه‌روه‌ک زۆرجار دووچاری قهلاچۆکاری بوون به‌ده‌ستی
له‌شکری ئه‌وان. تورکیا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا دهیکۆشی بیروباوه‌ڕ به
"موسوڵمانانی عه‌له‌وی" بگۆڕێت‌و بیانکات به "موسوڵمانی سوننی" به‌ڵام به‌بۆنه‌ی
جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌وه ئه‌و پلانه سه‌رینه‌گرت. له‌و 72 ملیۆنه‌ی هاووڵاتی
ده‌وڵه‌تی تورکیان به‌لایکه‌مه‌وه %50یان عه‌له‌وی کورد‌و تورکن، هه‌روه‌ها پێی
له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که زۆریان لێ ئاواره بووه، بۆ نموونه له‌سویددا
به‌هازاران عه‌له‌وی ده‌ژین.
به‌ڕێز فه‌همی
کاکه‌یی که یه‌کێکه لهڕوناکبیرانی یارسان به‌ناویانه‌وه هاته گفت‌و به‌وه
ده‌ستیپێکرد که ئه‌وانیش وه‌ک عه‌له‌وی، یهزدیو زه‌رده‌شتییان، گرنگترین ڕه‌وش
له‌لایان باوڕه به ڕه‌وشی دۆنادوون، واته پاش مردنی مرۆڤێک ڕه‌وانی له‌گیانی
مرۆڤێکی تردا جێده‌گرێت، له‌وه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت؛ له‌ڕه‌وشی
یارسانیدا دۆژه نییه چونکه خودا که بهبووهێنهری مرۆڤه واته باوکێتی، ئه‌وجا
چی باوکێک هه‌یه منداڵی خۆی فڕێداته نێو ئاگرو بیسووتێنێت ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یشی
کردبێت، به‌ڵکوو ڕێنمایی ده‌کات بیخاته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست. ژماره‌ی کوردانی
یارسانی ده‌گاته دوو ملیۆن که‌س که زۆریان له‌ژێر زه‌برو باری قهلاچۆکاردا
ده‌ژین به‌تایبه‌تی له ئێران (بڕوانه
www.yarsan.se
).
به‌ڕێز ئه‌نداز
حه‌وێزی که‌خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماجستێره پاش له‌وه‌ی خۆی وه‌ک موگێکی زه‌رده‌شتی
به ئاماده‌بووان ناساند، به پێناسه‌ی ژیانی خودی ئاشو زه‌رده‌شت‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی
ده‌ستیپێکردو گوتی؛ سپیتمان زه‌رده‌شت له‌ساڵی 1001ی پێش عیسادا له‌وبه‌شه‌ی
کوردستان له‌دایکبووه که‌ئه‌مڕۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراندایه. له‌گوتاره‌که‌یدا
ئه‌وه‌یشی ئاشکراکرد که له‌مێژوودا یه‌کهه‌م په‌یامبه‌ر بووه ناوی بهههشتو
دۆژهی بهمۆڤایهتی ڕاگه‌یاندبێت، له‌کۆندا ئاینه‌که‌ی گشت پانتایی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی گرتبووه‌وه، تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش له هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانی ئێران،
هیندستان، پاکستان‌و ئه‌فگانستاندا سه‌ده‌ها هه‌زار زه‌رده‌شتی ده‌ژین، ته‌نانه‌ت
ده‌یه‌ها هه‌زار له‌وان ئاواره‌ی وڵاتانی جیهانی ڕۆژئاوا بوون، بۆ نموونه
له‌سویددا پتر له‌هه‌زار کوردی زه‌رده‌شتی هه‌ن. زه‌رده‌شت یه‌کهه‌م که‌سبووه
له‌مه‌ڕ چوار ڕه‌گه‌زی ژیان (با، خاک، ئاگرو ئاو) دوابێت. ناوی خودا له‌لای
زه‌رده‌شتییان "ئاهورا مه‌زدا"یه، واته "باڵاترین مژده" یان "خودای ڕاستی".
بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ئاینه وه‌ک گشت باره‌کانی تری ژیان بریتییه له‌دوو
ڕه‌گه‌زی چاکه‌و خراپه. له‌و ئاینه‌دا به ڕه‌گه‌زی چاکه ده‌گوترێت " سپێنتا
مێنۆ"و به ڕه‌گه‌زی به‌دکاریش ده‌گوترێت " ئه‌نگره مێنۆ" یان "ئه‌هریمه‌ن" بۆیه
ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه له‌جه‌نگێکی هه‌میشه‌ییدان.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی
سه‌رنجبوو له‌لای ئاماده‌بووان ئه‌و تێبینیهبوو که به‌ڕێز ئه‌نداز گوتی؛ کارگه‌ی
ئوتۆمبێلی "MAZDA"
ناوی "مازدا"ی له‌و مۆدێلی ئوتۆمبێله ناوه که‌ناوی خودای زه‌رده‌شتییانه، دیاره
که‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێز یان چاک‌و باش ده‌گه‌ێنێت. له‌پاش پشوویه‌کی 20 خولهکیو قاوه نۆشینێک، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاری ئێسکلیستوونا به‌ڕێز Jimi Jansson هاته سه‌ر سه‌کۆو دڵخۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی کۆنفرانسێکی ئه‌وتۆ گرنگ له‌شاره‌که‌ی ئه‌ودا ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها لهپهیڤکهێدا به‌خته‌وه‌ری نیشاندا به‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستکلیستوونا بریتیبووه له پێکهاته‌یه‌کی فره ئاینی‌و فره نهتهوهییو ئاواتی خواست گشت ئه‌وانه یه‌کسان ژیانێکی ئاسووده به‌سه‌ربه‌رن، ئاواتیشی خواست له‌و جۆره چالاکییانه له‌شاره‌که‌یدا درێژه‌ی هه‌بێت..
دوا پانێلیست
به‌ڕێز جه‌نگیزخان حهسسۆ بوو که یه‌کێکه له پێرانی پایه‌به‌رزی ئێزدییانو
ئێستا له‌شاری به‌رلین نیشته‌جێیه، له‌ده‌ستپێکدا ده‌ریبڕی که سه‌رده‌می ئاینی
ئێزدی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆیه به‌یه‌کێک له کۆنترین
ئاینه‌کانی جیهان ده‌ژمێرێت. گرنگترین خاڵ له‌لای ئه‌وان پاراستنی سروشته
به‌تایبه‌تی ئاو، ڕوه‌ک، زهویو با. زۆر به‌وردی ڕه‌وشی دۆنادوونیشی شیکرده‌وه
که له‌لای ئه‌وان وشه‌یه‌ک نییه پێی بگوترێت مردن چونکه ئه‌وه‌ی
لهکاردهکهوێتو له‌به‌رچاو نامێنێت هه‌ر له‌شه به‌ڵام ڕه‌وان هه‌رده‌م له‌گیانی
یه‌کێکه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ گیانی که‌سێکیتر. هه‌روه‌ها فه‌رمووی؛ سۆز‌و پاقژی
خوو گرنگترینی ڕهوشهکانه له‌لای ئێزدییان.
له‌و گوتاره‌یدا
که 30 خوله‌ک درێژه‌ی بوو ئه‌وه‌یشی ئاشکراکرد که %60 له‌بیروباوه‌ڕی ئه‌وان
له‌وانه‌ی ئیسلام ده‌چێت. ئه‌وه‌یشی ده‌ربڕی که به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده
سووکایه‌تی به مرۆڤی ئێزدی کراوه‌و هه‌رده‌م له‌ژێر زه‌بروزه‌نگدا بووه بۆیه
ناچاربوون خاکی خۆ جێهێڵنو ڕوو له هه‌نده‌ران بکه‌ن. ته‌نها له‌وبه‌شه‌ی کوردستان
که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیادایه، پێش ساڵانی 1980 نزیکه‌ی 70.000 تا 80.000
ئێزدی ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌یان له 800 که‌سی ئێزدی تێناپه‌ڕێت.
