دژایەتییە دوو جەمسەرییەکانی ئاینی زەردەشت (بەشی
چوارەم)
د.هێرش قادری ــ
28/
8/
2017
لە
ماڵپەڕی
دابڕان
له زۆربه‌ی به‌ردنووسه‌کاندا میهر به شێوه‌ی " سه‌رشێر" که
مارێک به ده‌وریدا ئاڵاوه نیشان دراوه که نیشانده‌ری ئه‌هریمه‌نه
و ناوی شه‌یتان له ئاینی زه‌رده‌شته (هینلز، اموزگار، 1385: 128).
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هێما و سه‌ر ئه‌ستوونه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید
که به شێوه‌ی مانگایه، له ده‌گمه‌ن به‌رهه‌می به‌جێماو له
مێدیاکانه‌وه، شێری به‌رئاینه‌یه (گیرشمن، به نقل از ضیاپور، 121).
له بڕواکانی مێدیاکاندا خوداکان به شێوه‌گه‌لی سه‌رسام ده‌بینرێن،
خوداگه‌لێک به سه‌رشێر و یان شه‌یتانگه‌لێکی نیوه‌مرۆڤ (دیاکونوف،
کمبریج، 1387، 168- شایان در دهباشی، 1388، 14). هه‌روه‌ها چه‌ک و تیری
مێدیای به شێوه‌ی شێرسه‌ر نیشان دراون (گیرشمن، 1376، 25). له چیرۆکی
ئه‌تبائووس و دیۆن : " پێداهاتن به ناوی ئه‌نگارو له ده‌رباری
ئاستیاگ، له‌بۆ کوورش وه‌ها ده‌ڵێت : " شێرێک که خوویه‌ک (مانگایه‌ک)ی
له چنگ گرتبوو و ئازادی کرد...... مانگا شێری شکست دا ........
ئاستیاگ زانیی که مانگا کوورشه و ...." (شهبازی، 1350، 86 زرین کوب،
1368، 105). ئاژی دهاک/ ئاستیاگ، دوای شکست خواردن له کوورش و
په‌ڕیوه‌بوون له بیاباندا، له لایه‌ن شێره‌کانه‌وه پاسه‌وانیی لێی
ده‌کرا " جه‌سته‌ی بێ گیانی ئاژیدهاک به‌بێ زه‌خماربوون له بیاباندا
دۆزرایه‌وه - چونکوو شێره‌کان پاسه‌وانیان لێ کردبوو (کتزیاس، فوتیوس،
1379، 5).
دۆزراوه‌کانی شوێنه‌وارناسیی هه‌مه‌دان، پێوانه‌یه‌ک که
کۆتاییه‌که‌ی سه‌ری شێرێکی پێوه‌یه، دوو پیاڵه‌ی زێڕین به سه‌ری شێری
باڵداره‌وه نیشان ده‌دات (یامااوچی، 1390: 358) " له هونه‌ری
مێدیاکاندا، له چه‌ک و ته‌وره‌کان، شێر یان سه‌ری شێرێک به ڕوونی
له‌سه‌ر ته‌وره زۆر باشه‌کاندا به‌کار چووه. مێشتووی له‌نێو
په‌نجه‌کانی شێرێک، حیکایه‌ت له‌وه ده‌کات که چه‌ک، پڕهێزه و
توانایی به‌هێزترین دڕنده‌کان ببێت. ئه‌م چه‌کانه به سه‌رشێره‌وه
که به لێواره‌که‌یه‌وه ددان ده‌خزێت و له پشته‌وه‌ی وێنه‌ی به‌چکه
شێرێک هه‌یه که .... له ئه‌و کوڵاوانه‌ی که مێدیاکان له‌سه‌ریان
ده‌کرد، به‌کار هاتووه" (گیرشمن، 1376: 25-26). پیاڵه‌ی زێڕین که له
سه‌رده‌می مێدیاکانه.... چوارچێوه‌که‌ی وێنه‌ی سێ شێر.... سه‌ری
شێره‌کان تێیدا ئاشکرایه(همان:38). که‌وایه، شێر تووتم و هێمای
