|
|
|
||||||||||
|
ئایا ئاشا هەر نیشانەی زەردەشتی بوونە؟
ژیار عومەر / هۆزەی دینی زەردەشتییانی کوردستان
دەگونجێ ئەشا نیشانەی زەردەشتیبون بێ بەلام خاسیەتی سەرەکی مرۆڤبونیشە هەر لەمبارەوە کۆمەڵێ لێکۆڵینەوی ورد و چڕ ئەنجامدراون بەلام ئەوەی کە جێگای مشتومڕە بابەتی پیوەندارە بە ئاگر و ئەشای زەردەشتە ئایا ئاگر بۆ پیرۆزە گەر پیرۆزە ئایا وێنەی خودایە یان خودی بونی خوداوەندە؟ ئایا ئەو ئەشای بەهدینی چ ڕۆڵێکی لە مانادارکردنی ژیاندا دەبینێ؟ سەرەتا پێویستە بپرسین لەبارەی ئاشتی زەمینیەوە کە ئایا خودا یان خوداوەندەکان پێویستیان بەوە هەیە مرۆڤایەتی لەسەریان شەڕ و کوشتار بکات؟ ئایا خواوەندەکان گەرەکیانە مرۆڤ لەپای بەهەشت و ئامرازەکانی خۆش ژیانی ئەوێ لێرە بەکوشت بدرێ؟ ئایا خودا لەچوارچێوەی چەند بەش و چەند هەزار ناوێکدا جیگای دەبێتەوە یان هەر یەک و نابێتە دووو؟ هەرچەند ئەم وتانە دژایەتی زیاتر لە ملیارو نیوێک ئادەمیزاند دەکاتەوە بەلام بەپیچەوانەوە ئەو حەقیقەتەیە کە سەدان ساڵە کورد وەک نەتەوە دەچەوسێنێتەوە . ئەشا لەدیدی زەردەشتەوە گەڕانەوەیە بۆ سروش ، دڵنیابونی ویژدانە لە خود و ڕاستبونەوەی هەمو لێڵی و نایەکسانیەکانی مرۆڤە کە ئەنجامیداوە بەرامبەر ویژدانی خۆی و ژیان و هەمو ئادەمیزا …. پراکتیزە کردنی-ئەشا- و کاردانەوەکانی لەسەر دەرونی مرۆڤ سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە ئارامی و ئاوەدانی دەرونی دێنێتە کایەوە بەلام بەپشتبەستن بە بروامەندی دەرونی خۆت. بەرامبەر بە ئەشا ئێستا -ئاشتیمان هەیە ڕەنگە لەڕووی ڕخسارەوە نیمچە گۆڕانکاریەکی بەسەردا هاتبێ بەڵام لەناوەرۆکدا هەر هەمان پەیامە،- ئەشا لای زەردەشت هەر هەمان ئاشتی ئێمەیە و ئاشتی ئێمەش هەمان ئەشای زەردەشتە- ئاشتی لەگەڵ خۆت- ئەوپەیامە لەمێژینەیەیە کەدەیان و سەدان هەزار خواوەند باسیان لێوەکردوە لەسەرو هەموشیانەوە لە ئاینە برەهمیەکاندا دەیان جار ناوی ئارامی هێنراوە جگەلەوەی مێژوی هەریەک لەوانە تاڕادەیەک تەمومژاویە بەلام لایەنی زۆرینەی ئاینەکان بەپشتبەستن بە بەرجەستەبونی خوداوەند لەسەر زەوی ئامانجی ئارامی دەچەسپێنن بەسەر خەڵکیا ، بۆ نمونە خواوەند ویشنۆ کە خوای چاکەکاریە چەندین جار هاتۆتە سەرزەوی و هەرجارەو بەشێک لە خۆی لەناو یەکیک لەپەرستگا پیرۆزەکاندا بەجێشتوە لەنمونەی ئەم خواوەندە ئەشاییە کە زۆرکات بە زاناو ڕاهیبە کۆمەڵیەتیکەنای ژیانی ئەودەمانەی رۆژهەلاتی دورر مەزندە دەکرێن بەنمونە یەکێک لە هەمان پەیامهێنەری ئەشایی- بودایە کە وا دەبینرێن هەر هەمان خوداوەند