دژایەتییە دوو جەمسەرییەکانی ئاینی زەردەشت (بەشی
سێیەم)
د.هێرش قادری ــ
23/
8/
2017 لە
ماڵپەڕی
دابڕان
به بۆچوونی هنینگ بزووتنه‌وهHenning
دوویهمهکان به‌رهه‌ڵستێک به دژی تاکپه‌رستی بوون و دوالیزم
وه‌ڵامێک له هه‌مبه‌ر پرسی شه‌ڕ بووه که له‌گه‌ڵ ئیمان به خودای
چاک و عادڵ ته‌با نییه (هنینگ به نقل از گیمن، 1363: 13).هه‌ربۆیه
هنینگ باشترین ڕێگا بۆ فامکردنی ئاینی زه‌رده‌شتی – وه‌کوو
بزووتنه‌وه‌یه‌کی دوالیزمباوهڕ -–له‌وه ده‌بینێته‌وه که دژایه‌تیی
له‌گه‌ڵ تاکهپهرست (یه‌کده‌ستی)یه‌که‌ی بدۆزینه‌وه (هنینگ به نقل
از گیمن، 1378: 2). زه‌رده‌شت گه‌ڵاڵه‌ی چاکییه‌کی بێ‌کۆتایی و
تاهه‌تایی داڕشتووه که بێجگه له باشی هیچی تێدا نییه، هه‌ربۆیه
دهبوایهبنهمایهکی دوویه‌می دروست بکردایه‌ت که نادیسپلینی
گەردوونی و چارهڕهشییهکانی ژیانی ڕاڤه بکردایه‌ت(گیمن، 1378: 2).
یه‌سنا هات 45 بڕگه‌ی 2: " دوو گه‌وهه‌ر که له سه‌ره‌تاوه بوون، پاک
و ناپاک ---- پاک به ناپاکی گوت ئێمه هیچکاتێک ته‌با نابین، نه له
هزر، نه فێرکاری، نه ویست و ئیراده و نه کرده‌وه و ----" (رضی،
1389: 179).
"هه‌نووکه
ئه‌و دوو به‌هه‌شته‌ی که له سه‌ره‌تادا بوون و خۆیان وه‌کوو هاوتای
خه‌یاڵیی یه‌کدی نیشان ده‌دا – ئه‌و دووانه هه‌ن، باشتر و خراو، به
کرده‌وه و گوتار و بیر، له به‌ینی ئه‌م دوو {به‌هه‌شته}دا زانایان
په‌یڕه‌وی ئه‌هوورامه‌زدا، و نه‌زانه‌کان ئه‌هریمه‌نیان هه‌ڵبژارد" " و
کاتێک ئه‌و دوو به‌هه‌شته به‌یه‌ک گه‌یشتن، له ده‌ستپێکه‌وه
دروستیان کرد بوون و نه‌بوون ..." (یسنا30 بند 3-5 به نقل از مولتون،
1387: 54). تاکپه‌رستی و ئافراندن بۆ ئاشکرابوونی سه‌روه‌تی خودا و
..... بۆ زه‌رده‌شت بێمانایه. خودا پێویستیی به خولقێندراوه‌کانی
هه‌یه بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن (زینر، 1377: 59).
ئه‌هوورامه‌زدا جیهانی وه‌کوو که‌رسته‌یه‌ک بۆ شکستدانی ئه‌هریمه‌ن
دروست کرد و مرۆڤ له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه‌پانه‌یه(زینر،
همان: 26). که‌وایه، بنه‌ڕه‌تی زه‌رده‌شت و خودای زه‌رده‌شت،
ئه‌هوورامه‌زدا، له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن، واته میترا،
پێکهاتووه.
به‌ڵام ئه‌م نادیسپلینیه گەردوونییه و چاره‌ڕه‌شیی ژیانه
که زه‌رده‌شتی ناچار کرد بنه‌ڕه‌تی دوویه‌می ئه‌هریمه‌نی/شه‌ڕیی
خولقاند، چی بوو؟ و له نێوان چ فه‌رهه‌نگ و ئهتنێک بڕه‌وی هه‌بوو؟
گێلدنێرGelder
و بارتولۆمهBartholomae
بڕوایان وابوو که زێدی زه‌رده‌شت له مێدیا بوو، ئه‌و
جێگایه‌ی که میترا له‌وێ بڕه‌وی هه‌بوو که ناچار بوو به‌ره‌و ڕۆژئاوا
(شرق)هه‌ڵ بێت (گیمن، 1363، 49). پڕۆفسۆر جه‌کسۆنjackson
یش بڕوای وابوو که زه‌رده‌شت له ڕۆژئاوای ئێران‌دا له‌دایک
بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست بهێنێت، له‌و
نیشتمانه‌دا پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند و پاشان ڕووی له
ڕۆژهه‌ڵات کرد، و له ئاکامدا له به‌لخ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هێنا(جه‌کسون له مولتون، 1387: 40). "به‌ره‌و کام نیشتمان بڕۆم،
بۆ کوێ هه‌ڵ بێم، نه خه‌ڵکی له من ڕازین نه ده‌سه‌ڵاتدارانی نێو
ئه‌م نیشتمانه...." (یسنا46 بند 1).