مێدیا/میتراییه‌کانه به‌و شێوه‌یه‌ی که مانگا هێمای
پارس/زه‌رده‌شتییه‌کانه که، شه‌ڕی تووتمه‌کان، وێنه‌ی شه‌ڕی دوو
ئه‌تنی پارس و مێدیا و دوو ئایینی ئه‌تنیی زه‌رده‌شتی پارسی/ئێرانی
له‌گه‌ڵ میترای مێدیا/کوردییه که، شێر هێمای زه‌وی و جه‌سته‌یه و
مانگا هێمای ئاسمان و مه‌عنه‌وییه‌ته که دژبه‌ریی دیکه‌ی عه‌قڵی
سیاسیی ئێرانی له‌گه‌ڵ شوناسی کوردی که به تیۆلۆژیای زه‌رده‌شت
داڕ‌ێژرابوو، دژبه‌ریی زه‌وی له هه‌مبه‌ر ئاسمان و ڕه‌وابوونی
زه‌وینی/گرێبه‌ستی له به‌رانبه‌ر ڕه‌وابوونی میتافیزیکی/مافی خودایی
پاشاکانه.
ئاماژه‌مان کرد که دژبه‌رییه دوانەییه‌کانی زه‌رده‌شت؛
ئه‌هوورا له به‌رانبه‌ر ئه‌هریمه‌ن، ئاشا/دیسپلین گەردوونی له
هه‌مبه‌ر په‌یمان/گرێبه‌ست، که ئه‌ڵبه‌ت له وێژمانی زه‌رده‌شتیدا
وه‌کوو شڵه‌ژاوی و ئاڵۆزی ڕه‌چاو ده‌کرێت، رووناکی له به‌رانبه‌ر
تاریکی، مانگا له به‌رانبه‌ر شێر، هه‌ڵۆ له به‌رانبه‌ر ماره. ئێستا
که ئه‌ویدیی ئه‌هوورا واته ئه‌هریمه‌ن، هه‌مان میترایه و بکوژی
مانگای پیرۆز، ئه‌هریمه‌ن، هه‌مان میترایه که هاوڕێی هه‌میشه‌یی ئه‌و
شێره که به پێی ئه‌و دژبه‌ریی دوانەییه‌کی دیکه‌ی مانگا و شێرمان
به‌ده‌ست هێنا، ئایا سه‌رجه‌م داله نه‌رێنییه‌کانیش، له ئایینی میترا
و میتراییه‌کان ده‌رهاوێژراوه؟ ئه‌ڵبه‌ت میترای پێشتێر نه‌ک ئه‌و
میترایه‌ی که پاشتر مۆرکی زه‌رده‌شتیی خوارد و بۆ خۆرپه‌رستی واتای
خۆی گۆڕی و بووه یه‌کێک له خودایانی ئاینی زه‌رده‌شت،خۆرپه‌رستیی
میهرییه‌کان، بووه‌ته میترای پاشهاتتر،به‌ده‌ستی ڕۆحانیی
زه‌رده‌شتییه و پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ئایینی میترای سه‌ره‌کی نییه.
که مه‌خابن ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م وتاره ده‌رفه‌تی شرۆڤه‌کردنی نادات و
له جێگایه‌کی دیکه‌دا به چڕوپڕی باسمان لێکردووه. به‌ڵام ئێستا
بپه‌رژینه سه‌ر دژبه‌رییه‌کی دیکه‌ی مافی خودایی پاشاکان (فه‌ڕڕی
خودایی) له به‌رانبه‌ر گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی که بناغه‌که‌ی له
ئایینه‌کانی دوو ئه‌تنی پارس و مێدیا دایه.پاش هێژمونیی تیۆرییه‌کانی
ڤێرزمان و فرانتس کومۆن، یه‌که‌مجار ڤیکاندێر به دروستی بناغه
نائێرانییه‌کانی میترای دۆزییه‌وه و "میه"
millet
و پۆل تیمه
p. thime
به دروستی زانیان که بنه‌ڕه‌تی میترا به واتای گرێبه‌ست و
په‌یمان
contract
ه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به خۆرپه‌رستیی ئێرانیه‌وه نییه.
