ده‌شێ ئاگرو نه‌ورۆزو ساڵنامه‌ی کوردی گرێدراوی یه‌کبن؟
یان هه‌ڵبه‌ستراوی شۆڕشه بێبناغه‌و ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌رن!
پێشله‌وه‌ی بێمه سه‌ر ڕونکردنه‌وه‌ی باری نادیار له‌چیرۆکی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر،
ده‌مه‌وێت به‌کورتی له‌ئاگر، نه‌ورۆزو ساڵنامه‌ی کوردی بدوێم.
ئاگر
بێگومان بریتییه له‌تیشک‌و گه‌رمیی ده‌ر‌ئه‌نجامی سووتانی شیمیایی. زۆر
توێژینه‌وه‌ی مێژویی ده‌ریده‌خه‌ن که
ئاگر یه‌کێکبووه له به‌دیهاتووه سه‌ره‌تاییه‌کان،و مرۆڤ هه‌ر له‌ڕۆژانی
باستانه‌وه سوودی لێبینیوه.
ئاگر له‌نێو چوار ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیاندا کاراترین ڕه‌گه‌زه
مرۆڤی سه‌ره‌تایی سوودی لێدیبێت. به‌پێی ئه‌و دیاردانه‌ی پسپۆرانی ئه‌رکۆلۆگ
دیویانه‌ته‌وه، ئاگر له 790 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌کارهاتووه.
واته له‌و بڵێسانه‌ی له‌ئه‌نجامی برووسکه‌ی هه‌ور، یان تیشک‌و به‌هۆی گه‌رمی
خۆره‌وه په‌یداده‌بێت، یانیش به‌هه‌رهۆیه‌کی تره‌وه‌بێت، وای له‌مرۆڤی
سه‌ره‌تایی کردووه به‌ڕه‌گه‌زی پیرۆزی بزانن. هه‌روه‌ک جگه له ڕۆشنایی،
ئه‌وانی پاراستووه له‌سه‌رماو هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی کارئاسانی خۆراک‌و
زۆریتر... سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی ڕێزێکی نزیک له‌په‌رستن،
ته‌نانه‌ت تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی قوربانیی بۆ بده‌ن.
دانایانی پێش، ئاگریان به‌یه‌کێک له‌چوار ڕه‌گه‌زی بنچینه‌ییه‌کانی ژیان‌و
پاقژترینیان زانیوه. پاش ئه‌وانیش، ئاینه‌کان زۆر پیرۆزیان ڕاگرتووه تا
ئه‌وئاسته‌ی خووی ئاگرپه‌رستی بخه‌نه پاڵ ئاینی مه‌زدێسنایی، دیاره
له‌به‌رئه‌وه‌یه که زه‌رده‌شت ئاگری به‌زایده‌ی ئاهورایی (واته یه‌زدانی)
زانیوه. له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌رگیز بۆ په‌یڕه‌وییانی بوودا نییه به‌فوو
ئاگر خامۆش بکه‌ن. له‌ته‌وراتی جووه‌کاندانیشدا له‌زۆر بۆنه‌ی پاداشت‌و سزادا
ناوی ئاگر هاتووه. له‌ئاینی کریستیانیشدا ئاگر سیمبۆله بۆ ڕه‌وانی پیرۆز‌و
له‌قۆناغی پاش مه‌رگدا ده‌بێته پاقژکه‌ر‌و له‌دۆزه‌خدا به‌که‌ره‌سته‌ی بۆ
سزا. هه‌روه‌ها له‌قورئاندا چه‌ندین جار‌و به‌بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه ناوی ئاگر
هاتووه.
له‌لای په‌یڕه‌وییانی هه‌ندێک ئاینی کۆندا قوربانیدان به‌ئاگر بۆئه‌وه‌بووه
ڕه‌وانی له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵه‌که‌دا بفڕێت بۆ ئاسمان.
له‌لای باوباپیرانی ئێمه‌ی کورد، ئاگر سمبۆلبووه بۆ نوێبوونه‌وه‌ی ژیان،
بۆیه گشت ساڵێک له‌یه‌کهه‌م ڕۆژی به‌هاردا (واته یه‌کهه‌مین ڕۆژی ساڵی
سروشتی) به‌بڵێسه‌ی ئه‌و پێشوازی له‌ژیانی نوێ ده‌که‌ین.
