e-mail

 

زه‌‌رده‌شت‌و ئاوێستا

په‌نده‌کانی رابه‌ندرانات تاگور

گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیشتیمانی په‌رت

دادگایی ئه‌نفال

گورگی ته‌ره‌

گۆڕه‌ جووله‌که‌

ماڵپه‌ڕی کوردی

ماڵه‌وه‌

 

 

ئامۆژگاری زەردەشت  بۆ مرۆڤ

ڕاستی بەگوێ ببیسه، بەئاوەز شیکەرەوە، بەدڵ خۆشت بوێ..

ئەی خەواڵووی تەوەزەل‌و بێئاگا هەستە ڕاپەڕە، لەکاتەکانی هۆشیاری‌و خەودا، لەکاتی خواردن‌و خواردنەوەتدا وتەی ئاهورایی پەخشکه.‌.

هەستە ڕاپەڕە وتەی ئاهورایی بێژە؛ بەسیەتی لاڵبوون‌و نەدرکانی وشەی ڕاستی.

پەندی پێشینیان

هەر لەبەر ڕاستگۆییمە.. کەم هاوڕێم‌

بەداگیرسانی مۆمێکی تر، هیچ نادۆڕێنیت

زمان ئێسکی نییە، بەڵام ئێسکی پێ دەشکێت

دەمەقاڵێ لەگەڵ گێلدا مرۆڤ دەتخاتە ڕیزی ئەو

دەمەدەم لەگەڵ گێل مەکە چونکە ئەنجامی نابێت

ئەوکەسەی بزانێت بۆ شتێک نازانێ، دەبێته ‌زانا

لەپشت گشت داهێنانێک مامۆستای داهێنەر هەیە

گرەو لەگەڵ کەسێک مەکه هیچی نەبێت بیدۆڕێنێ

گەر ڕاوێژ بەدانا بکەیت نیوەی هۆشی خۆیت پێ دەبەخشێت

دوای کەسێکی دۆڕاو مەکەوە تا ئەوەیشی پێتماوە نەیدۆڕێنیت

ئەوەی توانای دزینی هێلکەیەکی هەبێت، دەکارێت گایەکیشی بدزێت

مەرج نییە لەبۆ گوتارێک زۆرشت بزانیت، بەڵام مەرجە هەندە بڵێیت که ‌دەیزانیت

لەچڵەدارێک ملیۆنان چیلکەی شقارتە دروست دەبێێت، بەڵام بەتاکە یەک چیلکەی شقارتە ملیۆنان دار دەسووتێ

گەشبین ئەومرۆڤەیە کە‌ ڕووناکی پەنهان دەبینێت‌و ڕەشبین ئەوکەسەیە کە باوەڕی تەنانەت بەو ڕووناکییەیش نییە‌ کە دیبینێت

وته‌ی نه‌سته‌قی زاناو دانایان ( له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ وەرگێڕدراوە )

هەڵەی تۆ نییە هەژار لەدایک بووبیت، بەڵام هەڵەت ئەوەیە بەهەژاری بمریت!

بیل گێتس

ئەو ڕۆژەی بێکێشە بەسەری دەبەێت، سوور بزانە تۆ لەسەر ڕەوتی ڕاست نەبوویت!

سوامی ڤیڤیکاناندا

هیچکات لەژیاندا خۆت بەکەسیتر براورد مەکە، چونکە سوور بزانە کە خۆتی پێ سووکدەبیت!

ئەلێن سترایک

هەرگیز هەنگاوی سەرکەوتوو پێویستی بەپاساو نییە، بەڵام کاتی دۆڕان، چاکوایە خۆت بزرکەیت تا پاساو نەهێنیتەوە!

ئەدۆلڤ هیتلەر

بە خودی دۆزینەوەی شاراوەکانی ڕاستی ئێمە نە دەبینە پەنهاندۆز، نە ئەوی ئاوێتەی ماکی خودابین، چونکە خودا لەخۆیدا گەوهەری ڕاستییەکانە.

ئەوکاتەیشی ئێمە دەبینە پەنهاندۆز، واتە کەوتووینەتە سەر ڕێچکەی دیتنەوەی ڕاستی بەڵام هێشتا پێی نەگەیشتووین!

مەهاتما گاندي

ماوەی ژیان زۆر لەوە کورتترە ئێمە دانیشین ئەو هەڵانە بژمێرین کە دژمان دەگێڕدرێت‌و لەبەرانبەردا بکەوینە چاندنی تۆوی دوژمنایەتی لەناو کۆمەڵدا.

براتراند راسل

چوار بەڵێن لەژیانی خۆتدا مەشکێنە... باوەڕ، بەڵێن، پەیوەندیو دڵ، چونکە بێگومان دەنگیان نابیسترێت بەڵام زۆر بە ئازارن!

چارڵز 

ئەگەر بتەوێ گشت مرۆڤەکان هەڵسەنگێنیت، ئەوا کاتی خوشویستنی ئەوانت بۆ نامێنێت!

دایکە تێرێزا

من ناڵێم هەزاران جار سەرکەوتوو نەبووم، بەڵکو لەوە گەیشتووم کە هەزاران هۆ هەیە بۆ نیسکۆ!