ویشنۆیە و دابەزیوەتە سەر زەوی ، بودا یەکەمین و دوواهەمین کەس نیە کەبە بەرجەستبونی خواوەند دادەنرێت لەسەر زەوی چونکە ژمارەی خواوەندی بەرجەستەیی “بودای ویشنۆ” دادەنرێ بەژمار نۆ نەک دوانزە لەسەرو هەمو ئەمانەوە پەیامبەرانی ئاینە سرووشدارەکان بەدەرنین لەم نازناوە ئەوەی کەجێگای سەرنجە نزیکی ئەم پابەندبونەیە کەهەمان براهمیەکان و زەردەشتیان هەیانە رەنگە وەک ئاینەکەی فەلسەفەکەی-زەردەشت- بنچینەی ئارامی و تێڕامان بوبێ بۆ مرۆڤایەتی چونکە هەر هەمان ناوەڕۆکی هەمو ئەو ڕێبازانەیە کە باوەڕ بە ڕەهای مەزدا دەکەن و بەجۆرێک بڕوا دەهێنن (مرۆڤ لە ڕێگای ئارامی و تێڕامانەوە دەکرێت بە ڕەها شادبێت،بۆ تێگەیشتن لە خودا پێویست بە پەرستگانیە پێویستت بە دەروەنیە چونکە خودا لەناوەوەیە) ئەم چەشنە بڕوامەندیە مەزنترین ئاستی لێوردونەوە و هەوڵدانێکی بێ ئەندازەیە بۆ تێگەیشتن لە ئادەمیزا و مەزدا و سپنتاە،ئەوەشمان لەیاد نەچێ زەردەشتی بەپێی لێکۆڵینەوەکان کۆنترین ئاینی تاک خوداییە کەمابێتەوە لەسەر زەمین،سەردەمی دەرکەوتنی زۆر زیاترە لەو ڕێژە گاڵتە ئامیزیەی کە فارسەکان دەیڵێن و زەردەشت دەیگێرنەوە بۆ نزیکەی ٦٥٠ ساڵ پ.ز و لەبەرامبەر کۆرشدا دەیکەنە قوتابی…. … لە زمانی ئاڤیستایدا ئەشا بەمانای – باشە یان راستی- دێت،واتە کرۆکی باوەڕی زەردەشت ئەشاییە و گوزارشتە بۆ ئاینی جاویدانی و هێنەری پەیامی-هومت-ئەندێشەی چاکە-یە ، بەهەمان شێوەی هیندۆیزمەکان کە چۆن ئارامی گەورەترین ئامانجی بڕوادارانە و پێیان وایە خودا پێویستی بە کلێساو جێگای دەرەوەنیە بۆ پەرستنی وە پێویست ناکات لەبەر ڕەوشتی ئاسای توڕەبونی کەسەکان تۆ ڕەوشتی ئارامی خۆت لەدەستبەیت هەروەک چۆن لە بودایدا تێڕامان لە سروش و نزیکبونەوە لە ڕەها و ئازار نەدانی هیچ زیندەورێک و دورکەوتنەوە لەهەر تاوانێک گەورەتن مەبەستی بوداییەکانە ، ئەشابون و تێڕامان و دۆزینەوەی خودی خۆمان لە ڕوانینی زەردەشتەوە سەرەکیترین ئەرکی زەردەشتیانە و یەکێکە لە پایەسەرکیەکانی ئاینی بەهدینی! بەدەر لە موبد و موغ و شوێنکەوتوانی ئاینی و فەلسەفەیی زەردەشت ، زانا و بیرمەندە کانیش لەسەر هەمان ڕێبازی زەردەشت بەردەوامن جا ڕەنگە زۆرکات بەناڕاستەوخۆبێ ئەگەریش رێبازەکە جۆرێکی تربێ هەر هەمان مەبەستە کە خودی جوان بینین و ئارامیە کەهەمدیسان هەر لە بنچینەوە هەڵقوڵاوە هەروەک چۆن مێژوو ئیسپاتی کردوە ڕامانی زەردەشت یەکەمین ئارامی جیهانیە ، ڕەنگە حەزرەتی زەردەشت پەیام هێنەری مەزدا ئاهۆرابێ وە دەشگونجێ زەردەشت تەنها فەیلەسوفێکی ئاسای بوبێ هەروەک چۆن