هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و
پیاڵه‌یه مه‌ستیی بێت، ئه‌وه بێگومان مه‌ستیی عیشقێکی
ئێزدانییه. شاخۆشین مهرهمۆ:
مستم ز خرابات ولی از می نه
نقلم همه نقلست حریفم شیئ نه
" مه‌ستی باده‌ی یه‌کبوونم نه مه‌ستی مه‌ی.
مه‌زه‌ی ئه‌م مه‌ستییه‌ی من ئه‌و قسانه‌ن که ده‌یانکه‌م و
حهریفهکهم هیچی پێ نییه".
ده‌رباره‌ی ژیان و مه‌رگ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارسانییه‌کان باوه‌ڕیان به دۆنایدۆن
هه‌یه، واته گه‌ڕی ڕۆح له له‌شدا، مردن به ئاسانی وه‌رده‌گرن،
چونکه به مردنی ئه‌و که‌سه ڕۆح له‌ناو ناچێت، به‌ڵكوو ڕۆح
ده‌چێته قاڵبێکی دیکه‌وه و جارێکی تر دێته‌وه سه‌ر دونیا،
ته‌نیا هیوایه‌کی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مرێت ئه‌وه‌یه جارێکی دیکه
بێته‌وه به‌ر قاپیی یارسان، واته له خێزانێکی یارسانی له دایک
ببێته‌وه. یه‌کێک له یارانی ئه‌م ئایینه ده‌رباره‌ی مردن ئێژێت:
یاران نهتهرسان نه‌ی سیاسه‌ته
مردن یاری چوون قویتهی به‌ته
واته: با یاران، باوه‌ڕمه‌ندان، له‌م سیاسه‌ت مردنه
نه‌ترسن، مردنی یاری وه‌ک خۆنوقمکردنی مراوی وایه که له شوینێکی
دیکه‌وه سه‌ر ده‌رده‌کات.
که منداڵێک له دایک ده‌بێت ئه‌و خێزانه به
خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی لێ ده‌کات، که ده‌شمرێت نابێت خه‌فه‌تی بۆ
بخورێت، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌مرێت ته‌نێ قاڵب یان له‌شی ئه‌و
که‌سه‌یه ڕۆح نامرێت و جارێکی تر دهژیتهوه، هه‌ر بۆیه له
کاتی ناشتنی مردووه‌که له‌گه‌ل ژه‌نینی ته‌میره سروودی ئایینی
ده‌خوێنرێت و چه‌پ وده‌ست ده‌کرێت. هه‌ندێک له باوه‌ڕمه‌ندانی
ئه‌م ئایینه دوای ناشتنی مردووه‌که ئیدی سه‌ر له گۆڕه‌که‌ی
ناده‌ن، به‌و پێیه‌ی ئێستا ئه‌و له شوێنێکی دیکه‌یه و ده‌ژیت.
ئه‌و دونیا
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌سه‌ر ئه‌م دونیایه‌یه،
باوه‌ڕمه‌ندانی یارسان چاوه‌ڕێی پاداشت و سزا له دونیایه‌کی
دیکه‌دا ناکه‌ن، هه‌ر پاداشت و سزایه‌ک هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م گۆی
زه‌مینه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه له‌م دۆنهدا بێت، ڕه‌نگه
بکه‌وێته دۆنی داهاتووه‌وه. ئه‌وه‌ی سزا ده‌درێت یان پاداشت
وه‌رده‌گرێت ڕۆحی ئه‌و که‌سه‌یه نه‌ک له‌شی، که ئه‌ندامێکی له‌ش
ئازاری پێ ده‌گات ڕۆحی ئه‌و که‌سه‌یه هه‌ست به ئازاره‌که
ده‌کات. ڕۆژی زیندووبوونه‌وه به‌و مانایه‌یه که مه‌ولا په‌یدا
ده‌بێته‌وه، زوڵم و سته‌م و ناهه‌قی له‌ناو ده‌بات، دادپه‌روه‌ری
به‌رقه‌رار ده‌کات، مه‌ولا له شاره‌زوور په‌یدا ده‌بێت.