به بڕوای بارتولۆمه، زه‌رده‌شت پاش ده‌رکران و هه‌ڵاتن له
نێو مێدیاکان، وێنه‌ی جیهانی شه‌ڕ له زه‌ینیدا پێکهات و نموونه‌ی
ئاشکرای شه‌ڕ له چوارچێوه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتدا، ئایینی میترا بوو.
ئه‌وه فه‌رهه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی میتراییه‌کان بوو که زه‌رده‌شتی ناچار
به تێفکرین سه‌باره‌ت به هه‌بوونی دوو ڕۆح هان دا. " ئه‌گه‌ر ته‌نیا
خودایه‌کی باش هه‌یه بۆچی شه‌ڕ به‌ئه‌م ڕاده‌یه زۆر بووه".
که‌وایه، وێنه‌ی جیهانی شه‌ڕ و ئه‌هریمه‌ن که، خاڵی دژبه‌ریی
داله‌کانی خێر/ئه‌هوورایی زه‌رده‌شته، له فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی
میتراییه‌کان له نێو مێدیاکاندا وێنا کراوه، که خۆیان سه‌رقاڵی
قوربانی کردنی مانگا له تاریکیی ئه‌شکه‌وت به‌دوور له ڕووناکی خۆر
کردووه و هاوکات به جێگای نوێژ و دوعا، سه‌ما و شاییان (هه‌ڵپه‌ڕکێ)
کردووه و هۆمیان خواردووه. هه‌ربۆیه، ئه‌هریمه‌نی زه‌رده‌شت و
ئێرانییه‌کان، میترا بووه که ئایینی کۆمه‌ڵایه‌تیی مێدیا/کورده‌کان
له سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت و ئیسلام بووه.
میهرپه‌رستی/میترا یه‌که‌مجار له ڕۆژئاوای ئێران له نێو
مێدیاکاندا باو بووه (رستمپوور، 1381، 26). به پێی گێڕانه‌وه‌ی
هیرۆدۆت مێدیاکان خودای "میترا"یان په‌رستووه (هرودت به نقل از
کریستن سن، 1382، 70). له‌و کاته‌دا (سه‌رده‌می هیرۆدۆت)، هێشتا
خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌هوورامه‌زدا ئاشناییان نه‌بوو(رجبی، 1380،
29). له وڵاتی مێدیاکاندا، میترا له سه‌رده‌می پێش ئه‌ڤێستایی و
هه‌خامه‌نشی له وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئاریاییه‌کان باو بوو(هوفر، کلوسکا،
1385، 365). وشه‌ی میترۆس پێشینه‌یه‌کی 3500ی م. ز هه‌یه. بونفانته
سه‌لماندی که پێش له هیند و ئه‌ورووپیه(بونفانته، کلوسکا، همان،
86). واته پێش هاتنی ئێرانی/ئاریاییه‌کان باو بووه. وشه‌ی
"میترا" له هه‌موو زمانه‌کاندا، ناوی میترا، ناوی مێدیا وه‌بیر
دێنێته‌وه(هوفر، همان،366). پته‌ویی به‌ڵگه‌کانی ئینگناند سه‌باره‌ت
به میترا سه‌لماندوویه‌تی که مێدیاکان میتراپه‌رست بوون (هوفر، همان،
366).ئینگناند ناوه جۆربه‌جۆره‌کانی مێدیا، گوتی، ئوومان ماندا،
مانێنا، هوری، میهری (میترا)، ماره‌کان، و ..... ئاماژه به‌ره‌و
ئه‌تنێکی تایبه‌ت واته مێدیاکان ده‌زانێت (ئینگناند به نقل از علی ف،
همان، 100). " میترا به پێی هه‌موو ڕواڵه‌ته‌کان ڕۆڵێکی جیاوازی
هه‌یه و بیچمی ناوه‌که‌ی مێدیاییه. ئایینی میسه‌ره زۆرتر مێدیاییه
تاوه‌کوو پارسی و، ده‌ربڕینی ناوه‌کانی میسرا، له پارسیدا نیشان
ده‌دات که تازه هاتووه و له نووسینیدا گرفتی هه‌بووه" (ویدن گرن،
1377: 170-174). ناوی مێدیا له میترا – میهر – خودای ئه‌و ئه‌تنه
وەرگیراوه. مێدیا به واتای نێوانه که به واتای میتانی یان
ناوه‌ندیش هه‌یه(صفیزاده، 1385، 31، که‌لان، 1375: 159). له هیند،
هه‌ندێکجار، به جێگای ئهسوورا – میترا، وشه‌ی ئهسوورا – مهد به‌کار
ده‌به‌ن(بویس به نقل از نیولی، 1381، 256). له ئوستورهکاندا ناوی
میترا، جارجارێک سوورا یان مێدیا به‌کار ده‌چێت (رضی، 1381، 143).