ئەم -پاشگر-ی بیرمەندیە لەگەڵ ناوی کۆنفۆشی و بوداوە بەکار ئەهێنرێ.. زۆرکات بەم جۆرە تێڕوانین و پێناسەکردنانە هەوڵدراوە بۆ بچوک کردنەوی قەبارەی نامەی حەزرەت، تەنانەت گەیشتۆت ئەوەی زۆرکەس زەردەشت وەک جادووبازێک یانیش وەک کافرێکی نائیسلامی بناسن ئەمەش لەبەر چەند هۆیەک کە سەرەکی ترینیان باسی ئاگر و باوەڕمەندی ئەشاییە لای زەردەشت. لەتێکڕای ئاڤیستادا هیچ خاڵیکی ڕەش و نابنوت نابینیت بەلام تاکە زاری خەڵکی ئاگر و ئەشا و نائەشایە ئەم پرسیار و بەدگومانیە هەرسەردەمەو بەجۆرێ سەرهەڵئەداتەوە بەلام خۆشبەختانە هیچکات ناگاتە ئەنجامێکی دڵخۆشکەرە لەبەر ئەوەی هەم زردەشت و بەهدینی هەم پەڕتوکی ئاڤێستا ناتوندوتین و بەرامبەر هەرکاریکی دەرەکی پەرچەکرداریان نیە …. سەرەرای ئەوەی کە توانیویەتی لەپاش خۆی هۆکارێک بداتە شوێنکەوتوانی کە بەهۆیەوە ئارامی بەدەست بهێنن ، ح.زەردەشت توانیویە جیهانێکی یەکسان و یەک مافی بەرهەمبێنێ کەوابێ نەفرەت لە کۆیلەی و جیاوازی ڕەگەزی بکا . ژن و پیاو یەکسانبن لەماف و ئەرکدا و هەرچی بۆ پایوە بۆ ژنیشبێ …هەروەها هانی خەڵکی ئەدات دور کەونەوە لە ڕەوشتی ناڕەوا و ئازادی خۆیان بپارێزن چونکە هەمو کەس کەلەدایک دەبێ ئازا و ئازادە کەس بۆینیە ئەم ئازادیە تێکبدات وە کەس باشترین ئادەمیزاد نیە مافی کەسیش نیە ئەم ناوە بۆخۆی دانێ و مەردم دەبێ نە زۆردەستی بکات وە نە قەبوڵیشیکا.. سەبارەت بە ئاگر بەڵێ زەردەشت رێزی لە ئاگر ناوە هەروەک لەسەردەمی موسادا خواوەند لەشێوەی ئاگردا سروشی بۆ نارد ….. لە ئەندێشەی زەردەشتدا دەکرێ هەست بەبونی خودا بکەین، ڕاستە هەمو سروش نەقشی ئەون و هێماشن بۆ مەزنی و بونی ئەو بەلام لەسەرو هەمویەوە ئاگر فەلسەفەی پەیوەستبونە بە خوداوەند لەڕێگای ڕوناهیەوە ، زەردەشت بەمە ئەو بۆبشاییە مەزنەی کە لەژیانی مرۆڤایەتیدا هەبو پری کردەوە بەلام هەرگیز ئاگری نەیکردۆتە بەرجەستەی مەزدائاهۆرا وەک لای ویشنۆکان هەیە یان وەک چۆن دواتر بەرجەستەبونی مەزدالەسەر زەمین ئەنجامدراو کڕنوشی بۆ دەبرا و دەکرایە زۆردەستێک بەسەر مرۆڤایەتیەوە بۆ سودی گەل و دەڤەرەکان، جگەلەوەی کە ئاگر تەنها پیرۆزیەکە و تێگەیشتن لەو تێگەیشتنە لە ژیان! زەردەشت بە ڕێگای ئاگر و ئەشاوە سۆزی بە جیهان بەخشی،هەر لە زیندوەکان هەتا نازیندو لای زەردەشت جێگای ڕێز و ستایشبوە دەبینین لای یۆگیەکان پاراستنی ژینگە زۆر گرنگە و بایەخی زۆری پێ دەدرێ هەروەها زەردەشتیش سروش ئاسا ئاوەدانی بۆ ژیانی زیندەکان گێڕایەوە ئەمە جگەلەوەی توخمە پیرۆزەکان (ئاگر-ئاو-خاک-با)ی لەدەست نەزانی