دینی زه‌رده‌شتی
ماڵپەڕی
جودی نیوز 1/12/2009
ده‌رباره‌ی زه‌رده‌شت و دینی زه‌رده‌شتی جیاوازیی زۆر له‌سه‌رچاوه
مێژووییه‌كاندا هه‌ن و تا ئێستا به‌ته‌واوی ئاشكرا نییه (زه‌رده‌شت) كه‌ی
هاتۆته دنیاوه؟ له‌چ سه‌رده‌مێكدا ژیاوه؟ خه‌ڵكی كوێ بووه؟ به چ
زمانێك دواوه؟…هتد, هه‌ر بۆ نموونه له‌خواره‌وه ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی
ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌رچاوانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1-له سه‌رچاوه و رازه
زه‌رده‌شتییه‌كاندا هاتووه گوایا (300) ساڵ به‌ر له‌ژیانی (ئه‌سكه‌نده‌ری
مه‌كدۆنی) ژیاوه, به‌واتا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش
زایین بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین له‌ساڵه‌كانی
(660-583پ.ز)[1].
2-گزانتویس, كۆنترین نووسه‌ری یۆنانییه كه ناوی
زه‌رده‌شتی هێناوه و سه‌رده‌می ژیانی ئه‌وی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ شه‌ش
هه‌زارساڵ به‌رله له‌شكركێشییه‌كه‌ی (خشیارشا[2]) بۆسه‌ر یۆنان.
3-ئیفلاتوون له‌كتێبی (Alkibiadas) ناوی زه‌رده‌شتی هێناوه و پاشان
قوتابیه‌كانی وه‌ك (ئه‌ره‌ستۆ, هۆمیرۆس) مێژووی ژیانی ناوبراویان
گێڕاوه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌رله مردنی ئیفلاتوون.
4-پلینی =
پلینۆس[3] له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (مێژووی سروشتی)یه‌وه نووسیویه‌تی:
زه‌رده‌شت شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌رله ئیفلاتوون ژیاوه.
5-هه‌ریه‌ك له
دانشمه‌ندی فارسی (ئه‌رده‌شیر خه‌به‌ردار) و دانشمه‌ندی ئه‌ڵمانی (بارول
بۆن سن) سه‌رده‌می له‌دایكبوونی (زه‌رده‌شت)یان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ (شه‌ش
هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ) به‌رله‌زایین.
6-فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی
(واڵته‌ر) لهنووسینهكانیدا زۆربه گه‌وره‌یی ناوی زه‌رده‌شتی هێناوه و
مێژووی ژیانی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ (شه‌شه هه‌زار سال) به‌رله كۆرشی
گه‌وره[4].
7-(مسته‌ر جاكسۆن) كه یه‌كێكه له لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری
دینی زه‌رده‌شتی و پسپۆرێكی شاره‌زایه وتوویه‌تی: زه‌رده‌شت له‌نیوه‌ی
دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین له‌دایكبووه و له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می
سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین‌دا كۆچی دوایی كردووه[5].
8-(مسته‌ر هۆڵ)
له‌كتێبی (مێژووی كۆنی خۆرهه‌ڵاتی نزیك)دا نووسیویه‌تی: به‌پێی
سه‌رگوزه‌شته كۆنه‌كان زه‌رده‌شت ساڵی (599پ.ز) له‌دایكبووه[6].
9-هه‌ریه‌ك له (مه‌سعوودی, حه‌مزه‌ی ئه‌سفه‌هانی, یاقووتی حه‌مه‌وی,
حهدوڵای مسته‌وفی قه‌زوینی) له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن گوایا زه‌رده‌شت
له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیی (گوشتاسب) له‌ناوچه‌ی (ورمێ)دا ژیاوه[7].
10-(د. جه‌لیلی دۆستخوا) له‌به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی ئاوێستادا
نووسیویه‌تی: ده‌رباره‌ی شوێنی هاتنه‌دنیای (زه‌رده‌شت) جیاوازیی
به‌رچاو له‌سه‌رچاوه‌كاندا هه‌ن, هه‌ندێك به (باخته‌ر= به‌ڵخ) و هه‌ندێك به
خۆرههلاَتی ئێرانیان له‌قه‌ڵه‌مداوه, هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئه‌و شوێنه
(ورمێ)یه, هه‌روه‌ها به‌پێی بۆچوونێكی تر له كۆنه‌شاری (رگا=رغا)
به‌واتا شاری (ری) ئه‌مڕۆدا له‌دایكبووه[8].
11-د.موحه‌ممه‌دی موعین
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر مێژووی ژیانی زه‌رده‌شت نووسیویه‌تی:
زه‌رده‌شت ساڵی (660پ.ز) له‌دایكبووه و له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا
گۆشه‌گیربووه, له سی ساڵیدا (سروش)ی بۆ هاتووه و بووه به پێغه‌مبه‌ر,
له‌ته‌مه‌نی چل‌ودوو ساڵیدا چووه‌ته (به‌ڵخ), پاشای ئه‌وێ به‌ناوی
(گوشتاسب[9]) هاتۆته‌سه‌ر دینه‌كه‌ی, ساڵی (583پ.ز) له‌شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ
سوپای تووران به‌فه‌رمانده‌ی (ئهرجاسب)ی توورانی له(ئاته‌شگه‌ی
به‌ڵخ)دا كوژراوه[10].
12-ێرپر كریستنسن له‌كتێبی (ایران فی عهد
الساسانین)دا نووسیویه‌تی: ساسانییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوه دینییهكانی زه‌رده‌شتیدا یه‌كیانگرتووه
و به‌درێژایی ساڵه‌كانی حوكمڕانیشیان په‌یوه‌ندیی پته‌ویان پێكه‌وه
هه‌بووه, هه‌ر له‌درێژه‌ی نووسینه‌كانیدا ده‌ڵێت: به‌پێی داستانه
پارسییه‌كان (ئه‌رده‌شیری یه‌كه‌م) پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته
ده‌ست فه‌رمانیداوه هه‌موو وێنه پهرشو بڵاوه‌كانی (ئاوێستا)ی سه‌رده‌می
ئه‌شكانییه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه‌و كراون به‌كتێبێكی گه‌وره و پیرۆز[11].
13-عهلائوددینی سه‌جادی له كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)دا
نووسیویه‌تی: چ فارس چ كورد ئایینیان هه‌ر ئه‌و ئایینه كۆنه بووه
هیندییه كۆنه‌كان هه‌یانبووه, له‌پاشان جیابوونه‌ته‌وه و كه‌وتوونه‌ته
سه‌ر بتپه‌رستی, هه‌تاكو زه‌رده‌شت به‌خۆی و ئایینه‌كه‌یه‌وه په‌یدا
بووه, هه‌ندێك له مێژوونووسان ده‌ڵێن له‌باكووری ئه‌فغانستان په‌یدابووه
و به‌شێكیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن له‌بناری ورمێ و ئازربایجاندا
سه‌ریهه‌ڵداوه, بۆ سه‌رده‌می پهیدابوونیشی ده‌ڵێن له نێوان سه‌ده‌ی
بیسته‌م هه‌تاكو سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین بووه, به‌ڵام قسه و به‌ڵگه
و بنه‌وانی زه‌رده‌شتی ده‌ڵێت له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین
په‌یدابووه وله‌ده‌وروبه‌ری ساڵی (620) پێش زایین‌دا كوژراوه[12].
14-هادی به‌همه‌نی له‌كتێبی (په‌یامی هه‌ورامان-به‌رگی یه‌كه‌م)دا
نووسیویه‌تی: له‌كوردستانی مه‌زندا كۆنترین دین بهئاگرپهرستی ناوی
هاتووه, دووه‌م دینیش (مه‌زدیسنا)یه رابه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن
ئهورپاییهكانهوه ناوی به(تزار ئههوسترا) یان (زارا هوسترا) هاتووه,
نه‌ته‌وه ئارییهكانیش به (زه‌رده‌شت) ناویده‌به‌ن, له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌دا
ناوی چوارده پشتی زه‌رده‌شت به‌م شێوه‌یه هاتووه:
زه‌رده‌شت –
پوروشئهسپ – پایتیر ئه‌سپ – ئوروگه ئه‌سپ – چخش نوس – پیته‌ر ئه‌سپ –
ئهرجهزهرشن – هه‌ردار – سپتاما – ڤیداشت – نیازیین – ئیرچ – دۆراسرۆپ –
مهنوچهر[13].
15-موشیر ئه‌لده‌وله حه‌سه‌ن پیرنیا له‌كتێبی (تأریخ
ایران باستان جلد اول)دا نووسیویه‌تی: ئارییه ئێرانییه‌كان له‌ڕووی
باوه‌ڕی دینیانه‌وه خۆریان به‌چاوی ئاسمان زانیوه و ههورهبروسكهشیان
به كوڕی ئه‌و داوه‌ته قه‌ڵه‌م و چه‌ندین قه‌ناعه‌تی تری ئه‌فسانه‌ییان
هه‌بووه, به‌ڵام زه‌رده‌شت دژی ئه‌و قه‌ناعه‌ته ئه‌فسانه‌یی و
جادووگه‌رییانه ڕاپه‌ڕیوه و ئه‌وانی به‌ره‌و یه‌كتاپه‌رستی بردووه[14],
هه‌رله درێژه‌ی نووسینه‌كانیدا وتوویه‌تی: هه‌رگیز ناتوانین
به‌دڵنیاییه‌وه بڵێین دینی زه‌رده‌شتی له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیی
مادده‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و دینی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بووه, یان نا, چونكه
ئارییه‌كان له‌سه‌رده‌می كۆندا سه‌رچاوه سروشتیه‌كان به‌تایبه‌ت
له‌ناویاندا, (خۆر)یان په‌رستووه, بۆیه پێده‌چێت میهرپهرستیش له‌ناویاندا
پهیڕوكرابێت[15].
16-هه‌ریه‌ك له مێژوونووسان (رۆدۆلف, دۆنكێر, ئێدوارد
مایه‌ر) هه‌زارساڵ پێش زایینیان به‌سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی زه‌رده‌شت
داناوه[16].
17-له‌كتێبی (مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت)دا نووسراوه,
ئایینی زه‌رده‌شت یه‌كه‌م مه‌زهه‌به[17] كه له‌م جیهانه‌دا ده‌رباره‌ی
ژیانی جیهانی دووه‌م و مه‌سه‌له‌ی (قیامه‌ت) ده‌دوێت, له‌م ئایینه‌دا
چمكێكی گه‌وره هه‌یه كه نه له ئایینی میسری كۆن و نه له ئه‌ندێشه
زۆر قووڵه‌كانی هیندییه‌كاندا ده‌بینرێت, ده‌قه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه: (جیهان
مێژووی هه‌یه وپه‌یڕه‌وی یاسای گۆَڕانكارییهكان ده‌كات و دۆخی ئێستای
جیهان بۆ قۆناغی كۆتایی رابهریدهكات)[18].
18-له كتێبی
(دینكهرد[19])دا چیرۆكێك ده‌رباره‌ی له دایكبوونی (زه‌رده‌شت)
خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌مه‌ی خواره‌وه چه‌ند دێڕێكییهتی, رۆحی زه‌رده‌شت له
سه‌ره‌تاوه له جیهانی بالاَدا ژیاوه, كاتێك له دایكبوونی ئه‌و هاتۆته
پێش (به‌همه‌ن و ئۆردیبهێشت) كه دوو (یه‌زد)ی پایه به‌رزن لاسكی
گیایه‌كی پیرۆزیان هێناوه به‌ناوی (هوم=Hauma) و رۆحی زه‌رده‌شتیان تێدا
جێگیركردووه, كاتێك (پوروشهسپ)ی باوكی چووه‌ته ده‌شت سه‌رنجی بۆ لای
ئه‌و گیایه راكێشراوه و لێیبردۆتهوه بۆ ماڵه‌وه, به‌م شێوه‌یه رۆحی
(زه‌رده‌شت) له ئاسمانه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
پاشان كاری
خوڵقاندنی ته‌نی (زه‌رده‌شت) به دوو (یه‌زد)ی تر سپێردراوه
به‌ناوه‌كانی (ئهمرداد=یه‌زدی ئاو) و (خورداد=یه‌زدی گیاكان), ئه‌م دوو
یه‌زده پاش ئه‌وه‌ی كاری خۆیان له ئاسماندا ته‌واوكردووه باریونه‌ته
سه‌رزه‌وی, (ته‌نی زه‌رده‌شت) یان له‌ناو ره‌گی گیادا چه‌قاندووه, پاش
ئه‌وه‌ی ئه‌و گیایه رواوه (پوروشهسپ)ی باوكی زه‌رده‌شت به‌رێنمایی
(ئهمرداد و خورداد) شه‌ش مانگای خۆی بردۆته ده‌شت به‌مه‌به‌ستی
له‌وه‌ڕاندنیان, كاتێك مانگاكان له‌و گیایه‌یان خواردووه گوانهكانیان
پڕبوون له (شیر), (دهغدۆ)ی هاوسه‌ری (پوروشهسپ) مانگاكانی دۆشیون و
هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌و گیای (هوم=Hauma)هی كه‌پێشتر بردوویه‌تییه ماڵه‌وه
و رۆحی زه‌رده‌شتی تێداجێگیركراوه وشكیكردۆتهوه, وهراندویهتیه ناو
شیره‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ (دهغدۆ) لێانخواردۆتهوه, پاش ماوه‌یه‌ك (زه‌رده‌شت)
له دایكبووه[20].
19-یۆنانییه‌كان به (زه‌رده‌شت)یان وتووه
(زوروئاسترس), رۆمییه‌كان به (زوروئاستر) و ئه‌وروپاییه‌كانیش هه‌ر به
(زوروئاست) ناویانهێناوه[21].
20-(ههرتل) پێیوایه (زه‌رده‌شت) له
سه‌رده‌می (گوشتاسپی هه‌خامه‌نشی)دا ژیاوه, ده‌رباره‌ی ئه‌م زاته
نووسیویه‌تی: زه‌رده‌شت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاهن و رۆحانی نه‌بووه,
به‌دڵنیایه‌وه له چینی جووتیاره و به‌چینه‌كانی (ئه‌شراف, جه‌نگاوه‌ر,
رۆحانی)ییه‌وه پهیوهستنهبووه[22].
21-ئه‌ندازیار ئه‌نداز حه‌وێزی
له‌كتێبی (ئاوێستا- نامه‌ی مهنهڤی ئایینی زه‌رده‌شت)دا نووسیویه‌تی:
مێژوونووسی یۆنانی (كسانتۆس) ساڵی (450پ.ز) وتوویه‌تی: زه‌رده‌شت (شه‌ش
سه‌د ساڵ) پێش جه‌نگی (خشیارشا) دژ به یۆنانییه‌كان له‌دایكبووه,
به‌وپێیه‌ی ئه‌و شه‌ڕه (480ساڵ) به‌رله‌زایین روویداوه به‌واتا زه‌رده‌شت
(600 + 480 = 1080 ) ساڵ به‌رله‌زایین ژیاوه. هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م
نووسینه‌دا هاتووه: باوكی زه‌رده‌شت ناوی (پوروش ئه‌سپ Pourshaspa) و
دایكی ناوی (دوغدۆڤا Daghdova) بووه و له‌گوندی (ههردشنه)ی نزیك به
(ورمێ) له‌دایك بووه[23].
22-جۆزێف گایر نووسیویه‌تی: مێژووی له
دایكبوون و مردنی (زه‌رده‌شت) به شێوه‌یه‌كی گشتی به (660 و 583پ.ز)
دیاریكراوه, هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن پێیده‌چێت به‌چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ك پێش ئه‌م مێژووه ژیابێت و بۆی هه‌یه ماوه‌ی ژیانی هه‌زار ساڵ
پێش زایین بووبێت[24].
23-ئه‌حمه‌دی كوڕی ئه‌بوبه‌كر نووسیویه‌تی:
زه‌رده‌شت به (وهخسوورسیماری) ناوی ده‌ركردووه[25], له تێكسته‌كانی
(رێوڕهچهی یارسان= كاكه‌یی)دا ناوی ((وهخسوورسیماری) هاتووه,
هه‌روه‌ها هه‌مان ناو لهفهرموودهیهكی (پیشالیاری زه‌رده‌شتی)دا هاتووه
به‌م شێوه‌یه:
هۆشت جه‌واته‌ی پیشالیار بۆ گۆشت جه كیاستهی زانای
سیمار بۆ
پاش ده‌رخستنی ده‌مه‌ته‌قێی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كان
دینهسهر ئه‌وه‌ی (زه‌رده‌شت) هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له‌ڕووی
ژیری و سه‌لیقه و تێگه‌یشتنه‌وه له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانیدا جیاوازبووه,
له‌م بوارهداههندێك كرداری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی نواندووه[26].
له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه هه‌تاوه‌كو پانزه ساڵان له‌لای بیریارێكی
گه‌وره و پیرۆزی ئه‌و سه‌رده‌مه فێری هه‌ندێك (بنه‌مای مه‌زهه‌بی,
كاروباری كشتیاری, پیشه‌ی ده‌رمانگه‌ری) بووه, كاتێك توورانییهكان
هێرشیانبردۆته سه‌ر ئێران, زه‌رده‌شت كه له‌هه‌ره‌تی گه‌نجیه‌تیدا بووه
چووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌وه و دژی سوپای تووران قاره‌مانانه
جه‌نگاوه[27], له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا دنیای گۆشه‌گیریی هه‌ڵبژاردووه و
ده‌ستیداوه‌ته تێڕامان و تێفكرین, له‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا نیشتمانه‌كه‌ی
خۆی به‌جێهێشتووه و روویكردووه‌ته چۆڵایی و كێوه‌كان, چووه‌ته كه‌ناری
رووباری (دائیتا) كه رووباری (ئاراكس)یشی پێده‌ڵێن, له‌و شوێنه‌دا داوای
له خه‌ڵك كردووه ده‌ستبده‌نه خواپه‌رستی و خواناسی[28].