مایۆ هوفێر و ویدن گرێن جه‌ختیان له‌سه‌ر بناغه‌کانی مێدیایی
میترا کردووه. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ڕایچ، دوشن – گیمێن، زنێر و
زۆرێکی دیکه قبووڵیان کردووه که میترا نه‌ته‌نیا پێوه‌ندی به
زه‌رده‌شته‌وه نییه به‌ڵکوو زه‌رده‌شت، میترای به ئه‌هریمه‌ن
زانیوه و به پێی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئاینی میترا دروست بووه که، به
به‌رخۆدانی میتراییه‌کانه‌وه، به جێگای له‌ناوبردنی ئه‌و، ده‌ستی
دایه داگیرکردنی واتای میترا و، میترای له دژه‌خۆر بۆ خۆرپه‌رستی و
له کوشتنی مانگا بۆ قوربانی کردنی مانگا و .... ڕاڤه کرد و به جێگای
میترای سه‌ره‌کی و دژه زه‌رده‌شتی، میترای ده‌ستکردیان دروست کرد. به
وته‌ی پوورداوود میترا، مۆرکی زه‌رده‌شتیی خوارد هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی
که له هه‌مبه‌ر کوردی ڕه‌سه‌نی وه‌لانراو، کوردی ده‌ستکردی ئێرانیی
باش که سه‌گی پاسه‌وانی سرووناکیه‌کانی ئێرانی‌یان به‌رهه‌م هێنا.
ته‌کنیکی عه‌قڵی ئێرانی ئه‌مه‌یه که دوای سزادان و ئه‌شکه‌نجه‌دان
punish
ده‌ست ده‌داته ڕاگرتن و کۆنترۆڵ
discipline .
به داگیرکردنی زه‌ین کۆنترۆڵ ده‌کات. که‌وایه، میترا/میهر
نه خۆرپه‌رستی به‌ڵکوو " به واتای په‌یمان و گرێبه‌ست
Contractه
و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که وشه‌ی میترا به
ڕه‌چه‌ڵه‌ک به مانای رووناکی یان خۆر بێت نییه. ناوزه‌دکردنی میترا
به مانای رووناکی، قبووڵ نه‌کراوه، له ئا‌ڤێستا یان وێدا میترا به
مانای خۆر نییه، که‌وایه ئه‌م مانایه دواتر زێده کراوه" (اشمیت در
کلوسکا، 1385، 388-390)).