و گومرای ڕازگار کرد و نەی هێشت هەریەک لەوانە بەهۆی جەستەی مرۆڤ و هەرشتێکیترەوە پیسببێ بەمە جوانی بە ژیان بەخشیەوە ،هەر لەبەر ئەم هۆیە بڕوابونی زەردەشت پابەندە بە جوانی و پاکێتی،ئەمە بۆ سەرجەم کایەکانی ژیانیش هەروایە لە دیدی زەردەشتەوە جیهان شوێنی یەکالاکردنەوی ڕاستی و ناڕاستە،جێگای تەماشاکردنی هەرمو بون و نەبونە لێرەوە سەرچاوەی ئارامی و نائارامی دروستەبێ ئەوەی کە گرنگە تەنها تێگەیشتن و بروامەندیە بە مەزدا و دەرونی خۆت وەک شانشینی سەرزەمین و یەکسانی و خۆدانەدەست ویژدان ، هەمو ئەمانە جۆرێکن لە ئارامی و تێڕامان لە خودی خۆتان و پشتبەستنە بە ڕاستی سروش،زەردەشت گەر پێغەمەریش نەبوبێ گەر تەنانەت بیرمەندێکیش نەبوبێ بەشی ئەوە زانای و پیاوچاکی بۆ دەمێنێتەوە کەهیچی لە پێغەمبەر و ئامۆژگاریکەرەکانی بەوێنەی -بودا- کەم نەبێ و لە لوتکەی زانایی خۆیدا بە شکۆوە بمێنێتەوە ، بۆیە تکایە گەر زەردەشتی و یاوەری بیری زەردەشت نین و نابن یان دان بە کوردبونیدا نانێن دورکەونەوە لەتانەدان و دروستکردنی چیرۆکی خەیاڵی بۆ ئەشو زەردەشت چونکە خۆتان وتەنی (ڕوناهی هەمیشە لە ڕوناهیدەرە سەرچاوە دەگرێ)…..گەر هەر هیچ نەبێ زەردەشت جیاکاتەوە لەنێوان پێغەمبەری و زانای و جادوبازیدا تەنها ئەوەبەسە کە ژن و ژیان و جوانی ڕەوانی مرۆڤی پارست و گەیاندنی بە دوالوتکەی شکۆی خۆیان . ئەمە کورترین وەڵامە بەلام بێخەوشترین پەیام.. بەپێی تیانوسی گەڕیدە یۆنای و هیندیەکان کەئەمرۆ سەرچاوە گەلێکی تاکوتەنهان لەبارەی لەمێژینەکانمانەوە مابێتنەوە ئەژدادی هەر مرۆڤێک لەڕاستیدا پەیڕەوی دەیان و سەدان ئاین بونە،جارێک مانگ و جارێک خۆر و جارێک پەیکەر و گڵینە جارێکیش دەیان جۆر لە ڕوودای سرووشتی و بڕوابون بە جادویی هەتا لە دواین ڕاماندا گەیشتنە ئەو ڕادەیەی کە بڕوا بەوە بهێنن کەدەبێت وەک چۆن لەسەرو هەورەکانەوە خۆرهەیە ئاواش لەسەرو هەمو خواکانەوە خوایەکی بێهاوتا بونی هەبێ، هەربۆیە هەڵسان بە داڕشتنی بیردۆزێک بۆ خودایبونی باڵادەست کەئەویش ناونرا(برەهما) بەلام دیسان شکستیان هێناو خودایان دوو تاکرد بۆ چاک و خراپ لەوەش خراپتر دایکی خوداکانیان داتاشی(زەروان) و کردیانە سەرچاوەی پەیدابونی خواوەندەکان، مەردم لەپاش هاتنی زەردەشت بڕوایان هێنا بەوەی کەهەمو ئەمانە ناڕاستن،نا باشن،هەم بۆ ویژدانی-داد-ئاسای مرۆڤەکان،هەم بۆ گوزەرانیان،چونکە بەسێک خواوەندەکان نەک هەر بەخشندەنەبون لە پێدانی ئارامی و گوزەرانیکی باشتر بەڵکو بەپێچەوانەوە هۆی ڕوتانەوەی هەرچی پارەوپولی خەڵکی بون،لە مێژوودا بە نەفرەتەوە