توێژه ئاینییه‌کان
له ناو کاکه‌ییدا چه‌ند توێژێک هه‌یه، که پێویسته
ئه‌م توێژانه به ژن و ژنخوازی تێکه‌ڵی یه‌کتر نه‌بن، چونکه هه‌ر
توێژێک ئه‌رکی ئایینی خۆی هه‌یه:
پیر
ده‌لیل
باوه
ئۆمی (مورید)
چاکه و خراپه
یارسانییه‌کان سوێند ناخۆن. هه‌ر سوێند خواردنێک ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت که سوێندخۆر جێگای گومان بێت، به‌ڵام به پێی ئه‌م
ئایینه باوه‌ڕمه‌ندانی نابێت کارێکی وا بکه‌ن که گومانیان لێ
بکرێت، چونگه ئه‌مان پێویسته خۆیان له کاری خراپه دوور بگرن،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دڵ و ده‌روونی خۆیان بکه‌نه حاکم به‌سه‌ر
خۆیانه‌وه، دڵ و ده‌روون زیاتر به مانای ویژدان دێت، هه‌ر کاتێ
تۆ ویژدانی خۆت کرد به حاکم به‌سه‌ر خۆته‌وه ئیدی کاری خراپه
ناکه‌یت. له کڵامی یاریدا هاتووه:
دڵ و ده‌روون یۆت که‌ره وه شه‌ره
هه‌ر کارێ به‌ده‌ن ئانه مه‌که‌ره
دیدی کاکه‌یی ده‌رباره‌ی ئایینه‌کانی دیکه
یارسانییه‌کان به چاوێ ڕێزه‌وه ته‌ماشای هه‌موو
ئایینه‌کانی دیکه ده‌که‌ن و پێیان وایه گشت ئایینه
یه‌کتاپه‌رستییه‌کان هه‌مان ئه‌رزشیان هه‌یه و هه‌مووان له‌به‌ر
ده‌رگای ئێزدان یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ته‌نیا جیاوازییه‌ک ئه‌وه‌یه
که ڕێگای جۆراوجۆریان گرتووه‌ته به‌ر و سه‌رچاوه‌ی گشت
ئایینه‌کان هه‌ر یه‌که:
هه‌فتاو دووه دین گشت یه‌ک مه‌قامه‌ن
سه‌رچه‌شمه‌ی گشتش دین بنیامهن
مه‌به‌ست له بنیام (پیر بنیامین)ه، که‌واته سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو ئایینه‌کان ئایینی یارسانه، ئایینی یارسان به مانای
ئایینی خوداپه‌رستان، که‌س نییه باوه‌ڕمه‌ند بێت و بێژێت من
خوداپه‌رست نیم، که‌واته هه‌موومان یارسانین، هه‌موومان ئه‌هلی
حه‌قین.
سه‌رهه‌ڵدانی
لێره‌دا که باس له‌م ئایینه ده‌که‌ین له ده‌وره‌ی
سوڵتان سهاکهوه باسی لێ ده‌که‌ین و له‌وێوه به کورتی چه‌ند
قۆناخێک ده‌چینه دواوه تا سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌که له دوای
په‌یدابوونی ئیسلام، ئیتر له‌مه به‌ده‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایینه
به‌ر له ئیسلام هه‌بووبێت یان نا، له‌م سیمیناره جێگای
نابێته‌وه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دوورودرێژ ده‌رباره‌ی سوڵتان
ئیسحاق، یان سوڵتان سهاک، ئه‌م زاته کوڕی شێخ عێسای به‌رزنجییه،
هه‌ر وه‌ک سوڵتان به خۆی ده‌فه‌رموێت:
عیسێ باوه‌ما
(داود) باب عیسێ، (عیسێ باوه)ما
(شێخ) و (به‌رزنجه)، حاجی (کاوه)ما
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فراوان ساڵی
له‌دایکبوونی سوڵتان سهاک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ 716ی کۆچی و ساڵی
796 بۆ کۆچکردنی ئه‌م زاته ده‌ستنیشان ده‌کات.
