|
|
|
||||||||||
|
کورد‌و پێکهێنانی لۆبی!
ئایا کورد ده‌خوازێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات لۆببی هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ئا! بۆچ تائێستا
نه‌یانتوانیوه پێکیهێنن؟!
ئه‌وه پرسیارگه‌لێکن پتر له‌بیست ساڵه له‌مێشکی منی په‌ڕیوه‌ی دووروڵاتدا بێ وڵام
قه‌تیسماوه!
زۆر له‌و کوردپه‌روه‌رانه‌ی له ناوه‌ندی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوودا وه‌ک
په‌نابه‌ر گه‌یشتبوونه‌ته وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و کۆشیویانه بناغه‌یه‌ک داڕێژن بۆ شێوه
ڕێکخستنێکی بێلایه‌نی هه‌مه‌لایه‌ن له په‌نابه‌رانی کوردی گشت پارچه‌کانی
کوردستان. بێلایه‌ن، واته سه‌ر به هیچ پارت کۆمه‌ڵێکی ڕامیاری یان ئاینی نه‌بێت.
هه‌مه‌لایه‌ن، واته ئاوێته له ئه‌ندامی پارته جیاجیاکانی کوردستان‌و له
هه‌رچوار پارچه‌که‌وه. دیاره به‌و ئاواته‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان لۆبییه‌کیان لێ
پێکبێت‌و ببنه پشت‌و په‌نا بۆ دامه‌زراندنی بووه (واته کیان)ێکی کوردی له‌سه‌ر
خاکه لێکداپچڕاوه‌که‌ی.
که ساڵی 1988 گه‌یشتمه وڵاتی سوید، ڕێکخستنێکی تێدابوو به‌ناوی " فیدراسیۆنی
کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کانی سوید " (بێگومان له‌وڵاتانی تری ئه‌ورووپای ڕۆژئاو
ئه‌مریکایش هاوتای بوو) به‌بۆنه‌ی کارکردنم له کۆمه‌ڵه‌ی کوردی یه‌کێک له
شاره‌کان، له‌نزیکه‌وه شاره‌زای کار‌و چالاکییه‌کانی بووم، به‌ڕاستی له‌وکاته‌دا
هه‌ستم به‌وه‌ده‌کرد که وزه‌و پێزی ئه‌و وه‌ک باڵیۆزخانه‌یه‌ک بوو بۆ نماینده‌یی
په‌نابه‌رانی کورد له‌لایه‌ک‌و پشتگیری له پرس‌و پرۆسه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌ی
له‌لایه‌کیتر. ده‌توانم بڵێم، ڕێز‌و بایه‌خی ئه‌و ڕێکخراوه له‌لای ده‌زگا
ده‌وڵه‌تییه‌کانی سوید پتربوو له‌زۆر باڵیۆزخانه‌و گرووپی دیپلۆماسی هه‌ندێک
ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سنوور‌و ده‌ستوورو په‌رله‌مان. له‌به‌رانبه‌ریشدا، له‌لای هه‌ندێک
وڵات‌و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی. بچووکترین به‌ڵگه (گه‌ر
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کانی سوید نه‌بوایه که به دوو برووسکه
UNHCRو
خاتو بانه‌زیر بۆتۆی له‌کێشه‌که‌یان ئاگادارکرد، له‌مانگی ئه‌پریلی ساڵی 1989دا 15
لاوی کوردی په‌نابه‌ر له‌پاکستانه‌وه ده‌نێردرانه‌وه بۆ عیراق‌و له‌سێداره
ده‌دران. بڕوانه به‌ربانگی ژماره 57 ـ 58ی ساڵی 89 لاپه‌ڕه 70 یان ــ
http://kurdpalace.50megs.com/pak.htm
)
له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی باشووری کوردستان‌و ڕه‌وه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی هاووڵاتییانی
کورد، ئه‌و ڕێکخراوه‌و هاوچه‌شنه‌کانی له‌گشت وڵاتانی ڕؤژئاوادا کۆمه‌ڵانی کورد‌و
بیانییانیان وه‌کیه‌ک ورووژانه سه‌ر شه‌قام‌و به‌رده‌رکی باڵیۆزخانه‌کانی
ئه‌مریکاو ئینگلته‌را تا ئه‌وکاته‌ی بڕیاری زوونی پارێزراو ده‌رچوو بۆ باشووری
کوردستان. چه‌ندین ژن‌و کچ شه‌وانێک له‌ژێر چادردا مانیان گرت که پله‌ی سه‌رما
خۆیده‌دا له ـ 30، زۆربه‌ی زۆریان باکووری بوون. هه‌روه‌ها لاوانی کورد
له‌ستۆکهۆڵم، هێلسنکی‌و برۆکسل، بێله‌وه‌ی هیچ ڕێکه‌وتنێکیان له‌نێوان بێت، له‌یه‌ک
کاتدا، له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌رپه‌ڕین‌و هێرشیان کرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانی
عیراق له‌و پایته‌ختانه. ئه‌وجا به‌وه‌ی له‌نێو باڵیۆزخانه‌کانه‌وه ته‌قه
له‌خۆپیشانده‌ران کرا، ئه‌و باڵیۆزخانانه دووچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی وڵاتانی
خانه‌خوێ بوون‌و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌و وڵاتانه عیراقیان ڕسوا ده‌کرد.