له ئه‌ڤێستادا سروودی خۆر و سروودی میهر جیاوازن (رضی، 381:
413). "میه"
Millet
له وتاری 1907 به سه‌ردێڕی " خودای هیند و ئێرانی میترا"
بڵاوی کرده‌وه که بڕوای باوی ڕه‌ت کرده‌وه که ئه‌م خودایه، خودای
رووناکی و خۆره و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌خلاقی پشتیوانیی ڕاستی و دوژمنی
له‌گه‌ڵ درۆ دواتر په‌یوه‌ست کران. " میه" میترای وه‌کوو وێنای
په‌یمان
contract
ناساند، وه‌کوو تمیس که له یۆنان‌دا وێنای عه‌داله‌ته(میه
به نقل از اشمیت، همان، 387). پاشان "پاول تیمه"
P. Thieme
جه‌ختی له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی "میه" کرده‌وه که میترا چه‌مکی
بێلایه‌نی به واتای په‌مانه، (هوفر، کلوسکا، همان، 361)." چه‌مکی
میترا به واتای..... پیرۆزیی به‌ڵێنه فه‌رمییه‌کانی ڕاگوازراو،
په‌یمان، گرێبه‌سته.... به‌وشێوه‌یه‌ی که میه
A.Milletیش
سه‌لماندی، میترا خودای خۆر یان هه‌ر دیارده‌یه‌کی سروشتیی دیکه که
به خوا ده‌زانرێت، نییه به‌ڵکوو وێناکردنی چه‌مکی پیرۆزی
په‌یمانه"(تیمه، کلوسکا، همان، 554). " بیری ناوه‌ندیی میهریشت
پیرۆزیی به‌ڵێنی ڕاگوازراو، که به شێوه‌ی گرێبه‌ست ببێت، هه‌رچی
ناوزه‌دی بکه‌ی به‌ڵێن یان په‌یمان یان...، جێگی هیچ وتووێژ و ڕاوێژ و
شرۆڤه و ...ی نییه.... وشه‌گه‌لێک وه‌کوو وه‌فاداری و فه‌رمانبه‌ریی
لومل، یان ڕێز له ڕووی ئه‌رکه‌وه بۆ دایک و بابی لنتس... وه‌فاداری و
سه‌رسپێردراویی ئشمیت، که نیشانده‌ری کرده‌وه‌ی ئه‌خلاقیی تاکێکی
پله‌خوارتر له هه‌مبه‌ر تاکێکی سه‌رتر له خۆیه، نییه..."(تیمه،
همان، 561-562). واته ئه‌و شته‌ی که په‌یمانی ڕاسته‌قینه نییه،
ناڕاست و په‌یوه‌ست کراوه و خودای میترا، ڕسکان و به‌خودابوونی هه‌مان
مانای گشتیتری میترا واته په‌یمان/گرێبه‌سته (میه، 1384، 15-16).
هه‌ربۆیه میترا به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خودای په‌یمان بووه که دواتر به
په‌ره‌سه‌ندن به خودای خۆر و شه‌ڕ پێگه‌ی گۆڕدرا (هینتس، 1386، 72).
میه گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی میترای زۆر پێشکه‌وتووتر له گرێبه‌ستی
کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆسۆ ده‌زانێت.
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئاینه‌کان که به قسه و پاڕانه‌وه،
پرسین، قوربانی کردنی و ... له خودا خه‌ڵاتیان وه‌ر ده‌گرن، ئایینی
میهر نه ئایینێکی سیحراوی و مه‌عنه‌ویی بنیاتنراو له‌سه‌ر دۆعا و
پاڕانه‌وه به‌ڵکوو ئایینی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییه و خه‌ڵات و
سزادانه‌کانی میهر بۆ پێبه‌ندبوون به گرێبه‌ست یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه. " نیعمه‌ته‌کانی میهر بۆ به‌وه‌فایانی په‌یمان، و
سزاکانی بۆ په‌یمان شکێنان.... خه‌ڵات و سزای ئه‌و وه‌ڵامی کرده‌وه‌ی
کرده‌کیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه.... خودایانی دیکه به پێکهاتنی
دۆخی تایبه‌ت وه‌کوو قوربانی کردن و .... تا په‌رستن که خۆیان له‌لای
ئه‌و بسه‌لمێنن، و ئامانجێکی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تیی نییه.....
خوداکانی دیکه چاکخوازن به هیوا له خه‌ونه مه‌زهه‌بییه‌کان به
قوربانی و پاڕاناوه.... له حاڵێکدا که میترا واتایه‌کی پیرۆز بۆ
ژیانی ڕاسته‌قینه له‌نێو کۆمه‌ڵگایه"(تیمه، همان، 566). زه‌رده‌شت
بڕوای به پیرۆز بوونی په‌یمان هه‌بوو به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه
سه‌باره‌ت به وهوومه‌ن ئاشا بوو.... به بڕوای ئه‌و په‌یمان له
ئاشا و وهوومه‌ن سه‌رچاوه ده‌گرێت. واتای په‌یماان له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی
ئاینی ئه‌ودا پێوه‌ندیی نییه. پێکهاته‌ی ئاینیی زه‌رده‌شت، ئه‌خلاقه.