شێخ عیسا و شێخ مو‌سا هه‌ردووکیان کوڕی (بابه عه‌لی
هه‌مه‌دانی)ن، به پێی په‌ڕاوی (بحر الأنساب) باوباپیری شێخ عیسا
له هه‌مه‌دانه‌وه باریان کردووه‌ته به‌رزنجه. ئه‌م دوو برایه
له ساڵی 686ی کۆچیدا له به‌رزنجه مزگه‌وتێکیان دروست کردووه.
سوڵتان سهاک به هۆی که‌ڵکوه‌رگرتن له بیروبڕوای
تایبه‌تیی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ئایینه‌کانی زه‌رده‌شتی و
مه‌زده‌کی و مانه‌وه‌ی، ڕی و ڕچه‌ی یاریی به‌دیهێناوه و یارانی
خۆیی کردووه‌ته چه‌ند تاقمێکه‌وه و بۆ هه‌ر کامێکیان ئه‌رکێکی
تایبه‌تیی داناوه. ناوی ئه‌و تاقمانه‌ش به‌م چه‌شنه‌یه:
ههفتتهن، هه‌فته‌وان، چلتهن، یارانی قه‌وه‌ڵتاس، هه‌فتاودوو
پیره، هه‌فت خه‌لیفه، هه‌فت خادم، هه‌فت هه‌فته‌وان، چل چلته‌نان،
نه‌وه‌دونۆ پیری شاهۆ، شه‌ست و شه‌ش خوڵامی کهمهرزێڕین، هه‌زارو
یه‌ک به‌نده‌ی خه‌واجه سیفه‌ت، بهیوهر هه‌زار به‌نده، بێوه‌ن
به‌نده.
لێره‌دا ناوی دوو تاقمی سه‌ره‌کی ده‌هێنین، که
ئه‌مانه‌ن:
هه‌فت ته‌ن: که بریتین له:
1.
سه‌ید خدری شاهۆیی، نازناوه‌که‌ی (بنیامین)ه، یان پیر بنیامین،
پیری هه‌موو یارسانه
2.
موسی سیاوه، یان موسیاوه،
ناسراو به دواد که‌وه‌سوار، ده‌لیلی یارسانه
3.
مه‌لا روکنهددینی دیمه‌شقی، ناسروا به پیر موسی، ده‌فته‌رداری
سوڵتان سهاکه
4.
موسته‌فا داودانی، به‌رپرسی کاروباری به‌جێگه‌یاندن
5.
خاتوون دایراک، ناسراو به دایه ڕه‌زبار، که دایکی سوڵتان سهاکه
6.
شا ئیبراهیم کوڕی محه‌مه‌دی گه‌وره‌سوار، جێگری سوڵتان بۆ کاروباری
عیرفانی
7.
باوه یادگار، جێگری سوڵتان بۆ کاروباری عیرفانی
هه‌فته‌وانه: که بریتین له
1.
سه‌ید محه‌مه‌دی گه‌وره‌سوار
2.
سه‌ید ئه‌بو ئه‌لوه‌فا
3.
حاجی بابوعیسی، یان سه‌ید باوه‌یسی
4.
سه‌ید میر ئه‌حمه‌دی
سوور، میری سوور
5.
سه‌ید مسته‌فای شاره‌زووری
6.
شێخ شهابهددین، یان شێخ شابهددین
7.
شێخ حه‌بیب شا
وه‌ک پێشتر گوتمان سوڵتان سهاک، یان سان وه‌ک له
هه‌ورامان پێی ده‌گوترێت دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئایینه نییه به‌ڵكوو
نوێکه‌ره‌وه و یاسابۆدانهریهتی، چونکه ئه‌م باوه‌ڕه که
پاشتر بووه به ئایین به چه‌ند قۆناخێکی دیکه‌دا ده‌رباز بووه،
وه‌ک:
ده‌وره‌ی بالوولی ماهی
یه‌که‌م
گرۆیه‌ک که ده‌ستی کردبێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕێکی
سۆفیگه‌رانه که له‌وه‌و پاش ناوی لێ‌نرا (یارسان، یارستان) یان
کاکه‌یی گرۆی (بالوولی ماهی)یه که ناوه ڕاستییه‌که‌ی (عومه‌ری
کوڕی له‌هه‌ب)ه، ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچیدا ڕووی داوه.