هه‌ر له‌وسه‌رده‌مانه‌دا به‌هۆی دۆستایه‌تیکردنی کوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌گه‌ڵ
هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه، کۆڕ‌و کۆمیته‌ی بیانی‌و خۆیی جۆراوجۆر‌و به‌ناوی
جۆراوجۆره‌وه دامه‌زران که زۆربه‌یان تا ئه‌مڕۆیش ده‌سبه‌کارن. تێیاندا هه‌یه
کار‌و تێکۆشانی بۆ پرس‌و کێشه‌کانی گشت کوردستانه، هه‌یشیانه کۆششه‌کانی
ته‌رخانکردووه بۆ پارچه یان لایه‌نێک، پێموایه ئه‌وه هیچ له پیرۆزی کار
ناگۆڕێت چونکه ده‌رئه‌نجام هه‌ر پشتگیرییه، ئه‌گه‌ر له‌گشت نه‌ته‌وه‌بێت یان
به‌شێکی.
لۆببی چییه؟ وشه‌ی ( lobby ) ئینگلیزییه به‌واتای پشتهه‌یوان، دیوه‌خان یان ژوورێک بۆ کۆبوونه‌وه دێت. به‌ڵام له‌باری ڕامیاریدا به‌و کۆڕ‌و ڕێکخراوانه ده‌گوترێت که ئه‌ندامانی ده‌توانن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت یان دیاریکراوی هه‌نووکه‌یی ئایا ماوه‌درێژ کاربکه‌نه سه‌ر که‌سانی خاوه‌ن بڕیاری نێو ده‌زگاکانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژین. ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه، له ئه‌مریکا چه‌ندین لۆببی هه‌یه، به‌هێزترینیان "لۆببی جووه‌کانه" که ده‌ستی باڵای بوو بۆ کارکردنه سه‌ر ده‌زگای ده‌سه‌ڵات‌و خاوه‌ن بڕیاری وڵاتانی زلهێز، به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا، بۆ دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئێسرائیل‌و تائێستایش کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیران‌و ناوه‌نده‌کانی تری بڕیار بۆ درێژه‌دان به‌و پشتگیرییه‌و پاراستنی.
بنه‌ما گرینگ‌و کاریگه‌ره‌کانی پێکهاته‌و کارابوونی لۆببی له‌دوو باری
سه‌ره‌کیدا کۆده‌بێته‌وه؛ به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاری‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری.
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌کانیان، ئه‌ندامانی لۆبی
ده‌توانن به‌پله‌ی یه‌ک له‌ڕێگه‌و بواره‌کانی ڕامیاری‌و هه‌ندێک بواری تری وه‌ک
ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی خۆ له‌ناوه‌نده‌کانی بڕیار نزیک بکه‌نه‌وه، یان
کاریان بکه‌نه سه‌ر. ئه‌وجا مێدیا ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌و بواره.
هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسی؛ کورد که به‌درێژایی
مێژوو چه‌ندین جار دووچاری تراژیدیای چه‌شنی دێرسیم‌و ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و
قه‌ڵادزێ‌و زۆریتر بووه که هیچیان
سووکتر نه‌بوون له‌وانه‌ی جووه‌کان تووشی بوون‌و وا
پتر له چل په‌نجا ساڵه ڕۆڵه‌ی شاره‌زای زۆری له‌وڵاتانی ئه‌ورووپاو ئه‌مریکا
ده‌ژین، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕامیارزانانه‌ی له‌وڵاتانی چاره‌نووس دیارکه‌ردا ده‌ژین،
بۆچی تائێستا نه‌یانتوانیوه رێخراوێکی له‌وچه‌شنه دامه‌زرێنن؟
گه‌ر خۆم وڵامی خۆم بده‌مه‌وه ده‌ڵێم؛ به‌ڵێ هه‌بوه به‌ڵام کورد وته‌نی، چه‌پڵه
به‌یه‌ک ده‌ست لێ‌نادرێت. که‌سانی زیره‌ک، شاره‌زا، به‌جه‌رگ‌و نیشتمان په‌روه‌ری
زۆر کۆشێون خۆ له ده‌سه‌ڵاته‌کان نزیک بکه‌نه‌وه‌و سه‌رکه‌وتوویش بوون، به‌ڵام به
مردن یان تیرۆر بوونی ئه‌وان، یانیش دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری،
ڕه‌نجیان بێبه‌ربووه. چا ئه‌گه‌ر کۆششی
ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ڕێخراوێکه‌وه
بێت، ئه‌وا له‌کاتی نه‌مانی یه‌کێکیاندا جێگریان
ده‌توانێت درێژه به‌و ڕێباز‌و پرۆسه‌یه
بده‌ن.
بۆچی پرس‌و پڕۆسه‌ی لۆببی کوردی له‌بارچووه؟
دیاره گشتمان، دوور یان نزیک، ئاگامان له‌و به‌ربه‌ره‌کانێ نا شارستانی‌و نا
دیموکراسیانه‌ی نێو لایه‌نه‌کانی ڕامیاریی کورد‌و کوردستانی هه‌یه. دیاره هه‌رکه‌س
یانیش لایه‌ن ته‌نها خۆی یان خۆیان به‌ڕاست‌و ده‌مڕاست‌و ئه‌مه‌کداری چین‌و
توێژه‌رانی کۆمه‌ڵانی کوردستان ده‌زانێت‌و له هه‌ندێک ئاست‌و کاتدا
به‌رانبه‌ره‌که‌ی به جاش‌و خۆفرۆش تاوانبار کردووه. بۆ نموونه ( بۆئه‌وه‌ی برین
نه‌کولێنمه‌وه، لێره‌دا ناوی هیچ که‌س‌و لایه‌ن ناهێنم ) هه‌ندێکجار ڕوویداوه
پارتێک له‌پێناو مانه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت پاڵیداوه به یه‌کێک
له‌ڕژێمه‌کانی وڵاتانی داگیکه‌ری کوردستانه‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه که لایه‌نی
دژ به جاش‌و نۆکه‌ری دابنێت، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه، که ئه‌و لایه‌نه له‌به‌ر
هه‌رهۆیه‌کبێت له‌و هاوپه‌یمانییه په‌شیمان بوه‌ته‌وه یانیش کاتێک تڕ‌ۆ کراوه،
لایه‌نی دژ به‌هه‌ڵه‌داوان خۆی هه‌ڵداوه‌ته نێو هه‌مان ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی
سه‌رده‌مێک خۆی به چاشێتی نێوی ده‌برد، لێره‌دا گرێبه‌سته‌که‌ی خۆی به
ده‌سکه‌وت‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رخستووه، ئه‌وجا لایه‌نی
نه‌یار که‌وتووه‌ته لێدانی هه‌مان ئه‌و قه‌وانه‌ی دوێنێ دژ به‌خۆی لێده‌درا. سه‌یر
له‌وه‌یشدایه، که به‌فرمانی که‌سێکی سه‌رکردایه‌تی لایه‌نێک یان به فه‌رمانده‌یی
ئه‌و کاره‌ساتێکی خوێنڕێژی ڕوویدابێت، به‌ڵام پاشان له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک
له‌لایه‌نه‌که‌ی دابڕابێت‌و ڕوویکردبێته لایه‌نی تادوێنێ دژیبوو، ئه‌وا
تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر لاچووه، به‌ڵام به‌سه‌ر لایه‌نه کۆنه‌که‌یه‌وه هه‌رماوه.