واته بنه‌ڕه‌تی وشه‌ی میترا، له وشه‌ی مێدیا و له مێدیاوه
به‌ره‌و هیند ڕۆیشتووه. مێدیاکان میهرپهرست بوون (اشمیت در کلوسکا،
همان، 100).
به‌ردنووسی گوڵی نوزی- که له که‌رکووک دۆزرایه‌وه له
سه‌رده‌می 2500م ز- وشه‌ی
mi-in-ta-ra-ti/mi-it-ta-ra-at-li...
له‌گه‌ڵ میترا پێوه‌ندییان هه‌یه. یه‌که‌م شوێنێک که به
شێوه‌ی نووسراوه ناوی میترا هاتووه، ئه‌و بهردنووسانهیه که
به‌ده‌ستی هۆگۆ ونکڵێری ئه‌ڵمانی، له ناوچه‌ی "بغاز کوی" له
ڕۆژهه‌ڵاتی ئانکارا له ئه‌تنی هیتییه‌کان و میتانییه‌کان
دۆزرانه‌وه(رستمپوور، همان، 21). ئه‌م گرێبه‌سته سه‌ر به وڵاتی
میتانییه که تێیدا ناوی میتانی تۆمار کراوه. ناوی میترای میتانی
له‌سه‌ر کۆزه‌یه‌ک دۆزراوه‌ته‌وه. که‌وایه، میتانییه‌کانیش خودای
میترایان قبووڵ کردووه(هوفر، همان، 364). ئه‌و میترایهی که له‌لای
میتانییه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌توانین له‌لای کاسییه‌کان به‌دوایدا
بگه‌ڕێین... ناوی تایبه‌تیی
mi-it-rat(?)-ur-si
له‌سه‌ر مۆرێکی کاسییه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه (هوفر، همان،
363-364). هه‌ربۆیه، به‌وجۆره‌ی که بونفانتهیش سهلامندی، میترا
مێژوویه‌کی 3500 ساڵه‌ی هه‌یه و وشه‌یه‌کی زۆرتر هیندی و ئه‌ورووپییه
که له نێو تیره جۆراوجۆره‌کانی مێدیاکاندا وه‌کوو کاسی، گوتی،
میتانییه‌کان و ... باو بووه. ئێمه له جێگایه‌کی دیکه‌دا باسمان له
خۆجێیی بوونی مێدیا/ کورده‌کان کردووه. ئێستا که مێدیا/کوردی بوونی
میترامان باس کرد، ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که، مانگا هێمای چییه
که میترا هه‌وڵی کوشتنیی و له‌ناوبردنی ده‌دات و زه‌رده‌شتیش بۆ
به‌رگری کردن لێی، ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر و ته‌نانه‌ت یه‌که‌مین
ئافرێنراوی ئه‌هوورامه‌زدا.مانگا له هه‌مبه‌ر چ شتێکدا به‌رجه‌سته
کراوه‌ته‌وه؟ که له دژبه‌ری دوانەیی ئه‌هوورا له به‌رانبه‌ر
ئه‌هریمه‌نه‌وه، ده‌گه‌ینه دژبه‌ریی زه‌رده‌شتی/ئێرانی له
به‌رانبه‌ر مێدیای/میترایی، واته مانگا له به‌رانبه‌ر شێر.