به پێی کتێبی پیرۆزی (سه‌ره‌نجام) بالوول یه‌کێکه له ناودارانی
ئه‌م ئایینه. بالوول و هاوبیرانی له هه‌ورامانه‌وه ده‌ستیان
کردووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌که‌یان. پاشتریش خۆی و
یاوه‌ره‌کانی که هه‌ر هه‌موویان لوڕستانی بوون سه‌ردانی ئیمام
جه‌عفه‌ری سادقیان کردووه له به‌غدا و پاشتر گه‌ڕانه‌ته‌وه بۆ
کرماشان و له‌وێوه ده‌ستیان کردووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی یاری و
خه‌ڵکێکی زۆر دوایان که‌وتن.
له کتێبی (دائرة المعارف)ی بوترس بوستانیدا، به‌رگی
پێنجه‌م، هاتووه که بالوول له شێته‌کانی کوفه بووه و کوردێکی
ئێرانی بووه، هه‌روه‌ها یه‌کێک بووه له قوتابییه‌کانی ئیمام
جه‌عفه‌ر ئه‌لسادق. هه‌روه‌ها له کتێبی (المنجد في الأدب و
العلوم)دا هاتووه که بالوول له ده‌ورانی هارون ئه‌لڕه‌شید
ژیاوه و به یه‌کێک له عاقڵه شێته‌کان ده‌درێته قه‌ڵه‌م و له
ساڵی 219ی کۆچی وه‌فاتی کردووه.
ده‌روێش نه‌ورۆزی سۆرانی له باره‌ی بالوولهوه ده‌ڵێت:
بالوول زاتێوه‌ن زات یه‌کدانه
عامیان ماچان بالوول دێوانه
کێ دی دێوانه وه‌ی ته‌ور دانا بۆ
مهرکهو نه مه‌یدان گه‌ردوون ڕانا بۆ
بالوول خۆی و هاوبیرانی له لوڕستانه‌وه ده‌رکه‌وتوون و
به‌ناو خێڵ و تیره کورده‌کاندا گه‌ڕاون بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌که‌ی
خۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه، بالوول ده‌فه‌رموێت:
ئه‌و واته‌ی یاران
ئێمه دێوانهین ئه‌و واته‌ی یاران
هه‌نی مه‌گێڵین یه‌ک یه‌ک شاران
تا زینده که‌ریم ئایین ئێران (ئایین کوردان)
یارانی بالوول ئه‌مانه بوون:
بابه لوڕه‌ی لوڕستانی
بابه ڕه‌جه‌بی لوڕستانی
بابه حاته‌می لوڕستانی
بابه نجومی لوڕستانی
بالوول یه‌که‌م که‌سێک بوه (جه‌م)ی دامه‌زراندووه،
هاوبیرانی ئه‌و هه‌فته‌ی جارێک کۆ بوونه‌وه‌ته‌وه بۆ گوێگرتن له
سرووده ئاینییه‌کان که له‌سه‌ر ئاوازی ته‌میره گوتراون، ئه‌و
شوێنی گردبوونه‌وه‌یه پاشتر به جه‌مخانه ناسراوه. جه‌مخانه
شوینی خواپه‌رستی و ئه‌نجامدانی سێرمۆنییهکانی ئایینی یارسانه.
من پێم وایه سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌می ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر
ده‌ستی بالوولی ماهی و یارانی له سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچیدا که
هێشتا ئایینی ئیسلام له کوردستاندا به ته‌واوی جێگیر نه‌بووبوو،
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که تووشی خه‌ڵکێکی
بێگانه بوون که ئایینێکی بیگانه‌یان بۆ هێنابوون به زمانێکی
بێگانه، که هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگێکی بێگانه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه
وای له‌و خه‌ڵکه کردووه به‌رامبه‌ر به‌م باره نوییه ڕاپه‌ڕن،
به‌ڵام ڕاپه‌ڕینێکی تا ڕاده‌یه‌ک له‌سه‌رخۆ و شاراوه ئه‌ویش له
ترسی کوشتن و بڕین و زوڵم و سته‌می هێنه‌رانی ئه‌و ئایینه نوێیه،
هه‌ر بۆیه به هۆی دۆنایدۆنهوه ناودارانی ئایینی ئیسلامیشیان
خستووه‌ته ناو ئایینه‌که‌وه. له‌وه به‌ده‌ر که ئایا ئه‌م
ئایینه ئایینێکی ئه‌زه‌لییه یان نا ئه‌مه‌یان ناخه‌مه به‌ر
تیشکی لێکۆڵینه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ی که ئایینه‌که خۆماڵی بووه و
به زمانی خه‌ڵکه‌که و هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه بووه،
خزمه‌تێکی زۆری به زمان و فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی کورد کردووه.