له‌کۆتاییدا پیر حهسسۆ گوتی: "نه هیچ ئاینێک ئامرازبووه بۆ ترس، نه مرۆڤی
خاوه‌ن باوه‌ڕی ڕاستی له‌ئاستی ترس‌دا ده‌ژی، چونکه مرۆڤ به‌خودی ئه‌و
سه‌ربه‌ستییه ئارام ده‌بێت که له‌ئایندا هه‌یه".
ئه‌نجامی کار
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی 5
کاژمێر بۆ کۆنفرانسێکی ئه‌وتۆ گرنگ‌و پڕپێز زۆر که‌مبوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌و
زانیارییانه‌ی له‌لای دۆستانی پانێلیست هه‌بوو بۆ هه‌ریه‌که‌یان ئه‌و ماوه‌یه‌ی
ده‌ویست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هێژایان توانیویانه له‌و ماوه که‌مه‌ی بۆیان
دیاریکرابوو به‌پوختی ڕه‌وشی ئاینه‌کانیان له ئاماده‌بووان بگه‌ێنن. هه‌روه‌ها
وه‌ک یه‌کهه‌م هه‌نگاو کارێکبوو پهسهدبوو له‌لای گشت ئاماده‌بووان. له‌لایه‌کی
تره‌وه، گرنگی ئه‌و کۆنفرانسه له‌وه‌دایه که له‌مێژووی کورددا ڕووینه‌داوه
که‌سانی پسپۆر‌و ڕۆشنبیر له‌خودی هه‌رچوار بیروباوه‌ڕه‌که تاوتوێی جۆرێک پرنسیپ
بکه‌ن ده‌رکه‌وت گشتلایهکیان تێیدا هاوبه‌شن. تا
ئه‌وڕۆژه زۆر له خاڵه‌کانیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا
(به‌تایبه‌تی موسوڵمانان) به ناجۆرو نامۆ ناوبراوه. پیری یه‌زدی "جه‌نگیزخان
حهسسۆ" له‌کۆتایی گوتاره‌که‌یدا فه‌رمووی؛ تاکو ئه‌مڕۆ وه‌مده‌زانی موویه‌ک
جیاوازی له‌نێوان ڕه‌وشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئێمه‌و ئاینی ئه‌م دۆستانه‌م هه‌یه،
به‌ڵام ئێستا بۆمڕوونبووهوه
ته‌نانه‌ت ئه‌و موهیشمان له‌نێواندا نییه.
ئه‌وه‌ی شایانی
ئاماژه‌یه یه‌کێک له ئاماده‌بووانی کۆنفراسه‌که خانمێکی پرۆفیسۆر بوو له‌بواری
ئاینه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان به‌ناوی
Lena Libäck
له‌وڵاتی نه‌رویژه‌وه هاتبوو شادومانی زۆری ده‌ربڕی بۆ ئه‌و چه‌ند کاژمێره‌ی بۆ
گوێگرتن له‌و کۆڕه به‌سه‌ریبرد.
سه‌رئه‌نجام پانێلیستان هه‌روه‌ها میوانانی گوێگر ئاواتیان خواست کۆنفرانسی تر
له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌وباره لهکاتو شوێن‌و وڵاتی ئه‌ورووپایی تر ببه‌سترێت. ئێمه‌یش
له‌کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئینسیاتیڤ به‌هه‌مان ئاواته‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاواتی
ئه‌وان بهێنینه دی...
تا دیداریتر به ئاسووده‌ییتان ده‌سپێرین.
ئینسیاتیڤی کورد له‌سوید
ــ 19/ 2/ 2011
پانێلستانی هێژا/
فه‌همی کاکه‌یی (یارسان)، ئه‌نداز حه‌وێزی (زه‌رده‌شتی)، جه‌نگیزخان حهسسۆ (ئێزدی)
کوردۆ باکسی
(پانێلگێڕ)و مونزور جه‌م (عه‌له‌وی)
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ـ ـ ـ ـ ـ
http://www.argun.org/2011/02/15/konferansa-li-ser-olen-kurdistane-li-swede-pek-hat/ http://www.voanews.com/kurdi/news/Aziz-Ali-Behsa-Konferansa-Olen-Kurdan-Dike-116351824.html |
|
||||||||||
|
|