به پێی ڕێسای ڕێکوپێکی ئه‌خلاقی، ڕاستی، ئه‌ندێشه‌ی چاک،
فه‌رمانڕه‌وایی و فه‌رمانبه‌ری، وه‌فاداری و .... بابه‌ته
ئه‌خلاقییه‌کانن.(تیمه، همان، 564). که‌وایه، په‌یمان و گرێبه‌ست له
نێوان دوو که‌سی به‌رامبه‌ر له ئه‌ندێشه‌ی زه‌رده‌شتدا هیچ جێگایه‌کی
نییه.
له
ئه‌ندێشه‌ی ئاینیی زه‌رده‌شتدا په‌یمان و گرێبه‌ست پله‌به‌ندی نێوان
ئیمانداران به خاوه‌نی وه‌حی، یان ڕه‌عیه‌ت به فه‌رمانڕه‌واکانه.
وه‌فاداری به دیسپلین ئاشا/گەردوونی، له ڕێگای فه‌رمانه‌کانی
زه‌رده‌شت یه‌ن پاشاکان، پێبه‌ندیی ئه‌خلاقی و په‌مانی زه‌رده‌شته.
نه‌ک په‌مانه زه‌وینییه‌کانی نێوان تاکه‌کان و گرووپه‌کان. له ئایینی
میهرداپه‌یمان له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕوایه‌ک، چ باش بێت چ خراپ، دبێت جێبه‌جێ
ببێت. به بڕوای میهر په‌یمان له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک ببێت دروسته چ
مه‌زداپه‌رست، چ دێوپه‌رست یان شوێنکه‌وتووی هه‌ر ئاینێکی
دیکه(میهریشت بڕگه‌ی دوویه‌م). گرێبه‌ست/په‌یمان له ئایینی میهردا
واتایه‌کی ژووره ئه‌تنی، ژووره مه‌زهه‌بیی هه‌یه. خودی گرێبه‌ست و
په‌یمان له نێوان دوو که‌س، ده‌بێته بنه‌مای باش و خراپ و بڕوایی
بوونیان. هیچ باش و خراپێک پێشتر دیاری نه‌کراوه. خودی
په‌یمان/گرێبه‌سته که میترای له نه‌بوونی ئیتزاعییه‌وه دێنێته نێو
بوونی کۆمه‌ڵه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئاینی زه‌رده‌شته‌وه که
لایه‌نگرانی زه‌رده‌شت، هێمای باشی و دژبه‌ره‌کانیان هێمای شه‌ڕ و
ناشیرینین، له میترادا بنه‌مای هه‌موو باشییه‌کان له
هاوڕابوون/ڕه‌زامه‌ندی و، خراپییه‌کان له ناڕه‌زایی و ناجاری دان،
هه‌ر کارێک که به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی و هاوڕایی دوو لایه‌نه بێت دروسته.
هیچ تابۆ/عه‌رام و ئاسته‌نگێکی له‌پێش دیاریکراو بوونی نییه.