هه‌رچه‌نده زمانی ئایینه‌که کوردی بووه، به‌ڵام ڕێگا له‌وه
نه‌گیراوه که باوه‌ڕمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به زمانی
خۆیان سروود داڕێژن، به‌ڵام له ئه‌نجامدانی سرمۆنییه
ئایینییه‌کاندا ته‌نی زمانی کوردی زاراوه‌ی گۆران به‌کار هاتووه و
تا ئێستاش به‌کار ده‌برێت.
ده‌وره‌ی شاخۆشین
پاشان زاتێکی دیکه به ناوی موباره‌ک شای لوڕستانی که
به شاخۆشین ناسراوه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجه‌می کۆچیدا له
دایکێکی باکیره به ناوی جه‌لاله خانم که کچی میرزا ئامانه‌ی
فه‌ره‌مانڕه‌وای
لوڕستان بووه، په‌یدا بووه. ئه‌م زاته هاوچه‌رخی بابه
تاهیری هه‌مه‌دانی بووه، چاکتر بڵێین بابه تاهیر و فاتمه لوڕه
له یارانی شاخۆشین بوون. شاخۆشین و یارانی دیکه‌ی وه‌ک:
بابه بزرگ، کاکه ڕه‌دا، خوداداد، هندۆله، میرزا
ئامانه، رێحان خانمی لوڕستانی، لزا خان جاف و هتد.. به ده‌نگی
خۆش و به ئاوازی ته‌میره سرووده‌کانی خۆیان بۆ یارانیان چڕیوه.
باوه خۆشین له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵێدا له ڕووباری گاماسب(هه‌ندێک
ده‌ڵێن مه‌عزاو یان مه‌سه‌ناو) غه‌یب ده‌بێت و به‌ڵێن ده‌داته
یارانی که دوای سێسه‌د ساڵ په‌یدا ببێته‌وه، به‌م پێیه دوای
ئه‌و ماوه‌یه شاخۆشین له دۆنی سوڵتان سهاک له به‌رزنجه په‌یدا
ده‌بیته‌وه و ئایینی یاری نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه. له کڵامی نرکه‌ی
شاههنشاهدا هاتووه:
"مێرد ئازمایش که‌رد، شی وه مه‌عزاو
یا میهسهناو یان مه‌سه‌ناو یا ماسهناو"
ئیدی (شاخۆشین) سڕ(نهێنی) ده‌بێت، تا پاش سێسه‌د ساڵ
سه‌رله‌نوێ له شاره‌زوور په‌یدا ده‌بێته‌وه و باره‌گای خۆی
ده‌باته هه‌ورامان. به‌و ماوه‌ی غه‌یب بوونه‌ی ده‌گوترێت: سێسه‌د
ساڵ سر. له کڵامی یاریدا هاتووه:
ئه‌و کۆی هه‌ورامان
بارگه‌ی "شا"م وه‌سته‌ن ئه‌و کۆی هه‌ورامان
زات خودایی قانیع غوڵامان
سیسه‌د ساڵ سڕ بی که‌س وه پێش نه‌زان
کورد و کوردستان له سرووده ئاینییه‌کاندا
هه‌ر وه‌ک پێشتر باسمان کرد، ئه‌م ئایینه له
لوڕستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و له زۆر شوێنی کوردستاندا بڵاو
بوه‌ته‌وه و ناوچه‌ی شاره‌زوور بووه به پایته‌ختی ئه‌م ئایینه
به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه له ده‌وره‌ی ساڵتان سهاکدا
بره‌وێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. هه‌ر له‌به‌ر کوردیبوونی ئه‌م ئایینه
له زۆر شوێنی سرووده‌کاندا وشه‌ی کورد و کوردستان به‌دی ده‌کرێت.