به‌رامبه‌ر
به بانگهێشته‌كه‌ی زه‌رده‌شت (موغ[29])ه‌كان سه‌رسه‌ختانه
بهرپهرچیانداوهتهوه و دژی وه‌ستاون, بۆیه ناچار بووه له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك لهدهستوپێوهندهكانیدا كۆچیكردووه و هاتۆته (به‌ڵخ), له‌وێ
كوڵهباڵێكی سپیی له‌به‌ركردووه و به‌ده‌ستێكی بڕێك ئاگر و
به‌ده‌سته‌كه‌ی تری (گاڵۆك = گۆچان)ێكی له‌داری سه‌روو گرتووه
به‌ده‌ستیه‌وه و چووه بۆلای (گوشتاسپ)ی پاشای مه‌مله‌كه‌تی به‌ڵخ و
داوای لێكردووه بێته‌سه‌ر دینه‌كه‌ی[30].
زه‌رده‌شت ماوه‌ی دووساڵ
هه‌وڵی به‌رده‌وامیداوه هه‌تاوه‌كو گوشتاسپ باوهڕیپێبهێنێت, به‌ڵام چونكه
پاشا لهژێركاریگهریی قسه‌ی (موغه‌كان = رۆحانیه‌كان)دا بووه, ئه‌وانیش
به‌هه‌نگاوی ئه‌هریمه‌نانه‌ی خۆیان سه‌رسه‌ختانه دژایهتیانكردووه و دژی
دینه‌كه‌ی راپه‌ڕیون,دواجار بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیگرێت و بیخاته
زیندانه‌وه, به‌ڵام پاش دووساڵ (په‌رجوویه‌كی=موعجیزه‌یه‌كی)
لێده‌ركه‌وتووه, ئیتر گوشتاسپ باوهڕیپێهێناوه و ته‌واوی هێزی خۆی بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی به‌كارهێناوه, پاش گوشتاسپی پاشا هه‌موو
دهستوپێوهندهكان و فهرمانبهرهكانیشی چوونه‌ته‌سه‌ر دینی
زه‌رده‌شتی[31], پێویسته لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه دانایی
(جاماسپ)ی وه‌زیر كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی گوشتاسپ باوه‌ڕ
به‌دینی زه‌رده‌شتی بهێنێت, زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن
گوایا (زه‌رده‌شت و جاماسپ) ژنبهژنیانكردووه.
هه‌ر له‌م بواره‌دا
ده‌وترێت به‌بۆنه‌ی باوه‌ڕهێنانی (گوشتاسپ و دهستوپێوهندهكانی)
زه‌رده‌شت دارێكی سه‌رووی ناشتووه, ئه‌و داره هه‌تاكو ساڵی (861ز)
ماوه, به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا خه‌لیفه‌ی عه‌باسی (المتوكل علی الله[32])
فه‌رمانیداوه بڕیویانه و هێناویانه‌ته (سامه‌ڕا) و له‌درووستكردنی
سهراكهیدا به‌كاریانهێناوه[33].
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه زه‌رده‌شت
له‌ماوه‌ی بیست ساڵی پاشماوه‌ی ته‌مه‌نیدا دوو نه‌به‌ردیی له‌گه‌ڵ
دوژمنانی دینه‌كه‌یدا به‌رپاكردووه, جه‌نگی دووه‌میان له سه‌رده‌مێكدا
بووه كه ناوبراو ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته حه‌فتاوحه‌وت ساڵ, هه‌رچه‌ند له‌و
جه‌نگه‌دا سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتووه, به‌ڵام له‌دواییدا كوژراوه و ده‌رباره‌ی
كوشتنه‌كه‌شی رازی جۆراوجۆر هه‌ن به‌م شێوه‌یه:
1-محه‌ممه‌د ئه‌مین
زه‌كی به‌گ به‌پشتبه‌ست به كتێبی (مێژووی كۆنی خۆرهه‌ڵاتی نزیك)
نووسیویه‌تی: زه‌رده‌شت له‌جه‌نگێكدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی
كه‌له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی (هیون)دا به‌رپاكراوه كوژراوه, سه‌رداری له‌شكری
هیون له‌و شه‌ڕه‌دا ناوی (ئێرجاسپ) بووه[34].
2-ئه‌ندازیار ئه‌نداز
حه‌وێزی نووسیویه‌تی: زه‌رده‌شت له‌شه‌ڕی توورانییهكاندا
به‌سه‌ركردایه‌تیی (تۆربراتۆر) كوژراوه[35].
3-مه‌حه‌ممه‌د ره‌سووڵ
هاوار نووسیویه‌تی: (زراده‌شت) له‌ته‌مه‌نی پیری و له‌شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ
(شه‌عبی هیونی) كه سه‌ركرده‌كه‌یان (ئاجاسپ) بووه, كوژراوه[36].
4-نووسه‌ره‌كانی ئاوێستا پاش نزیكه‌ی هه‌زار ساڵێك له‌كوژرانی زه‌رده‌شت
وتوویانه توورانییهكان به‌زۆر شاری (به‌ڵخ)یان داگیركردووه و توورانییهك
له‌ناكاو په‌لاماری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خوای داوه له كاتێكدا كه
خه‌ریكی خواپه‌رستی بووه و له‌به‌رده‌م میحرابی ئاگردا كوشتوویه‌تی[37].
بنه‌ماكانی دینی زه‌رده‌شتی
1-فه‌لسه‌فه‌ی دروستبوونی دنیا: له‌سه‌ر
رۆشنایی كتێبی ئاوێستا كه كتێبی پیرۆزی زهردهشتییهكانه و هه‌ندێك
سه‌رچاوه‌ی تری په‌هله‌وی, دنیا له‌دوو هێز په‌یدابووه, به‌م شێوه‌یه:
ئـ-هێزی رووناكی:
ب-هێزی تاریكی:
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش
جیهان بووه به دوو به‌شه‌وه (له‌شكری رووناكی) و (له‌شكری تاریكی),
سه‌رداری له‌شكری رووناكی پێیده‌وترێت (ئاهورامه‌زدا = هرمز = سپنتامینۆ),
سه‌رداری له‌شكری تاریكیش پێیده‌وترێت (ئه‌هریمه‌ن = ئهنگرمینۆ).
ئاهورامه‌زدا: ناوه‌كه‌ی له‌دوو به‌ش پێكهاتووه كه بریتین له
(ئاهورا[38]) و (مه‌زدا), ئاهورا له‌بڕوای دینی ئارییه‌كاندا قووڵایی و
ریشه‌ی دێرینی هه‌یه چونكه ناوی (خوا)كه‌یان بووه و به‌واتای
(سه‌روه‌ر) دێت. (مه‌زد)یش به‌واتای (زانا, ژیر) دێت, هه‌ردوو به‌شه‌كه
به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌بن به (سه‌روه‌ری زانا, سه‌روه‌ری ژیر). كه
ده‌قاوده‌ق به‌رامبه‌ر (العلی العلیم)ی عه‌ره‌بیه, زه‌رده‌شتییه‌كان
ده‌ڵێن (ئاهورامه‌زدا) له‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و ئاگای
لهههمووشتێكه, هیچ شتێك وه‌ك ئه‌و نییه.
ئه‌هریمه‌ن = ئهنگریمنۆ:
ره‌مزێكه بۆ (رۆحی تێكده‌ر, مردن, تاریكی, پیسی, خراپی, درۆ),
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئاهورامه‌زدادا له‌جه‌نگ و ململانێدایه.
(ئاهورامه‌زدا) كه خوای خێره شه‌ش یاریده‌ده‌ری هه‌ن, پێیانده‌وترێت
(ئهمشهسپنتان = ئامشاسپندانه = رۆحی نه‌مر و ئه‌زه‌لی) و ئه‌مانه‌ش
ناوهكانیانه:
1-زه‌ند هومه‌ن=وه‌هومه‌ن=به‌همه‌ن: به واتای (فریشته‌ی
رهوشتباش, فریشته‌ی خێر و چاكه), هێمای ژیری و زانایی و زانستی
خوداییه.
2-ئهشهڤههێشته=ئۆردیبه‌هێشت: به‌واتای (فریشته‌ی راستی و
دادوه‌ری), خاوهنیههمووئاگر و هه‌روه‌ها ئاگردانهكانی سه‌ر رووی
زه‌وییه.
3-ههورڤهتات=شه‌هریوه‌ر: به‌واتای (فریشته‌ی توانا) كه رزق
و رۆزی هه‌موو به‌نده‌كانی خوای به‌ده‌سته.
4-ئه‌ناهیتا=سپهندارمهز:
به‌واتای فریشته‌ی (به‌ره‌كه‌ت و خۆشه‌ویستی), كاری ئه‌م فریشته‌یه
ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌وزكردنی زه‌وییه.
5-هوروتات=خورداد: به‌واتای
(فریشته‌ی سوودمه‌ندی, كامه‌رانی, سه‌ركه‌وتن) كه شادی و خۆشی
ده‌به‌خشێت به‌رۆحی شادان.
6-هڤهرخشهیته=مورداد: به واتای فریشته‌ی
نه‌مری و هه‌میشه‌یی[39].
ئهمشهسپهنتان هه‌میشه له‌خزمه‌تی
(ئاهورامه‌زدا) دان و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانه‌كانی ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی
ئه‌مانه‌وه دنیا به‌رێوه‌ده‌بات, هاوكات به‌رامبه‌ر به (ئاهورامه‌زدا و
ئهمشهسپهنتان)یش (ئه‌هریمه‌ن) و شه‌ش یاریده‌ده‌ری وه‌ستاون,
یاریده‌ده‌ره‌كانی ئه‌هریمه‌ن (دهئو= دێ‌و)ن و ئه‌ركیان تێكدانی كاره‌كانی
(ئاهورامه‌زدا و ئهمشهسپهنتان)ه.
به‌پێی باوه‌ڕی زه‌رده‌شتییه‌كان
وه‌ك له ئاوێستادا هاتووه (ئاهورامه‌زدا) سه‌ره‌تا جیهانی رۆحه‌كانی
درووستكردووه و ماوه‌ی سێ هه‌زار ساڵ حوكمی بهسهرداكردوون, ئینجا
ئه‌هریمه‌ن له جیهانی تاریكییه‌وه هاتۆته ناو جێهانی رووناكی, پاشان
ئاهورامه‌زدا جیهانی مادی, به‌شه‌ش قۆناغ, له‌ماوه‌ی سێ هه‌زار ساڵدا
درووستكردووه, ئه‌مانه‌ش ناوی قۆناغهكانن:
1-میدیۆزرم = Maidyuzarm:
له‌م قۆناغه‌دا (ئاسمان, ئه‌ستێره‌كان, رێگه‌ی كاكێشان=(درب التبانه)ی
دروستكردوون.
2-میدیۆشم = Mdidushem: له‌م قۆناغه‌دا ئاوه‌كانی
درووستكردوون.
3-پیتی شهیم = Paityshahim: له‌م قۆناغه‌دا زه‌وی
دروستكردووه.
4-ئهیاترم Ayatherm: له‌م قۆناغه‌دا (دار, گژوگیا,
شینایی) درووستكردوون.
5-میدیارم Maidyarem: له‌م قۆناغه‌دا بێجگه
له‌مرۆڤ هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانی درووستكردووه.
6-ههمسپدمدم
Hamaspathmadm: له‌م قۆناغه‌دا (مرۆڤ)ی درووستكردووه.
به‌م پێیه مرۆڤ
له‌قۆناغی شه‌شه‌مدا درووستكراوه, بههاتنهدنیای (زه‌رده‌شت)یش
ئه‌هریمه‌ن بێهێزبووه و له‌و رۆژه‌شه‌وه تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی
ئاهورامه‌زدا به‌سه‌ریدا به‌رده‌وامه هه‌تاوه‌كو جارێكی تر ده‌چێته‌وه ناو
دنیای تاریكییه‌وه[40].
هه‌رله‌م بواره‌دا (پرۆفیسۆر كریستنسن)
نووسیویوتی: به‌پێی یه‌شته كۆنه‌كان ده‌وره‌ی ژیان دوانزهههزارساڵ
به‌رده‌وامده‌بێت, له‌سێ هه‌زار ساڵی یه‌كه‌میاندا هه‌ردوو جیهانی
(ئاهورامه‌زدا و ئه‌هریمه‌ن) له‌بێده‌نگیدا بوون, پاش ئه‌وه ئه‌هریمه‌ن
له‌جیهانی تاریكییه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه ویستوویه‌تی جیهانی رووناكی
له‌ناوببات, ئاهورامه‌زدا جه‌نگێكی نۆههزارساڵی دژی راگه‌یاندووه,
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاهورامه‌زدا ئاگاداری هه‌موو شته‌كانه و زانیویه‌تی ئه‌و
جه‌نگه به‌شكستی جیهانی تاریكی كۆتاییدێت, ئه‌هریمه‌ن له‌ترساندا ماوه‌ی
سێ هه‌زار ساڵ به‌ئیفلیجی له تاریكی‌دا ماوه‌ته‌وه, له‌و ماوه‌یه‌دا
ئاهورامه‌زدا ده‌ستیكردووه بهدرووستكردنی دنیا, پاش ئه‌وه‌ی
له‌كاره‌كه‌ی بووه‌ته‌وه ئه‌و (گا)یه‌ی دروستكردووه كه به(گای
یه‌كه‌م) ناسراوه و ئینجا مرۆڤی یه‌كه‌می به‌ناوی (گیومرد =
گیامهرهتهن)ی درووستكردووه.
له‌وكاته‌دا ئه‌هریمه‌ن به‌هه‌موو
هێزێكیه‌وه كه‌وتۆته دژایه‌تی ئاهورامه‌زدا, ئه‌وه‌ش بهپیسكردنی
سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و درووستكردنی زینده‌وه‌ر و مێرووی زیانبه‌خش,
هه‌ربۆیه ئاهورامه‌زدا خهندهقێكی له‌به‌رده‌م ئاسماندا درووستكردووه,
به‌ڵام ئه‌هریمه‌ن له‌ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانیدا دواجار
توانیویه‌تی (گای یه‌كه‌م و گیومهرد) بكوژێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆوی
(گیومهرد) دارێكی لێرواوه و دوو مرۆڤ له‌نه‌وه‌ی ئاده‌م به‌ناوی (مشیگ,
شیانگ)ی لێدرووستبوون. له‌و كاته‌وه ئیتر تێكه‌ڵاوی له‌نێوان
چاكهوخراپهدا ده‌ستیپێكردووه[41]. رۆڵی مرۆڤه‌كانیش له‌و شه‌ڕه‌دا
به‌ته‌نیشت چاكه, یان خراپه به‌پێی كرداره‌كانیان كاریگه‌ربووه, پاش سێ
هه‌زار ساڵی تر له‌درووستبوونی جیهان زه‌رده‌شت وه‌ك رێپیشانده‌رێك بۆ
بانگهێشتكردنی خه‌ڵك بۆسه‌ر دینی راست سه‌ریهه‌ڵداوه, پاش ئه‌م ماوه‌یه
له ته‌مه‌نی دنیا ته‌نها سێ هه‌زار ساڵ ده‌مێنێت, پاش هه‌ر هه‌زار ساڵێكیش
(روزگاركارێك = سۆشیانس) له‌تۆوی زه‌رده‌شت له‌دایكده‌بێت, ئه‌و تۆوه‌ش
له‌یه‌كێك لهدهریاچهكاندا شاردراوه‌ته‌وه.
له‌و چركه‌یه‌دا كه دوا(
سۆشیانس) له‌دایكده‌بێت دواجه‌نگ له‌نێوان هێزی رووناكی و هێزی تاریكی‌دا
ده‌سپێده‌كات, دواجار هه‌موو مردووه‌كانیش زیندوو ده‌بنه‌وه و ئه‌ستێره‌ی
كلكداری (جوتچهر=جۆپیته‌ر) ده‌كه‌وێته‌سه‌ر زه‌وی و یه‌كسه‌ر گڕده‌گرێت,
له‌ئه‌نجامدا هه‌موو میتاڵه‌كان ده‌توێنه‌وه و به‌سه‌ر زه‌ویدا و وه‌ك
لافاوێكی ئاگرین ده‌كه‌ونه‌ڕێ, هه‌مووخه‌ڵك بهزیندووهكان و مردووه
زیندووبووهكانیشهوه پێویسته به‌ناو ئه‌و لافاوه‌دا بڕۆن, له‌درێژه‌ی
نووسینه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و لافاوه بۆ چاكه‌خوازان ده‌بێت بهشیرێكی گه‌رم
و پاكیاندهكاتهوه و ئیتر ده‌چنه به‌هه‌شت.
پاش ئه‌م دواجهنگه بۆ
یه‌كجاره‌كی هێزی تاریكی و خراپه‌كار له‌ناوده‌چن و ده‌چنه‌وه ناو
تاریكییه‌وه, زه‌وی تهختوپانوپۆڕ ده‌بێت, دنیا بۆ هه‌تاهه‌تایی به‌پاكی
و ئارامی ده‌مێنێته‌وه[42].
2-تێڕوانین بۆ رۆح: به‌باوه‌ڕی
زه‌رده‌شتییه‌كان رۆح نه‌مره, هه‌موو مرۆڤێك پاش مردنی به‌سێ ڕۆژ
رۆحه‌كه‌ی دێته‌وه ناو ژیان و تامی ژیان ده‌چێژێت, ئینجا با هه‌ڵیده‌گرێت
و ده‌یبات بۆ (پردی جینوهت) له‌وێ له‌به‌رده‌م سێ دادوه‌ردا دادگایی
ده‌كرێت و گه‌وره‌ی دادوه‌ره‌كانیش (میهر)ه, له‌و دادگاییكردنهدا هه‌موو
كرده‌وه‌كانی له‌چاكه و خراپه به‌ته‌رازوو ده‌كێشرێن, ئینجا پێویسته له‌و
پرده بپه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر له قوله‌ی (ئه‌لبورز)ه‌وه هه‌تاوه‌كو ئاوی
(دائیتیا) درێژده‌بێته‌وه, ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆحه چاكهكاربێت پرده‌كه
پاندهبێت به‌سه‌ریدا ده‌په‌ڕێته‌وه, ئه‌گه‌ر خراپهكاریشبێت پرده‌كه زۆر
تیژوتهنكدهبێت و ده‌كه‌وێته ناو تاریكستانێكی ئهنگوستهچاوهوه[43].