باس لەو ڕێبازە ئاینایە کراوە کە پەرستگاکانیان کردبوە شوێنی سامانداری و چەوسانەوە و شکاندنی هەستی مرۆڤبونی چینی هەژاران( هەتا ئێستاش لێرە و لەوێ مرۆڤایەتی باجی زۆروزەبەندی خوداکان ئەدات لەبەر ئەوەی کۆن هەر ئاین و مەزهەبە دەردەکەوتن و خوایەکیان بۆخۆیان دروستەکرد و بەزویش برەویان پێئەدرا هەرچەند زۆرکات بەسێک لە خواوەندەکان سودیان بۆ مرۆڤایەتی زۆر کەمبوە جگەلە ئاینە زۆر لەمێژینەکان زۆربەیان لە تێکەڵبون و لێک کەوتنی ئاینەکانەوە دروستبوبون) لەدووتوێی فەرمودەکانی زەردەشتی پایەبڵندی کورد-دا ئەوە خەمڵیوە کە ئاگر پایەدارە هەر بەم هۆیەوە لەنێو زۆرێک لە ئاینەکانی دوای خۆیدا بە زەردەشتیان وتراوە ئەستێرە ناس یانیش زۆرکات ناونراون مەجوسی لەنیوان دەیان پەڕتوکی ئاینی بەتایبەتیش ئیسلامی سەگوزوشتە و باسی زەردەشتان هاتوە و بە مەجوسی ناوهێنراون لێرە بەدواوە کە وشەکە دەڕواتە قاڵبی وەرگێرانەوە دەبێتە ئاگرپەرست،لەڕاستیا وشەی پەرست کەدواتر باسی دەکەین لەڕوانگەی واتا سازیەوە بۆ زۆر باس کەڵکی لێوەرگیراوە یەکێک لەوانە بۆ مەجوسی زمانی عەرەبیە کە رەنگدانەوی نیایش(نزا) و داچەمینە لەبەردەم بلێسەی ئاگردا دەکرێ ئەمە ناڕونیەکبێ وە دەشگونجێ ناڕونی لەوەدابێ کە ڕێز و سروت خوێندن نابیتە پەرستش،ئەم وشەی مەجوسیە بەدڵنیایەوە لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە دەیانبینی ئاگر پارێزەکان هەرگیز ئاگر بەکارناهێن بۆ کارێک کە ببێتە هۆی پیسبونی یان وەک پیرۆزەک تەماشای دەکەن و هەموکەس بۆی نیە دەستکاری بکات لەئاتەشگادا یان لەهەر جێگایەک !!!!! مەجوس یان مەجوسی مەبەست لێی بەمجۆرەیە مانا سەرەکیەکەی(ئاگر پارێز،ئاگرەوان،ئاگرخۆشکەر …)ە بەواتای (ئاگر+پارێزوان=پارێزەری ئاگر) بەلام دەبینین وشەی مەجوس یان بەواتای ئەستێرە ناس یان ئەستێرە پەرست لەبەر ئەوەی لەچەندین سەرچاوەدا هاتوە سەبارەت بەناوی زەردەشت کەبەمانای ؛ ئەستێرەی زەرد –ئەستێرەی درەوشاوە –خاوەنی وشتری رەنگ زەرد….. بەمجۆرە واتاکە لەناوی ئاینەوە گۆڕدراوە بۆ ناوی کەسی پەیامبەر هەرچەن ئەم لێکدانەوانە هەڵەن و زەردەشت ناونیە بەڵکو نازناوە بەڵام ناوی زەردەشت سەرەڕای هەڵە لێکدانەوەکەی بوە ناوی هەمو مەزدیەسناکان ، یانیش ئەوەتا هەوڵی ڕیکخستن و لانەبارکردنی ماناکەی دراوە و گونجێنراوە لەنێوان وشە ڕەسەنەکە واتە(کەسێک کە لەچوار دەوری ئاگرە+دوپاتکاری هەمان کردوە کە نیایشە بەدەمبەستەوە= کڕنوشبردن بۆ ئاگر یان پەرستنی ئاگر …..) مەجوسیەکان والێیان دەڕوانرا کە ئاگرەکەیان خوایانە هەڵبەت هەر بەهۆی هەمان