دژایەتییە دوو جەمسەرییەکانی ئاینی زەردەشت (بەشی
شەشەم)
د.هێرش قادری ــ
4/
9/
2017
لە
ماڵپەڕی
دابڕان
میتراییه‌کان که تراژدیای جیهانیان ناساندبوو و قبووڵیان
کردبوو، به جێگای هه‌ڵاتن لێی و خۆخلهتاندن به وه‌همی و ئاواتی خۆر
و جیهانی وێنه‌کان، ڕۆیشتنه نێو تاریکیی ئه‌شکه‌وته‌وه که هێمایه‌ک
له تاریکیی دنیایه و به خواردنی شه‌راب و گوشت و قوربانی کردنی
مانگا/کوشتنی مانگا و خۆر که هێمایه‌ک له پیرۆزییه‌کانی ئاسمانه،
سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ و شایی دیۆنیزوسییان ده‌کرد. گاتاکان: له
سه‌رکۆنه‌کردنی دیوسنان(میترایی) ده‌نووسێت: " وانه‌ی ڕاسته‌قینه
ده‌فه‌وتێنن ئیدعا ده‌که‌ن که مانگا و خۆر له خراپترین شته‌کانن که
به‌چاو ده‌بینرێن. ئه‌وانه شوێنکه‌وتووی درۆ و به‌دژی ئاشان"
(گاتاکان: 10/23). هه‌روه‌ها که پێشتر گوتمان میترا، له‌دوای
له‌دایکبوونی له دڵی به‌رده‌وه، یه‌که‌مین کارگه‌لێک که ده‌یکات
ڕاوکردنی خۆر و کوشتنی مانگایه. به‌م هۆیه نیبرگ به‌دروستی ئه‌م
بڕگه له گاتاکان ئاماژه به میتراییان ده‌زانێت(نیبرگ به نقل از
رضی، همان: 250) که به‌دوور له رووناکیی خۆر له تاریکایی
ئه‌شکه‌وته‌کاندا، به کوشتن(قوربانی) مانگا ده‌په‌رژێت و سه‌ما و شایی
ده‌کات. ئایینی قوربانی و هۆم خواردنه‌وه له پاش ئاوابوونی خۆر له
تاریکیی ئه‌شکه‌وت، شه‌وانه، بۆ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌هریمه‌ن که هێمای
تاریکی و لێڵی بووه، بوو(رضی، 1381: 135).
که‌سێک که گه‌یشتبێته پله‌ی لێزانینی نهێنییه‌کانی
ئاین(میترا) ده‌مامکێک که له قاڵاو ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌کات. حه‌وت
خوانی میهری به پێچه‌وانه‌ی حه‌وت خوانی عیرفانی، له رووناکیه‌وه بۆ
تاریکی و له وه‌همی ڕووناکییه‌وه بۆ حه‌قیقه‌تی تراژیکی جیهانی
تاریکه. عارفح میهری نه خه‌رمانه‌یه‌ک له رووناکی، به‌ڵکوو
ئه‌ستێرۆکێک له قاڵاوه. ده‌ربازبوون نه له تاریکییه‌وه بۆ
رووناکی، به‌ڵکوو ده‌ربازبوون له رووناکی و ئاواته‌وه بۆ تاریکی و
ژێر زه‌وییه. دژه ئه‌فلاتوون و عیرفانی ئێرانییه. نه‌ته‌نیا له
تاریکیی ئه‌شکه‌وت و دوور له رووناکیی خۆر به‌ڵکوو، سه‌رنجڕاکێشه
هۆم، خواردنه‌وه‌ی مه‌ستی هێنه‌ر، ده‌خۆنه‌وه و سه‌ما و هه‌را و شایی
ده‌که‌ن(گیمن، 1378: 71) و، تراژدیای ژیان به سه‌مای دیۆنیزوسی
به‌سه‌ر ده‌به‌ن که، زه‌رده‌شت له دژبه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له خۆر
و ئاگر و رووناکی به‌رگری ده‌کات، و تاریکی و ئه‌شکه‌وت به هێمای
نه‌زانین و ئه‌هریمه‌ن ده‌زانێت. زه‌رده‌شت قوربانی کردنی مانگا بایکوت
ده‌کات و له به‌رانبه‌ریدا قوربانیی ده‌روونی کرده‌وه.