رۆح ئه‌گه‌ر خاوه‌نی سێ سیفهتبێت كه له‌ڕاستیدا كرۆكی دروشمه
دینییهكانی زه‌رده‌شت پێكده‌هێنن ده‌چێته به‌هه‌شت و ئه‌و دروشمانه
بریتین له:
1-هۆمیته = نییه‌تی چاك = ئه‌ندێشه‌ی چاك.
2-هۆدارشته
= كرداری چاك.
3-هۆمواخته = گوفتاریچاك = قسه‌ی چاك.
ئه‌م
دروشمانه له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا به‌م ناوانه هاتوون (هومنگا, هوختگا,
هورشگا[44]).
به‌هه‌شت لای زه‌رده‌شتییه‌كان به (ئهنهوههیشت =
ئهنگوههێشت =anguvahishta) ناویدههێنرێت و به‌واتای باشترین ژیان, یان
چاكترین دنیا دێت.
رۆح ئه‌گه‌ر خراپهكاربێت ئه‌وه ده‌چێته‌ناو
دۆزه‌خه‌وه كه‌به (دژانگهه) ناویدههێنرێت[45].
ئه‌و رۆحانه‌ی كرداری
چاكه و خراپه‌یان به‌رامبه‌رن ده‌چنه شوێنێكه‌وه پێیده‌وترێت (ههمشتگان =
ههمهستهكان), له‌و شوێنه‌دا سزا‌و پاداشت نییه[46].(لێره‌دا ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م شوێنه له‌قورئانی پیرۆزدا پێیده‌وترێت الاعراف)
3-به‌پیرۆز زانینی ئاگر و ئاته‌شگه: ئاگرپه‌رستی له‌دوای داستانه‌كه‌ی
حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه ده‌ستیپێكردووه, له ئاوێستادا باسی ئاگر به‌پێنج
جۆركراوه, ناوه‌كانیشیان له (یهسناكانی ژماره 11 و ژماره 17[47])دا
به‌م شێوه‌یه باسیانلێوهكراوه:
1-ئاگری وه‌هرام = ئاگری په‌رستگه.
2-ئاگر له نێو له‌شی مرۆڤ و زینده‌وه‌راندا.
3-ئاگری شاردراوه‌ی ناو
رووه‌ك.
4-ئاگری نادیار كه له‌ناو ههوروبروسكهدایه.
5-ئه‌و
ئاگره‌ی له به‌هه‌شتدا له‌به‌رده‌م ئاهورامهزدادایه, ئه‌مجۆره‌یان وه‌ك
له‌كتێبی مێژووی ژیانی زه‌رده‌شتدا باسیلێوه‌كراوه, ناوی (خورنه)یه و
په‌یوه‌ندی به‌باره‌گای شكۆدار و گه‌وره‌ی پادشاكانهوه هه‌یه,
له‌زمانی په‌هله‌ویدا به (خۆر) و له‌زمانی فارسیشدا به (خورشید)
به‌ناوبانگه.
ئاگر له‌ئاوێستادا پێیده‌وترێت (ئاتر) به‌ڵام له‌زمانی
فارسی‌دا هه‌رله سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ناوه‌كه بووه به (ئازه‌ر) و
به‌كوڕی ئاهورامه‌زدا ناوبراوه, هه‌ندێك له عیساییه‌كان ئاگری پیرۆزی
زه‌رده‌شتییه‌كانیان به‌كچی ئاهورامه‌زدا له‌قه‌ڵه‌مداوه, بهلاَم
ژماره‌یه‌ك له كهشیشهكانیان دژایه‌تیی ئه‌م بۆچوونه‌یان كردووه,
هه‌روه‌ك (هوئونام) كه یه‌كێكبووه له كه‌شیشه عیساییه‌كان له‌رووی
رقه‌وه ئاگری ئاته‌شگه‌یه‌كی كوژاندووه‌ته‌وه و وتوویه‌تی: (نه ئه‌م
خانووه په‌رستگه‌ی خوایه, نه ئه‌م ئاگره‌ش كچی خوایه).
له
ئاوێستای سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا گه‌لێك شت ده‌رباره‌ی (پیرۆزی ئاگر,
سوود و ده‌سكه‌وته‌كانی) بۆ پێشه‌وا ئایینیه‌كان و ئه‌نجامدانی
ئه‌ركه‌كانی مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر ئاگردا قسهیانلهسهركراوه[48].
(كریستنسن) ده‌رباره‌ی ئاگر و ئاته‌شگه لای زه‌رده‌شتییه‌كان نووسیویه‌تی
(ئاته‌شگه = ماڵی ئاگر) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌شت ده‌رگای هه‌بووه,
نموونه‌ی ئه‌م جۆره ئاتهشگهیه, ئاتهشگهكهی (شاری یه‌زد)ه كه
له‌سه‌رده‌می له‌شكركێشی ئیسلامدا كراوه به مزگه‌وتێكی گه‌وره[49].
(مه‌سعوودی)ش ده‌رباره‌ی داروپه‌ردووه‌ی ئاته‌شگه كۆنه‌كه‌ی (اسگخر)
نووسیویه‌تی: ئه‌و شوێنه له‌كۆندا جێگای بته‌كان بووه, (كچی
به‌همه‌نی[50] كوڕی ئه‌سفه‌ندیار) بته‌كانی لابردوون و كردوویه‌تی به
ئاته‌شگه, له‌م ساڵه‌دا كه (934ز)یه خه‌ڵك به مزگه‌وتی (سڵێمان كوڕی
داود) ناویده‌به‌ن, بیناكه بریتیه له‌بینایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و
چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه, بهههرچواردهورهكهیدا شوورایه‌كی
گه‌وره‌ی به‌ردین كێشراوه, چه‌ندین وێنه له‌سه‌ر به‌رده‌كان دروستكراون و
جوانترین شێوه ده‌نوێنن, ئه‌وه‌ی بێته ئه‌م شوێنه وایبۆده‌چێت كه
وێنه‌كان هی پێغهمبهرانبن[51].
هه‌ندێك له‌مێژوونووسان وتوویانه ئه‌و
ئاتهشگهیهی له‌به‌رده‌م گۆڕی شاكاندا لهباڵاخانهكهی (نه‌قشی
رۆسته‌م)دا دروستكراوه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می (هه‌خامه‌نشییه‌كان)
ده‌گه‌ڕێته‌وه, نموونه‌یه‌كه له‌و ئاتهشگهیانهی كه پارێزه‌ری ئاگری
سه‌رمه‌دی بوون, ئه‌و ئاتهشگهیه پێیده‌وترێت (كه‌عبه‌ی زه‌رده‌شت)[52].
ئه‌و ئاته‌شگایانه‌ی ئاگری پیرۆزیان تێداكراوه‌ته‌وه پێویستبووه ره‌چاوی
ئه‌وه‌یان تێدا بكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆر لهئاگرهكه نه‌دات, بۆیه
له‌ناویاندا ژوورێكی تاریك درووستكراوه و ئاگری تێداكراوه‌ته‌وه, وێنه‌ی
ئه‌وجۆره ئاتهشگهیانهش له دراوی حوكمڕانه‌كانی فارس‌دا, ههرلهپێش
(سلوكی)یه‌كانه‌وه و هه‌تاكو دواتریش به‌رچاوده‌كه‌وێت.
دراوه‌كانی
سه‌رده‌می حوكمڕانیی ئه‌رده‌شیر كه له‌مۆزه‌خانه‌ی (كۆبنهاگن)دا
پارێزراون وێنه‌ی ئاته‌شگه‌یه‌كی زه‌رده‌شتی پیشانده‌ده‌ن[53].
وێنه‌ی
ئاته‌شگه له‌سه‌ر دراوی هه‌موو شاكانی ده‌وڵه‌تی ساسانی ده‌بینرێت,
له‌دراوی شا كۆنه‌كاندا هه‌تا سه‌رده‌می (یهزدهگوردی دووه‌م), وشه‌ی
ئاگر به‌دوای ناوی ئه‌و پاشاوه كه فه‌رمانی لێدانی دراوه‌كه‌ی داوه
نووسراوه.
ئاگر له‌ناو خێزانه ئێرانیه‌كاندا پله‌ی جۆراوجۆری هه‌بووه
وه‌ك:
1-وه‌جاخ[54] = ئاگری ماڵ.
2-ئاگری عه‌شیره‌ت.
3-ئاگری
گوند كهپێیوتراوه (ئازران).
4-ئاگری ناوچه و هه‌رێم كهپێیوتراوه
(وه‌هرام), یان (وهرهران).
ئاگری ماڵ ئه‌ركی نێرینه‌ی خێزان بووه,
به‌ڵام ئاگری گوند له‌لایه‌ن دوو له (ههربهد=ههربهرز[55])ه‌كانه‌وه
سهرپهرشتیكراوه, له‌كاتێكدا ئاگری (وهرهران = ئاگری ناوچه و هه‌رێم)
پێویستبووه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژارده‌وه له
(ههربهد=ههربهرز)ه‌كان و له‌لایه‌ن (مووبد)ێكه‌وه سهرپهرشتیبكرێت[56].
(كیریتر هێربد)ی گه‌وره مووبد كه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیی (شاپووری
یه‌كه‌م, هورمزی یه‌كه‌م, به‌هرامی یه‌كه‌م, به‌هرامی دووه‌م)دا ماوه‌ی
سی ساڵ رابه‌رایه‌تی زه‌رده‌شته رۆحانییهكانی كردووه وتوویه‌تی:
ئایینی مه‌زدایی به‌ده‌ستی من به‌هێزبوو, زاناكان من پهروهردهمكردن,
ههربهدهستی منیشبوو ئاتهشگهكان كرانه‌وه و (موغ)یان له‌سه‌ر دانرا,
سوپای پادشا بۆهه‌ر جێگایه‌ك ده‌ڕۆیشت له‌و شوێنه‌دا ئاته‌شگه
ده‌كرایه‌وه, هه‌ر بۆ نموونه له (ئه‌نتاكیه) چه‌ندین ئاته‌شگه
كرانه‌وه[57].
ئاگر لای زه‌رده‌شتییه‌كان نیشانه‌ی گیانی نوورانی
خوای گه‌وره‌یه و هه‌ر ئاگردانێكیش جێگه و رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه,
له‌وێشه‌وه ئاگری هه‌میشه‌یی ده‌سووتێت و نابێت به‌ده‌ستلێدان و هه‌ناسه
هه‌ڵكێشان له‌به‌رانبه‌ریدا پیسبكرێت, مووبدهكان كه‌خزمه‌تی ئاگر ده‌كه‌ن
پێویسته له‌سه‌ریان ده‌ستكێش لهدهستبكهن و ده‌میشیان هه‌ڵبه‌ستن.
هه‌روه‌ك له سه‌رچاوه مێژوویه‌كاندا باسكراوه چه‌ند ئاته‌شگه‌یه‌كی
گه‌وره و به‌ناوبانگ له‌ئێراندا هه‌بوون, وه‌ك:
1-ئاته‌شگه‌ی
ئازهرگوشهسپ: ئه‌م ئاتهشگهیه له‌باكووری (شیز)دا بووه له‌هه‌رێمی
ئازه‌ربایجان, تایبه‌تبووه به پادشاكان و شوێنه‌كه‌شی وادیاریكراوه گوایا
ده‌كه‌وێته ناوشوێنهوارهكانی (ته‌ختی سڵێمان), له‌ناوه‌ڕاستی رێگه‌ی
نێوان (ورمێ = ئورمیه و هه‌مه‌دان)دا.
پادشاكانی ده‌وڵه‌تی ساسانی
به‌رده‌وام (زیڕ, پاره, زه‌وی, كۆیله) و شتی گرانبه‌هایان وه‌ك دیاری
پێشكه‌شكردووه به‌م ئاتهشگهیه, له‌كاتی دهسبهكاربوونیشیاندا له‌سه‌ر
ته‌ختی پاشایه‌تی به‌پێ رۆیشتوون بۆ زیاره‌تی (ئازهرگوشهسپ) و
قوربانیی گه‌وره‌یان بۆكردووه, ئه‌م ئاتهشگهیه له‌سه‌رده‌می
ساسانیهكاندا, هێمای یه‌كگرتنی دین و ده‌وڵه‌ت بووه.
2-ئاته‌شگه‌ی
فریغ: به‌پێی چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك ئه‌م ئاتهشگهیه له‌سه‌ر (كێوی رۆشن)
بووه له‌هه‌رێمی كابلستان و ئاته‌شگه‌ی (مووبد, پیشه‌وه‌ر)ه‌كان بووه,
هه‌ندێكیش پێیانوایه له (اصگخر)دا بووه, مه‌سعوودی به‌ناوی (ئازه‌ر
جۆی= ئاگری جۆی) ناویهێناوه[58].
3-ئاته‌شگه‌ی ئازه‌ر به‌رزین میهر:
كه‌وتۆته خۆرههلاَتی ئێرانه‌وه وله چیاكانی (رێوهند)دا بووه له
باكووری خۆرههلاَتی (نهیساپوور), ئاته‌شگه‌ی جووتیاره‌كان بووه.
بێجگه له‌مانه‌ی ناومانهێنان, له ئێران‌دا چه‌ند ئاته‌شگه‌یه‌كی تر
هه‌بوون, هه‌رچه‌ند له رووی گرنگییه‌وه به‌پله‌ی دوو هاتوون, بهلاَم
شوین بایه‌خپێدانی گه‌وره بوون, له‌وانه: (ئاته‌شگه‌ی نهیساپوور,
ئاته‌شگه‌ی ئه‌رجان له‌هه‌رێمی فارس, ئاته‌شگه‌ی كركرا, ئاته‌شگه‌ی
شیروان له‌نزیك (ره‌ی), ئاته‌شگه‌ی قه‌زوین, ئاته‌شگه‌ی قووش, ئاته‌شگه‌ی
گوس)[59].
ئاگری ئاتهشكه هه‌میشه له‌لایه‌ن پیاوه دینییه‌كانه‌وه
چاودێری و سهرپهرشتیكراوه و به‌دارێكی تایبه‌ت ئه‌مدیو و ئهودیوكراوه,
ئه‌و داره داری رووه‌كێكه پێیده‌وترێت (بهرسم), به‌پێی نه‌ریتێكی
تایبه‌ت بڕاوه‌ته‌وه[60].
هه‌ر له‌م بواره‌دا پێویسته باس له‌وه
بكه‌ین بۆنی ئاتشگهكان به‌رده‌وام به (بوخورد, سووته‌مه‌نییه
بۆنداره‌كانی تر) خۆشكراوه, رۆژانه‌ش پێنج جار له‌لایه‌ن پیاوه
دینییه‌كانه‌وه نزای تایبه‌ت خوێنراوه و پاشان ئه‌ركی دینی و مه‌زهه‌بی
خۆیان ئه‌نجامداوه, له‌سه‌ر هه‌موو زهردهشتییهكیش پێویسته بڕوات بۆ
ئاته‌شگه و نزای (ستایشی ئاگر) بخوێنێت كهپێیدهوترێت (ئاته‌ش نیایشین),
به بڕوای زه‌رده‌شتییه‌كان هه‌ر كه‌سێك رۆژانه سێ‌جار بڕواته ئاتهشگهو
نزای (ئاته‌ش نیایشین) بخوێنێت, خوشگوزه‌ران و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و
له‌رووی رۆحیشه‌وه ئاسووده‌یه[61].
له‌كۆتایی ئه‌م خاڵه‌دا ده‌ڵێین
زه‌رده‌شتییه‌كان ئاگر به نووری خوادهزانن و ئاگر پهرستنین,
(مهجوسییهت[62]) و ئاگر په‌رستی تاوانێكی ناڕه‌وایه, دوژمنه‌كانیان
داویانه‌ته پاڵیان.
4-باوه‌ڕبوون به (یه‌زد=یهزت= ئێزد)ه‌كان , به‌پێی
باوه‌ڕی زه‌رده‌شتییه‌كان ئه‌مانه بوونه‌وه‌ری موجهڕهدن و ژماره‌یان
(30) یه‌زده, ده‌بن به‌دوو كۆمه‌ڵه‌وه به‌ناوی (یه‌زدی ئاسمانی و
یه‌زدی زه‌مینی), هه‌ر یه‌كێكیشان تایبه‌ته به یه‌كێك له رۆژه‌كانی
مانگه‌وه, هه‌ره چاكترین یه‌زدی زه‌مینی
(زه‌رده‌شت)ــه كه خه‌ڵك
بانگده‌كات بۆ خواپه‌رستی و دینی راستی, له رۆژی دهركهوتنیشیهوه
سه‌ركه‌وتنی هێزی چاكه و رووناكی به‌سه‌ر هێزی خراپه و تاریكدا
به‌رده‌وامه.
5-نوێژ: هه‌موو زه‌رده‌شتییه‌ك له‌سه‌ری پێویسته رۆژانه
پێنج جار نوێژ بكات, له كاتی نوێژكردندا رووده‌كه‌نه رووناكی وه‌ك:
(تیشكی خۆر, رووناكی مانگ, رووناكی چرا), ناوی نوێژهكانیشیان و
كاته‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه دیاریكراوه:
هاون
گا=Havangah: له هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه هه‌تاكو نیوه‌ڕۆ.
رپیت وین
گا=Repithwingah:له‌نیوه‌ڕۆوه هه‌تاكو سێ سه‌عات پاش نیوه‌ڕۆ,
له‌سه‌رده‌می كۆنیشدا كه‌سه‌عات نه‌بووه, ئه‌م نوێژه له‌ماوه‌ی نێوان
نیوه‌ڕۆ بۆ كاتی گه‌یشتنی خۆر به ¾ ئاسمان ئه‌نجامدراوه.
