دژایەتییە دوو جەمسەرییەکانی ئاینی زەردەشت (بەشی یەكەم)
د.هێرش قادری ــ
21/
8/ 2017
لە
ماڵپەڕی
دابڕان
پێشه‌کی:
هه‌ر شوناس و عه‌قڵانییه‌تێک بۆ جێگیرکردنی مانای خۆی زۆرتر له‌ئه‌وه‌ی
که پێویستی به پێوه‌وری حه‌قیقه‌ت و ڕاستی و ته‌بابوونی ئه‌وانه‌ی
ببێت، پێویستی به "ئه‌ویدی" یان ئەویتری دژبه‌ره که "ڕه‌ت"ی
بکاته‌وه و مانای خۆی له هه‌مبه‌ر ئه‌ودا بسه‌لمێنێت. دژبه‌ری
له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازییهDiference.
هیچ مانایه‌ک له‌خۆیدا نییه و مانای خۆی له دژبه‌رییه‌ک که له‌گه‌ڵ
ئەویتری هه‌یه به‌ده‌ست دێنێت(Derrida,
1981, 35).
دریدا ده‌ڵێت: هزر چه‌مکگه‌لی دوانه له ناوه‌ندی شیکارییه‌کانی خۆی
داده‌نێت و یه‌کێک له لایه‌نه‌کان به‌سه‌ر لایه‌نی دیکه‌دا پێش
ده‌خات. به‌ڵام خاڵێک که ده‌بێت ئاماژه‌ی پێبکرێت ئه‌مه‌یه که
لایه‌نێک که په‌سه‌ند ده‌کرێت، جێماوتره و پێشکه‌وتن و باڵادەستی خۆی
یان له پاراوی زمانچێتی وه‌رگرتووه یان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
لایه‌نێک که نه‌رێنی و شه‌ڕ نیشان ده‌درێت، نه دژبه‌ریی دوانەی بووه
و نه خۆی مانای شه‌ڕ بووه.
بۆ وێنه ئه‌فلاتوون پاشتر له سووفه‌ستاییه‌کان یان
ئوستوره‌کان بووه که واتای ئه‌و چه‌مکانه‌ی به شه‌ڕ دیاری کردووه و
پاشان له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا، چه‌مکگه‌لی چاکی/خێر داده‌ڕێژێت.یه‌کێک
له دژبه‌ره دوانەییه پاشکه‌وتووه‌کانی خێر/چاکی، مانای شه‌ڕ
ده‌گونجێنێته نێو ئه‌و شته‌ی که پێشتر هه‌بووه. پێش له هاتنه‌ڕووی
دالی پاشکه‌وتووی خێر و ناوزه‌دکردنی پێشکه‌وتوو به شه‌ڕ، له ئاقاری
زه‌ینیی پێشکه‌وتوودا نه شه‌ڕ مانای هه‌بووه و نه خێر،
که‌وایه دژبه‌ریی دوانەی مانای نه‌بووه. واته دابه‌شکاریی خێر له
هه‌مبه‌ر شه‌ڕ، چاکی له به‌رانبه‌ر خراپی له ئاسۆی مانادا
پێکنه‌هاتووه. ئاینی زه‌رده‌شت که مۆرکی خۆی به‌سه‌ر عه‌قڵانییه‌تی
ئێرانی‌دا کوتاوه و بنه‌ڕه‌تی دژبه‌ره دوانەییه‌کانی داڕشتووه، پاشتر
له‌ئه‌و شته‌ی که هاتۆته‌ڕوو وه‌کوو هێمای شه‌ڕ دیاریی کردووه. ئه‌و
شته یان ئه‌و ئایینه یان ئه‌و نه‌ریته‌ی که زه‌رده‌شت وه‌کوو هێمای
شه‌ڕ ڕه‌چاوی کردووه و خێری خۆی له دژوازی و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
بنیات ناوه، شیاوی مانای شه‌ڕ یان دژبه‌ریی ئه‌و خێره نه‌بووه، له
ده‌ره‌وه‌ی ئاسۆی خێر و شه‌ڕ بووه و له‌وێدا دژبه‌رییه دوانەییه‌کانی
خێر و شه‌ڕ مانای نه‌بووه چونکوو دژایه‌تیی خێر له هه‌مبه‌ر شه‌ڕ،
دژایه‌تیی زه‌رده‌شته که پاشتر له‌ئه‌وه دروست بووه و ئه‌و شته‌ی
که پێشتر هه‌بووه، به شه‌ڕ و شه‌یتانی ناوزه‌د کردووه.