میتراییه‌کان مانگایان قوربانی ده‌کرد و ئگزیستێنس ده‌بوون
ژیان و وارسگهی خۆیان ساڕ‌ێژ ده‌کرد سه‌ما و شاییان ده‌کرد به‌ڵام
زه‌رده‌شت به بایکوت کردنی قوربانی کردنی ده‌ره‌وه‌یی مانگا،
مانگاکه‌ی ده‌روونی کرده‌وه واته وارسگه و ژیان و شادمانیی مرۆڤ
ده‌بێت قوربانیی چه‌مکی بێ ناوه‌ڕۆکی بیری چاک، کرده‌وه‌ی چاک و
له‌یه‌ک قسه‌دا پێبه‌ندی فه‌رمانه میتافیزیکییه‌کان ببێت.زه‌رده‌شت
زه‌وی و هاوڕێیانی زه‌وی واته میتراییه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و به
گه‌ڵاڵه‌ی شاری خه‌یاڵیی سیاسی و به‌هه‌شتی ئه‌ودنیایی مه‌عنه‌وی،
ڕاستیی تراژدیای ژیان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و به پێشفه‌رزی ئه‌خلاقی و
ڕێساگه‌لی ئاینیههوڵ ده‌دات ویسته ده‌روونییه‌کان و زه‌وی ڕابگرێت.
لێره‌دا ناوه‌ڕۆکی دژبه‌رییه‌کی دیکه‌ی زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ میترا ڕوون
ده‌بێته‌وه، دژبه‌ریی ئاین و ڕێسا شه‌رعییه‌کان که خوارده‌مه‌نیی
ڕۆحن له به‌رانبه‌ر شایی زه‌وینی و جه‌سته‌یی و ڕابواردندا. باشه
بزانین که ژیژێک گشت ڕه‌گه‌زپه‌رستی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌بوونی
خواست و پێوه‌ندی سێکسی و حه‌سوودی کردن به خاوه‌نه‌کانیان ده‌زانێت.
هات 9 تا 11، به هۆم یه‌شت ناسراون. له‌ڕاستیدا ئه‌م سێ
هاته، له یه‌شته‌کان (ده‌قی میترا) بوون که دواتر به شێوه‌ی
زه‌رده‌شتی وه‌رچه‌رخاوه و له نێوان هاته‌کانی یه‌سنا جێگیر
کراون(رضی، 1381، 114). له ئه‌م سێ هاته‌دا له بڕگه‌ی 19 تا 23،
توخمگگهلی کۆنی یه‌شت میترایی گێڕدراونه‌ته‌وه. له ئه‌م سێ هاته‌دا،
به جوانی توخمی جه‌سته‌یی/زه‌وینی و بێ بڕوابوون به ڕۆح و
ئهودنیاگهرێتی میترا نیشان دراوه. که له هۆم، چه‌ند داخوازی
ده‌کریت که هه‌موویان سه‌باره‌ت به ئه‌م دنیا و جه‌سته و لاشه‌یه:
" هۆمی جوان و ده‌رمانگه‌ر، دوورکه‌ره‌وه‌ی مه‌رگ...داخوازیی باشترین
ژیان و ئاسووده‌یی، .... داخوازی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، سێیه‌مین
داخوازی ژیانێکی درێژ بۆ گیان – ئه‌وشتانه که له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی
مێدیایدا له‌نێو ده‌چن(واته له‌پاش مه‌رگ ڕۆح نامێنێته‌وه)(هوم یشت
به نقل از رضی، همان، 115).