ئهزیرین
گا=oziringah: له‌سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ وه هه‌تاكو ده‌ركه‌وتنی
ئه‌ستێره‌كان.
ئه‌یویس رۆتریم گا=aiwisrathrimgah:له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه
هه‌تاكو نیوه شه‌و.
ئوشهین گا=ushahinvah:له‌نیوه شه‌وه‌وه هه‌تاكو
هه‌ڵهاتنی خۆر[63].
مه‌رجه‌كانی نوێژكردنیش بریتین له:
1-پاكیی
له‌ش له‌هه‌موو پیسی و پۆخڵییهك.
2-پاكیی جلوبه‌رگ لهچهپهڵی:خوێن,
موو, نینۆك و هه‌موو شته هاوشێوه‌كانی تر.
3-شتنی دهمو چاو و ده‌ست و
قاچ.
4-داكه‌ندنی چۆغه و كوشتی زه‌رده‌شتی له‌كاتی نوێژكردندا[64].
5-شوێنی نوێژكردن نابێت به‌پاره‌ی دزیكردن كڕدرابێت, یاخود به‌زۆر
له‌كه‌سێك داگیركرابێت, ئه‌و شوێنه پێویسته دووربێت له‌هه‌موو پیس‌و
پۆخڵییهكهوه و به‌لای كه‌مه وه سێ هه‌نگاو بهدهورووبهریدا پاك و
خاوێنبێت.
سه‌باره‌ت به رۆژووش, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژوو ده‌بووه هۆی
لاوازبوون و بێتوانایی جووتیاره‌كان كه هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مانه بوون, بۆیه (زه‌رده‌شت) رۆژووگرتنی لێقهدهغهكردوون.
6-به‌پیرۆز زانیینی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان وه‌ك: )ئاگر, ئاو, هه‌وا, خاك),
سه‌باره‌ت به ئاگر له خاڵی پێشوتردا له‌باره‌یه‌وه قسه‌مانكرد كه هێمای
دینی زه‌رده‌شتییه, بهلاَم سه‌رچاوه‌كانی تری وه‌ك: (ئاو,هه‌وا, خاك)یش
به‌لایانه‌وه پیرۆزن و هه‌رگیز نابێت پیسبكرێن[65], هه‌ر له‌م بواره‌دا
زه‌رده‌شتییه كۆنه‌كان مردووه‌كانیان بردوونه‌ته سه‌ر لوتكه‌ی چیایه‌كی
به‌رز و له‌وێ دایانناون بۆ ئه‌وه‌ی دڕنده و باڵنده‌ی كێوی و
گۆشته‌كه‌یان بخۆن, بڕوایان وابووه ناشتنی مردوو له‌ناو زه‌ویدا ده‌بێت
به‌هۆی پیسكردنی زه‌وییه‌كه و سووتاندنیشی ئاگر و هه‌وا پیسدهكهن,
بهلاَم پاشان ئه‌م بڕوایه‌یان پاشان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه, له‌م
بواره‌دا گه‌شتیارێكی بوودایی به‌ناوی (هیون تسانگ) وتوویه‌تی:
ئێرانییه‌كان به‌زۆری لاشه‌ی مردووه‌كانیان له چۆلاَییدا فڕێده‌دان,
بهلاَم (سیاوه‌ش) نه‌یویستووه له‌سه‌ر ئه‌ونه‌ریته بڕوات, بۆیه كاتێك
هاوسه‌ره‌كه‌ی مردووه, گۆڕی بۆ هه‌ڵكه‌ندووه و شاردوویه‌تییه‌وه.
له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و گۆِانهی له‌رووی تێڕوانییانهوه بۆ لاشه‌ی مردوو
به‌سه‌ر بڕوایاندا هاتووه, زه‌رده‌شتییه‌كان به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار له‌م
بواره‌دا هه‌ڵسوكه‌وتیان گۆڕیوه و (دخمه[66])یان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی
لاشه‌ی مردووكانیانی تێدا بشارنه‌وه.
له كتێبی (وه‌ندیداد)دا, كه
یه‌كێكه له‌به‌شه‌كانی كتێبی پیرۆزی ئاوێستا, هاتووه: زه‌رده‌شت پاش
پاڕانه‌وه له ئاهورامه‌زدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی خوای تاك و ته‌نها
پێمناڵێی خۆشترین شوێنی زه‌وی له‌كوێدایه؟ ئاهورامهزداش لهوهلاَمدا
فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی زه‌رده‌شتی ئهسپیتمان خۆشترین شوێنی زه‌وی
ئه‌وشوێنه‌یه ماڵێكی تێدا درووستبكرێت و ئاگردانێكی تێدابێت, (ژن و منداڵ,
گا و مهر)ی زۆری تێدا بێت, خه‌ڵك دانه‌وێڵه و داری میوه و ئالیكی
زۆریان هه‌بێت, له‌و شوێنه‌دا كشتوكاڵی زۆربكه‌ن و زه‌وی تێرئاوبكهن,
چونكه زه‌ویه‌ك كه كشتوكاڵی تێدانه‌كرێت وه‌ك ژنێكی نه‌زۆك وایه
كه‌منداڵی نه‌بێت[67].
هه‌ر له‌م بواره‌دا (زه‌رده‌شت) فه‌رمانیداوه به
شوێنكه‌وتووه‌كانی, بۆ ئهوههی دانه‌وێڵه و میوه بهێنرێتهبهرههم,
پێویسته كشتوكاڵبكرێت, شوێنه وشك و بهیارهكان پاراوبكرێن و زۆنگاو
له‌زه‌ویدا نه‌مێنێت, وه‌ك پێویست و ئه‌ركێكی دینی, ده‌بێ هه‌موو
زه‌رده‌شتییه‌ك دارێك بڕوێنێت.
7-تێڕوانین بۆ تاوان: تاوان لای
زه‌رده‌شتییه‌كان شتێكی خۆكرده و هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێت به‌ویستی خۆی
دووره‌په‌رێزبێت له‌تاوان, یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانێت خۆی
بهتاوانكاری بسپێرێت, له‌م بواره‌دا ئیتر به‌دبه‌ختی یان خۆشبه‌ختی مرۆڤ,
تاوانكاری و بێتاوانی راسته و راست په‌یوه‌ستن به‌ئازادی ئیراده‌ی
خۆیه‌وه[68], هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانێت ژیانی خۆی بكات به‌ئاهه‌نگێكی
خۆش و دڵگیر یاخود به ئاوازێكی شووم و خه‌ماوی, گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانیش
لای زه‌رده‌شتییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
بتپه‌رستی, زینا, نێربازی,
خهڵككوشتن, خۆكوژی, داوێنپیسی, سۆزانیه‌تی, سوودخواردن, جادووگه‌ری,
باوه‌ڕبوون به‌ئه‌فسانه, درۆ و ده‌له‌سه, دزی, په‌یمانشكێنی,
بێئه‌مه‌كی, ته‌مه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی, كینهبازی, لووتبه‌رزی و له‌خۆ
بایبوون, خۆپه‌رستی, ناهه‌قی, چاوچنۆكی, ده‌مه‌ده‌مێ, به‌خیلی,
بوختانكردن, تووڕه‌یی, شیوه‌ن و زاریكردن بۆ مردوو,خه‌ڵك فریودان,
بایه‌خنه‌دان به رێنمایی ته‌ندرووستی, به‌زه‌یی نه‌هاتنه‌وه به
ئاژه‌ڵدا و چلهكێشی[69].
8-ژن و مێردی و هاوسه‌ری: له زۆر شوێنی
ئاوێستادا ناوی ژن له‌گه‌ڵ ناوی پیاودا هاتووه, به پێی تێڕوانینی
زه‌رده‌شتییه‌كان ژن پێویسته ویژدان ئازادبێت هه‌تا كاری ویستراوی
لێبوه‌شێته‌وه, چونكه په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن و پارێزگاری وه‌چه‌ی مرۆڤ
له باشترین شێوه‌دا له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت, له‌م بواره‌دا
(زه‌رده‌شت) فه‌رموویه‌تی:
ئه‌ی كیژانی شووكردوو, ئه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی
تازه ژیانی هاوسه‌ریتان پێكهناوه, له رێگه‌ی ویژدانی خۆتانه‌وه هه‌ر
یه‌كێكتان پێشبڕكێی ئه‌وی ترتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فستان پاكبێت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێك ورده‌كارین له بواری ژیانی (ژن و مێردیی)
زه‌رده‌شتییه‌كاندا:
1-كچ كه‌ته‌مه‌ن گه‌یشته (9) ساڵ ده‌كرێت ناوی
به‌شوودانی لێبهێنرێت, بهلاَم گواستنه‌وه‌ی بۆ ماڵی مێرد ده‌بێت
ته‌مه‌نی له دوانزه ساڵ كه‌مترنه‌بێت.
2-كچ كه بۆ یه‌كه‌مجار تێكه‌وت=
سه‌ر و عوزری شت و هێشتا به‌شوو نه‌درابوو, ئه‌وه باوكی تاوانباره و
بهچهندبارهبوونهوهی تێكهوتنهكهی ئهوهندهجار تاوانی باوكه‌كه‌ی
زیادده‌كات, راده‌ی تاوانی هه‌ر جارێكیشیان (1500) درهه‌مه و به‌رامبه‌ر
به و تاوانه, له‌و دنیا له‌سه‌ر (پردی جینوهت) سزای باوكه‌كه‌ی
ده‌درێت.
3-باشترین شت بۆ كچان پاش ته‌مه‌نی (15) سالێ شووكردنه.
4-نیشانه‌كانی ژنی باش بریتین له: (داوێنپاكی, ئازارنه‌دانی مێرد به
زمانی, پارێزگاریی ئابووریی ماڵ, رێكوپێكی له‌گه‌ڵ مێردا, پارێزگاریی
كه‌لوپه‌لی ناوماڵ)[70].
5-كۆمه‌ككردن به‌و كه‌سانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته
ته‌مه‌نی (باڵقبوون) و هێشتا ژن و ماڵیان پێكه‌وه نه‌ناوه, له‌كرداره زۆر
چاكه‌كانه و پاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه.
6-هه‌مووكه‌سێك
له‌سه‌ری پێویسته هاوكاریی هاوته‌مه‌نی خۆی بكات له پێكه‌وه‌نانی
خێزان و دابینكردنی بژێویدا.
لێره‌دا ئاماژه بۆ یه‌كێك له
فه‌رمووده‌كانی (ئاهورامه‌زدا) ده‌كه‌ین, كه به (زه‌رده‌شت) ده‌ڵێت, ئه‌ی
زه‌رده‌شتی ئهسپیتمان لای من پیاوی خاوه‌ن ژن له پیاوی بێژن و پیاوی
خاوه‌ن خێزان له پیاوی بێخێزان له پێشترن[71].
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م
باسه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ین, لای زه‌رده‌شتییه‌كان فره‌ژنی
كارێكی خراپ و ناڕه‌وایه, جۆری (ژن و مێرد)ی به پێنج ناو و به‌م شێوه‌یه
دیاریكراوه:
1-پاشاژن: به‌و ژن و مێردییه ده‌وترێت كه كچێكی باڵق
به‌ره‌زامه‌ندی دایك و باوكی بدرێت به‌شوو به‌كوڕێك و به بووكی بۆی
ببرێت.
2-چاكزژن: به‌و ژن و مێردییه ده‌وترێت كاتێك بێوه‌ژنێك پاش مردنی
مێرده‌كه‌ی له‌كه‌سێكی تر مارهبكرێت.
3-ئهیوك ژن=یهكانهژن:
بریتییه له‌و ژن و مێردییهی كه كه‌سێك كچێك بهێنێت ته‌نها كچی ماڵبێت,
كاتێك مێرده‌كه‌ی یه‌كه‌م منداڵی ده‌بێت, ده‌كرێت به‌كوڕی باوكی ژنه‌كه
و ئیتر هه‌رچییه‌ك له‌باوكی ژنه‌كه‌وه به‌میرات بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و كوڕه
ده‌بێت.
4-سترژن: ئه‌م جۆره‌یان بریتییه له‌وه‌ی كاتێك كورێكی باڵق,
یاخود پیاوێكی بێژن ده‌مرن, كه‌سوكاری مردووه‌كه له‌سه‌ر خه‌رجیی خۆیان
كچێك له لاوێك ماره‌ده‌كه‌ن, بهلاَم به‌مه‌رجێك ژن و پیاوه‌كه
پهیمانبدهن یه‌كێك له كوڕه‌كانیان به كوڕی كابرای مردووبدهنهقهڵهم.
5-خودسهرژنی:=ژنی خاوه‌نڕا: كاتێك كوڕ و كچێكی باڵق به ویستی خۆیان
بیانه‌وێ خێزان پێكهوهبنێن, بهلاَم به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت كه‌سوكاری
كچه ناڕازیبن, خۆیان ده‌توانن ببن به‌هاوسه‌ری یه‌كتری و كه‌س ناتوانێت
رێگه له كاره‌یان بگرێت, بهلاَم كچه‌كه له میراتی باوكی
بێبهبهشدهبێت ته‌نها له حاڵه‌تێدا نه‌بێت دایك و باوكه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی
نووسین ئه‌و مافه‌ی بۆ بسه‌لمێنن[72].
سه‌باره‌ت به تهلاَقدانیش
ره‌ویه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه, تهلاَق لای زه‌رده‌شتییه‌كان
ئازادنییه ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا نه‌بێت:
ئه‌گه‌ر ژن
لهسهرنوێنی نووستنی مێرده‌كه‌ی ناشایستهییكرد.
هه‌ركاتێك
بهبێڕهزامهندیی مێرده‌كه‌ی دوژمنیك بشارێته‌وه.
ئه‌گه‌ر فێری
جادووگه‌ری بوو یاخود باوه‌ڕی پێیبوو.
له‌كاتی نه‌زۆكی و
منداڵنهبووندا, چ بۆ‌ژن, چ بۆ پیاو.
له‌كاتێكدا مێرده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی
پێنج ساڵ هیچ هه‌واڵیكی نه‌بێت.
له‌كاتی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی‌دا چ
بۆ‌ژن, چ بۆ پیاو.
ئه‌وگه‌ر یه‌كێكیان ئه‌قڵیان له‌ده‌ستدا و شێتبوون[73].
لێره‌دا پێویسته ئاماژهبكهین به‌وه‌ی له دینی زه‌رده‌شتیدا كچ وه‌كو
كوڕ له میراتی ماڵه باوانی ده‌بات.
9-پابه‌ندبوون به‌جه‌ژنه
زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه و گێڕانی ئاهه‌نگ به بۆنهیانهوه, جه‌ژنه
گرنگهكانیشیان ئه‌مانه‌ن:
1-جه‌ژنی نه‌ورۆز.
2-جه‌ژنی
له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت له رۆژی شه‌شه‌می مانگی فهروهردیندا= رۆژی
شه‌شه‌می مانگی خاكه‌لێوه‌ی كوردی.
3-جه‌ژنی گاهانبار.
4-جه‌ژنی
تیرگان= رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئێرانییه‌كان به‌سه‌ر توورانییهكاندا.
5-جه‌ژنی میهرگان= رۆژی دانیشتنی فه‌ره‌یدوون له‌سه‌ر ته‌ختی
پادشایه‌تی.
6-جه‌ژنی سه‌ده= رۆژی (میهر)یشی پێده‌وترێت.
7-جه‌ژنی مانگه‌كان: وه‌ك (فه‌روه‌ردینگان, ئۆردیبههێشتگان, خوردادگان[74].
10-پابه‌ندبوون به پۆشینی به‌روانكه و پشتێنی زهڕدوشتییهوه=كوشتی
زه‌رده‌شتی (بڕوانه په‌راوێزی ژماره (61).
ئاوێستا كتێبی پیرۆزی
زه‌رده‌شتییه‌كان
هه‌ر چۆن ده‌رباره‌ی مێژووی ژیانی زه‌رده‌شت
جیاوازیی له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا هه‌ن, به‌هه‌مان شێوه ده‌رباره‌ی (
كتێبی ئاوێستا) و ئه‌و زمانه‌ی پێینووسراوه جیاوازیی هه‌ن, له‌م باسه‌دا
بۆچوون و تێڕوانینی هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1-(پلۆنیۆس)ی یۆنانی كه له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایین‌دا ژیاوه
نووسیویه‌تی: ئاوێستا (2) ملیۆن سروود بووه, زه‌رده‌شت خۆی ئه‌و كتێبه‌ی
نووسیوه و ئێستا نه‌ماوه.
2-(د. جه‌لیل دۆستخوا) نووسیویه‌تی: یه‌كه‌م
كه‌س له ئه‌وروپا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر (ئاوێستا) كردووه, (بریسۆن) بووه
و لێكۆڵینهوهكهشی ساڵی (1590 ز) له پاریس بلاَوكراوهتهوه, دواتر
خۆرههلاَتناسی ئینگلیزی (تۆماس هاید) به‌هه‌مان رێچكه‌دا چووه و ساڵی
(1700 ز) كتێبێكی به‌زمانی لاتینی له‌سه‌ر ئاوێستا نووسیوه,
زانیارییه‌كانیشی له نووسینه (یۆنانی, رۆمانی, ئێرانی
,عه‌ره‌بی)یه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه, هه‌ر له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌دا هاتووه
(ئیبراهیم پورداود) ساڵی (1925 ز) له‌سه‌ر بانگهێشت و داواكاری فارسه‌كانی
هیندستان, له‌وێ له‌ئه‌نجامی بیر و را گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ (ئاوێستاناسان و
زانایان)دا لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی كه‌پێشتر له (ئه‌وروپا) دهستیپێكردوون
تهواویكردوون و هه‌ر له‌وێش كتێبی (ئه‌ده‌بی مه‌زدیسنا)ی
به‌چاپگه‌یاندووه[75].