زه‌رده‌شت له یه‌که‌مین که‌سانێکه که له بیره‌وه‌ریی
مێژوودا جێگیر بوو و به ناساندنی چه‌مکه‌کانی خودا (ئه‌هوورامه‌زدا)،
چاکی، رووناکی، ڕۆح، ئاشا، ئاسمان و خێر له به‌رانبه‌ر ئه‌هریمه‌ن،
خراپی، تاریکی، جه‌سته/ وارسگه، په‌یمان، زه‌وی و شه‌ڕ، بنه‌مای
دژبه‌رییه دوانەییه‌کان و دوالیزمی داڕشت. هه‌ربۆیه نیچه له کتێبی
" وه‌های گوت زه‌رده‌شت"دا که سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌کناسیی دوالیزمی
عه‌قڵانییه‌تی رؤژئاوایی ده‌کۆڵێته‌وه، سه‌ری تیژی هێرشی خۆی
ئاراسته‌ی زه‌رده‌شتی مێژوویی/ئێرانی ده‌کات. به درووشمی گه‌ڕانه‌وه‌ی
تاهه‌تایی که گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیان، هه‌ر ئه‌م ژیانه‌یه، له
به‌رانبه‌ر په‌یامی خودا و ئاسمان و ڕۆحی زه‌رده‌شت له زه‌ویدا،
وارسگه و خودی ژیان پێداگری ده‌کات که بنه‌ڕه‌تی دژبه‌ری دوانەیی
پێکهاتوو له لایه‌ن زه‌رده‌شته‌وه و درێژه‌دانی له ئه‌فلاتوون و
مه‌سیحدا تێک بشکێنێت. چون له لایه‌که‌وه بنه‌مای دوالیزم له‌سه‌ر
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی زه‌وی و وارسگه‌دا دانراوه و نیچه به مه‌به‌ستی
بووژانده‌وه‌ی سه‌ربه‌ستیی له‌ده‌ستچوو و سووککراوی ژیان و زه‌وی،
ده‌په‌رژێته سه‌ر نه‌رێکردنه‌وه‌ی، ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی زه‌وی و وارسکه،
واته زه‌رده‌شت.
ڕه‌تکه‌ره‌وه‌کانی زه‌وی له به‌رانبه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و
شته‌ی که هه‌یه له هه‌مبه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕاستێتیی تراژیکی
ژیاندا، ڕوویان کردووه‌ته وه‌همی ئاپۆلۆنی و یۆتۆپی. نیچه به
درووشمی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاهه‌تایی و قبووڵکردنی ژیان به هه‌مان شێوه‌ی
ژیان، هه‌وڵ ده‌دات وه‌همه‌کانی ئاپۆلۆنیی ئاین و فه‌لسه‌فه له
به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا دیۆنیسۆس، واته قبووڵکردنی تراژدیای
ژیان به سه‌ما و شاییه‌وه کۆتایی پێبێنێت. چونکوو ئه‌گه‌ر ڕاستێتیی
تراژیکی دنیا، به شایی و سه‌ماوه قبووڵ بکرایه‌ت، نه دوالیزمێک
پێکده‌هات و نه دژبه‌ره دوانەییه‌کان و نه نادیاره‌کانی ئه‌و دنیایی
و ئه‌م دنیایی. به‌ڵام پرسیارێک که دێته ئاراوه ئه‌مه‌یه که ئه‌و
شته‌ی که زه‌رده‌شت ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و وه‌کوو شه‌ڕ نیشانی ده‌دات
چییه، چ ئایینێک بووه و سه‌باره‌ت به کام ئه‌تن بووه؟ ئه‌گه‌ر
نه‌ریتێک هه‌بووه له چ جوگرافیایه‌ک و چ کاتێک و چ نیشتمانێک بووه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌بێت به‌ره‌و خاڵی سفر بگه‌ڕینه‌وه خێر له شه‌ڕ،
ئاسمان له زه‌وی و لوگۆس له ئیرۆس جیا بووه‌وه و ئه‌م جیاییه له
ده‌سه‌ڵاتی حه‌قیقه‌تدا جێگیر بوو.