ئه‌هوورامه‌زدا که ته‌کووز به پێی فه‌رمانبه‌رێتی دیاری ده‌کاتله
ڕێگای گه‌یشتن به ئه‌هوورامه‌زدا، فه‌رمانبه‌رێتی له هه‌موو شتێک
باشتره(هینلز، 1385: 76). به‌ڵام میتره به پێی په‌یمان، دیسپلین
ده‌داته کۆمه‌ڵگا(همان، 119). " ئایینی میترا که برایه‌تیی ده‌وێت و
ستایشی ده‌کات، بایه‌خێک به میر و میرزاده‌کان نادات و ده‌وڵه‌تی
عه‌داڵه‌تی ده‌وێت"(بهار، 1384: 453). هه‌ربۆیه له به‌رانبه‌ر
ئوستوره‌کان و حیماسه کۆنه‌کاندا که سه‌لمێنه‌ری پێکهاته‌ی
میرایه‌تییه، ئوستوره‌گه‌لێکیش هه‌یه که له هه‌مبه‌ر پێکهاته‌ی
سه‌رده‌م گوماناوی و سه‌رکه‌شه، وه‌کوو میترا(همان، 454). هه‌ر
ئه‌م سه‌رکه‌شییه‌یه که له به‌رانبه‌ر دیسپلین پله‌به‌ندی کراو و
عه‌داڵه‌تی چینایه‌تی بۆ وه‌ده‌ست خستنت به‌رابه‌رییه که به شۆڕش و
سه‌رکه‌شی و نادیسپلین له چوارچێوه‌ی چه‌مکی ئه‌ژدیهادا پێناسه
کراوه.
سه‌باره‌ت به په‌یمان "ته‌نیا یه‌ک شتی پیرۆز هه‌یه،
وه‌فاداربوون به‌وانه. خودای میترا ته‌نیا له نه‌وه‌ستان له‌سه‌ر
په‌یمان چاودێری ده‌کات. ئه‌مه‌ی که په‌یمان به شێوازی هاوڕایی
به‌ستراوه یان نه، ئه‌مه‌ی که وشه به‌کار هاتووه‌کان دروسته یان
نه، پێوه‌ندیی به‌ئه‌وه‌وه نییه. ئه‌و ته‌نیا له دووی ئه‌وه‌دایه
که په‌یمان له‌سه‌ر جێگای خۆی بمێنێته‌وه چ ڕه‌وا چ ناڕه‌وا. ئه‌گه‌ر
دووژم په‌یمان ڕابگرێت ئه‌وا میهر له‌گه‌ڵیدا ئاشته، ئه‌گه‌ر دۆست
په‌یمان بشکێنێت میهر تووڕه ده‌کات"(تیمه، همان، 37). چونکوو پێش
گرێبه‌ست هیچ ڕه‌وا یان ناڕه‌وابوونێک مانای نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وه
گرێبه‌سته که به هاوڕایی و ڕه‌زامه‌ندیی که‌سه‌کان به‌رامبه‌ریی
ڕه‌وا و ناڕه‌وا دیاری ده‌کات. که‌وایه، میترا به مانای
په‌یمان/گرێبه‌ست
Contract
ه که زه‌رده‌شت له هه‌مبه‌ریدا دیسپلین ئاشا یان گەردوونی
دیاری کرد. هه‌ر به‌و شێوه‌یه که دیسپلین گەردوونی و پله‌به‌ندیی
زه‌رده‌شت بووه بنه‌مای پاشایه‌تیی ئێرانی به دیسپلین پله‌به‌ندی
کراو، گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی میترا بنه‌ڕه‌تی دیسپلین زه‌وینی و
گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی مێدیای بوو که دیاکۆ به ده‌نگدانی
گشتی هه‌ڵبژێردرا.
زه‌رده‌شت له به‌رانبه‌ر دیسپلین په‌یمانی و عه‌داڵه‌تی
هاوده‌نگی میتراوه، دیسپلین گەردوونی و عه‌داڵه‌تی چینایه‌تیی
"ئاشا"ی دانا. ئاگر شه‌ریکی دیسپلین ڕاسته‌قینه بوو. ئاشا یان
ئه‌رته بایه‌خی ئه‌خلاقی و گەردوونیی هه‌یه. ئاشا له‌گه‌ڵ
عه‌داڵه‌ت(چینایه‌تی) پێوه‌ندیی هه‌یه(گیمن، 1387: 47-48). یه‌کسانیی
بنه‌ڕه‌تی نێوان ئاگر و یاسا -ئاشا- هه‌یه. بۆچی ده‌کرێت له نێو
تاقی ئاگردا ستایشی خودا بکرێت؟ "زه‌رده‌شت..... بڕوای به یه‌کسانی
بنه‌ڕه‌تیی نێوان ئاگر و یاسا هه‌یه، له‌و ڕووه‌وه که یاسا
وه‌بیرهێنه‌ری عه‌داڵه‌تی خودای زانایه(همان: 48). ئوردیبه‌هه‌شت یان
ئاشا،نوێنه‌ری یاسای خودایی و دیسپلین ئه‌خلاقیی خودا له جیهانه.