تۆماس ئەدیسۆن

هەمیشە ڕۆژهەڵات‌و ڕۆژئاوا لەدووییەک گەڕاون، هەر ڕۆژێک دێت بەیەک بگەن!

تاگوور

من دەخۆم بۆئەوەی بژیم... ناژیم بۆئەوەی بخۆم.

مەهاتما گاندی

کەوتنی مرۆڤ نشوستی نییە، بەڵکو نشوستی ئەوەیە مرۆڤ بەکەوتوویی بمێنێتەوە.

حەكيم

هیچکات نەگریسی ژیان بە نەگریسی لەناو ناچێت، بەڵکو بە خۆشەویستی نەگریسی لەناو دەچێت!

بودا

کاری مەزن، زایدەی هێز نییە، بەڵکو دەرئەنجامی کۆششە!

ساموئێل جۆنسون

ئێمە ئەوانە بەهەڵەدا دەبەین کە دەخوازن بەئاست‌و قەبارەی ڕاستیی خۆمان بمانبینن، ئەگەر بکۆشین ئەوان ئێمە بە بەهێزتر‌و قەشەنگترین کەس بزانن، دیارە بەو هەڵوێستە لەخۆمانیان نامۆ دەکەین؛ کەواتە ئەگەر لەپێناو شانازیدا نەرمی نەنوێنین ئەوا بارەکە‌ ئێمە جیاوز دەردەخات!

نێتچه

لەعیلمی فەلەک دوکتۆرا بێنی... ڕەوشتت نەبێ فلسێک ناهێنی

پیرەمێرد

زۆرن ئهوانهی دهکۆشێت ژیان بگۆڕن ، بهڵام کهس بیر لهگۆڕینی خۆی ناکاتهوه!

لیۆ تۆلستۆی

 ئهگهر گشتکهسانت لا ترسناکبێت، ئهوا کهسی زۆر ترسناک نابینیت!

ئهبراهام لینکۆڵن

 ئەگەر کهسێک وابزانێت ههرگیز ههڵه ناکات، ئهوا لهژیاندا بەهیچ ئهزموونێکی نوێدا تێناپەڕێت!

ئهلبێرت ئێنشتاین

 میهرهبانیی تۆ لهوهدایه که دههخشیت، بڵام بهئاگابه لهوهی لهکاتی بهخشیندا چاونهبڕیته نێوچاوی ئەوکهسهی شتی پێدهبهخشیت، تا ئابڕووی خۆی ڕووت نهبینیت.

جوبران خهلیل جوبران

 ڕێگهی سهرکهوتن سێ دهستهواژەی هەیه:

1ـ لهوانیتر زاناتربیت!

2ـ لهوانیتر کاراتربیت!

3ـ لهوان کهمتر چاوهڕوانی پاداشت بیت!

ویلیهم شێکسپیر

 ڕهگهزپهرهستی لهخۆیدا دوژمنایهتییەکی ڕههایه، ئامانجیش لهو تهنها دوورکەوتنەوەی لەشەکان نییه، بهڵکو هۆشو ڕهوانیش دهگرێتهوه!

مارتین لوسهر كينگ

 سهرم لهوکهسانه سووڕدهمێنێت که لەڕۆژێکدا چهندجار دهموچاو دهشۆن، بهڵام دڵیان ساڵی یەکجاریش ناشۆن!

میخائیل نوعهیمه

 سهرکهوتن ههمیشه ئەوە ناگەێنێت کە تۆ پێشکهوتوویت، بهڵکو ئهوهدهگهێنێت که لهپێشان چاکتری!

بونیێ بلێر

 هۆش، تەونی بهردهستو گهوههری ڕابوردوو کاکڵهی ههنووکهیه!

جان پۆڵ سارتهر 

 ئەوە بهسنییه تۆ لهڕوناکیدابیت تا شت ببینیت، بهڵکو پێویسته ئهوه لهڕوناکیدابێت که تۆ لێیدەڕوانیت!

عهققاد

  ئهوهی ڕهگهزپهرستی لەناخماندا دەچێنێت‌و نهریتی ناکۆیی لهنێواندا بچەسپێنێت هەر ئاینهکانە!

موعهڕڕي

 نەگریسی بوونی کەسی بهرانبهرت، پایهبەرزیی تۆ دهردهخات!

داریوش شايگان

 لە بێئاشتهوایی نێو ئاینهکان هیچکات گهلان ئاسووده نابن. بێ بوونی ڕاوێژیش لهنێو ئاینهکاندا ئاشتەوایی نایهتەدی!

هانس كینگ

 ئەوەی ئاینه دێرینەکان بۆی کۆشاون هەر ئەوەبووە خۆیان ببنه ئامانج تا ئەوڕادهیەی شوێنی خودا بگرنهوه، بۆیە لهڕاستیدا جگە لهئاین هیچیتر نییە وێنهی خودای لێڵ کردبێت.. چونکە مرۆڤ پابەند دەکەن بەوەی گشت ئارەزووی خۆ لهبیرکهنو لهم سهرزهمینهدا هەر بۆ ئهوانه ببنه پێگه که چەشنی خودا لەنێو دەروونێدا دهبزوێن، واته مرۆڤیان بۆ ببێته بابهتێک لهو باڵهخانه ئاواڵانهی دهڕوانێته سەر کۆڵان!

مارتین بوبهر