و یه‌کێکیان به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا زاڵ بوو. خاڵی سفرێک که
بناغه‌ی سیاسی و مێژوویی هه‌یه و بابه‌تی سیاسیی نادیاره‌که‌ی
دوژمنایه‌تیی ئێمه و ئه‌وی دیکه‌یه که له چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقدا
نکۆڵی کرا. بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانای داله‌کانی دژبه‌ر و ئه‌ویدیکه‌ی
عه‌قڵانییه‌تی زه‌رده‌شتی، ده‌بێت دژبه‌ره دوانەییه‌کانی سه‌ره‌ونخوون
بکه‌ینه‌وه و ماناکه‌ی له پێچه‌وانه‌ی مانای داله
شکۆمه‌ندکراوه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شتدا ده‌ربهاوێژین. دژبه‌ره
دوانەییه‌کانی زه‌رده‌شت چ له چوارچێوه‌ی تووتم و هێما و چ له قاڵبی
چه‌مکه‌کانی و ئایندا به‌م شێوازه‌یه : دژبه‌ری گشتیی خێر له
به‌رانبه‌ر شه‌ڕ، ئاشا یان دیسپلین گەردوونی به ڕێسای پله‌به‌ندیکراو
له به‌رانبه‌ر دیسپلین زه‌وینی یان په‌یمان/ گرێبه‌ستContract.
ڕۆح له به‌رانبه‌ر جه‌سته و وارسگه، مانگا له به‌رانبه‌ر
شیر، هه‌ڵۆ له هه‌مبه‌ر مار. ئێستا ئامانجی ئێمه فامکردنی ئه‌م
دالانه له دژبه‌رێتی له‌گه‌ڵ یه‌کتره و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وبواره
هزرنه‌کراوه‌ی که زه‌رده‌شت له دژایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ودا
داله‌کانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی حه‌قیقه‌تدا جێگیر کرد. زه‌رده‌شت له
به‌رانبه‌ر کام ئایین، فه‌رهه‌نگ و یان ئه‌تنێک هه‌وڵی جێگیرکردنی
داله ئه‌رێنییه‌کانی خۆی دا و ئه‌رێنی بوونی داله‌کانی ئه‌هوورا،
ئاشا، رووناکی، مانگا و ڕۆح نیشانده‌ری کامه ده‌سه‌ڵات و هێژموونی
سیاسی و ئه‌تنی بووه؟
گریمانه‌ی ئێمه به‌م پێیه دامه‌زراوه که جێگیرکردنی داله
زه‌رده‌شتییه‌کان نیشانده‌ری بابه‌تی سیاسیی سه‌رهه‌ڵدانی
ئێرانییه‌کان/پارسییه‌کان له گۆڕه‌پانی مێژوودا و له به‌رانبه‌ر شه‌ڕ
و نه‌رێنی بوونه‌وه‌ی داله‌کانی ئه‌ویدیکه‌ی زه‌رده‌شت وه‌کوو
ئه‌هریمه‌ن، تاریکی، مار و ... نیشانده‌ری لاوازی سیاسیی
مێدیاه‌کان/کورده‌کان و ئایینی میتراییان له گۆڕه‌پانی مێژووه.