شه‌ڕی تایبه‌تیی ئه‌و ڕۆحی لادان له مرۆڤه چونکوو سه‌رپێچی، مرۆڤ له
یاسا و دیسپلین خودا دوور ده‌خاته‌وه(هینلز، همان: 74).
بنه‌ڕه‌تی ئاینی به‌هی ئێرانی، سرشتی ته‌کووز، هاوڕێی پاشایه.
فه‌ڕڕی مرۆڤی خۆی له هاوڕێیی له‌گه‌ڵ پاشا که هاوکار و هاوسه‌ری
ئاینه، په‌روه‌رده ده‌کات(ئاینکرد چاپ مێدیان ص 201-202). به هۆی
ئه‌م دوو –یه‌کێتی نێوان ئاین و ده‌وڵه‌ت- یه که هه‌موو خه‌ڵک
کرده‌وه‌ی چاک په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، جیهان ده‌گه‌شێته‌وه و ئه‌هریمه‌ن
شکست ده‌خوات. ڕزگاری.... له‌وه‌یه که چینه‌کان(جێگیرکراو)ه و
په‌رستنی هورموزد زۆرتر بووه و چاکییه‌کان په‌ره‌یان
سه‌ندووه(ئاینکرد چاپ مێدیان، 203). " مه‌زدیه‌سنا .... ئاینی
به‌هیی به دره‌ختێک شوبهاندووه که، لقه‌کانی، کرده‌وه‌ی چاک و چوار
لقه‌که‌ی چوار چینی کۆمه‌ڵایه‌تی..... له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووی
ئه‌وانه‌وه، پاشای پاشاکان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌مه ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته
لایه‌نێکی دیکه‌ی ئاینی به‌هی. باشترین نموونه‌ی فه‌لسه‌فه(ئاینی
زه‌رده‌شتی قادری)، په‌یڕه‌ویی ئاین له ده‌وڵه‌ته. ئاین و ده‌وڵه‌ت
لێک گرێدراون و هێمای تاجی هه‌ردوویان، پاشای پاشاکانه. پاشای ئێرانی
هه‌م پاسه‌وانی عه‌داڵه‌ت و ته‌کووزه هه‌م ئاین و حه‌قیقه‌ت"(زنر،
همان، 88). که‌وایه، بنه‌ڕه‌تی ته‌کووز و عه‌داڵه‌تی زه‌رده‌شتی له
هه‌مبه‌ر په‌یمان (هاوده‌نگی و به‌رابه‌ری)، "ئاشا"(عه‌داڵه‌تی
ئه‌فلاتوونی)یه که به شێوه‌ی پله‌به‌ندی کراو و جێگیر کردنی
چینه‌کان و یه‌کێتیی ئاین و ده‌وڵه‌ته که دیسپلین زه‌وینی
درێژه‌ده‌ری دیسپلین پله‌به‌ندییه‌کانی گەردوونییه که خودایه‌کی
ته‌واو له سه‌ره‌وه هه‌یه که به‌رانبه‌ره زه‌وینیه‌که‌ی
زه‌رده‌شتی خاوه‌ن وه‌حیه یان پاشایه که ئه‌وانی دیکه ده‌بێت له
ئه‌و په‌ڕه‌ویی ته‌واو بکه‌ن.
|