لێره‌دا هه‌ندێک نموونه له‌و سروودانه ده‌هێنینه‌وه که
ناودارانی ئه‌م ئایینه هۆنیویانه‌ته‌وه.
بابا سه‌رهه‌نگی داودانی له‌دایکبووی ساڵی 324ی کۆچی که
له ده‌وربه‌ری چیای شاهۆ هاتووه‌ته دونیاوه و له شارۆچکه‌ی
ته‌وێڵه له کۆتایی سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا وه‌فاتی کردووه،
ده‌فه‌رموێت:
سه‌رهه‌نگ داودان
ئه‌ز که ناممه‌ن سه‌رهه‌نگ داودان
چه‌نی ئێرمهنان مه‌گێڵم هه‌ردان
مه‌کۆشم په‌رێ ئایین کوردان
لێکدانه‌وه: من که ناوم سه‌رهه‌نگی داودانه، له‌گه‌ڵ
یارانی خۆم به کێو و ههرداندا ده‌گه‌ڕێین و تێده‌کۆشین له پێناو
ئایینی کوردان‌دا.
هه‌روه‌ها پیر میکائیلی داودانی که له ساڵی 658ی کۆچی
له گوندی داودان له‌دایک بووه و له ساڵی 736 له سنه وه‌فاتی
کردووه و کوڕی شێخ موسای به‌رزنجییه، واته ئامۆزای سوڵتان
سهاکه و یه‌کێکه له یارانی، ده‌فه‌رموێت:
نۆزه‌ر شای که‌یان
شام بی نه ئه‌و ده‌م نۆزه‌ر شای که‌یان
سام بنیامین بی چه‌و گا نه‌و زه‌مان
وێنه‌ی کورد گورد مه‌شی نه مه‌یدان
لێکدانه‌وه: له‌و سه‌رده‌مه‌دا
مه‌ولا نۆزهڕی شای که‌یانییه‌کان بوو، بنیامین له دۆنی سام بوو،
به وێنه‌ی کوردی گورد (ئازا) ده‌چووه مه‌یدانی جه‌نگ.
شاوه‌یس قولی که له گوندی ده‌رزیان نزیک به شاهۆ ساڵی
810ی کۆچی هاتووه‌ته دونیاوه ئێژێت:
ئه‌سڵمه‌ن چه کورد
بابۆم کورده‌نان ئه‌سڵمه‌ن چه کورد
من ئه‌و شێره‌نان چه‌نی ده‌سته‌ی گورد
سڵسلهی سوپای زوحاک که‌ردم هورد
لێکدانه‌وه: ئه‌سڵم کورده، باوکم کورده و ئه‌سڵم
کورده، من ئه‌و شێره‌م که له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گوردان (ئازایان)دا،
سوپای زوحاکمان تێکشکاند.
دیسانه‌وه‌ش له مه‌دحی باوه یادگاردا سروود هه‌یه که
ناوی کوردستانی تێدا ده‌برێت، وه‌ک:
به‌رگ خودڕه‌نگی یادگار پۆشا
غوڵامان دیشان شا په‌نه‌ش به‌خشا
به‌رگ خۆدڕهنگی که‌رد وه خهڵاتش
کورد و کوردستان دا وه بهراتش
باوه یادگار به‌رگی خودڕهنگیی پۆشی، یاران بینییان که
شا سهاک پێی به‌خشی، که ئه‌و به‌رگه‌ی کرده خه‌ڵاتی، کورد و
کوردستانی دا به به‌راتی، بۆی کرده دیاری.