بێگومان گشت ئه‌وجۆره هه‌ڵوێستانه بوونه‌ته هۆی، له‌لایه‌که‌وه، لاوازکردنی
باوه‌ڕ به لایه‌نه ڕامیارییه‌کانی کورد. له‌لایه‌کی تره‌وه، په‌یدابوونی درز‌و
که‌لێنی گه‌وره له‌نێوان هزرو بۆچوونی ئه‌ندامانی پارته جیاجیاکان‌و نه‌هێشتنی
باوه‌ڕ به‌یه‌کتر به‌جۆرێک، هه‌رگیز نه‌توانن، ته‌نانه‌ت له ڕێکخراوێکی
ناڕامیاریشدا شانبه‌شان کاربکه‌ن، ئه‌گه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌دوابێت.
گومان له‌وه‌دا نییه که، هیچ میلله‌تێک بێ ڕێکخستنی پارتایه‌تی‌و کۆششی ڕامیاری
یان دیپلۆماتی کاری چاره‌نووس سازی بۆ ناڕه‌خسێت. هه‌رگیز تاکبیری له‌وڵاتێکدا یان
له‌نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا میلله‌ت ناگه‌ێنێک به‌ئامانج، چونکه بیر‌و هزری مرۆڤ
جوراوجۆرن، به‌تایبه‌تی ڕۆڵه‌کانی میلله‌تی کورد که ده‌توانم ڕاشکاوانه بڵێم،
به‌داخه‌وه، هزری زۆربه‌یان دابه‌ش بووه بۆ خۆ به عیراقی، تورکی، سووری یان
ئێرانی زانین‌و زاڵتره له په‌یوه‌ستبوونیان به هزری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌نێو هه‌ریه‌ک له پارچه لێکدابڕاوه‌کانی کوردستاندا، جیاوزی
بیروبۆچوون بریای له‌برا جوداکردووه‌ته‌وه، یان زۆرجار بووه‌ته هۆی براکوژی‌و
چاندنی ڕه‌گی بیر له‌تۆڵه. بۆیه ده‌بینین له‌بری لێک نزیکبوونه‌وه، تادێت
ڕه‌وت‌و ڕێکخراوی جۆراوجۆری دژ به‌یه‌ک په‌یداده‌بێت. دیسان به‌داخه‌وه، ئه‌وباره
زۆری کار کردووه‌ته سه‌ر کوردانی له هه‌نده‌ران ده‌ژین، به‌تایبه‌تی چالاکوانانی
ئه‌ندام له پارته کوردی‌و کوردستانییه‌کان. ئه‌وه‌ی وه‌ک دیارده‌یه‌کی زه‌ق
ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و سۆزه‌یه که ته‌نانه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌یش هه‌سپێده‌کرێت که
خۆ به‌خاوه‌ن هزری کوردستانی ده‌زانن، هه‌نده‌ی سۆزیان بۆ هاووڵاتییانی پارچه‌که‌ی
خۆ هه‌یه هه‌نه‌ده‌یان پێوه نابینرێت بۆ کوردێکی پارچه‌ی تر.
جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ له‌لای خودی کوردی هه‌نده‌راندا نه‌مابێت، چۆن ده‌توانین باوه‌ڕ
له‌لای کابرایه‌کی بیانی خاوه‌ن بڕیار دروستکه‌ین بۆ پشتگیری پرۆسه هه‌نووکه‌یی
یان چاوه‌ڕوانکراوه‌کانمان، چونکه ئه‌و دوور یان نزیک ئاگای له‌گشت باره
نه‌گریس‌و ناهه‌مواره‌کانی نێوان بیره جیاجیاکانی ئێمه هه‌یه‌و بێگومان
له‌هاوکاری شارد ده‌بێته‌وه.
