e-mail

 

زه‌‌رده‌شت‌و ئاوێستا

په‌نده‌کانی رابه‌ندرانات تاگور

گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیشتیمانی په‌رت

دادگایی ئه‌نفال

گورگی ته‌ره‌

گۆڕه‌ جووله‌که‌

ماڵپه‌ڕی کوردی

ماڵه‌وه‌

 

>>>  گه‌ڕانه‌وه  <<<


به‌چی پێوه‌رێک " له‌ڕووی توندوتیژی خێزانییه‌وه‌ کورد له‌سوید به‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت  ".....؟؟؟!!!

ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ی ‌ڕۆژی 5/ 2 / 2011 ده‌ربڕینێکی خوشکه‌ " ڕێگا ڕه‌ئوف"ی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانی "خێزانه‌ كورده‌كانی‌ سوید نا ئاسووده‌و سه‌رنه‌كه‌وتوون"‌

پێموایه‌ پێشله‌وه‌ی له‌ خوشکه‌ ڕێگا بپرسین، به‌ چی پێوه‌رێک گه‌یشتووه‌ به‌و ده‌رئه‌نجامه‌؟ به‌پێویستی ده‌زانم له‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئاوێنه‌ بپرسم، ئایا بۆ ڕۆژنامه‌نووس هه‌یه‌ ئه‌وجۆره‌ بۆچوونه‌ بڵاوکاته‌وه‌ که‌ ئابڕووی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌ڕووشێنت بێ کۆڵێنه‌وه‌ له‌ ڕاست‌و دروستییان، یان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ئه‌وجۆره‌ بۆچوونه‌ بابه‌تی سه‌رنجکێشن بۆ هه‌ڕه‌ت دان به‌ فرۆشی ڕۆژنامه‌که‌یان؟

با بێینه‌ سه‌ر خودی بابه‌ته‌که‌...

وه‌ک چالاکوانێکی باری کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ 23 ساڵ ده‌بێت تێکه‌ڵم به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ وڵاتی سوید، واته‌ له‌سه‌ره‌تای ژیانی تاڕاوگه‌ییمه‌وه‌ تا ئه‌مڕؤ له‌ ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوردستانیی‌ نێو سوید کارده‌که‌م‌‌و تا ئه‌مڕۆ ئه‌ندامی کارگێڕم له‌ دوو ڕێخراوی کوردی‌و سێ ڕێکخراوی تری سویدی به‌تایبه‌تی ڕێکخراوی (Humanitas Antidiskriminering) که‌ خه‌باتی له‌پێناو نه‌هێشتنی جۆره‌کانی جیاوازییه‌ له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی سویدیدا له‌بواره‌کانی ڕه‌نگ‌و ڕه‌گه‌زو چین نه‌ته‌وه‌‌و هتد.... به‌ڵێ ڕاسته‌، له‌نێو خێزانه‌ کورده‌کانی وڵاتانی ئه‌ورپایشدا وه‌ک گشت نه‌ته‌وه‌کانی تر ناجۆری هه‌ن، به‌ڵام به‌و ڕاده‌یه‌ نییه‌ که‌ خوشکه‌ ڕێگا هاوڕه‌گه‌زانی خۆیمان لێده‌کات به‌ ئه‌هریمه‌ن‌و سوییدییه‌کان وه‌ک فریشته‌ ده‌نوێنێت که‌ ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی‌ له‌خانه‌ی‌ كریستینا كاری‌ كردووه‌، ته‌نها دوو كه‌یسی‌ سویدیی‌ بینیووه‌ كه‌چی‌ ئه‌ویش دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ هاوسه‌ره‌كانیان رۆژهه‌ڵاتیی‌ بوون" دیاره‌ خوشکه‌ ڕێگا ئاگای له‌ ڕێپۆرتاجه‌کانی ڕادیۆو ته‌له‌ڤیزیۆن یان ڕۆژنامه‌ سوییدییه‌کان نییه‌ یانیش خۆیانی لێ گێلده‌کات، ئه‌گینا تائێستا هیچ ڕاپرسییه‌کی مێدیایی سویدی نییه‌ ئه‌و پێوه‌ره‌ی ده‌رخسبێت ئه‌گینا ئێمه‌یش ده‌مانبیست‌و له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی ئه‌ودا ده‌بووین.

ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ مێدیاکانی سویددا ڕووداوێکی سه‌یر بڵاوکرانه‌وه‌

خوشکه‌ ڕێگا ده‌ڵێت "حاڵه‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ژن، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ سویدی‌ خۆیدا نییه‌ یان زۆر ده‌گمه‌نه‌، خۆ سویدییه‌كیش رووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی‌ بێته‌وه‌ ئه‌وا دواتر ده‌رده‌كه‌وی‌ كه‌ ژنه‌كه‌ یان پیاوه‌كه‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتن" با من یه‌ک نموونه‌ له‌ سه‌دان کێشه‌ی نێو خێزانی سویدییان بگێڕمه‌وه‌ ئه‌ویش؛ نزیکه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ژنێکی به‌ڕه‌گه‌ز سویدی له‌ ساڵانی 40ی ته‌مه‌ندا بوو له‌هاوسه‌ره‌ به‌ڕه‌که‌ز سویدییه‌که‌ی هه‌ڵدێت که‌ پێکه‌وه‌ له‌ دوورگه‌ی (ئۆلاند land)ی سه‌ر به‌ (فینلاندا) ده‌ژیان، پاش کۆڵینه‌وه‌ بۆ پیاوه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت که‌ ژنه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ دۆستێک ده‌دۆزێته‌وه‌ له‌ شارۆچکه‌ی (دێلسبوو Delsbo)ی هه‌رێمی (سوێدرا نۆرلاند sdra norrland) که‌ به‌ که‌شتی‌و ئۆتۆمبێل نزیکه‌ی 9 کاژمێر له‌یه‌ک دوورن. ڕۆژێک پیاوه‌ خۆی ده‌گه‌ێنێته‌ شارۆچکه‌ی (دێلسبوو) به‌ ده‌مانچه‌ ژنه‌که‌و دۆسته‌ 50 ساڵییه‌که‌یشی ده‌کوژێت. ئه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌دانی ئه‌و چیرۆکی ده‌ستدرێژییانه‌ی خوشکه‌ ڕێگا به‌دووری ده‌زانێت له‌نێو خێزانی به‌ڕه‌گه‌ز سویدیدا هه‌بن‌. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت "له‌ڕووی‌ توندوتیژیی خێزانییه‌وه‌ كورد له‌سویددا به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت، له‌سه‌نته‌ری‌ شارێكی‌ ئازاد بۆ ژنان كه‌ شوێنی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه‌، هه‌میشه‌ له‌نۆ ژوور، حه‌وت‌و هه‌شتییان ژنی‌ كوردی‌ تیایه‌" یان ده‌ڵێت "له‌و نۆ ژووره‌ی‌ كه‌ له‌سه‌نته‌ری‌ شارێكی‌ ئازاد بۆ ژناندا هه‌مان بووه‌، هه‌میشه‌ حه‌وت‌و هه‌شتێكیان كوردی‌ تیابووه‌". به‌ڵام به‌ ڕوانینه‌ ئه‌م ناونیشانه‌ www.skolarbete.nu/skolarbeten/kvinnomisshandel-i-sverige که‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی وانه‌ییه‌ بۆ خوێندکارانی قۆناغی ئاماده‌یی ده‌بینین له‌ساڵی 2003 دا کۆی 39420 کچ‌و ژن په‌نایان بۆ کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ژن‌و کیژان بردووه‌ که‌ له‌هه‌مان ساڵدا ئه‌وان ده‌ستیان بووه‌ له‌ چاره‌سکردنی 47308 کێشه‌ی جۆراوجۆر، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ له‌هه‌مان ساڵدا 22480 کێشه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌ژ به‌ ژنان له‌ ده‌زگاکانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ تۆمارکراوه‌. ئه‌وه‌ له‌کاتێکدا ژماره‌ی کورد له‌ وڵاتی سوید تێناپه‌ڕێت له‌ 60.000 که‌س ئیتر چۆن ده‌شێت له‌ 9 ژووری سه‌نته‌ره‌که‌ی ئه‌واندا 7 یان 8 ژووریان ژنی کوردی له‌خۆ گرتبێت. ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌، ساڵانه‌ سه‌دان هه‌زار ده‌ستدرێژی پیاوی سویدی‌و بیانی له‌ گشت ڕه‌گه‌زه‌کان ده‌کرێته‌ سه‌ر ژنان‌و هه‌ندێک جار به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

با هاوچه‌شنانی خوشکه‌ ڕێگا بزانن که‌ ئه‌وجۆره‌ ڕه‌شبینی‌و ناوبانگ زڕاندنه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌نێو میله‌تانی خانه‌خوێدا زیان به‌و کۆششانه‌ ده‌گه‌ێنێت که‌ کوردانی وڵاتپارێزو دۆستانیان ده‌خوازن پشتگیری دیپلۆماتی (واته‌ لۆبی کوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات) بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان په‌یدا بکه‌ن، با له‌بری ناوزڕاندن بۆ ڕێگه‌چاره‌ی زانستییانه‌ بگه‌ڕێین. 

گۆمه‌یی

سوید 7/ 2/ 2011

 

کوردستان نێت

10/ 2/ 2011


>>>  گه‌ڕانه‌وه  <<<