e-mail

 

زه‌‌رده‌شت‌و ئاوێستا

په‌نده‌کانی رابه‌ندرانات تاگور

گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیشتیمانی په‌رت

دادگایی ئه‌نفال

گورگی ته‌ره‌

گۆڕه‌ جووله‌که‌

ماڵپه‌ڕی کوردی

ماڵه‌وه‌

 

له‌ ئه‌پریلی 2010 دا (دادگایی ئه‌نفال) له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م به‌چاپ گه‌یشت‌و له‌کوردستان بڵاویکرده‌وه‌

ڕاشکاوانه‌....

لێبوردن ده‌خوازم له‌خوێنه‌رانی چاپی یه‌کی ئه‌و به‌رهه‌مه‌. من باش یانزه‌ مانگ چاوه‌ڕوانی (گوایه‌ له‌به‌ر پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵه‌چنی) نموونه‌ی په‌رتووکه‌که‌م به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌به‌رگ‌و وێنه‌که‌ی سه‌ری شاد بووم به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ له‌ناوه‌ڕۆکم ڕوانی دۆشدامام، له‌به‌ر:

ــ قاقه‌زه‌که‌ی زبره‌و له‌ هه‌رزانترین بابه‌ته‌!

ــ له‌بری هه‌ڵه‌چنی، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی واتاگۆڕی تێکه‌وتووه‌! ( فه‌رموون لێره‌ بیبینن). هه‌ر له‌وساوه‌ ده‌زگام لێ ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌، لایکه‌م به‌ لیستێکی پاشکۆ خوێنه‌ر ئاگادار بکه‌ن به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌ چاره‌سه‌رکراو، نه‌ هیچ پاساوێکیان بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ هێناوه‌ته‌وه‌.

ــ ئه‌و فه‌رهه‌نگۆکه‌ی زۆر پێویستبوو له‌گه‌ڵدابێت، پشتگوێ خراوه‌!

ــ وه‌ک ئاماژه‌ به‌ تیراژی چاپکراو نه‌کراوه‌، مافی نووسه‌ریان به‌ 50 دانه‌ په‌رتووک بڕاندووه‌ته‌وه‌و مافی چاپ‌و په‌خشیان پارێزراو کردووه‌ بۆ ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م! باشه‌ به‌چی یاسایه‌ک؟!

براتان/ گۆمه‌یی

ئه‌و هه‌ڵه‌ واتا گۆڕانه‌ی له‌ په‌رتووکی (دادگایی ئه‌نفال) دا کراوه‌ + فه‌رهه‌نگۆک