بۆچونی پارێزوانیەوەیە . لە مزگێنی پیرۆزدا هەمان واژەی موغ هاتوە بە ئەستێرەناسەکان لەکاتی لەدایک بونی حەزرەتی عیسادا دەچنە دیدەنی(گوزارشت کردنی زەردەشتیانە بە جادوباز و فەلەکناس چونکە واهتوە کە بەڕیگای ئەستێرەیەکی کشاوەوە بەرەو ‘ماڵی نان’ بەڕێدەکەون ئەمە سەرەڕای ئەوەی موغەکان زۆر پێش پەیدابونی زەردەشتەوە هوبون و کاریان پێشەوایەتی کرنی کۆمەڵگابوە بەجۆرەها ئاین و بڕوای جیاواز) هەوەرها لە قورئانیشدا بە مەجوسی هاتوە هەرچەند لەزاری پیاوانی ئانیەوە گوازراوەتەوە کە مەجوسیەکان خاوەن پەڕتوکی ‘سروشدارن’ بەلام هەتا ئێستاش گرفتی نێوان زەردەشتی و مسوڵمانەکان لێک تێنەگەیشتنی ئاین و ئاکارییە ! مانای وشەی پەرست لەزمانی کوردیدا چەند جۆر واتا دەگەیەنێت زۆرکات بۆ دوپات کردەوەی کارێک لە چوارچێوەی ئاینی یان مەزهەبیدا دێ،کەوادەکات شوێنکەوتەکانی بێ جیاوزی پاشگری”پەرست”یان پێوەبنرێ ،بەمانایەکیتریش دێت کە ڕەنگە بەم جۆرە سەرکەوتوتربێ ئەویش واژەی پەرست بۆ ڕێزداری و پارێزوانی لە شەپۆلە باڵاییەکانی ئاگرە بەلای زەردەشتیانەوە، لەڕاستیا کورد لە دێرزەمانەوە بەوانەی وتەوە ..پەرست.. کە سۆزیان بۆ کارێک یان شتێک هەبوە یانیش بەڕێزەوە بۆ پیرۆزیەک وەستاوە سروت و نیشی بۆ کردوە و نویژ و -ڕۆژو- و جەژن و ئاهەنگی بۆ گێڕاوە و لەگەڵ دەرکەوتنیا خێر و دیاریان بەخشیوەتەوە بەسەر هەژاراندا،ئاگر هەرهەمان مانای جاویدانی خۆر و روناهیە ، ئاگریش بەهەمان شێوە بەرکاری ئاشەیا و مانای برەودانە بە پاکێتی و تەماشاکرنی هەمو مرۆڤایەتیە بەیەک چاو و هاوکاری کردن و پێشکەش کردنی کۆمەکە لەهەر کات و ساتێکدا و جیاوازی نەکردن لەنیوان نێر و مێ و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی… ئەمە کرۆکی ئاینی زەردەشتە!!،بەهەر جۆرێکبێت بەگشتی لە ڕۆژەڤدا وشەکە ئەم مانا سەرەکەیەی وەرگرتوە ، ئێستا لەگەڵ ناوی زەردەشت و زەردەشتیان دەکەوینەوە بیر مەجوسی و ئاگر پەرست و ئەستێرە ناسەکان!!! کەئەمەش هەڵەیەکی بێوێنەیە.. دەگونجێ وشەکە بۆ خواپەرست هاتبێ و دووپاتکاری (ملکەچبون)بێ بۆ هەمان ئەو بیردۆزەی کەدواتر عیسا و برەهمیەکان و هیندۆزیم و تەنانەت “کۆنفۆشی’ش باسی لێوە کردوە… دەبینین پەرست بۆ زۆر بوار بەکار هاتوە … گەر خودی ئاگر وەک جێگرەوەی وشەی “مەزدائاهۆرا” ببینین بێگومان کە هەڵەین چونکە فەلسەفەی ئاگر تەنها گوزارشتکردنێکە بۆ خوداوەند و هاوتابونیەتی لەنێوان (سپنتاو ئەنگر)مئینودا ، بەهیچ جۆرێ ناکرێت ئاگر بکرێتە وێنای ئاهۆرا هەرچەند لای زەردەشت ئاگر هێمای رەهایە بەلام هەرگیز بە هێمای -بونی- خودا دانەنراوە،بەپیێ ئەوەی کە دوپات کراوەتەوە ئاگر خوانیە و تەنها هێمایەکە یان ئامرازێکی بەرجەستەیە بۆ وێنەبەردار کردنی مەزنی ڕامانی مەردم: هەمیشە دەبێت لەبەردەم ئاگردا بە ڕێزەوە، بە دەمبەست و تێڕامانێکی قوڵەوە بوەستین و جوانترین ئاکار بنوێنین و پیرۆزترین سروت بخوێنین،بەلام دەگونجێت ح.