ئافێستا و زه‌ره‌دشت له سرووده ئاینییه‌کاندا
په‌یوه‌ندی و هێڵی هاوبه‌ش له نێوان یارسان و ته‌واوی
ئایینه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه، هه‌ر له بوداییهوه بیگره تا
ده‌کاته ئیسلام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ده‌قی کتێبه
پیرۆزه‌کانی ئه‌م ئایینه یارسان یه‌کێکه له ئایینه
ئه‌زه‌لییه‌کان، واته له سه‌ره‌تای خهڵقهتهوه هه‌بووه، به‌م
پێیه مه‌سه‌له‌یه‌کی سرووشتییه که هێڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
زه‌رده‌شتیشدا هه‌بێت. خودێ له‌و ڕۆژه‌وه که ئاده‌میزادی له
چوار ڕه‌گه‌زی: خۆڵ، ئاو، با و ئاگر دروست کرد، ئایینی یارسانیشی
قه‌رار دا. پیر موسی که دۆنی فریشته (میکائیل)ه، ده‌فه‌رموێت:
که‌شان کهشانا
ئه‌ی بینا و بونیاد که‌شان کهشانا
یار داود خوڵام به‌ڕه‌ی دیوانا
ئاب و خاک و باد و ئاته‌ش جیسما
زه‌رده‌گڵ جانا
لێکدانه‌وه: مه‌ولا، واته خودێ وێنه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌ی
کێشا و له‌شی مرۆڤی له ئاو و خۆڵ و با و ئاگر دروست کرد و له
زهدهگڵێش گیانی خسته به‌ر.
مه‌ولا پێشتر حه‌وت فریشته‌ی خوڵقاندبوو: جبرائیل،
ئیسرافیل، میکائیل، عزرائیل، حورهلعهین، یه‌قیق و حه‌وته‌میش
عه‌قیق، ئه‌م حه‌وت فریشته‌یه دۆنی (هه‌فت ته‌ن)ن و ئه‌و
په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێزدان به‌ستیان له‌و ده‌مه‌دا پێێ ده‌گوترێت،
په‌یمانی ئه‌زه‌لیی خاوهندکاری.
باوه یادگار یه‌کێکه له هه‌فت ته‌ن و دۆنی فریشته‌ی
شه‌شه‌مه واته (یه‌قیق)، هه‌روه‌ها دۆنی ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام
عه‌لییه و دیسانه‌وه‌ش دۆنی هۆزانڤانی کورد بابه تاهیری
هه‌مه‌دانییه، که لێره‌دا بوار نییه ئه‌و سروودانه بهێنینه‌وه
که ئه‌و دۆنایدۆنانه ده‌سه‌لمێنێت. باوه یادگار له سه‌ده‌ی
هه‌شته‌مدا له گوندی شێخان له هه‌رێمی هه‌ورامان له‌دایک بووه،
که باسی دۆنایدۆنی خۆی ده‌کات، ده‌فه‌رموێت:
زوڵاڵ کۆی زه‌مان
یادگارهنان زوڵاڵ کۆی زه‌مان
چاگا غوڵامان جه‌م بین جه لامان
نامش گوشتاسپ بی شام وه بێ گومان
ئه‌ز ئه‌و ناوس بیم ڕۆشن که‌ردم مان
کاکه‌م زه‌رده‌شت بی پووره‌ی ئهسپیمان
لێکدانه‌وه: له ده‌وره‌ی که‌یانییه‌کان گوشتاسپی شای
که‌یانییه‌کان مه‌ولا بوو، زه‌رده‌شتی په‌یامبه‌ر له نه‌وه‌ی
ئهسپیمان برای من بوو، خه‌ڵکی بانگ ده‌کرد بۆ یه‌کتاپه‌رستی، به
هۆی تیشکی ئاگره‌وه هه‌موو شوێنێکی ڕووناک کرده‌وه، من ناوس
بووم، ئه‌وه من بووم هه‌موو شوێنێکم ڕووناک کرده‌وه، که‌واته
ئاگره‌که‌ی زه‌رده‌شت باوه یادگار بووه.