له ئایینی میترادا له هۆم، داخوازی ژیانی درێژ بۆ گیان
ده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گیان، له‌گه‌ڵ مه‌رگی لاشه‌ی مێدیایدا،
له‌نێو ده‌چێت. ئه‌گه‌ر به مانه‌وه‌ی ڕۆح له جیهانی دوای مه‌رگ
ئیمانیان بوایه‌ت، داخوازیی ژیانی درێژ بۆ گیان نه‌ده‌مایه‌وه چونکوو
گیان و ڕۆح نامرێت که داخوازیی ژیانی درێژ بۆ گیان بکرێت. ونکوو له
میترادا جه‌سته و ڕۆح پێکه‌وه‌ن و له‌پاش فه‌وتانی لاشه ڕۆحیش
نامێنێت، داخوازیی ژیانی درێژ بۆ ڕۆح ده‌بێت. له ئایینی میترادا، ڕۆح
له‌پاش جه‌سته ده‌مرێت و بڕوایه‌ک به جیهانی دوای مه‌رگ و قیامه‌ت
نییه. دوالیزمێک که له زه‌رده‌شت و ئه‌فلاتوون و مانی و مه‌سیحی و
...هه‌یه، له میترادا نییه. هه‌روه‌ها داخوازیی باشترین ژیان،
ئاسووده‌یی و ته‌ندروستی بۆ لاشه ده‌کرێت. له میهریشتدا، نه به
پاڕانه‌وه له خوداکان و ئه‌ندێشه و ڕۆحه‌وه، به‌ڵکوو ڕزگاری
جه‌سته‌یه و ڕه‌چه‌ڵه‌ک و بنه‌ڕه‌ت، داخوازیی باشترین ژیان و
ته‌ندروستیی "لاشه"یه و هیچ ئاماژه‌یه‌ک به ڕزگاری ڕۆح و ژیانی
ئه‌ودنیایی و شهوودی عیرفانی نییه.
"
چواره‌مین به‌خشنده‌یی له تۆ ئه‌ی "هئومه"...دوورکه‌ره‌وه‌ی
مه‌رگ...پاڵه‌وانێکی به‌هێز، به خواستگه‌لێکی زه‌وینی، که له‌سه‌ر
ئه‌م زه‌وییه بمێنمه‌وه تا دوژمنانم و درۆ شکست بده‌م. پێنجه‌مین
داخوازیش...له‌ئه‌م زه‌وییه‌دا سه‌رکه‌وتوو بم، تا دز و دوژمنان شکست
بده‌م..."(رضی، همان، 115). له داخوازیی چواره‌م و پێنجه‌میشدا جه‌خت
له‌سه‌ر زه‌وی، و سه‌که‌وتن له‌ئه‌م زه‌وییه ئه‌م دنیاییه
ده‌کاته‌وه. هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ جیهانی مه‌عنه‌وی و سه‌که‌وتنی هێزی
خێر به‌سه‌ر شه‌ڕ و فه‌رمانڕه‌وایی ئاین و ئاسمان به‌سه‌ر زه‌ویدا
نییه. هئومهیش دوورکه‌ره‌وه‌ی مه‌رگ ناوزه‌د ده‌کرێت چونکوو مه‌رگ
کۆتایی پێداویستییه‌کانی ژیانه. ئه‌مجۆره بیر و فه‌رهه‌نگه،
به‌ڕاستی له دنیای کۆندا به پێچه‌وانه‌ی باوبوون هاتووه.