3-(عه‌بدولعه‌زیزی ره‌زائی) نووسیویه‌تی:
چه‌ندین وشه‌ی ئینگلیزی ریشه‌یه‌كی ئاوێستاییان هه‌یه, هه‌ربۆنموونه
وشه‌ی (best ) كه لای ئینگلیزه‌كان به واتای چاكترین دێت هه‌مان وشه‌ی
(به‌هه‌شت)ه, وشه‌ی (right )یش كه به‌واتای راست دێت, له‌هه‌مان وشه‌ی
(رات)ی ئاوێستاییهوه وه‌رگیراوه, هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئاوێستا و
فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت له نووسینه‌كانی ژماره‌یه‌ك له فه‌یله‌سووفه
گه‌وره‌كانی وه‌ك: (كانت, هێگڵ, نیتشه)دا به‌رچاوده‌كه‌وێت, زۆر له
بیریارانیش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی (هێگڵ) له‌ژێر كاریگه‌ری
بیری زه‌رده‌شتدا دارێژراوه[76].
4-(پڕۆفیسۆر ارپر كریستنسن)
نووسیویه‌تی: له‌سه‌ر رۆشنایی داستانه پارسییه‌كان (ئه‌رده‌شێری یه‌كه‌م=
ئه‌رده‌شێری بابكان), پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی حوكمڕانیی (ده‌وڵه‌تی
ساسانی) دانیشتووه, فه‌رمانیداوه به پیاوه رۆحانییهكانی زه‌رده‌شتی
هه‌موو ده‌قه په‌رت و بلاَوهكانی سه‌رده‌می ئه‌شكانییه‌كان
كۆكراونه‌ته‌وه, ئینجا كراون به كتێبێك و ئه‌و كتێبه‌ش پیرۆزییه‌كی
گه‌وره‌ی دراوه‌تێ, پاشان به فه‌رمانی(شاپووری یه‌كه‌م) كوڕی
ئه‌رده‌شێر كه دوای باوكی حوكمڕانیگرتووهته ده‌ست كۆمه‌ڵێك زانیاری
ده‌رباره‌ی (ئه‌ستێره‌ناسی, پزیشكی) كه له (هیندی,
یۆنانی)یهكۆنهكانهوه وه‌رگێراون خراونه‌ته دووتوێی ئه‌و كتێبه‌وه,
وێنه‌یه‌ك له‌و كتێبه نوێیه‌ی (ئاوێستا) له ئاته‌شگه‌ی (ئازه‌ر گوشه‌سپ)
دانراوه[77].
5-(فلادیمێر مینۆرسكی) نووسیویه‌تی: به‌پێی ئه‌و
به‌ڵگانه‌ی كهوتوونهتهدهست بۆماندهردهكهوێت, زمانی كوردی
به‌ستراوه به‌زمانی (ئاوێستا)وه كه كتێبی پیرۆزی ئاوێستای
پێنووسراوه, بیر‌و ڕایه‌كیش هه‌یه كه (زمانی كوردی) وه‌كو به‌شی زۆری
شێوه‌زمانه‌كانی تری ئێران, زۆربه‌ی كۆڵه‌كه‌كانی درووستبوونی له
زمانی میدی كۆنه‌وه وه‌رگرتووه[78].
6-(دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی)
نووسیویه‌تی: كتێبی پیرۆزی ئایینی (مه‌زدا) ئاوێستایه, ئه‌م كتێبه
له‌سه‌ده‌ی سێیه‌می زاینی‌دا كۆكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ده‌ی چواره‌می
زایینی‌دا به‌ناوی كتێبی شه‌ریعه‌تی دینی زه‌رده‌شت راگه‌یه‌نراوه, پێنج
سروودی كتێبه‌كه‌ش (زه‌رده‌شت) خۆی دانهریانه[79].
7-(هاشم ره‌زی)
نووسیویه‌تی: كتێبی ئاوێستا بریتییه له (161) هه‌زار وشه, (39)
هه‌زاریان له‌به‌شی (یه‌سنه) و (38) هه‌زاریان له‌به‌شی
(ڤهندیدات=وه‌ندیداد)دان, ئه‌وانی تریش به‌سه‌ر به‌شه‌كانی تردا
دابه‌شبوون[80].
8-(د. صدیقی بۆره‌كه‌یی) نووسیویه‌تی: زۆربه‌ی
(زانایان, خۆرههلاَتناسان, لێكۆڵه‌ره‌وان) پێیانوایه (زه‌رده‌شت) كتێبی
ئاوێستای به(زمانی مادی) نووسیوه, له‌م بواره‌دا (مێجه‌ر سۆن)
وتوویه‌تی: سه‌رچاوه‌ی زمانی كوردی (زمانی مادی)یه و به‌پێی هه‌ندێك
به‌ڵگه ئاوێستای زه‌رده‌شت به‌م زمانه نووسراوه‌ته‌وه[81].
9-(ئه‌ندازیار ئه‌نداز حه‌وێزی) نووسیویه‌تی: ئاوێستای ئه‌م رۆژانه له
شه‌ش به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه به‌م ناوانه: (گاتاكان, یه‌سنا,
یهشتهكان, خوردهئاوێستا, ویسپهرد, وه‌ندیداد= ماڤهندادی=Vidaevata),
هه‌له درێژی نووسینه‌كه‌یدا هاتووه: ئاوێستا له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا و
به‌ده‌ستی یه‌ك كه‌س نه‌نووسراوه‌ته‌وه, گاتاكان كه كۆنترین به‌شی
ئاوێستان سروودبێژهكهیان خودی زه‌رده‌ست بووه, سه‌رده‌مه‌كه‌یان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی ده‌یه‌می پێش زایین, به‌ڵام به‌شه‌كانی تر
له‌دواییدا و به‌ده‌ستی چه‌ندكه‌سێك نووسراونه‌ته‌وه, ئه‌و زمانه‌ی
ئاوێستای پێنووسراوه پێیده‌وترێت (زمانی ئاوێستایی)[82].
10-(عه‌بدوڵا
موبلغی ئابادانی) نووسیویه‌تی: ناوی ئاوێستا هه‌روه‌كو ناوی زه‌رده‌شت
له‌مێژوودا به‌چه‌ند جۆرێك نووسراوه وه‌ك: (ئه‌وستا, ئه‌ویستا, بستاق,
ئیساق, ئیتیساع, ئیستا, ئابستا, ئاڤستا, ئهبستا, ئاوێستا), له‌سه‌رچاوه
ئیسلامییه‌كانیشدا به (بستاه, ئهبستاق, ئهفستاق) نووسراوه, ده‌رباره‌ی
ئه‌م وشه‌یه‌ش له‌نێوان زاناكاندا جۆره هاودهنگیهك هه‌یه, هه‌ندێك
به‌واتای (په‌نا)ی لێكده‌ده‌نه‌وه, هه‌ندێكی تریش به‌واتای (زانست و
زانیاری) داده‌نێن, ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌واتای (ده‌قی بنچینه‌یی)
داده‌نێن[83].
ئه‌وه‌ی كه سه‌لمێنراوه ئه‌وه‌یه كه ئاوێستا به‌واتای
(بنچینه) و ده‌قی ئه‌سڵی هاتووه, وشه‌ی ئاوێستاش هه‌میشه له‌گه‌ڵ
وشه‌كانی (زه‌ند و پازه‌ند[84])دایه.
11-(جوزیف گایر) نووسیویه‌تی:
كتێبی پیرۆزی زه‌رده‌شتییه‌كان (ئاڤَستا=(avestaیه به مانای (شه‌ریعه),
ئه‌م كتێبه كۆمه‌لێك ئادابی به‌نرخی تیدان و ده‌بێت به پێنج به‌شه‌وه,
(ئه‌سكه‌نده‌ر) له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر (فارس) هه‌موو كتیبه
زه‌رده‌شتییه‌كانی له ناو بردوون, بهلاَم پاشان فارسه‌كان توانیویانه
سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به ده‌ستبهێننه‌وه و چه‌ند هه‌وڵێكی رێك و پێكیان
داوه بۆ نووسینه‌وه‌ی (ئاوێستا), له ئه‌نجامی ئه‌و ههولاَنهدا
توانیویانه له چوارچێوه‌ی رازی ده‌ماوده‌می په‌رت و بلاَو
ده‌ریبهێنن[85].
12-(عهلائوددینی سه‌جادی) نووسیویه‌تی: له‌بنده‌ست
ته‌عالیمی ئاوێستاوه سۆراخی هه‌ندێك لهپادشاكانی كۆنی فارس وه‌كو
(دارا), له‌سه‌ر تهختهبهردهكانی (ئهستهخهر) ماوه‌ته‌وه,
ئه‌ده‌به‌كه‌ی ئه‌ویش ههرتێكڕای ئه‌ده‌بی ئایینییه و هه‌موو رووله
(ئاهورامه‌زدا) ده‌كاته‌وه[86].
13-(محه‌ممه‌د به‌هائوددین مه‌لا صاحب)
نووسیویه‌تی: ئاوێستای كۆن به‌شێوه‌ی هه‌ورامی نووسراوه‌ته‌وه,
لهنامهخانهی گشتی تاران‌دا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك لهئاوێستا تائێستاش ماون,
هه‌رله درێژه‌وی نووسینه‌كه‌یدا لیستێكی به‌راوردكاری له‌نێوان زمانی
ئاوێستا و هه‌ردوو شێوه‌زمانی هه‌ورامی و سۆرانی خستووه‌ته‌ڕوو,
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه ئه‌و لیسته‌ی به‌ده‌ستكارییه‌وه له (كتێبی
زه‌رده‌شت)ی مامۆستا شاكر فه‌تاح وه‌رگرتووه[87].
14-(ئیره‌جی
به‌هرامی) نووسیویه‌تی: لهسرووده كۆنه‌كانی ئه‌و ئاوێستایه‌ی
له‌به‌رده‌ستدایه, سروودێك هه‌یه كه ستایشی (میهر) ده‌كات و كۆمه‌ڵێك
سیفه‌تی گه‌وره‌ی داوه‌ته‌پاڵی,له‌ستایش و په‌رستندا له‌پایه‌ی
(ئاهورامه‌زدا)دایه[88].
15-(محه‌ممه‌د ره‌سوڵ هاوار) نووسیویه‌تی:
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی زمانی ئاوێستا و هه‌ردوو زمانی (سانسكریتی و
پارسی), خوالێخۆشبوو (تۆفیق وه‌هبی) جارێك بۆی باسكردم: ئه‌وانه‌ی له‌و
سه‌رده‌مه‌دا بهسانسكرسیتی و پارسی كۆن دواون زمانه‌كانیان زۆر
له‌یه‌كه‌وه نزیكبووه, به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر پاش شه‌شسه‌د بۆ
حه‌وتسه‌د ساڵ, ئه‌و سێ زمانه لهیهتری دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه,
له‌كاتێكدا پێشتر زۆر له‌یه‌كتره‌وه نزیك بوون, هه‌رچۆن ئه‌مڕۆ (رووسه‌كان و
پۆڵۆنییهكان) له‌یه‌كتری ده‌گه‌ن, ئه‌وسا ئه‌وانیش وابوون[89].
16-(هادی به‌همه‌نی) نووسیویه‌تی: ئاوێستا به‌یه‌ك زمان نووسراوه, به‌ڵام
ئه‌و زمانه سی چوار زاراوه‌ی هه‌یه[90].
17-(قانیعی شاعیر)
پێیوابووه ئاوێستا كتێبی یه‌زدانییه و بۆ زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر به
هه‌ورامی نێردراوه, له‌م بواره‌دا فه‌رموویه‌تی:
كتێبی زه‌رده‌شت كه
ئاوێستایـــه
وه‌ك باقــی كتیــَب خه‌ڵاتی خوایــــه
به‌زمان
هه‌ورامی هاته‌سه‌ر به‌شه‌ر
یانی های زه‌رده‌شت بووبه پێغه‌مبه‌ر[91]
شایه‌نی باسكردنه لێكۆَڵینهوهكانی بواری (ئاوێستا ناسی) هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌می زاینییه‌وه گه‌رم و گوڕییه‌كی به‌رچاویان
به‌خۆوه بینیوه, ژماره‌یه‌كی زۆر له (زمان‌ناسان, بیریاران,
خۆرههلاَتناسان) به‌و بواره‌دا شۆڕبوونه‌ته‌وه, بۆنموونه ناوی ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌یان ده‌هێنین:
(ههرتل, یونكر, هۆساخ) له ئه‌ڵه‌مانیا.
(بیلی, گرۆشیج) له به‌ریتانیا.
(دۆزیل, بنۆنیست) له فه‌ڕه‌نسا.
(كۆریلویچ) له هه‌نگاریا.
(كریسنسن, باڕ, مۆرنگشترین) له ولاَتانی
ئه‌سكه‌ندناڤی.
(ئهنكساریا, تاوادیا, تاراپۆرید, كهنگا, دههابر) و
چه‌ند بیریارێكی تری فارس له هیندوستان.
(سمیپ) له ئه‌مه‌ریكا.
(فریمان, ئابایف) له یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو.
له كاتێكدا ئه‌م
بیریارانه‌ی ناومانهێنان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌رباره‌ی
ئاوێستاسهرقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بوون, كه‌چی له ولاَتی ئێران هه‌تاكو
ده‌ركه‌وتنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی (ئیبراهیم پورداود) به‌ناوی (ئه‌ده‌بیانی
مهزدهیسنا)كه لهولاَتی (هیندوستان)دا بۆ یه‌كه‌مجار بلاَویكردۆتهوه
له‌م باره‌وه شتێك ئه‌نجامنه‌دراوه.[92]
(ئاوێستا) ده‌كرێت به‌چه‌ند
به‌شێكه‌وه یان به‌مانایه‌كی تر ده‌كرێت به‌چه‌ند كتێبێكه‌وه, به‌نیسبه‌ت
ژماره‌ی به‌شه‌كانه‌وه جیاوازیی له‌نێوان (لێكۆڵه‌ره‌وان, ئاوێستاناسان,
زمان‌ناسان)دا هه‌یه, له‌م بواره‌دا هه‌ندێك سه‌رچاوه باس لهوهدهكهن كه
(ئاوێستا) پێنج به‌شه به‌م ناوانه:
1-یهسناكان: به‌پێی ئه‌و
سه‌رچاوانه ئه‌م كتێبه (72) به‌نده, كۆنترین به‌شی ئاوێستایه و
سرووده‌كانی زه‌رده‌شتی تێدا تۆماركراون كه بریتین له (17) سروودی رێك و
پێك, هه‌م له‌رووی زمان و هه‌م له رووی هۆنینه‌وه‌وه.
2-یهشتهكان:
بریتییه له (21) به‌ند, باس لهستایشكردن و پێشكه‌شكردنی قوربانی ده‌كات.
3-ویسپهڕد= ڤیسپهڕد: بریتییه له (24) به‌ند و باس له گه‌وره
پیاوانی دینی زه‌رده‌شتی ده‌كات.
4-وه‌ندیداد= ڤهندیدات: بریتییه
له (2) به‌ند و باس له یاساكانی دژی (دێ‌و) ده‌كات.
5-ورده ئاوێستا:
هه‌موو نزا و پاڕانه‌وه‌كانی رۆژانه‌ی زه‌رده‌شتییه‌كانی تێدایه[93].
له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تریشدا هاتووه, كتێبی (ئاوێستا) شه‌ش به‌شه
به‌واتای شه‌ش كتێبه به‌م ناوانه:
1-یه‌سنا: به‌مانای نیایش دێت و
(72) به‌شه.
2-گاتاكان: به‌شیعر هۆنراونهتهو و وته فه‌لسه‌فییه‌كانی
زه‌رده‌شتییان له خۆگرتووه.
3-یهشتهكان: ستایش و نیازه و بریتییه
له (21) به‌ش , وادێته پێشچاو به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به پێش
زه‌رده‌شته‌وه بێت.
4-ویسپهڕد: بریتییه له (24) به‌ش و (وێردی
گشتیاران)ی پێده‌وترێت.
5-وه‌ندیداد: به‌واتای (یاسای دژی دێ‌و=
دێوبهند), ئه‌م كتێبه‌یان په‌یوه‌ندی بهسهدهكانی پێش زه‌رده‌شته‌وه
هه‌یه.
6-خورده ئاوێستا: بریتییه له دۆعای رۆژانه, زۆربه‌یان
له‌لایه‌ن (مووبد)ه‌كانی سه‌رده‌می ساسانی‌دا كۆكراونه‌ته‌وه و
ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پێشتریشیان له خۆگرتووه[94].
له
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا هاتووه ئه‌و (ئاوێستا)یه‌ی ئێستا هه‌یه ئاوێستای
سه‌رده‌می ساسانییه‌كانه كه كۆكراوه‌ته‌وه و زۆر بیری پڕوپووچی
تیكهڵبووه, بریتییه له شه‌ش به‌ش به‌م ناوانه:
1-گات 2-یه‌سنه
3-یه‌شت 4-ویسپهڕد 5-ڤهندیدات 6-گچكه=خورده ئاوێستا.
وه‌ك باویشه
گاتهكان به‌به‌شێك له (یه‌سنه) داده‌نرێن, پاشان ئاوێستاناسان گاتهكانیان
له‌ناو (یه‌سنه) ده‌رهێناون[95].
له‌سه‌ر رۆشنایی كتێبی (ئاوێستا)ش
به‌شه‌كانی ئه‌م كتێبه به‌م شێوه‌یه‌ن:
كتێبی یه‌كه‌م/ گاتاكان:
بریتییه له 17 (هات [96]) و له‌دوو توێی پێنج سرووددان به‌م ناوانه:
سروودی یه‌كه‌م به‌ناوی (ئههونودگا=ئههونهڤهدگا): بریتییه له (7)
هات, (له هات)ی 28-34.
سروودی دووه‌م به‌ناوی (ئوشتهوهدگا=
ئوشتهڤهدگا): بریتییه (4) هات , له (هات)ی 43-46.
