گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیستیمانی په‌رت
ئه‌م به‌رهه‌مه بریتییه له کۆمه‌ڵێک ڕاپۆرتی جیۆپۆلیتیکی نووسراو له‌لایه‌ن ڕامیارییانی کورد/ که‌نداڵ نه‌زان، دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، پرۆفیسۆر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی، مسته‌فا نازدارو ئاڕ جی ڕۆزفیلد که له‌نیوه‌ی یه‌کهه‌می سه‌ده‌ی بیستدا باڵیۆزی ئه‌مریکا بووه له ئێران.
ڕێزدار جیرارد چالیاند ئه‌و
بەرهەمانه‌ی له‌یه‌ک په‌رتووکدا کۆکردووه‌ته‌وه‌و پێشه‌کییه‌کی شایسته‌ی بۆ نووسیوه. مه‌کسیم ڕۆدنسون‌یش ئاماژه‌یه‌کی مێژوویی بۆ نووسیوه.
له‌چاپی دووهەمی
ئەم پەرتووکەیشدا ژیرارد چالیاند وتارێکی خۆی له‌گه‌ڵ وتاری هه‌ندێک نووسه‌ری وه‌ک "کامه‌ران قه‌ره‌داغی، بێڵ فریلیک‌و ئێلیزا مارکۆزی خستووه‌ته سه‌ر که سه‌باره‌ت به ڕووداوه گرنگه‌کانی پاش جه‌نگ،
بەتایبەت جەنگەکانی یه‌ک‌و دووی
کەنداو کە باشوری کوردستانیش بەشێک بوو لە گۆڕەپانی.
شایانی ئاماژه‌یه، سه‌ره‌تا ئه‌م په‌رتووکه به‌فره‌نسی له‌ژێر ناوی
Les Kurdes et le Kurdistan
نووسراوه، پاشان وه‌رگێڕدراوه بۆ هه‌ندێک زمانی تری وه‌ک ئینگلیزی
A People Without a Contry
جه‌رمانی
Kurdistan und die Kurden
هەروەها ڕێکخراوی فه‌تحی فه‌له‌ستینی وه‌ک وانەیەکی
ڕۆشبیری بۆ کادیرانی
وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عا‌ره‌بی‌و ئیبراهیم یونسی کردوویه‌تی به
فارسی بە ناوی
کردها به‌ڵام به‌شه‌کانی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و کۆماره کوردییه‌که‌ی
کوردستان لە مه‌هاباد)ی لێ په‌ڕاندووه...
فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌و ئه‌زموونه تاڵ‌و تووشانه‌ی کورد کە له‌به‌ر
ناتەبایی‌و به‌ربه‌ره‌کانێی ناشارستانی نێوان لایەنە ڕامیارییەکانی
تائێستا گیرۆدەن، نە سوودیان له چه‌رخه‌ڵه‌که‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی
بیست وه‌رگرت کە میللەتانی ژێر
دەسەڵاتی سۆڤیەت‌و یۆگسلاڤیا بوونە خاوەن دەسەڵاتی سەربەخۆی خۆیان،
نە تەنانەت لە
بەتاڵایی دەستووریی عیراقی پاش جەنگەکانی یەک‌و دووی کەنداو، بۆیە کورد
بەهۆی ئەو بەربەرەکانێ‌و ناتەبایی لایەنە ڕامیرییەکانیانەوە هەر لەسەر ڕێچکەو ڕێبازی په‌رته‌وازه‌بووندا دەمێنن.
فەرموون تەواوی
پەرتووک بە فۆرمی PDF لێرە داگرن
لێرەیش بە سووکترین
فۆرمی
PDF بۆ خوێندنەوەو
داگرتن
وێنەی
بەرگی چاپی دوو
|