سه‌رهه‌ڵدانی ئێرانییه‌کان به هێماکانی زرده‌شتی ئاوابوونی کورده‌کان
به هێماکانی میترایی بوو. هێما و نیشانه‌گه‌لێک که ئه‌مڕۆکه به
شێوه‌یه‌کی ناوشیار و کاڵ ته‌نیا له نێوان ئیزه‌دییه‌کان و هه‌ندێکی
که‌می تاقمه‌کانی ئه‌لحه‌ق ماوه‌ته‌وه. له‌وانه‌یه به بوێرییه‌وه
بڵێین هێماکانی شه‌یتان په‌ر‌ستی و پیرۆزبوونی مار له نێو
ئیزه‌دییه‌کان و ڕێوڕه‌سمی گاکوشتنی پیرشالیار ته‌نیا بیره‌وه‌ری
شوناسی کورده‌کانه ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌یش که‌وتۆته ژێر ڕکێفی هێرشی
عه‌قڵی ئێرانییه‌وه، چونکوو هه‌ر به‌وجۆره‌ی که گوتمان ئه‌م
ناوزه‌دکردنه له لایه‌ن عه‌قڵی ئێرانییه‌وه داسه‌پاوه.
دژبه‌رییه دوانەییه‌کان و ئه‌ویدیی زه‌رده‌شت
ئه‌فلاتوون فه‌لسه‌فه‌ی خۆی له دژایه‌تی کردن له هه‌مبه‌ر
سووفه‌ستاییه‌کان و ڕق له‌ئه‌و دیمۆکراسییه‌ی که سوقراتی له سێداره
دا، دامه‌زراند. ئیبراهیم له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ بتپه‌ره‌ستیدا
بانگه‌وازی بۆ خودای ڕۆحانی و ژووره‌زه‌وینیی خۆی کرد. زه‌رده‌شت له
دژبه‌ری له‌گه‌ڵ چ گرووپێک و ئایینێک ئاینی خۆی داڕشت؟ ڕقی له چ
شتێک بوو و کردیه هێمای شه‌ڕ و له به‌رانبه‌ریدا دالی خێر و شه‌ڕی
دیاری کرد؟ هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر قه‌یرانێکدا ده‌خولقێت،
تاوه‌کوو قه‌یرانێک نه‌بێت هزر بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکه‌وێته هه‌وڵدان.
به وته‌ی هێگل " بوم مینروا له کاتی ئاوابوونی خۆر ده‌فڕێت".
قه‌یرانی سه‌رده‌می زه‌رده‌شت چی بوو که وێنه‌ی جیهانی شه‌ڕ له
زه‌ینیدا پێکهات و له به‌رانبه‌ریدا جیهانی خێری دیاری ده‌کرد؟
ئه‌هریمه‌نێک که زه‌رده‌شت له به‌رانبه‌ریدا ئه‌هوورامه‌زدای
دامه‌زراند چییه و هێمای چییه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه
ده‌بێت له لایه‌که‌وه له زانستی مێژوو یارمه‌تی بگرین که کات و
شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت دیاری ده‌کات و تاوه‌کوو بزانین له
دژبه‌ری له‌گه‌ڵ کامه ڕاستێتیی تراژیک و فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا،
گه‌ڵاڵه‌ی ئارمان شار و ئاینی خۆی داڕشت، له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێت
له زانستی هێرمنۆتیک که‌ڵک وه‌ربگرین که له ڕێگای شرۆڤه‌ی مانای
ده‌قی زه‌رده‌شته‌وه ئه‌ویدی که بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی
زه‌رده‌شت، فام بکه‌ین. پاشان مانای دژبه‌ره دوانەییه‌کانی و بابه‌تی
سیاسیی ژێرخانی تیۆلۆژیای سیاسی زه‌رده‌شت ئاشکرا بکه‌ین.
فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت
هات 29، سکاڵای "گئوش روان" یان
ڕه‌وانگا یه. " باڕه‌ی مانگا: بۆ پاسه‌وانیی من که‌سێکی جه‌نگاوه‌ر
پێویسته.... که بێ عه‌داڵه‌تی و سته‌م هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه"(هات 29 در
رضی، 1381: 158). به پێی خودی گاتاکان، سکاڵای ڕه‌وانگا سه‌باره‌ت به
قوربانی بوون، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شته. "ئاشا"(دیسپلین
گەردوونی9، له وه‌ڵام و گله‌ییه‌کانی مانگا خۆی ده‌بوێرێت و سکاڵای
ده‌سپێرێته ئه‌هوورامه‌زدا خودای گه‌وره‌تر و خودا زه‌رده‌شتی بۆ
پشتیوانیی هه‌ڵده‌بژێرێت(هینلز، 1385: 142. رضی، 1381: 244).
