e-mail

 

زه‌‌رده‌شت‌و ئاوێستا

په‌نده‌کانی رابه‌ندرانات تاگور

گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیشتیمانی په‌رت

دادگایی ئه‌نفال

گورگی ته‌ره‌

گۆڕه‌ جووله‌که‌

ماڵپه‌ڕی کوردی

ماڵه‌وه‌

 

فلیمی کوردی ـ ئاسۆ

له‌هاوینی ساڵی 1989دا به‌ڕێز (فلیمساز) دوکتۆر سه‌لمان فایق کاکه‌یی‌و به‌ڕێز مامۆستا فه‌همی کاکه‌یی پێشنیاری سازدانی فلیمێکی کوردییان هێنا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی له‌ سوێدرهامن‌و کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی له‌ هودیکسڤاڵ، بۆئه‌وه‌ی دۆخی ناهه‌مواری کوردستان‌و باری ئاڵۆزی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی ژێر دسڵاتی داگیرکەرانی خاکە دابەشکراوەکەمان‌ نیشانده‌ن به‌ هاووڵاتییانی سویدیی خانه‌خوێ‌و تێگه‌یاندنیان له‌ هۆی په‌ناخوازیی ئاوارەبوانمان له‌ وڵاتی ئه‌وان. کۆمیته‌ی کارگێڕی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌ به‌ده‌نگ پێشنیاره‌که‌وه‌ چووین،‌ کۆمه‌ڵێک کوردی خوێنگه‌رممان کۆکرده‌وه‌، ئەوەبوو به ‌هاوکاری ڕێکخراوی ABF Söderhamn و سه‌رپه‌رشتکاری هه‌ردوو پێشنیارکه‌ری به‌ڕێز، خوڵێکی دوو هه‌فته‌یی له‌ شاری سوێدرهامن کرایه‌وه‌ بۆ ڕاهێنانی ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شۆکییه‌ی هه‌رگیز به‌شداری ئه‌وجۆره‌ کاره‌ هونه‌رییه‌ نه‌بوون. ته‌نانه‌ت کامیره‌مان‌و ئارایشکارو دیکۆرسازو سه‌رپه‌رشتکاری ده‌نگ‌و گشت کاره‌کانی تریش پێشتر هیچیان به‌سه‌ر ئه‌وکارانه‌وه‌ نه‌بووه‌. چیرۆکی خودی فلیمه‌که‌یش بیرۆکه‌یه‌ک بوو، ماموستا فه‌همی به‌ سه‌رپه‌رشتی دوکتۆر سه‌لمان له‌و چیرۆک‌و سه‌رگوروشتانه‌ی به‌شداربووانی فلیمه‌که‌ گێڕایانەوە پێکیهێنا. ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه‌، گشت به‌شداربووانی فلیمی ئاسۆ خۆبه‌ختانه‌و له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیی، نزیکه‌ی دوو مانگ تێوه‌ی گلابوون.

بەتایبەتی، مامۆستا فه‌همی کاکه‌یی نزیکه‌ی دوو مانگ له‌شاری فاڵشۆپینگ دوورکه‌وته‌وه‌و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی هودیکسڤاڵیش ڕۆژانه‌ به‌ هاتن‌و گه‌ڕانه‌وه‌ نزیکەی سه‌د کیلۆمه‌تریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بڕی. هه‌روه‌ها خۆبەخشیی گڕوتینی هاوکاران له ‌ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی سوێدرهامن هیچ که‌متر نه‌بوو له‌ میوانه‌کانیان. ئه‌وه‌ی بووه‌ مایه‌ی شادومانی کۆمه‌ڵی به‌شداربووانی فلیم‌و فێنکایی شنه‌ی ماندوونه‌بوونیان، ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوی فلیم‌و نووسینی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌ کوردی‌و سویدییه‌کان بوو له‌سه‌ر ئه‌و فلیمه‌.

کاتی مۆنتاژی فلیمەکە هاوکاتبوو لەگەڵ ڕاپەڕین‌و ڕەوە گشتییەکەی باشووری کوردستان، بۆیەو توانیمان کۆتایی فلیمەکە بە دیمەنی ئەو نەهامەتییانە بهێنین کە بەسەر کۆمەڵی کۆچبەرانی باشووردا هات‌و ڕۆژانە لە مێدیا جیهانییەکاندا بڵاو دەبوونەوە..

فه‌رموون بۆ بینینی تەواوی فلیمی ASO به‌گه‌وره‌یی له‌ ـ  youtub دا ...

یه‌ک کرته له‌سه‌ر ئێرە‌ بکه‌ن    

 

فلیمی کوردی ـ چارەنووس

یەک ساڵ پاش فلیمی ئاسۆ، بە کۆششی هەمان (فلیمساز) به‌ڕێز دوکتۆر سه‌لمان فایق کاکه‌یی‌و دوو کۆمەڵەی کولتوری کوردیی شارەکانی سوێردهامن‌و هودیکسڤاڵ لە وڵاتی سوید، بە هەمان شێوەی فلیمی پێشوو ئەم فلیمەیش بەرهەم هێنرا تێیدا نەهامەتییەکانی ڕێگای قاچاغ‌و باری ژیانی پەنابەری لەنێو کۆمەڵگای خانەوێ (وڵاتی سوید)ـدا نیشان دەدات.

لەبەر درێژی ماوەی ئەم کلیپە کراوە بە ٣ بەش، فەرموون بۆ بینینی فلیمی Carenûs لە Yotubـدا، کرتە بکەن لەسەر..

 

بەشی یەک       بەشی دوو       بەشی سێ