سروودی سێیه‌م
به‌ناوی سیپهتمهندگا= سپهنتهمهیمۆ) بریتییه له (4) هات, له (هات)ی
47-50.
سروودی چواره‌م به‌ناوی (وهوخشتهرگا=ڤههوخشتهر): بریتییه له
(1) هات كه (هات)ی (51)یهمینــه.
سروودی پێنجه‌م به‌ناوی
(وههیشوایشت گا=ڤههیشتۆیهشت): بریتییه له (1) هات كه (هات)ی
(53)یه‌مینه.
كه‌واته كۆی هاته‌كان= 7+ 4+ 4 +1 +1= 17هات[97].
له
خواره‌وه ده‌قی به‌ندی یه‌كه‌م له (هات)ی ژماره (28) به زمانی
ئێستامان ده‌خه‌ینه ڕوو:
(ئه‌ی ئاهورامه‌زدا, ئه‌ی سپهندمینۆ, له
كاتێكدا ده‌سته‌كانم به‌ره و تۆ به‌رزده‌كه‌مه‌وه, داواكارم ئه‌م دنیایه
یبڕبكهیت له خۆشی و شادی).
كتێبی دووه‌م-یهسناكان: ناوی یه‌سنا له
ریشه‌ی (یه‌زد=یهزت)ه‌وه وه‌رگیراوه, ئه‌م كتێبه بریتییه له 72 (هات)
بهلاَم 17(هات)ی به‌ناوی گاتاكانهوه لێده‌رهێنراوه و (55) هاتی
ماوه‌ته‌وه, له‌ناو كتێبی (یه‌سنا)كاندا گه‌لێك بنه‌مای گرنگی دینی
زه‌رده‌شتی به‌رچاوده‌كه‌ون, یه‌كێك له‌وانه شایه‌تومانی زه‌رده‌شتییه.
كتێبی سێیه‌م- یهشتهكان: یهشتهكانیش له‌به‌شه گرنگه‌كانی (ئاوێستا)ن,
ژماره‌یان (21) یه‌شته, به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له (931) به‌ند,
وشه‌ی (یه‌شت) به واتای (قوربانی یاخود خێر) دێت, یهشتهكان ده‌رباره‌ی
ستایشی فریشته‌كان ده‌دوێن و هه‌ر یه‌كێكیشیان له كاتێكی تایبه‌تدا
ده‌خوێنرێته‌وه, هه‌ر بۆ نموونه (فه‌روه‌ردین یه‌شت), له رۆژی نۆزده‌ی
مانگی فه‌روه‌ردین به‌رامبه‌ر به نۆزده‌ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی كوردی
ده‌خوێنرێته‌وه, هه‌روه‌ها (میهر یه‌شت), له رۆژی شانزه‌ی مانگی میهر
به‌رامبه‌ر به رۆژی شانزه‌ی مانگی ره‌زبه‌ری كوردی ده‌خوێنرێته‌وه,
یهشتهكان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه ناوه‌كانیانن:
(هورمزد یه‌شت,
خورداد یه‌شت, ماه یه‌شت, میهر یه‌شت, فه‌روه‌ردین یه‌شت, زامیاد یه‌شت,
حه‌وت ئهمشاسپندان, ئابان یه‌شت, تیر یه‌شت, سروش یه‌شت, به‌هرام یه‌شت,
ئوردیبههێشت یه‌شت, خورشید یه‌شت, گوش یه‌شت, ئهشن یه‌شت, رام یه‌شت,
ئهشناد یه‌شت, وهنددیهشت)[98].
كتێبی چواره‌م/ وه‌ندیداد= ڤهندیدات:
ئه‌م كتێبه (22) به‌شه و (846) به‌نده, ناوه‌كه‌ی بهئاوێستایی (ڤیده
ئهیوهدان)ه به واتای یاسای دژی دێ‌و, باس له دنیای (ترس, شه‌یتان,
جنۆكه, دێ‌و ودرنج, جادووگه‌ری) ده‌كات كه‌ئه‌مانه هه‌موویان لای
زه‌رده‌شتییه‌كان كرداری خراپه پیاده ده‌كه‌ن و سه‌ربه له‌شكری تاریكین,
هه‌ر كارێك به‌رێكوپێكی ئهنجامندهدرێت یاخود به‌دڵی پیاوه رۆحانیه‌كانی
زه‌رده‌شتی نه‌بێت, ئه‌وه دێ‌و و شه‌یتان له‌وێ خۆیان مهلاَسداوه و
ئاماده‌ی هێرشهێنانن, بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له‌و هێرشانه بپارێزێت,
پێویسته له‌سه‌ری (وێرد)بخوێنێت, هه‌روه‌ها گیانله‌به‌ری زه‌ره‌رمه‌ند
بكوژێت[99].
كتێبی پێنجه‌م- ویسپهڕد= ڤیسپهڕد: بریتییه له (24) كرده
و (62) به‌نده, له‌م كتێبه‌دا سنووری خواپه‌رستی بۆ مرۆڤێكی ساده
دیاریكراوه, هه‌ر بۆنموونه له (به‌ندی یه‌كه‌م- كرده‌ی چواره‌م)دا باس
له‌چۆنییه‌تی پاداشدانهوهی چاكه‌كاران ده‌كات, به‌وه‌ی ئاهورامه‌زدا
به‌رامبه‌ر چاكه‌كانیان پاداشتی گه‌وره‌یان ده‌داته‌وه[100].
كتێبی
شه‌شه‌م- ورده ئاوێیستا=گچكه ئاوێسیتا: ئه‌م به‌شه‌یان له لایه‌ن
(مووبد)ی به‌ناوبانگ (ئازه‌ر پادمازاسپند)ه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه, بریتییه
له‌باس و خواسی (نزا و پاڕانه‌وه, نوێژ, جه‌ژنه دینیه‌كانی زه‌رده‌شتی,
رێوڕه‌سمی ژنهێنان, مردن, رۆژانی خۆشی و ناخۆشی, كه‌فاره‌تی تاوان).
(ئاوێًستا چۆن كۆكراوه‌ته‌وه)
هه‌ندێك له بۆچوونه‌كان
لهسهرئهوهیهكدهنگن كه (ئاوێستا) هه‌تاكو سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی
وه‌چه پاش وه‌چه گوێزراوه‌ته‌وه, مێژوونووسه ئیسلامه‌كانیش باسی
ئه‌وه‌یان كردووه كه (ئاوێستا) له‌سه‌ر (12 هه‌زار پێستهگا[101]) به‌ئاوی
ئاڵتوون به‌چوار (وێنه=نوسخه) نووسراوه‌ته‌وه, یه‌كێك له‌و وێنانه له
(ئاته‌شگه‌ی ئازهرگوشهسپ) و دووه‌میان له (ته‌ختی جه‌مشید) و
یه‌كێكیشیان له (ئاته‌شگه‌ی به‌ڵخ)دا بووه, ئه‌و وێنه‌یان له
(ئاته‌شگه‌ی به‌ڵخ)دا بووه له‌كاتی هێرشی توورانییهكان بۆسه‌ر ئه‌وێ و
كوشتنی زه‌رده‌شت له‌هه‌مان شوێندا, به‌ده‌ستی توورانییهكان له‌ناوچووه,
وێنه‌كه‌ی (ته‌ختی جه‌مشید)یش به‌ده‌ستی له‌شكری ئه‌سكه‌نده‌ری
مه‌كدۆنی= ئه‌سكه‌نده‌ری فه‌یله‌قووس) سووتێنراوه. ئاشكرایه یۆنانییه‌كان
به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتیان له‌وڵاتی (ماد)دا دینێكی بتپه‌رستیان
سه‌پاندووه, به‌ڵام كه ساسانییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ده‌ست و
له‌نێوان ساڵه‌كانی (226ز – 636ز) حكومڕانییانكردووه, دینی زه‌رده‌شتیان
بووژاندووه‌ته‌وه و رۆحانییه زهردهشتییهكانیش كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی
كۆكردنه‌وه‌ی ئاوێستا, به‌پێی هه‌ندێك بۆچوون ئه‌و هه‌وڵانه ماوه‌ی شه‌ش
سه‌دساڵ له‌چه‌ند قۆناغێكدا به‌رده‌وامبوون, به‌م شێوه‌یه:
1-حه‌سه‌نی
پیرنیا نووسیویه‌تی: (بلاش)ی پاشای ئه‌شكانی هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی
ئاوێستای داوه, به‌ڵام ئاشكرا نییه له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووبێت,
یان نا, له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌دا هاتووه پێده‌چێت ئه‌و پاشا ئهشكانییه
(بلاشی یه‌كه‌م) بووبێت[102], هه‌رله‌م بواره‌دا (عهلائوددینی سه‌جادی)ش
هه‌مان ده‌ربڕینی دووباره كردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه
مێژووییه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه گوایا (بلاشی پێنجه‌م) كه
له‌ساڵی 208ز پاش مردنی باوكی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تی ئه‌شكانی گرتووه‌ته
ده‌ست[103], هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئاوێستای داوه و یه‌كێك له موغه‌كانی
به‌ناوی (zadspiam)[104]راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبسێت.
2-ئه‌رده‌شێری بابكان = ئه‌رده‌شێری یه‌كه‌م كه دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی
ساسانییه, هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی
حوكمڕانیی هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئاوێستای داوه, ئه‌و ئه‌ركه‌شی
سپاردووه به ئه‌نجومه‌نێكی گه‌وره لهرۆحانییه زه‌رده‌شتییه‌كان له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتی (تهنسر = تهنهسور)ی موبدان موبد[105] = گه‌وره‌ی
موبدهكان, له‌و بواره‌دا تهنسر سه‌فه‌ری یۆنانی كردووه و ئه‌و
ئاوێستایه‌ی گوایا (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) له‌كاتی هێرشه‌كانیدا بۆ
سه‌ر ئێران ناردوویه‌تی بۆ یۆنان, له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تییه‌وه بۆ
ئێران[106].
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین ئه‌رده‌شیری بابكان ساڵی
(220ز) له ئه‌شكانییه‌كان یاخیبووه, به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ساڵی
226ز توانیویه‌تی به‌سه‌ر (ئه‌رده‌وان)ی پادشای ئهشكانیدا
سه‌ربكه‌وێت[107].
3-شاپووری یه‌كه‌م كوڕی ئه‌رده‌شێر, كه
له‌ساڵه‌كانی 242-272ز حوكمڕانیكردووه, فهرمایداوه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه
په‌یوه‌ندییان به‌دینه‌وه نه‌بووه و باسیان له زانسته‌كانی (پزیشكی,
ئه‌ستێره‌ناسی, لاهوت) كردووه بخرێنه ناو ئاوێستاوه و بكرێن بهپاشكۆیهك
بۆی[108].
4-شاپوری دووه‌می كوڕی هورمز له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیی
خۆیدا و به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ناكۆكییه دینییانه‌ی هه‌تا ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ش بنه‌بڕ نه‌كراوون, فه‌رمانیداوه سه‌رله‌نوێ بۆجارێكی تر
ئاوێستا نووسراوه‌ته‌وه و نوێكراوه‌ته‌وه, ئه‌و ئه‌ركه‌شی سپاردووه به
ئه‌نجومه‌نێكی رۆحانی به‌سه‌رپه‌رشتی موبهدان موبد (ئازه‌ر میهر
ئیسپهندان)[109].
له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا هاتووه گوایا عه‌باسییه‌كان
له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیی مه‌ئموونی كوڕی هارون ئه‌لڕه‌شید دا و
به‌فه‌رمانی خودی مه‌ئموون, كه‌سێكیان به‌ناوی (ئازه‌ر فرهنبهغ)
راسپاردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوێستا, (ئیبن نه‌دیم) باسی گرنگی ئه‌و
كتێبه‌ی كردووه كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه و وتوویه‌تی: ناوی
(ژیاننامه) بووه, له ده‌به‌رگ پێكهاتووه[110].
یه‌كێك له
پیاوهدینییهكانی مه‌سیحی به‌ناوی (فرانس نۆ=f rancois nau), له گۆڤاری
(مێژووی ئایینه‌كان=revue de Ihistoire religions) به‌رگی-95-لاپه‌ڕه
(149-199) ساڵی (1927ز)دا, وتارێكی ده‌رباره‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی
(ئاوێستا) به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه نه‌صرانییه‌كان بلاَوكردووهتهوه و
نووسیویه‌تی:
ده‌قه پیرۆزه‌كانی (مهزدی) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تاكو
سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی ته‌نها له رێگه‌ی ده‌ماو ده‌مه‌وه بۆ
نه‌وه‌كان گوێزراونه‌ته‌وه و زه‌رده‌شتییه‌كان تا دوارۆژه‌كانی حوكمڕانی
(ده‌وڵه‌تی ساسانی) كتێبی دینی نووسراویان نه‌بووه, له‌و سه‌رده‌مه‌دا
پیاوه رۆحانییهكانی زه‌رده‌شتی ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه راز و
سه‌رگوزه‌شته دینییه‌كانیان بفه‌وتێن, بۆیه (ئاوێستای ساسانی)یان
نووسیوه‌ته‌وه, وشه‌ی (ئاوێستا)ش كه پێشتر له‌سه‌ده‌كانی پێنجه‌م و
شه‌شه‌می زایینی‌دا به‌كارهێنراوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا مانای كتێبی دینی
نه‌گه‌یاندووه و به مانای (یاسا) به‌كارهێنراوه[111].
له‌سه‌ر
رۆشنایی هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان, كتێبی ئاوێستای سه‌رده‌می حوكمڕانیی
هه‌خامه‌نشییه‌كان زۆر گه‌وره بووه و له‌هه‌زار به‌ش پێكهاتووه,
فیرده‌وسی لهشانامهكهیدا باسی ئه‌وه‌یكردووه كه ئاوێستا له 1200به‌ش
پێكهاتووه, له‌رۆژگاری ساسانییه‌كاندا ته‌نها 348به‌شی ماوه‌ته‌وه, له‌م
بواره‌دا پرۆفیسۆر كریستنسن نووسیویه‌تی: ئاوێستا له‌م رۆژانه‌دا ته‌نها
كه‌مێكی ماوه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كورته‌یه‌كه له كتێبی حه‌وته‌م
و هه‌شته‌می (دینكهرد) كه له‌ده‌قه پههلهوییهكانه و له‌سه‌ده‌ی
نۆیه‌می زایینی‌دا كۆكراوه‌ته‌وه, ناوه‌رۆكه‌كه‌شی ته‌نها باسی
خواپه‌رستی ناكات, به‌ڵكو بریتییه له (ئه‌نسكلۆپیدیا)یه‌ك هه‌موو
زانسته‌كانی تێدایه[112].
كتێبی (دینكهرد) هه‌روه‌ك ئاوێستا پیرۆزه و
له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا كۆكراوه‌ته‌وه, له‌لایه‌ن یه‌كێك له
رۆحانییه گه‌وره‌كانی زه‌رده‌شتییه‌وه نووسراوه‌ته‌وه, هه‌رله‌م بواره‌دا
ده‌وترێت ده‌ستنووسێكی كۆنی ئه‌م كتێبه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له 600
ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوی (بههمهنیهشت)ه, ئێستا له‌كتێبخانه‌ی شاری
(كۆپنهاگن)دا پارێزراوه, ئه‌و ده‌ستنووسه به‌ده‌ستی خانمێك
نووسراوه‌ته‌وه به‌ناوی (میهره‌بان خان)[113].
بۆ كۆتاییهێنان به‌م
باسه پرسیارێك خۆی قوتده‌كاته‌وه به‌م شێوه‌یه:
ئایا ئاوێستا كتێبێكی
ئاسمانییه یان نا؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی له‌م چه‌شنه قسه‌ی زۆر
هه‌ڵده‌گرێت, به‌ڵام لێره‌دا ئێمه ته‌نها ئاماژه به‌هه‌ندێك ده‌ربڕین و به
تایبه‌ت له‌ناویاندا به‌ده‌ربڕینه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ین, به‌م شێوه‌یه:
سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئیسلام جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه
زه‌رده‌شتییه‌كان خاوه‌نی كتێبی پیرۆزن, له‌فیقهی ئیسلامی‌دا
زه‌رده‌شتییه‌كان له‌ریزی یه‌هودی و مه‌سیحییه‌كاندا دانراون, له‌ره‌وشت و
سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیشدا (د.خ) چه‌ندین رێنمایی سه‌باره‌ت
به زه‌رده‌شتییه‌كان هه‌ن.
هه‌ندێك له پێشه‌وایان و كارناسانی (شیعه)
له‌سه‌ر بنچینه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی قورئانی پیرۆز زه‌رده‌شتییه‌كان
به‌خاوه‌ن كتێب داده‌نێن, له‌م باره‌یه‌وه ئیمامی شه‌شه‌م (جه‌عفه‌ری
صادق) فه‌رموویه‌تی: زه‌رده‌شتییه‌كان پێغه‌مبه‌رێكیان هه‌بوو كوشتیان,
كتێبێكیشیان هه‌بوو سووتاندیان.
(ئهصبغی كوڕی بناته) هاوڕێی ئیمامی
عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب (خ.ل) گێڕاویه‌تیه‌وه گوایا حه‌زره‌تی عه‌لی
فه‌رموویه‌تی: (زهردهشتییهكانه كتێبیان هه‌بوو پێغه‌مبه‌ریان بۆ
ره‌وانه‌كرابوو, من خۆم ئه‌و كتێبه‌م خوێدووهتهوه).
(شێخی توسی)
فه‌رموویه‌تی: (المجوس كان له‌م كتاب پم رفع عنهم, دلیلنا اجماع الفرقه و
اخبارهم).
(ئیبن عه‌باس)یش فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)
فه‌رمانیداوه (جزیه = سه‌رانه) لهزهردهشتییهكانی دانیشتووی یه‌مه‌ن
وه‌ربگرن, شتێكی ئاشكرایه (جزیه) له‌وانه وه‌رگیراوه كه خاوه‌نی
كتێبی ئاسمانی بوون وه‌ك یه‌هود و مه‌سیحی[114].