یه‌که‌مین ئافرێندراوی ئه‌هوورامه‌زدا، مانگای پیرۆز بوو و
گوناهی میترا که به ئه‌هریمه‌ن ناوزه‌د کرا، کوشتنی مانگای پیرۆز
بوو.مانگا، هێمای ئاسمان و به‌رزاییه‌کانه (ورس در کلوسکا، 1385:
28). گه‌رای فه‌ریدوون، زه‌رده‌شت، کیئێپیوه و ... له شیری مانگاوه
چووه‌ته نێو مناڵدانی دایکیانه‌وه. "فهرۆههری زه‌رده‌شت له ڕیگای
شیره‌وه گوازراوه‌ته‌وه. به پێی گێڕانه‌وه‌ی زاتسپێرم، فهرۆههری
زه‌رده‌شت له نێو گیای پیرۆزی هۆم بوو. ئه‌و گیایه چووه نێو شیر،
باوکی زه‌رده‌شت له‌و شیریه خوارد و به‌م شێوه‌یه بۆ دایکی زه‌رده‌شت
گوازرایه‌وه" (رضی، 1380، 28). مانگا له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ، تووتمی
ئێرانییه‌کان بووه. به‌یداخی کاویان له بهیداخیمانگا سه‌رچاوه‌ی
گرتووه (صفا، 1384، 572). زۆربه‌ی سه‌ری ئه‌ستوونه‌کان و وێنه و
نیگاره‌کانی پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید به شێوه‌ی سه‌ری مانگا
ڕازاونه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌کیی پاسارگاد دوو گای نێری
باڵدار نه‌خشراوه (یامااوچی، 1390، 376). گاکان به سه‌ری مرۆڤه‌وه،
پاسه‌وانی کۆشکی ئاشووری بوون که که‌وتنه به‌رچاوی هونه‌رمه‌ندانی
ئێرانییه‌وه (رضی، 1382، 242).
له دیمه‌نی ده‌رگای ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ره‌کیی ده‌روازه‌ی
نه‌ته‌وه‌کاندا، په‌یکه‌ری مانگا باڵداره‌کان به سه‌ری مرۆڤانه‌وه
هه‌یه که بێگومان ئه‌رکی پاسه‌وانی کردنی ته‌ختیان له‌ئه‌ستۆ بووه
(پورادا، کمبریج: 945). وێنه‌ی دیکه شه‌ڕی نێوان مانگا و شێره. که
شیتاڵبوونی مانگا به‌ده‌ستی میهره. دواتر میهر بووه ئه‌هریمه‌ن و،
ئه‌م شێره هێمای میهر/میترایه(بهار، 1384: 180-198). پیرۆزیی مانگا
که هێمای به‌رزاییه‌کانی ئاسمان و ڕۆحی ئافراندنه له دژبه‌ری
له‌گه‌ڵ شێر که هێمای نه‌فس و وارسگه و زه‌مینه، واتا به‌خۆوه
ده‌گرێت. له زۆرێک له به‌ردنووسه‌کان و وێنه‌کاندا، شێر دالی سه‌ر
ده‌رگایه که سه‌رقاڵی کوشتنی مانگایه. شێر، چنگی به‌ره‌و مانگا
به‌رز کردۆته‌وه (همان: 202). له هه‌موو به‌ردنووسه‌کان و
به‌رهه‌مه کۆنه‌کاندا که له وێنه‌کانی میترا له تاقهکاندا به‌جێ
ماوه‌ته‌وه، چ له کاتی ڕاوکردن و چ له کاتی کوشتن و شه‌ڕکردن
له‌گه‌ڵ مانگادا، میترا له‌گه‌ڵ مار، دووپشک و شێر نیشان دراوه
(وزمازرن، همان، 95، رضی، 1381، 131-306). مار و دووپشک و شێر، هێمای
میهرن (کلوسکا، همان، 15). له ڕێوڕه‌سمه میتراییه‌کاندا، ئه‌و
که‌سانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی شێری له به‌ره‌ی سه‌ره‌تاوه
جێگایه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه (رضی، همان، 279)
میترا له زۆرێک له هێما کهونینهکاندا به جه‌سته‌ی مرۆڤ،
شێرسهر، له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها/مارێک که به ده‌وریدا ئاڵاوه نیشان
دراوه (فون گال، کلوسکا، همان، 565، رضی، 298، 1381). له
زۆرینه‌ی به‌ردنووسه‌کاندا میهر به چه‌شنی سهرشێره که هێمای
ئه‌هریمه‌نه و ناوی شه‌یتان له ئاینی زه‌رده‌شته (هینلز، 1385:
128). زنێر و دوشه‌ن گیمێن، ئه‌م وێنه‌یانه به ئه‌هریمه‌ن ناوزه‌د
کردووه(ورمازرن، همان، 158). لگ، دوشه‌ن گیمێن و ئه‌وانی دیکه
بڕوایان وایه که ئه‌هریمه‌ن هه‌مان میترا یان دێوی زه‌رده‌شته
(هنسمن، کلوسکا، همان، 255). دێوی سه‌رشێر، پاشای جیهانی ئه‌هریمه‌نه
(زنر، به نقل از فون گال، همان، 571). پاشاکانی هه‌خامه‌نشی له
وێنه‌کاندا هه‌میشه له حاڵی ڕاوکردنی شێرن که وه‌کوو هێمایه‌ک له
ناپاکی و شه‌ڕ ئه‌ژمار ده‌کرێت. له ته‌ختی جه‌مشیددا داریووش سه‌رقاڵی
ڕاوی شێره و به تیر و که‌مانه‌وه له ئهڕابهدا ڕاوه‌ستاوه و
شێرێکی نیشان کردووه که دهشریخێنێت و شێرێکی دیکه‌ی له ژێر سمکۆڵی
ئه‌سپه‌که‌ی دایه که له‌حاڵی گیانکهنشته.(بویس، 1375، 152).