ده‌ستکه‌وتی سکاڵای مانگا، دامه‌زرانی زه‌رده‌شت و بنیاتنانی یاسای
مرۆییه (گیمن، 1378، 54).
ڕه‌وان ئافراندن، گله‌یی له خودا ده‌کات و داخوازیی به‌هێزتر
کردنی وەزێڕ و شوانه‌کان ده‌کات. خودا له ئه‌ندێشه‌دا، که چ که‌سێک
ده‌نێرێت تاوه‌کوو جه‌ور و سته‌م بپێچێته‌وه. بۆیه ڕاستی – بانه‌مه‌ڕ
– ه که‌سێک هه‌ڵبژێردرێت و ئاشا - دیسپلین گەردوونی –ی پێکبهێنێت.
ئه‌هوورامه‌زدا، ده‌ڕوانێت که چۆن دروج(درۆ) و نادیسپلین سێبه‌ری
به‌سه‌ر دنیادا کێشاوه. هاواری نهومنه: " یه‌که‌مین که‌سێک که
هه‌ڵبژێردراوی خودایه، زه‌رده‌شته. زه‌رده‌شت: " ئه‌ی ئه‌هوورامه‌زدا
هێزم پێبده تا بتوانم ئاشتی پێکبهێنم و جه‌ور و درۆ له‌به‌ین ببه‌م و
...." زه‌رده‌شت، له دوایین بڕگه‌ی سروود: " که‌وایه ئه‌ی خه‌ڵکینه
په‌یامی من قبووڵ بکه‌ن تا بتوانم ئایین بڵاوبکه‌مه‌وه" (سرود 29 به
نقل از رضی، 1385: 108). زه‌رده‌شت، که کوشتنی مانگاکان ده‌یهه‌ژێنێت،
له یه‌سنای 28، به ڕوونی ده‌ڵێت که بۆ پشتیوانی کردن و دڵنیا کردنی
ڕه‌وانگا، سه‌ری هه‌ڵداوه(رضی، 1381: 242).
له کتێبی 7ی ئاینکرت، ئه‌هوورامه‌زدا، "فره‌وشی"، له
سه‌رده‌می سێ هه‌زارساڵه‌ی دوویه‌م که، که‌یهان له مینووک به دنیای
به‌هه‌شتی و به‌تاڵ له‌گوناه دروست ده‌کرێت، زه‌رده‌شتی خولقند. به‌ڵام
ئه‌م "فره‌وشی" له‌ئه‌م سێ هه‌زار ساڵه‌ی مینووکه‌دا، له نێو
ئمشاسپه‌ندان ده‌مێنێته‌وه. له ده‌ستپێکی سێ هه‌زار ساڵه‌ی
سێیه‌مه‌وه که ئه‌هریمه‌ن ناپاکی وه‌به‌ر دێنێت، ئه‌هوورامه‌زدا
بڕیاری دا که بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی ته‌کووز، زه‌رده‌شت
بنێرێته‌وه بۆ زه‌وی(نیبرگ در دهباشی، 1388، 113)، ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی
ناوه‌ندیی ئه‌م ژمێرکاتانه ئه‌مه‌یه که زه‌رده‌شت له ده‌ستپێکی
سه‌رده‌مێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که "دزییه‌کی" گه‌وره له‌ئه‌م جیهانه‌دا
ڕووی داوه. ئه‌و هاتووه تا دیسان دیسپلین ببه‌خشێته‌وه به
جیهان(نیبرگ، همان: 114). به پێی ده‌قی گاتاکان، دزییه‌ک که
ئه‌هریمه‌ن کردوویه، هه‌مان کوشتنی مانگای پیرۆزه، یه‌که‌مین و
باشترین ئافرێندراوی ئه‌هوورامه‌زدا. بۆیه، چ به پێی گاتاکان و چ به
پێی مێژووی گەردوونی، سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت به هۆی به‌رگریکردن له
مانگا له به‌رانبه‌ر ئه‌هریمه‌ن بووه.
|