له‌كتێبی (تاریخی
دههزار ساله ایران) زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌رێك بووه هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رانی
تر له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه بۆسه‌ر به‌نده‌كانی, مه‌له‌كوتی خوایی
له‌سه‌ر زه‌وی جێگیر كردووه.
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر (رچوی) له‌كتێبی
(پارسیان اهل كتابند) نووسیویه‌تی: (زه‌ند ئاوێستا له‌رووی راستی و
پارێزگاری له‌بنه‌ما جێگیره‌كانی هه‌موو دینه ئاسمانییه‌كان ده‌ستوور و
یاسای تووندی هه‌یه[115].
--------------------------------------------------------------------------------
[1]- بڕوانه كتێبی ئاوێستا- به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (11)
تۆێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د.جلیل دوستخواه) له بلاَوكراوهكانی
مروارید.
[2]-(خشیارشا) كوڕی (داریوشی یه‌كه‌م ) و دایكی ناوی (ئاتسی
سا) كچی كۆرشی گه‌وره بووه, ساڵی 35سلوكی به‌رامبه‌ر به 486ی پێش
زایین, چووه‌ته‌سه‌ر ته‌ختی پادشایی, ناوی ناوبراو له‌نووسراوه
هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشیدا به (خشهیارشا) و به‌زمانی
شوشی (خشهرشا) هاتووه, به‌زمانی میسری (خشی یهرش) و له‌ته‌وراتدا به
(ئه‌خس ویروش) ناوی هاتووه, هیرۆدۆت و كۆنه مێژوونووسه‌كانی تری یۆنانی
به (كسرك سس) ناویانهێناوه و له‌ناو زنجیره‌ی ناوی شاكانی كلدانیشدا به
(ئهحشیرۆش) ناویهاتووه, مێژوونووسه ئه‌وروپاییه‌كانیش به (گزرك سس)
ناویانهێناوه.
بڕوانه (تأریخ ایران باستان - جلد اول) لاپه‌ڕه 638-
نووسینی (موشیر ئه‌لده‌وله حه‌سه‌ن پیرنیا).
[3]-(پلینی=پلینۆس)
زانایه‌كی گه‌وره‌ی رۆمانی و نووسه‌رێكی ناودار بووه, ساڵی (23)
زایینی له دایكبووه, ژماره‌یه‌ك كتێبی نووسیون تیایاندا هه‌واڵی تیره
جیاجیاكانی ئه‌وروپای خستوونه‌ته‌ڕوو, بهلاَم كتێبه‌كه‌ی به ناوی
(مێژووی سروشتی= naturalis historiae)) كه له (37) به‌رگدایه گرنگترین
كتێبیه‌تی, ساڵی (79 زایینی) كۆچی دوایی كردووه.
بڕوانه كتێبی
(دراسات كردیه فی بلاد سوبارتو)- ص (119)- تالیف (د.جمال رشید
احمه‌د)-بغداد 1984.
[4]-بڕوانه (تأریخ دههزار ساله ایران – جلد اول)
لاپه‌ڕه 59-60 نووسینی (عه‌بدولعه‌زیمی رهزائیی).
[5]-بڕوانه
خوڵاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان–به‌رگی یه‌كه‌م–ل195- نووسینی
(محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) چاپی نوێ, سلێمانی 2000.
[6]-بڕوانه
سه‌رچاوه‌وی پێشوو, هه‌مان لاپه‌ڕه.
[7]-بڕوانه كتێبی (پیشالیاری
زه‌رده‌شتی) ل10 نووسینی محه‌ممه‌د به‌هائودین مه‌لا صاحیب (دانای
هه‌ورامی).
[8]-بڕوانه كتێبی ئاوێستا -به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (12)
تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د.جلیل دوستخواه) له بلاَوكراوهكانی
مروارید.
[9]-ناوی ئه‌م پادشایه له (زمانی په‌هله‌وی)دا به (كه‌ی
وشتاسپ=kai veshtaspa ) و له زمانی فارسی‌دا به (كه‌ی گشتاسپ) هاتووه,
له كتێبی پیرۆزی (ئاوێستا)شدا چه‌ندین جار ناویهاتووه, بۆنموونه له
سروودی یه‌كه‌می (گاتاكان) و له (هات)ی ژماره (28)دا هاتووه:
ئه‌ی
ئهرمیتی ئاره‌زووی (گشتاسپ) و پهیرهوكارانی به‌جێبهێنه.
بڕوانه
(ئاوێستا)-به‌رگی یه‌كه‌م-ده‌فته‌ری یه‌كه‌م- گاتاكان-لاپه‌ڕه (8),
نووسینی (د.جلیل دوستخواه), له بلاَوكراوهكانی مروارید.
[10]-بڕوانه
مێژووی وێژه‌ی كوردی به‌رگی دووه‌م- ل8, نووسینی (د. صدیقی
بۆره‌كه‌یی).
[11]-بڕوانه كتێبی (ایران فی عهد الساسانین)ل130
تألیف ێرپر كریستنسن, ترجمه یحیی الخشاب, مراجعه عبدالوهاب عزام- 1957
القاهیره.
[12]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) چاپی دووه‌م
لاپه‌ڕه 641, نووسینی (عهلائودینی سه‌جادی).
[13]-بڕوانه كتێبی
(په‌یامی هه‌ورامان)- به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (333) نووسینی (هادی
به‌همه‌نی).
[14]-بڕوانه كتێبی (تأریخ ایران باستنان)- جلد اول-
لاپه‌ڕه 164, نووسینی (موشیر ئه‌لده‌وله حه‌سه‌ن پیرنیا).
[15]-بڕوانه سه‌رچاوه‌ی پێشوو- جلد اول- لاپه‌ڕه 220.
[16]-بڕوانه
كتێبی (زڕتشت- مزدیسناو حكومه‌ت) ل86 , نووسینی (جه‌لالودینی ئهشتیانی),
چاپی حه‌وته‌م.
[17]-پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه
(زه‌رده‌شتییه‌ت) دینه نه‌وه‌ك مه‌زهه‌ب.
[18]-بڕوانه كتێبی (مێژووی
ئایینی زه‌رده‌شت) لاپه‌ڕه (59)- نووسینی (عهوبدولاَ موبلغی ئابادانی)
وه‌رگێڕانی (وریاقانیع)-چاپی دووه‌م.
[19]-(دینكهرد) ناوی ئه‌و
كتێبه‌یه كه به‌فه‌رمانی (ئه‌رده‌شێری بابكان)ی پادشای ساسانی
له‌رێگه‌ی رۆحانییه زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه له‌هه‌موو وێنه
په‌ڕاگه‌نده‌كانی (ئاوێستا) كۆكراوه‌ته‌وه و به سه‌رپه‌رشتی (مووبدان
مووبد)ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسراوه‌ته‌وه, ئه‌رده‌شێری بابكان له‌نێوان
ساڵه‌كانی (241- 226پ .ز) حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تی ساسانی كردووه و
بهبنیاتگوزاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌درێته قه‌ڵه‌م.
بڕوانه كتێبی
ئاوێستا-به‌رگی یه‌كه‌م-لاپه‌ڕه (15) تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د.جلیل
دوستخواه) له بلاَوكراوهكانی مروارید.
[20]- بڕوانه (تأریخ دههزار
ساله ایران – جلد اول) لاپه‌ڕه (70) نووسینی (عه‌بدولعه‌زیمی رهزائیی).
[21]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت) لاپه‌ڕه (55) نووسینی
(عهبدولاَ موبلغی ئابادانی), وه‌رگێڕانی (وریاقانیع).
[22]-بڕوانه
لێكۆڵینه‌وه‌ی (ئایازهردهشت كاهنێك بووه) نووسینی (كه‌مال نووری
مه‌عرووف) گۆڤاری (بانه رۆژ) ژماره (5) ل32.
[23]-بڕوانه كتێبی
(ئا‌ڤێستا- نامه‌ی مهنهڤی ئایینی زه‌رده‌شت) لاپه‌ڕه 12 نیگاكردنهوهی
(ئه‌ندازیار ئه‌نداز حه‌وێزی).
[24]-بڕوانه كتێبی (حكمه الادیان
الحیه)-تالیف (جوزیف گایر)- ترجمه (المحامی حسین الكیلانی)- مراجعه
الاستاژ محمود الملاح)-منشورات (دار مكتبه الحیاه)-بیروت.
[25]-بڕوانه
كتێبی (دبستان المژاهب) ل10, نووسینی ئه‌حمه‌دی كوڕی ئه‌بووبه‌كر.
[26]-بڕوانه كتێبی (خوڵاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان) به‌رگی
یه‌كه‌م- ل195, نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ چاپی نوێ 2000.
[27]-بڕوانه كتێبی (تأریخ دههزار ساله ایران – جلد اول) لاپه‌ڕه (71)
نووسینی (عه‌بدولعه‌زیمی رهزائیی).
[28]-بڕوانه كتێبی (كورد و
باكووری كوردستان له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه هه‌تا شه‌ڕی دووه‌می جیهان) ل
(83), به‌رگی یه‌كه‌م نووسینی محه‌ممه‌د ره‌سووڵ هاوار.
[29] -(موغ)
ئه‌م وشه‌یه به‌زمانی ئاشووری به (مج, ماج) هاتووه كه واتای گه‌وره و
گران ده‌گه‌یه‌نێت, له‌سه‌رده‌می كۆندا به جادووگه‌ر وتراوه (موغ),
موغه‌كانی زه‌رده‌شتیش هه‌ر له‌سه‌رده‌می ژیانی زه‌رده‌شته‌وه تائێستا
پێشه‌وایی دینی زه‌رده‌شتییان له ئه‌ستۆدایه.
[30]-بڕوانه (مێژووی
ئه‌ده‌بی كوردی) چاپی دووه‌م لاپه‌ڕه (642 ) نووسینی (عهلائوددینی
سه‌جادی).
[31]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت) لاپه‌ڕه
(54) نووینی (عهبدولاَ موبلغی ئابادانی) وه‌رگێڕانی (وریاقانیع).
[32]-(متوكل علی الله) به‌دناوترین خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بووه, ساڵی
(232ك=846ز) پاش كۆچی دوایی خه‌لیفه (الواپق)ی برای به یارمه‌تی
سه‌ردارانی تورك بووه به خه‌لیفه, به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ژێر
كاریگه‌ری راسپارده و رێنمایی ئه‌واندا بووه, ئازاردانی وه‌حشیانه‌ی
نه‌وه‌كانی حه‌زره‌تی (عه‌لی كوڕی ئه‌بی گالیب) و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی
شه‌هیده‌كانی (كه‌ربه‌لا) له كاره هه‌ره دزێوه‌كانی ناوبراون, ساڵی
(247ك= 861ز) كه هه‌مان ساڵی درووستكردنی سهراكهیهتی, به‌ده‌ستی
یه‌كێك له كوڕه‌كانی به ناوی (موعته‌مید) كوژراوه.
بڕوانه (تاریخ
ده هزار ساڵه ایران)- جلد دوم- لاپه‌ڕه (211-212) نووسینی
(عه‌بدولعه‌زیزی رهزائیی).
[33]-بڕوانه كتێبی (خوڵاصهیهكی تاریخی
كورد و كوردستان) به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 196 , نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌مین
زه‌كی به‌گ.
[34]-بڕوانه سه‌رچاوه‌ی پێشوو-به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه
197.
[35]-بڕوانه كتێبی (ئاوێستا- نامه‌ی مهنهڤی ئایینی
زه‌رده‌شت)- به‌شی یه‌كه‌م- نیگاكردنهوهی (ئه‌نداز حه‌وێزی).
[36]-بڕوانه كتێبی (كورد و باكووری كوردستان له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه
هه‌تا شه‌ڕی دووه‌می جیهان) ل (83) به‌رگی یه‌كه‌م نووسینی محه‌ممه‌د
ره‌سووڵ هاوار.
[37]-بڕوانه كتێبی (تأریخ و شناخت ادیان) ل 249-251,
نووسینی د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
[38]-ده‌رباره‌ی ناوی (ئاهورا) دكتۆر
جه‌مال ره‌شید نووسیویه‌تی: له راستیدا (ئاهورا) هه‌ر ده‌بێت (وارونا) بێت
كه زۆربه‌ی گه‌لانی هیندوئه‌وروپایی په‌رستوویانه, له نێو ئه‌و
داستانهشیاندا باسیانكردووه كه پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌كانی هاوچه‌رخدا
هه‌بوون.
بڕوانه كتێبی (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانی ده‌رباره‌ی
مێژووی ولاَتی كوردهواری).
[39] -بڕوانه ئه‌م كتێبانه:
1-تاریخ
و شناخت ادیان – به‌رگی دووه‌م- لاپه‌ڕه (204 , 205) نووسینی د. عه‌لی
شه‌ریعه‌تی.
2-مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت- لاپه‌ڕه (47, 48) نووسینی
عهبدولاَ موبلغی ئابادانی- وه‌رگێڕانی وریا قانیع.
3-مێژووی وێژه‌ی
كوردی به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (64,65) نووسینید. صدیقی یۆرهكهیی.
[40]-بڕوانه بڕوانه كتێبی (خوڵاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان)-
به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه 194 , نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ.
[41]-بڕوانه كتێبی (ایران فی عهد الساسانیین) ل136-137, نووسینی (ێرپر
كرستنسن), وه‌رگێڕانی یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عیدالوهاب عزام-
القاهره 1957.
[42]-هه‌مان سه‌رچاوه, ل137.
[43]-بڕوانه كتێبی
(خوڵاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان), به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 198,
نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ.
[44]-بڕوانه كتێبی (تاریخ
دههزار ساڵه ایران) ل74, نووسینی عه‌بدولعه‌زیمی ره‌زائی.
[45]-سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل74-78.
[46]-سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل137.
[47]-بڕوانه كتێبی (ئاوێستا, كتاب دوم, یسنه, ل151,168) نووسینی جلیل
دوستخواه.
[48]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ژیانی زه‌رده‌شت) ل116,
نووسینی عه‌بدوڵا موبلیغی ئابادانی, وه‌رگێڕانی وریا قانیع.
[49]-بڕوانه كتێبی (ایران فی عهد الساسانیین) ل150, نووسینی (ێرپر
كریستنسن) وه‌رگێڕانی یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عبدالوهاب عزام
القاهره 1957.
[50]- (به‌همه‌ن كوڕی ئه‌سفه‌ندیار) یان به‌پێی هه‌ندێك
له‌سه‌رچاوه‌كان كوڕی (بههلو) باپیره گه‌وره‌ی سانه‌كانی هه‌ورامان
بووه.
[51]-بڕوانه كتێبی (مروج الژهب) به‌رگی چوار لاپه‌ڕه‌كانی 76 و
77, نووسینی ابوالحسن علی بن حسین المسعودی.
[52]-بڕوانه كتێبی
(ایران فی عهد الساسانیین) ل151, نووسینی (ێرپر كرستنسن) وه‌رگێڕانی
یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عبدالوهاب عزام- القاهره 1957.
[53]-هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[54]-وه‌جاخ لهكولتووری دینی ئێمه‌ی
كورددا قووڵاییه‌كی دێرینی هه‌یه, كردنه‌وه‌ی ئاگری ناوماڵ لای
زه‌رده‌شتییه‌كان ئه‌ركی نێرینه بووه, هه‌رماڵێك نێرینه‌یان نه‌بووبێت
ئیتر ئاگره‌كه‌یان كوژاوه‌ته‌وه و وه‌جاخیان كوێربووهتهوه, تا ئێستاش
له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵی نێرینه‌یان نییه,
ئه‌گه‌ر منداڵی مێینه‌شیان هه‌بێت هه‌ر پێیانده‌وترێت وه‌جاخكوێر, هه‌رچۆن
ئه‌وانه‌ش كه هیچ منداڵیان نییه بهوهجاخكوێر له‌قه‌ڵه‌مده‌درێن.
[55]-ههربهد=ههربهرز: له دینی زه‌رده‌شتیدا پێیانده‌وترێت
(ئهشتراپایتی), خواره‌زمی وتوویه‌تی: وشه‌ی ههربد به‌واتای
خزمه‌تكاری ئاگر دێت, (ته‌به‌ری)ش وتوویه‌تی: (كیسرای دووه‌م)
فه‌رمانیداوه بهدرووستكردنی ئاتهشگهكان و دوانزه هه‌زار ههربدی
به‌سه‌ره‌وه داناون, سه‌رداری ههربدهكانیش به‌واتای گه‌وره‌ی
ههربدهكان پێیده‌وترێت (ههربدان ههربد).
بڕوانه كتێبی (ایران فی
عهد الساسانیین) لاپه‌ڕه (106, 107) نووسینی (ێرپر كریستنسن) وه‌رگێڕانی
یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عبدالوهاب عزام- القاهره 1957.
[56]-بڕوانه كتێبی (ایران فی عهد الساسانیین) ل151, نووسینی(ێرپر
كریستنسن) وه‌رگێڕانی یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عبدلوهاب عزام-
القاهره 1957.
[57]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت)ل113,
نووسینی عه‌بدوڵا موبلیغی ئابادانی, وه‌رگێڕانی وریا قانیع.
[58]
-بڕوانه كتێبی (مروج الژهب ومعادن الجواهر) –به‌رگی چواره‌م-لاپه‌ڕه (75)
نووسینی (ابو الحسن علی بن حسین المسعودی).
[59]-شتێكی سه‌یره له
زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كاندا ناوی (ئاته‌شگه‌ی پاوه) نه‌هاتووه, له‌كاتێكدا
دوای ئاته‌شگه‌ی (ئازهرگوشهسپ)به‌دووه‌مین ئاته‌شگه‌ی زه‌رده‌شتی
له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت, پێده‌چێت ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ سڕینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه
مێژوویی و كولتوورییه‌كانی گه‌لی كورد بێت, ئه‌گینا چ پاساوێكی هه‌یه؟,
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش كه ئاته‌شگه‌ی پاوه دووه‌م ئاته‌شگه‌ی
زه‌رده‌شتی بووه له ئێران‌دا, تكایه بڕوانه: (دلیل راهنمائی سیاحی
شهرستان پاوه), له بلاَوكراوهكانی فرهنگ و ارشادات اسلامی پاوه.