به‌وه‌ی له‌ساڵنامه فه‌رمییه‌که‌ی وڵاتانی ئێران‌و ئه‌فگانستانیشدا
له‌وڕۆژه‌وه ساڵ ده‌سپێده‌کات، ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت که ئه‌و بۆنه‌و
دیارده‌یه باستانییه‌و له‌پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی زه‌رده‌شتیشه‌وه
میلله‌تانی ئاریایی به‌گشتی‌و هیندۆئێرانییه‌کان به‌تایبه‌تی، که کورد
به‌شێکه لێی، له‌وچه‌رخه‌وه وه‌ک بۆنه‌یه‌کی ئاینی پیرۆز یادییان
کردووه‌ته‌وه، بۆیه له‌ئاینی زه‌رده‌شتیدا به‌زه‌قی ده‌رکه‌وتووه. به‌ڵام
ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی زۆر له کوردان له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی نه‌ماون‌و
وه‌ک زۆر میلله‌تانی تری ئه‌م جیهانه بوونه‌ته موسوڵمان، ئه‌و بۆنه‌ی
جه‌ژنی ئاگره‌مان له‌لا بووه‌ته بۆنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام
به‌داخه‌وه به‌هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری ژیان‌و له‌مێژه‌وه نه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاتی یاسایی‌و چه‌قێکی
کولتووری‌و زانستی خۆیی، سۆز‌و تامه‌زرۆیی بۆ ته‌نانه‌ت ترۆسکاییه‌کی
سه‌رفرازی کاریێکی کردووه به‌فریو بچین‌و زۆر بیروبۆچوونی نامۆ تێکه‌ڵ به
بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ببن، که ئاگری نه‌ورۆزیش یه‌کێکه له‌و فریوانه‌ی
پاشان لێی ده‌دوێین.
نه‌ورۆز
دیاره بێ هیچ شیکارییه‌ک ئه‌و وشه‌یه ساڵی نوێ ده‌گه‌ێنێت. به‌ڵام
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و وشه‌یه چییه یان له‌که‌یه‌وه په‌یدایه، ئه‌وا
ده‌رکه‌وتووه که، نه‌ورۆز کۆنترین جه‌ژنی نه‌ته‌وه هیندۆ ئێرانییه‌کانه‌و
له‌یه‌کهه‌مین ڕۆژی ساڵی سروشتی‌دا پیرۆز ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویستی
به‌شیکردنه‌وه‌بێت بۆنه‌ی چوارشه‌ممه‌سووره‌یه که له‌کوردانی ڕۆژهه‌ڵات
به‌ولاوه، زۆربه‌ی کوردی به‌شه‌کانی تر نایزانن چۆنه‌و چی په‌یوه‌ستییه‌کی
هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز.
چوارشه‌ممه‌سووره
یه‌کێکه له‌و بۆنانه‌ی له‌کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆیش له‌ناو میلله‌تانی ئێران‌دا
له‌دوا سێشه‌ممه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مێ ساڵی کوردی‌و مانگی ئه‌سفه‌ند
له‌ساڵنامه‌ی خورشیدی ئێران‌دا ده‌گێردرێت. دیاره به‌پێی سالنامه‌ی
زه‌رده‌شتییان که‌ئێستا له 3746 دایه، زه‌رده‌شتییان باوه‌ڕیان وابووه که
ڕه‌وانی باوباپیران له‌وڕۆژه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو نه‌وه‌کانیان‌و تا
دواساته‌کانی پێرۆزکردنی چه‌ژن له‌ئێواره‌ی نه‌ورۆزدا به به‌رزبوونه‌وه‌ی
بڵێسه‌ی ئاگر له‌نێویاندا ده‌مێننه‌وه، بۆیه له‌به‌ر ئاسووده ڕاگرتنی دڵی
باوباپیران پێویستبوو گشتیان دڵ‌و ده‌رون پاک بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ناوماڵ
پاک‌و خاوێن ڕاگرن‌و له‌به‌ر تیشک‌و ڕۆشنایی ئاگردا به‌زم‌و ئاهنگ ڕێکبخه‌ن.
ساڵنامه‌ی کوردی
له‌ڕاستیدا ماده‌کان که باوباپیری پێشینی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، له‌هه‌زاره‌ی
دووهه‌می پێش زایندا نیشته‌جێی باکووری ڕۆژئاوای خاکی ئێران بوون‌و
هۆزه‌کانییان له‌سه‌ده‌ی حه‌وتهه‌می پێش زایندا یه‌کیانگرت‌و ئه‌کباتان
(هه‌مه‌دان)یان کرد به پایته‌خت، بۆیه ساڵنامه‌ی کوردی به 700 ساڵ پێش
زاین ده‌ستپێده‌کات. پاشان ماد هه‌نده‌ی هێز په‌یداکردووه، وڵاته‌که‌یان
کردووه‌ته ئیمبراتۆریه‌تێکی به‌رفراوان‌و سه‌رڕای هێرش‌و هه‌ڕه‌شه‌ی
توورانه‌کانی باکوور، له‌ساڵی 612ی پێش زایندا به‌هاوکاری بابلییان هێرشیان
بردووه‌ته سه‌ر پایته‌ختی ئاشورو وڵاته‌که‌یان له‌ژێرده‌سته‌یی ئه‌وان
سه‌رفرازکردووه.