یه‌کێکی دیکه له هێماکانی توانی ته‌ختی جه‌مشید، پاشا به
یه‌ک ده‌ستی له‌حاڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی شێرێکه ( همان، 156). له
ڕاستیدا "جوانترین مۆرکی بلوورینی داریووشی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که
داریووش له حاڵی ڕاوکردنی شیڕیک له ڕاوگهیه که له لایه‌ن
ئههوورامهزداوه پشتیوانی ده‌کرێت (کوک، 1383: 132). وێنه‌ی ڕاوکردنی
شێر له ته‌ختی جه‌مشیدیش بیست و شه‌ش جار نه‌خشراوه، به‌ئه‌م
ناوه‌ڕۆکه‌وه : " گایه‌ک هه‌یه که له‌ژێر پێی به‌رز بۆته‌وه و
سه‌ری به‌ره‌و پشته‌وه وه‌رگێڕاوه تا له‌گه‌ڵ شێرێک که ده‌یهه‌وێت
به چنگ و ددان شانه‌ی زه‌خمار بکات، به‌شه‌ڕ بێت. له‌و ڕووه‌وه که
له زهردهشتیگهریدا گای نێر هێمای قازانج و چاکییه، هه‌ندێک وه‌ها
ده‌ڵێن که شه‌ڕی ئه‌هوورا و ئه‌هریمه‌ن نیشان ده‌دات، که هه‌مان چاکی
و خراپه‌یه. شێر هێمای هێزه ناپاکه‌کانه.... به‌م پاساوه که گای
نێر له سووچ و ته‌نیشتی ته‌ختی جه‌مشیده که هێمای هێزه‌کانه،
وه‌کوو له‌سه‌ر ئه‌ستوونه‌کان یان له دوو لای خورنهوه...." (بویس،
1375، 156).
شێر که‌له گیان له‌به‌ره ئافرێنراوه‌کانی ئه‌هریمه‌نه و
دێوپیشهیه، له به‌رهه‌مه زه‌رده‌شتییه‌کاندا هێمای چاکی نه‌بووه
(همان، 157). داریووش به چه‌شنی پاشا پاڵه‌وان، خنجێری خۆی له‌سه‌ر
جه‌سته‌ی شێرێکی یهکشاخهوه چه‌قاندووه (هینتس، 1386: 218-219).
"له ڕێوڕه‌سمی ته‌ختی جه‌مشیددا.........تاج له‌سه‌رنانی
دووباره.....ئه‌رکی پاشا بوو که دێوه‌کان شکست بدات وه‌کوو شه‌ڕی
خودا له‌گه‌ڵ خراپی، که ئه‌م خراپییه به شێوه‌ی جه‌سته‌ی شێر،
باڵدار، کلکی وه‌کوو مار، کێشراوه" (بهار، 1384، 183). شه‌ڕی مانگا
له‌گه‌ڵ شێر و ڕاوکردنی شێر به‌ده‌ستی پاشاکانی هه‌خامه‌نشی، نه‌ته‌نیا
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێمای کۆنی شه‌ڕی ئه‌هوورامه‌زدا له‌گه‌ڵ
ئه‌هریمه‌نه به‌ڵکوو هێمای شه‌ڕ و ڕاوکردنی مێدیاکان به‌ده‌ستی
پارسه‌کانه. چونکوو هه‌ر به‌و شێوه‌یه که مانگا هێما و تووتمی
ئێرانییه‌کان بووه، شێریش هێمای و تووتمی مێدیاکان و هاوڕییانی
هه‌میشه‌یی میترا له کوشتنی مانگا بووه.
|