فه‌رهه‌نگ یان دژه‌فه‌رهه‌نگی، دیۆنیزوسی/زه‌وینیی میترا،
نه‌ته‌نیا له میهریشت، به‌ڵکوو له هه‌ندێک له به‌ردنووسه
مێژووییه‌کاندا ئاشکرایه. به‌ڵام هه‌ر به‌وجۆره‌ی که خۆدی میهریشت
بیچمی پاشهاتتری زه‌رده‌شتیی به‌خۆیه‌وه گرتووه و بێجگه سڕینه‌وه‌ی
لق و پۆپه زه‌رده‌شتییه‌که‌ی، ناو‌کی ڕاسته‌قینه‌ی میترایی ئاشکرا
نابێت. له‌ئه‌م بهردنووسانهدا ڕه‌نگ و بۆنی زه‌رده‌شتی/ئێرانیی
هه‌یه و ده‌بێت ناوکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی بدۆزینه‌وه. یه‌کێک له‌ئه‌م
بهردنووسانه، له ئانتیۆخوس کوماژن له نمرووددا نوێیه. له‌وانه‌یه
کۆنترین به‌ردنووسی به‌ده‌ست هاتوو له میترا، به‌ردنووسی ئانتیۆخوس
کوماژن له نمرووده (هنسمن، کلوسکا، همان، 260). کوماژن له
ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیه‌ی ئێستایه(اشتیانی، همان، 10).
به‌ردنووسی کوماژن له‌ژێر کاریگه‌ریی میتانی و ئایینی میترایی
بووه(گیمن، کلوسکا، همان، 227). ژرژ دومژیل ده‌نووسێت: ته‌باییه‌کی
زۆر له نێوان سیسته‌می خوداکانی کوماژن و خوداکانی ناوبراو له
گرێبه‌ستی میتانی ده‌دۆزرێته‌وه. به‌ڵام ئانتیۆخوس چ شتێکی به
ئیمانداران به‌ڵێن داوه؟ له زمانی گیمنهوه ببیستین: له کوماژندا
شتێک ده‌بینین که به پێچه‌وانه‌ی شته‌کانی دیکه‌ی جیهانی کۆنه. پاشا
به‌ته‌نیا په‌رۆشی مانه‌وه‌ی هه‌تایی خۆیه‌تی و به‌ڵێنی جیهانی دیکه
به‌که‌س نادات به‌ڵکوو به‌ڵێنی ژیانی باش، خوارده‌مه‌نیی باش و شه‌رابی
باش ده‌دات(نه قیامه‌ت و...)... به‌ڵێن نه‌دانی قیامه‌ت و به‌ڵێنی
ژیانی باش، خوارده‌مه‌نیی باش، شه‌رابی باش و کچانی
ژه‌نیار....سۆزانیگه‌ری پیرۆز..." له‌ئه‌م شارستانیه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ
بوونی ژه‌نیاره‌کان له لایه‌ک و نه‌بوونی موغان و ئاگردان له لایه‌کی
دیکه‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه و خواردنی مه‌ستی هێنه‌ری پیرۆزی هۆم
که، هیچ وێکچوونێکی به ئاینی ئێرانیان نییه و گوشتی قوربانی
پێکه‌وه ده‌خۆن......ژه‌نیار به جێگای موغ و ... ساردیی هۆم...
پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ئاینی ئێران نییه(گیمن، همان، 227-229).
به‌وجۆره‌ی که گیمن ئاماژه‌ی کردووه به‌جێگای موغ، ژه‌نیار
له جێگای دوعا و پاڕانه‌وه شه‌راب و مه‌ستی و کچانی ژه‌نیار هه‌یه
که‌وایه، به‌خته‌وه‌ریی میترا نه ڕۆحی و ئه‌ودنیایی و ئاینی به‌ڵکوو
له‌ئه‌م دنیایه سه‌باره‌ت به شایی ژیان/جه‌سته‌ییه. ژ. مار و
بارتولد، به جۆرێک بنه‌ڕه‌تی بتپه‌رستیی (نه بتی بهرئاین به‌ڵکوو
مه‌به‌ست دژهئاینی/خودایی بوون و ئیرۆتیک بوونه، قادری) دنیای ئیسلام
و ئاسیای بچووک له زێده‌ڕۆیی له سۆزانیگهریی کورده‌کان ده‌زانێت(به
نقل از نیکیتین، همان، 459-461). نواندنه‌وه‌ی عه‌ینی سۆزانیگه‌ری
(زه‌وینی/ئیرۆتیک) بوونی فه‌رهه‌نگی کورده‌کان ده‌توانین له
بزووتنه‌وه‌کانی مێژووی مه‌زده‌کیان و خۆڕهمئاینان و ماره‌کانی
زه‌حاکیش ببینین.