با له‌وباره‌وه هه‌ندێک له‌و هه‌ڵوێستانه بگێڕمه‌وه که له‌م ماوه‌ی دواییدا
سه‌رنجی ڕاکێشاوم. ــ ڕۆژی 10/ 12/ 2009 له ستۆکهۆڵم، ئاماده‌ی کۆڕێک بووم، ڕێکخراوی ئینسیاتیفی کوردی له‌ئه‌وروپا ئاماده‌یکرد بۆ گێڕانی پانێلێکی کراوه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئه‌ندام له‌چوار پارتی سه‌ره‌کی سوید بۆ تاوتوێکردنی ڕه‌وشه هه‌نووکه‌ییه‌که‌ی باکووری کوردستان ( بڕوانه http://www.ike-europa.com ). به‌ڕاستی کۆڕێکی گه‌رم‌و پڕ‌و چڕ بوو له تاوتوێکردنی کێشه‌و پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی باکوور‌و ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی‌و کوردستان به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه تا له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌نه نێو هۆڵی په‌رله‌مانی سوێدی‌و په‌رله‌مانی ئه‌ورۆپاو دۆستانی تری ئه‌ورووپی لێ تێگه‌ێنن‌و بۆ چاره‌سه‌ریشیان بکۆشن تا ببێته هۆی جه‌خت له‌سه‌ر ڕژێمه‌کانی تورکیا‌و ئێران. به‌ڵام به‌داخه‌وه نوێنه‌ری هیچ پارتێکی کوردی یان کوردستانی له‌وکۆڕه‌دا بوقونی نه‌بوو. له‌لایه‌که‌وه، تاک‌و ته‌را هه‌ندێک ئه‌ندامی پارتی کوردی له‌وێدابوون که له‌ژماره په‌نجه‌کانی ده‌ست تێنه‌په‌ڕیون. له‌لایه‌کی تره‌وه، ئێمه‌ی سۆرانی هه‌ر چوارپێنج که‌س بووین.
ــ ڕۆژی 23/ 01/ 2010 ئاماده‌ی سیمینارێکی مامۆستا محه‌مه‌دئه‌مین بووزئه‌رسه‌لان
بووم له په‌رتووکخانه‌ی کوردی ستۆکهۆڵم سه‌باره‌ت به‌زمانی کوردی‌و زاراوه‌کانی
بوو، به‌ڕاستی کارێک بوو پێویسته هه‌رده‌م ئه‌وجۆره کۆڕه له‌ناوه‌وه‌ی
کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌یدا بگیرێت، به‌تایبه‌تی بۆ کۆشین له چه‌سپاندنی زمانێکی
ستانداردی کوردی. به‌داخه‌وه، له‌وێدا من تاکه میوانی سۆرانی بووم.
ــ هه‌مان ئێواره‌ی ڕۆژی 23/ 01/ 2010 ئاماده‌ی ئاهنگی 2ی ڕێبه‌ندان یادی
دامه‌زرانی کۆماری
کوردستان لە
(مه‌هاباد) بووم له ستۆکهۆڵم، جگه له‌ئه‌ندامانی پارتی
دیموکراتی ئێران هیچ کوردێکی تری ئه‌و شاره‌م نه‌بینی که لێی ده‌ژیم، شایانی
ئاماژه‌یه که ژماره‌مان خۆده‌دات له هه‌زار که‌س.
ــ ڕۆژی 24/ 01/ 2010 له ستۆکهۆڵم، ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره بووم که کوردوساید
گێڕای بۆ یاده‌وه‌ری‌و به جینۆساید ناساندنی ئه‌و کۆکوژییه‌ی ساڵی 1937ـ 1938
به‌فرمانی که‌مال ئه‌تاتورک له دێرسیمدا نزیکه‌ی 90 هه‌زارکه‌س کوژرا. له‌و
سیمیناره‌دا په‌رله‌مانتاری هه‌ر حه‌وت پارته‌که‌ی سوید گوێڕادێری هه‌ندێک
سه‌رگوروشته‌ی مێژویی بوون که هه‌ندێکی نمایشی تۆمارکراو بوو، یان گێڕانه‌وه‌ی
ئه‌و دوو پرۆفیسۆره سویدییه‌ی مامۆستان له زانکۆکانی ئۆپسالاو سوێدرتێلیه
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی خۆیان ده‌خوێنده‌وه. به‌ڕاستی زۆر لایه‌نی په‌نهانی
ئه‌وتۆیان گێڕایه‌وه ته‌نانه‌ت زۆر له‌مێژووناسانی کورد نه‌یانبیستووه.
ئه‌گه‌رچی سیمیناره‌که له‌باری ئاماده‌کاری ته‌کنیکی‌و ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌که‌وه
زۆر سه‌رکه‌وتووبوو، من له‌باری ڕامیاری‌و دیپلۆماسییه‌وه خاڵی که‌م‌و کووڕی
لایه‌ندارانه‌م پێوه‌بینی. له‌لایه‌که‌وه، دیاره لیژنه‌ی ئاماده‌کار، جگه له "پ
ک ک"و پارته‌کانی په‌یوه‌ستی که‌سی تریان بانگ نه‌کردبوو. له‌لایه‌کی تره‌وه،
خوشکی به‌ڕیز، به‌رپرسی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کانی سوید له‌سه‌ره‌تای
سیمیناره‌که‌وه تا دوا چرکه‌کانی له‌وی ئاماده‌بوو، به‌ڵام دیاره له‌به‌رئه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌له‌یشیان پێنه‌دا که له‌کۆتاییدا درا به سه‌رۆکی فیدراسیۆنی
ئاسووریانی سوید، دیاربوو به‌گرژییه‌وه هۆڵه‌که‌ی جێهێشت.