85-بڕوانه مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت -لاپه‌ڕه (121, 122) نووسینی
عه‌بدولا موبلغی ئابادانی, وه‌رگێڕانی وریا قانیع.
[61]-بڕوانه
كتێبی (ایران فی عهد الساسانیین)- لاپه‌ڕه (153) نووسینی (ێرپر
كریستنسن, وه‌رگێڕانی یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عبدالوهاب عزام)-
القاهره 1957.
[62]-واژه‌ی مه‌جووس به‌چه‌ند مانایه‌ك هاتووه,
له‌وانه: (ئاگرپه‌رست, راهیب, خومار, سه‌رخۆش, خاوه‌نی مه‌یخانه, شاخی
گا, ره‌گی دارخورما) و هه‌ندێك جاریش به مانای (كافر و بتپه‌رست) هاتووه,
له‌چه‌ند شوێنێكی (ته‌وڕات)دا ناوی مه‌جووس هێنراوه, له (ئینجیل)دا زیاتر
له ته‌وڕات باسی مه‌جووس كراوه, له به‌ندی دووه‌می (ئینجیلی مه‌تی)دا
هاتووه: مه‌جووسییه‌كان له سه‌ره‌تاوه كه‌سانێك بوون به هۆی
ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه له خۆرههلاَتدا ئاگاداری له دایكبوونی (مه‌سیح)
بوون, له‌م باره‌وه نووسراوه: (كه (یه‌سووع) له دایكبوو له (بیت لحم)ی
یه‌هودا له رۆژانی (شا هیرۆدیس)دا ئه‌وه‌تا ئاگرپه‌رستان له
خۆرههلاَتهوه بۆ (ئۆرشه‌لیم) هاتن, ئه‌یان وت له كۆێیه ئه‌و شای جوهی
كه له دایك بووه؟ ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان دیوه له خۆرههلاَت دا وه
هاتووین كڕنوشی بۆ بكه‌ین).
تێبینی: ئه‌مه‌ی له كهوانهكهدا
نووسراوه ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ناو (ئینجیلی مه‌تی=ئینجیلی مه‌تتا)یه
هه‌روه‌ك خۆی و به بێده‌ستكاری روونووسهكهی نووسیمانه‌وه.
بڕوانه
(ئینجیلی مه‌تی= ئینجیلی مه‌تتا)-به‌ندی دووه‌م-ئایه‌تی
(1-2)-به‌رچڤه‌ی (قه‌شه یووسف په‌ری و كه‌ریم زه‌ند)-چاپخانه‌ی راپه‌ڕین
سلێمانی-1872 .
(قاموس كتاب مقدس)دا كه روونكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی وشه
و ناوه‌كانی ناو (ته‌ورات و ئینجیله)ه هاتووه: (مه‌جووس) له بنه‌ڕه‌تدا
زاراوه‌یه‌كی كلدانییه و واتای (كهههنه) ده‌گه‌یه‌نێت كه پله‌ی
كۆمهلاَیهتیان له نێوان حوكمڕانه‌كان و خه‌ڵكدا بووه.
بڕوانه كتێبی
(مێژووی ئایینی زه‌ڕده‌شت)چاپی دووه‌م-لاپه‌ڕه (91), نووسینی (عهبدولاَ
موبلغی ئابادانی), وه‌رگێڕانی (وریاقانیع).
[63]-بڕوانه كتێبی
(تاریخ دههزار ساڵه ایران)-لاپه‌ره (79) نووسینی عه‌بدولعه‌زیمی
ره‌زائی.
[64]-چۆغه‌ی زه‌رده‌شتی, له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا به (
به‌روانكه) ناویهێنراوه, بریتییه له چۆغه‌یه‌كی كه‌مێك درێژ كه له
كه‌تان, یان ده‌زووی سپی درووستده‌كرێت و به‌سه‌ر شهرواڵدا
به‌رده‌درێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كوشتی زه‌رده‌شتیش بریتییه له
پشتوێنێك له (72) تاڵ به‌نی رێسراو درووستده‌كرێت, هه‌ر له‌ته‌مه‌نی
پانزه ساڵییه‌وه ده‌كرێته پشت و چه‌ند گرێیه‌كی لێده‌درێت, تا ئێستاش
له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستاندا ئه‌م شێوازه‌ی پشتوێنبهستنه به‌رده‌وامه.
[65]-بڕوانه كتێبی (خولاَصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان) به‌رگی
یه‌كه‌م-لاپه‌ڕه (199) (نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) چاپی نوێ
ساڵی 2000.
[66]-(دخمه) بریتییه له بینایه‌ك له‌شێوه گشتییه‌كه‌یدا
بازنه‌ییه و بهدیوارێكی به‌ردین دهوریدراوه, پێویسته له (10-12كم)
له‌نزیكترین ئاوه‌دانییه‌وه دووربێت, زۆرتر به‌سه‌ر لوتكه‌ی چیا
به‌رزه‌كانه‌وه درووستده‌كرێت, له ئێران‌دا تا ئه‌م رۆژانه‌ش (دخمه)ی
زه‌رده‌شتی هه‌یه.
[67]-بڕوانه كتێبی (مێژووی وێژه‌ی
كوردی-به‌رگی یه‌كه‌م-لاپه‌ڕه (9,10) نووسینی د.صدیقی بۆره‌كه‌یی.
[68]-بڕوانه كتێبی ئاوێستا-به‌رگی یه‌كه‌م-لاپه‌ڕه (43) تۆژینه‌وه
ولێكۆڵینه‌وه‌ی (د.جلیل دوستخواه) له بلاَوكراوهكانیمروارید.
[69]-بڕوانه كتێبی (تاریخ دههزار ساڵه ایران-لاپه‌ڕه (78, 79) نووسینی
عه‌بدولڕه‌حیمی ره‌زائی.
[70]-بڕوانه كتێبی (په‌یامی هه‌ورامان)-
به‌رگی یه‌كه‌م-لاپه‌ڕه (396) نووسینی (هادی به‌همه‌نی).
[71]-بڕوانه كتێبی تاریخ دههزارساڵ ایران-لاپه‌ڕه (83) نووسینی
عه‌بدولعه‌زیمی ره‌زائی.
[72]-بڕوانه كتێبی مێژووی ژیانی
زه‌رده‌شت- لاپه‌ڕه (170, 171, 172) نووسینی عهبدولاَ موبلغی ئابادانی-
وه‌رگێڕانی وریاقانیع.
[73]-بڕوانه كتێبی (ائین زناشوئی زردشتی)
لاپه‌ڕه (22) نووسینی ئه‌رده‌شیر ئازهرگوشهسپ.
[74]-ناوی جه‌ژنه
زهڕدوهشتییهكان به‌پێی سه‌رچاوه‌كان جیاوازن, بۆ نموونه له ئاوێستادا
ناوه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ن: میزیۆی زرمیه, میزیۆی شام, میزیای ریه, همس
پتمائیده, پایتسش هیمه, ئهیاسریمه.
[75]-بڕوانه كتێبی (ئاوێستا)-
به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (49) تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د. جلیل
دوستخواه).
[76]-بڕوانه كتێبی (تاریخ دههزار ساڵه ایران)- به‌رگی
یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (87) نووسینی عه‌بدولعه‌زیزی ره‌زائی.
[77]-بڕوانه
كتێبی (ایران فی عهد الساسانیین)- لاپه‌ڕه (130) نووسینی (ێرپر
كریستنسن), وه‌رگێڕانی یحیی الخشاب, پێداچوونه‌وه‌ی عبدالوهاب عزام)
القاهره 1957 .
[78]-بڕوانه كتێبی (كورد) ل (83) نووسینی فلادیمێر
مینۆرسكی, وهرگێڕانیبۆ عه‌ره‌بی د.مارف خه‌زنه‌دار, وه‌رگێڕانی بۆ
كوردی حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌كه‌ریم 1984.
[79]-بڕوانه كتێبی (تاریخ و
شناخت ادیان- جلد دوم) ل(233) نووسینی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
[80]بڕوانه كتێبی (وه‌ندیداد- جلد اول- چاپ اول) ل (124), نووسینی هاشم
ره‌زی.
[81]-بڕوانه كتێبی (مێژووی وێژه‌ی كوردی- به‌رگی یه‌كه‌م)
ل (22), نووسینی صدیقی بۆره‌كه‌یی.
[82]-بڕوانه كتێبی
(ئاوێستا-نامه‌ی مهنهڤی ئایینی زه‌رده‌شت) ل (20) نیگاكردنهوهی
ئه‌نداز حه‌وێزی.
[83]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت) ل
(66), نووسینی عه‌بدوڵا موبلیغی ئابادانی, وه‌رگێڕانی وریا قانیع.
[84]-لێره‌دا پێویسته باس له‌وه بكه‌ین (زه‌ند) بریتیه له كتێبی
لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئاوێستا, له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا
به‌زمانی په‌هله‌وی نووسراوه, (پازه‌ند)یش لێكۆڵینه‌وه‌ی كتێبی
(زه‌ند)ه به‌زمانی پارسی نووسراوه.
[85]-بڕوانه كتێبی (حكمه
الادیان الحیه)-تالیف (جوزیف گایر)-ترجمه (المحامی حسین الكیلانی)-
مراجعه (الاستاژ محمود الملاح).
[86]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئه‌ده‌بی
كوردی- چاپی دووه‌م) ل (649) نووسینی عهلائوددینی سه‌جادی.
[87]-بڕوانه كتێبی (پیرشالیاری زه‌رده‌شتی) ل (13) نووسینی محه‌ممه‌د
به‌هائوددین مه‌لا صاحب.
[88]-بڕوانه كتێبی (اسگوره اهل حق) ل (62-63)
نووسینی ئیره‌جی به‌هرامی.
[89]-بڕوانه كتێبی ( كورد و باكووری
كوردستان له‌سه‌رتای مێژووه‌وه هه‌تا شه‌ڕی دووه‌می جیهان) ل (81)
نووسینی محه‌ممه‌د ره‌سوڵ هاوار.
[90]-بڕوانه كتێبی (په‌یامی
هه‌ورامان- به‌رگی یه‌كه‌م) ل (347), نووسینی هادی به‌همه‌نی.
[91]-بڕوانه (دیوانی قانیع) شیعری له‌گه‌ڵ شاخی هه‌وراماندا ل (348)
كۆكردنه‌وه‌ی بورهان قانیع.
[92]-بڕوانه كتێبی (ئاوێستا) به‌رگی
یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (51) تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د. جلیل دوستخواه).
[93] -بڕوانه كتێبی (تاریخ ومژاهب در ایران) نووسینی (عه‌باسی
قدیانی).
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه به‌هه‌ڵه‌دا چووه چونكه (هات)ـه‌كانی
ئاوێستای به(به‌ند) له‌قه‌ڵه‌مداوه له‌كاتێكدا هه‌ر (هات)ێكی ناو
سرووده‌كان خۆی له خۆیدا چه‌ند به‌ندێكه.
[94]-بڕوانه كتێبی
(مێژووی ژیانی زه‌رده‌شت) لاپه‌ڕه (69) نووسینی (عهبدولاَ موبلغی
ئابادانی), وه‌رگێڕانی (وریا فانیع).
[95]-بڕوانه كتێبی (په‌یامی
هه‌ورامان) به‌رگی یه‌كه‌م-لاپه‌ڕه (346, 347) نووسینی (هادی
به‌همه‌نی).
[96]- (هات= هائیتی) وه‌ك له‌هه‌ندێك به‌شی ئاوێستادا
ئاماژهیپێكراوه به واتای (په‌یوه‌ند)ه‌وه هاتووه.
[97]-بڕوانه
كتێبی ئاوێستا- به‌رگی یه‌كه‌م- (دفتر یكم –گاهان- لاپه‌ڕه (8 بۆ 87)
تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د. جلیل دوستخوا).
[98]- بڕوانه كتێبی
(مێژووی ژیانی زه‌رده‌شت) لاپه‌ڕه (67, 77) نووسینی (عهبدولاَ موبلغی
ئابادانی), وه‌رگێڕانی وریا قانیع.
[99]-بڕوانه كتێبی (په‌یامی
هه‌ورامان) -به‌رگی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه (383) نووسینی (هادی به‌همه‌نی).
[100]-بڕوانه كتێبی (ئاوێستا)- به‌رگی دووه‌م- لاپه‌ڕه (531)
تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (د.جلیل دوستخواه).
[101]-له نووسینه
زه‌رده‌شتییه‌كاندا هاتووه, ئاوێستا له‌سه‌ر پێستی (ده‌هه‌زار گا) به‌ئاوی
ئاڵتوون نووسراوه‌ته‌وه. بڕوانه كتێبی ئاوێستا به‌رگی یه‌كه‌م, لاپه‌ڕه
14, تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی د.جه‌لیل دۆستخواه.
[102]-بڕوانه
كتێبی (تاریخ ایران باستان – جلد 3) ل2351, نووسینی موشیر ئه‌لده‌وله
حه‌سه‌نی پیرنیا.
[103]-بڕوانه كتێبی (تاریخ دههزار ساله ایران
–جلد1) ل298, نووسینی عه‌بدولعه‌زیمی ڕه‌زائی.
[104]-بڕوانه كتێبی
(په‌یامی هه‌ورامان – به‌رگی یه‌كه‌م)ل 352, نووسینی هادی به‌همه‌نی.
[105]-موبدان موبد: سه‌ردار و رێپیشانده‌ری دینی و ئاراسته‌كاری رۆحی
پادشاكان بوه, هاوكات راوێژكاربووه له‌هه‌موو كاروباره دینییه‌كاندا و
دامه‌زراندن و وه‌لاخستنی هه‌موو كارمه‌نده دینییهكانی له‌ئه‌ستۆدا
بووه, به‌شداری هه‌موو ئه‌و ئهنجومهنانهیكردووه كه وه‌ك دادگای
پشكنین بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه دینییه‌كان له‌هه‌موو هه‌رێمه‌كانی
حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تدا دروستكراوون.
[106]-بڕوانه كتێبی (مێژووی
ئاینی زه‌رده‌شت) ل72, نووسینی عه‌بدوڵا موبلغی ئابادانی. وه‌رگێڕانی
وریا قانیع.
[107]-بڕوانه كتێبی (تاریخ ایران باستان – جلد 3) ل2218,
نووسینی موشیر ئه‌لده‌وله حه‌سه‌نی پیرنیا.
[108]-بڕوانه كتێبی
(ایران فی عهد الساسانین) ل130, تألیف ێرپر كریستنسن, ترجمه یحیی الخشاب,
مراجعه عبدالوهاب عزام.
[109]-بڕوانه سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل131.
[110]-بڕوانه كتێبی (په‌یامی هه‌ورامان – به‌رگی یه‌كه‌م)ل 352و
په‌راوێزی هه‌مان لاپه‌ڕه, نووسینی هادی به‌همه‌نی.
[111]-(پرۆفیسۆر
كریستنسن) له كتێبی (ایران فی عهد الساسانیین)- لاپه‌ڕه (496)دا
ده‌رباره‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی (فرانسوا نۆ) نووسیویه‌تی: تیوره‌كه‌ی (نۆ)
ده‌باره‌ی (ئاوێستا) نه‌گونجاوه و دیاره ناوبراو زۆر بێئاگابووه له‌و
هه‌موو باسوخواسانه‌ی پێش ساڵی (1927ز) ده‌رباره‌ی ئاوێستا
بلاَوكراونهتهوه, هیچ هۆیه‌كی وانییه بمانباته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی
واتێبگه‌ین گوایا ئه‌وانه‌ی مێژووی دینی زه‌رده‌شتیان نووسیوه‌ته له
سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا له دینه‌كه‌ی خۆیان بێئاگابوون, ئه‌گه‌ر ده‌قی
نووسراوه‌ی ئه‌م دینه پێش سه‌رده‌می حوكمڕانی (یهزدهگوردی سێیه‌م)
بلاَونهبونایهتهوه و مه‌سه‌له‌كه لای زه‌رده‌شتییه‌كان ته‌نها ئه‌وه
بوایه كه موسڵمانه‌كان بزانن ئه‌وان خاوه‌ن كتێبی پیرۆزن, ده‌بوایه
(مووبدهكان) ته‌نها ئه‌و شتانه‌یان بنووسیایهتهو په‌یوه‌ستبوون به
خوداپه‌رستییه‌وه و خۆیان به نووسینمهوهی ئه‌و هه‌موو زانییاریانهوه
سهرقاڵنهكردایه كه باس له (سروشت و جوگرافیا و مه‌سه‌له یاسییه‌كان)
ده‌كه‌ن.
بڕوانهكتێبی(ایران فی عهد الساسانیین)- لاپه‌ڕه (495-496)-
تالیف (ارپر كریستنسن), ترجمه یحیی الخشاب, مراجعهعبدالوهاب عزام.
[112]-بڕوانه كتێبی (ایران فی عهد الساسانین) ل131, تألیف ێرپر كریستنسن,
ترجمه یحیی الخشاب, مراجعه عبدالوهاب عزام.
[113]-بڕوانه كتێبی
(مێژووی رێبازی زمانی كوردی) ل184, نووسینی محه‌ممه‌د ئه‌مین
هه‌ورامانی, لهبلاوكراوهكانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی
زانكۆی سه‌لاحه‌دین 1990.
[114]-بڕوانه كتێبی (مێژووی ئایینی
زه‌رده‌شت) ل89-90, نووسینی عه‌بدوڵا موبلغی ئابادانی.
[115]-بڕوانه
كتێبی (تاریخ دههزار ساله ایران –جلد1) ل298, نووسینی عه‌بدولعه‌زیمی
ڕه‌زائی.
>>>
گه‌ڕانه‌وه
<<<