ئێمه نکۆڵی وه‌ها داخوازییه‌ک له ئاینه‌کانی دیکه‌دا نین.
به‌ڵام ئه‌مه جزیره‌یه‌کی بچووکه له ئوقیانووسێکی مه‌عنه‌ویه‌تدا. "
بۆ لێکۆڵه‌رانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وه‌ی که له کتێبی پیرۆزدا
گرنگه ئه‌و به‌شانه‌یه که ناوه‌ڕۆکی ئه‌م دنیاییان هه‌یه که
زۆرتر پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ده‌قی گشتیی کتێبه‌که‌دا
نییه. بۆ نموونه غه‌زه‌ڵه‌کانی سڵیمان به چه‌شنی به‌شێک له عه‌هدی
عه‌تیق یان چیرۆکی یۆسف له میسر سووره‌ی 12 قورئان... له ئهڤێستایش
ئه‌و به‌شه له سروودی خوداکان یان یه‌شته‌کان وه‌ها ده‌قێکی ناته‌با
به‌ئه‌ژمار دێن(هینتس، 1388: 282). یه‌شته‌کان ده‌قی میهریشت یان
هه‌مان میترایه که دواتر مۆرکی زه‌رده‌شتیان خوارد و، جه‌خت
کردنه‌وه له‌سه‌ر دنیا و جه‌سته له‌ئه‌م " یهشتانهیه که دژ به
ئهڤێستایه"(همان: 281). جه‌ختی سه‌ره‌کی له هه‌موو ئاین و
فهرگهنگه کۆنه‌کاندا، له‌سه‌ر ئاسووده‌یی ڕۆحه نه جه‌سته،
جه‌سته ناته‌واو و قه‌فه‌سی ڕۆحه. ئه‌یووب که هه‌موو به‌ڵا
جه‌سته‌یی/زه‌وینییه‌کانی قبووڵ کرد. هێمایه‌کی ته‌واو له فه‌رهه‌نگه
ئاینی/میتافیزیکییهکانه که جه‌سته و ژیانی ئه‌م دنیایی، خۆی له
خۆیدا هیچ بایه‌خێکی نییه و ته‌نیا که‌رسته‌ی ڕۆح و قیامه‌ته. دنیا
کێڵگه‌ی قیامه‌ته. له ئاینی زه‌رده‌شتیدا، جه‌سته‌ی مرۆڤ
که‌رسته‌یه‌که له خزمه‌تی ڕۆح، عه‌قڵ که‌رسته‌یه‌ک له خزمه‌تی
ڕاگه‌یاندنی ئاینی ئه‌هووراییه(زینر، 1377، 22).
"
له‌پاش ئافراندنی مه‌شی و مه‌شیانه.... هورموزد گوتی:
سه‌ره‌تا ڕۆح خولقێندرا و پاشان جه‌سته...جه‌سته بۆ ڕۆح ئافرێندرا و
جه‌سته که‌رسته‌ی ڕۆحه(جه‌خت کردن له لایه‌ن من، قادری،یه‌وه)
که ناچار به کارکردنی ده‌کات..... هورموزد به مه‌شی و مه‌شیانه
گوتی: ئێوه له باری عه‌قڵه‌وه باشترین گیانله‌به‌ره‌کانن به
ڕێنوێنی عه‌قڵ بنه‌مای مه‌زهه‌ب په‌ره بده‌ن..."(پیرنیا، 1376..، 14).