زەردەشت ئەمە(ئاگر)ی بۆیە دانابێت تاکو درک بەوە بکەین کە ژیان لەنێوان دوو بەرداشدایە هەریەک بەجۆرێ مرۆڤەکان دەبینێ بەلام هەمیشە ئەوانە کڵۆڵترین بونەوەرن کەلەنێوان هەردوکیاندا گیردەخۆن ، پێویستە چەکی ئێمە ئارامی و بیر کردوەنەبێ-پێش بڕوابون تێڕامان و پێش ئاخاوتن و ئاکارمان بیربکەینەوە لەوەی کە دەمانەوێت چی بڵێین و چی بکەین!! دوبارە پێویستە بگەڕێینەوە بەردەم ئاگری دەرونمان و (بڵێسەدارتر، شکۆدارتر ، خاوێنتر ) ساز و ئامادەی بکەین بۆ ژینی ئێستا و مردن و پەسڵان و …. ئەگەرچی حەزرەتی زەردەشت وەها پێناسکراوە کە زاتێکی ڕۆحانیبوە بەڵام زیاتر توێژەرێکی بێهاوتای سروشتە و ڕامان و ژیانی خۆی بەدەر لەئەرکی پەیامبەری تەرخان کردوە بۆ ئەشابونی گەلەکەی و دورکەوتنەوە لە (ناخۆبون) پاشان ئاگری وەک قوتابخانەی زەردەشتی بنیادناوە دەوگنجێ ئاگر ناخی مرۆڤبێ بەهۆی هەستی ژیان و باڵای چونی دەرونەوە : بەم پێیە کاتێک کە بایەکی لەناکاو هەڵدەکا ئاگر دەکوژێتەوە ئەمە بەڵگەی ڕون و ئاشکرایە بۆ سەلماندنی جۆری بونی ئەو مرۆڤانەی کە خۆیان لەدەروندا خۆیان نین و ئاشنا نین بە گەوهەری مرۆڤبونیان لەبەر چەند هۆکارێ شیاوی دامرکانەوەن چونکە لەژیاندا نە خۆیان بۆ تێڕامان و ئەشایی تەرخان کرد ، نە بۆ تێگەیشتن و نە بۆ زانستێ کە لەدوای خۆیان بمێنێتەوە کۆششیان نە دەکرد-هەروەک لە دۆناودۆنی ئەم رێبازەدا دیارە ژینی ئێستا بەشێکە لە ژیانی دوای – بەپێچەوانەش ئاگرێک کەهەردەم بڵێسەدارترە،کەسێک کە هەمیشە ئاگر و تیشکی ڕوناکیەکەی زیاتر و زیاتر بەرپێی خەڵکی ڕۆشن و تاریکای ژینی خەڵکی کەمتر دەکاتەوە بێگومان ئەوانە ئەشاین ، خودی خۆیان یەکێکن لە ئاگرە پیرۆز و شکۆدارەکان ، هەر بۆ زیاتر دڵنیابون لە ئاڤێستاشدا هاتوە کە ئاگر پێنج جۆرە و (ئاوروازیشتە) لەناخی مرۆڤەکاندایە! ، ئەمە بەڵگەی ئاشکرایە کە زەردەشت زاناتر لە زانای و شکۆدارتر لە شکۆداری بنچینەی خۆیبونی مرۆڤی داڕشتوە بەڵام تاکە بەربەست بۆ نەبینینی ئەم ڕاستیانە هەمدیسان تەنها دەرونی بنیادەمەکانە کە وادەکات هەم خۆیان هەم چواردەوریان( ئاگر و زهنیان نا ڕوشنبێ) و لە شکۆیی مرۆڤبونیان کەمبکاتەوە یان بەجۆرێ لەناویبەرێ..
|
|
||||||||||
|
|