ــ له دواخاڵدا ده‌مه‌وێت ئه‌م ئاماژه‌یه وه‌ک نامه‌یه‌کی کراوه بخه‌مه به‌رچاو
گشت ڕامیارانی کورد، له‌هه‌رکوێ هه‌ن. سه‌رکرده‌بن یان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
پارت‌و لایه‌نه کوردی‌و کوردستانییه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پارت‌و
په‌رلامانه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به په‌نابه‌ری ڕوویانتێکرد.
به‌وه‌ی من ماوه‌ی پتر له‌بیست ساڵم له تاڕاوگه بردووه‌ته سه‌ر، تێیدا جگه له
کۆمیته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی، له‌کۆمیته‌ی سویدی بۆ پاراستنی مافی کوردانیش
چالاکانه کارم کردووه‌و ئه‌مڕۆ وه‌ک ئه‌ندامی کارگێر له‌یه‌کێک له کۆمه‌ڵه
کوردستانییه‌کانی سویددا کارده‌که‌م، تاڕاده‌یه‌ک له‌نزیکه‌وه ئاگام له هه‌ست‌و
نه‌ستی زۆر له‌کوردانی هه‌نده‌ران هه‌م. ده‌بینم به‌ده‌گمه‌ن تێیاندا ماوه،
ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی ئه‌و شه‌وچه‌ره کوردییانه‌یشبێت که چارجاره کۆمه‌ڵه‌ی کوردی
شاره‌کان ده‌یگێڕن بۆ له‌یه‌ک نزیککرنه‌وه‌و به‌یه‌ک ناساندنی خێزانانی کورده،
ئه‌گه‌رچی سوور ده‌زانن که ئه‌وجۆره کۆڕه هیچ مۆرکێکی پارتایه‌تی پێوه‌نییه،
ئه‌وجایش له بێباوه‌ڕی به‌یه‌کتر (وه‌ک مارانگازی له‌خشه‌ی گوریس بترسێت) که
له‌باری ئاسایی‌دا پێیانده‌گه‌ین زۆرمان ڕێز نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام که ده‌خوازین بێن
بۆ کۆڕێکی ڕۆشنبیری یان شه‌وچه‌ره‌و ئاهنگ، لێبوردن ده‌خوازن.
گشت ئه‌وانه گێڕامه‌وه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتارو هه‌ڵوێستی په‌نابه‌رانی
کوردی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو، ئه‌وکات ئه‌گه‌رچی کورد زۆر
که‌متربوون له‌ئێستا، گشت یه‌کێک له‌وان خۆی به به‌رپرس له‌دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌ی
زانیوه‌و به‌وپه‌ڕی تواناوه له‌پێناویدا کۆشاوه. باوه‌ڕکه‌ن له‌کاتی خۆپیشاندان
به‌بۆنه‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه یان ڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991ـه‌وه، به‌و زستان‌و سه‌رماو
به‌فره زۆره که‌سانێک دوورتر له 500 ــ 600 کیلۆمه‌تر ڕێگایان بڕیوه بۆ
ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌شداری پرۆسه‌که‌بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ
به‌ده‌گمه‌ن ئه‌وباره ده‌بینرێت.
ئومێده‌وارم ڕؤژیک بێت ڕۆڵه‌کانی کوردی هه‌نده‌ران به‌خۆدا بچنه‌وه‌و به باوه‌ڕو
دڵی فراوانه‌وه ده‌ستخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌ک‌و له‌ڕه‌نگی بیری جیاوازیان درۆشمی
په‌لکه‌زێڕینه‌یی بۆ سه‌رفرازیی کوردستانی گه‌وره پێک‌بێنن. دیاره ئه‌ویش به‌هۆی
پێکهێنانی لۆببی کارا ده‌بێت له‌وڵاتانی خاوه‌ن هێزو چاره‌نووس ساز.
گۆمه‌یی
سوید 27/ 01/ 2010
|
|
||||||||||
|
|