" نابێت به‌بۆنه‌ی جه‌سته‌وه ده‌روون له‌بیر بکرێت"(زنر، 1377، 31).
له گاتاکاندا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که زه‌رده‌شت خوازیاری
وه‌رگرتنی شهوودی و بینایی عیرفانی – ئشراقییه(رضی، 1381، 104).
حیکمه‌تی ئشراق له سرووده‌کانی زه‌رده‌شتدا ئاشکرایه(رضی، 1380: 18).
که‌وایه، زه‌رده‌شت له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ زه‌وینی، جه‌سته‌یی،
وارسگهیی و شادمانیی میترادا، بنه‌مای ئاسمانی، ڕۆحی، مه‌عنه‌وی و
ڕێسا ئاینییه‌کانی دامه‌زراند. له جه‌خت کردنه‌وه‌ی میترا له‌سه‌ر
به‌خته‌وه‌ریی دنیایی و به‌رته‌سک بوونی به‌خته‌وه‌ری به جه‌سته و
زه‌ویدا، بنه‌مای قه‌فه‌س بوونی جه‌سته و ڕزگاریی ڕۆح و دنیایه‌کی
دیکه‌ی هێنایه ئاراوه. له ئاینی زه‌رده‌شتدا، جه‌سته قه‌فه‌سی
ڕۆحه به‌ڵام له ئایینی میترادا، ڕۆح قه‌فه‌سی جه‌سته‌یه. زه‌رده‌شت
له به‌رانبه‌ر قوربان کردنی مانگادا، قوربانی کردنی ویسته
ده‌روونییه‌کانی بنیات نا. گوناهی میترا و مێدیاکان که بوونه دێ‌و و
شه‌یتان و ئه‌هریمه‌ن، زه‌وینی بوون و به‌رگری له ئازادی له هه‌مبه‌ر
دیلی بوو.
شه‌یتان، وێنای فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتێکه که شرۆڤه‌ی له میترادا
هاتووه. فاوست که ڕۆحی به شه‌یتان فرۆشت هێمای شارستانیه‌تی
ڕۆژئاواییه که به‌خته‌وه‌ریی دنیایی جێنشینی به‌خته‌وه‌ریی
ئه‌ودنیایی کرد. له هه‌موو فه‌رهه‌نگه میتافیزیکییهکاندا چ
فه‌لسه‌فی و چ ئاینی کورده‌کان/مێدیاکان به شه‌یتان و ئه‌هریمه‌ن
ناوزه‌د کراون. له فه‌رهه‌نگی یۆنانییه‌کاندا به مدوسای گێسوومار که
له دنیای هادس/تاریکیدا له‌دایک ده‌بن و هێمای ئه‌شکه‌وتی نه‌زانینه.
له فه‌رهه‌نگی ئێرانی به ئاژی ده‌هاک و ئه‌هریمه‌ن و دێ‌و، له
فه‌رهه‌نگی نێوانچۆمی به توخمی تیامات و گوتیانی نه‌زان، له
فه‌رهه‌نگی یه‌هوودیدا به جنۆکه و جنۆکهزا، له فه‌رهه‌نگی مه‌سیحی
ئاگوستیندا هێمای شاری زه‌وینی که له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ شاری
ئاسمانییه. کاتێک که ئه‌ڵڵا جێگای ئه‌هوورامه‌زدا و قورئان جێگای
وندیدا – به واتای یاسای دژهدێو که گشت دێوه‌کانی وێناکراوی ئه‌م
کتێبه پیرۆزه‌ی زه‌رده‌شتییه‌کانه ئاماژه به عه‌شیره و خوداکانی
مێدیای/میتراییه- ی گرته‌وه، دێوی زه‌رده‌شت بۆ جنۆکه و زندیق واتای
خۆی گۆڕی. گه‌وره‌کانی شێعه و سوننی هه‌موو حیکایه‌تێک ده‌گێڕنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن کورده‌کان له به‌ره‌ی جنۆکه‌کانن.
|