مه‌زارگه‌ی باوه یادگار له شوێنێکه به ناوی سه‌رانه
له چیای داڵه‌هۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
شا ئیبراهیم که له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می کۆچی له گوندی
شێخان له هه‌ورامان له‌دایک بووه و دۆنی ئیبراهیمی په‌یامبه‌ره،
له کۆمه‌ڵه سروودێکدا به ناوی زوڵال زوڵال، باسی ئاوێستا و
زه‌رده‌شت ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:
زوڵاڵ ئاوێستا
ئه‌سڵ دهفتهرهن زوڵاڵ ئاوێستا
بنیام زه‌رده‌شت بی ده‌فته‌ر وه ده‌ستا
زاتش جه باده‌ی شه‌هه‌نشا مه‌ستا
لێکدانه‌وه: ئاوێستا ئه‌سڵی
هه‌موو دهفتهرهکانه، بنیامین دۆنی زه‌رده‌شت بوو، ئه‌و
ده‌فته‌ره‌ی به ده‌سته‌وه بوو (مه‌به‌ست ئاوێستایه)، زاتی ئه‌و
مه‌ستی فه‌یزی ئێزدان بوو.
پیر بنیامین، گه‌وره‌ی پیرانه و
یه‌کێکه له هه‌فت ته‌ن، دۆنی فریشته (جبرائیل)ه، هه‌روه‌ها
دۆنی چه‌ندین گه‌وره‌ی پیاوی دیوه له مێژوودا، له‌وانه شاعێری
گه‌وره‌ی فارسی‌زمان حافزی شیرازی.
به هه‌ر حاڵ، ئاوێستا و
زه‌رده‌شت له زۆر سروودی یارساندا باس ده‌کرێن، به‌م سرووده
کۆتایی پێ ده‌هێنین.
پیر ڕاستگۆی قه‌ره‌داغی یه‌کێکه
له ناودارانی یارسان، به پێی سه‌ره‌نجام ئه‌و یه‌کێکه له
هه‌فتاودوو پیره. له قه‌ره‌داغ له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می کۆچیدا
هاتووه‌ته دونیاوه و هه‌ر له‌وێ ژیاوه وله گوندی شێخان کۆچی
دوایی کردووه. پیر ڕاستگۆ ده‌فه‌رموێت:
مێردان خواجام
په‌رێ ئازمایی مێردان خواجام
زه‌رده‌شت په‌یدا بی وه فه‌رمان
شام
ئاوێستاش ئاورد په‌رێ خاس و عام
چه‌نی گومراهان ستیزا وه کۆچ
مهکۆشا په‌رێ یاری شه‌و و رۆچ
لێکدانه‌وه: ئه‌ی باوه‌ڕمه‌ندان، مه‌ولا بۆ
تاقیکردنه‌وه‌ی ئێمه زه‌رده‌شتی نارد، زه‌رده‌شت ئاوێستای هێنا بۆ
هه‌موومان. ئه‌و بانگی یه‌کتاپه‌رستیی ده‌کرد، شه‌ڕی نه‌یارانی
ده‌کرد و له پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی یاری، شه‌و و ڕۆژ تێده‌کۆشی.
سه‌رچاوه‌کان:
(1)
مێژووی وێژه‌ی کوردی 1، نووسراوی صدیق بۆره‌که‌یی (صفی زاده)،
چاپخانه: چهر تبریز، إنتشارات ناجی، بانه کوردستان.
(2)
دانشنامه نام آوران يارسان، تأليف و تفسير دکتر صديق صفی زاده،
إنتشارات هيرمند، تهران، چاپ اول 1376
(3)
ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی ئاسمانی شاره‌زوور "سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی"
به‌شی یه‌که‌م هاشم کاکه‌یی، گۆڤاری کاروان. ژماره 61، ساڵی1988
(4)
ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی ئاسمانی شاره‌زوور "سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی"
به‌شی یه‌که‌م هاشم کاکه‌یی، گۆڤاری کاروان. ژماره 62، ساڵی1988
(5)
برهان الحق تألیف نور علي الهي، لاپه‌ڕه 333، چاپ ششم،
فروردین1361
(6)
کاکه‌یی، محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی، چاپخانه‌ی
(الحوادث) به‌غدا 1984
(7)
سرسپردگان، سید محمد علی، کتابخانه منوچهری 1364
(8)
نگاهی گوذرا به تاریخ و فلسفه اهل حق، دکتر گولمراد
مرادی، 1999 سوئد، کتابفروشی ارزان
(9)
دوره هفتوانه، سرانجام، صدیق صفی زاده، 1982 کتابخانه
طهوری، تهران