کاوه‌ی ئاسنگه‌ر کێیه؟
چاوخشاندنێک به‌و ماڵپه‌ڕه فارسییانه‌ی ناونیشانیان له‌خواره‌وه نووسراوه،
بۆمانی ده‌رده‌خه‌ن که چیرۆکه داستانییه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به‌شێکه
له‌و داستانه‌ی " شاهنامه‌ی فه‌ردوسی " که هیچ بناغه‌یه‌کی مێژویی نییه‌و
هیچش په‌یوه‌ندیی به‌کورده‌وه نییه. به‌ڵکو به‌شێکه له‌و داستانه
شه‌ستهه‌زار دێڕییه‌ی (ئه‌بوالقاسم حه‌سه‌ن بن عه‌لی ئه‌لتووسی ـ فه‌ردووسی،
له‌دایکبووی ساڵی 329ی کۆچی، به‌رانبه‌ر به 940ی زاینی له شاری تووس) واته
پتر له هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ماوه‌ی سی ساڵ نووسیویه‌تی.
توێژه‌ری ئێرانی به‌ناوبانگ، ئه‌حمه‌د شاملو یه‌کێکه له‌وانه‌ی ده‌ڵێن، ئه‌و
په‌رتووکه له‌کۆمه‌ڵێک داستانی خێڵه‌کییانه به‌ولاوه چیتر نییه، که
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌به‌ر هه‌ندێک مه‌به‌ستی ڕامیاری تایبه‌ت
هانی نووسه‌ره‌که‌یان داوه. دیاره هه‌رئه‌وه هاندانه پاڵی به
فیرده‌وسییه‌وه ناوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی داستان‌و چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی
گوڕبداته‌خۆو له‌شاری تووس (مه‌شهه‌د)ـه‌وه بگاته شاره‌کانی بوخارا، مه‌رو،
به‌لخ‌و هیرات.
نموونه‌یه‌کی کورت له به‌رهه‌می ئه‌و ڕه‌نج به‌باچووه ئه‌وه‌یه که د‌ڵێت:
پاشله‌وه‌ی زوحاک " ئاپتین " ئه‌کوژێت
بۆئه‌وه‌ی مێشکی بخاته سه‌ر زامه‌کانی سه‌رشانی، فه‌ره‌یدوونی کوڕی ئاپتین
ده‌شارنه‌وه‌و ده‌یسپێرن به گایه‌ک ناوی پڕمایه ده‌بێت، ئه‌ویش به‌شیری خۆی
فره‌یدون گه‌وره ده‌کات تا ده‌بێته خورتێکی به‌هێز، ئه‌وجا به‌هاوکاری
کاوه‌ی ئاسنگه‌ر که گوایه زوحاک دوو کوڕی کوشتبوو، هیرشده‌به‌نه سه‌ر
زوحاک‌و به‌سه‌ریدا زاڵده‌بن. سه‌رئه‌نجام فره‌یدون ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی
شاهی‌و زوحاک له ئه‌شکه‌وتێکی کێوی ده‌ماوه‌نددا به‌ندده‌که‌ن....
ئێستایش ئه‌وه‌ی من ده‌موێت بیڵێم، ئه‌و بۆنه‌و کارڕایی پیرۆزکردنی جه‌ژنی
نه‌ورۆزو ئاگره‌که‌یه‌تی، زۆر دێرینتری ده‌زانم له‌وسه‌رده‌مه‌ی فیرده‌وسی
شانامه‌که‌یی تێدا نووسیوه،و ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی کورد که له‌ڕۆژی نه‌ورۆزی
ئه‌مساڵدا ده‌گاته 2709 له دامه‌زرانی یه‌کهه‌مین بووه‌و ده‌سه‌ڵاتی
کوردییه‌وه بووه، بۆیه ئه‌وانه هێچ په‌یوه‌ندییه‌کیان نییه به کاوه‌و
ئه‌و شۆڕشه‌یه‌وه که هه‌رگیز له‌مێژوودا بوونیان نییه.
گۆمەیی/ 12ی ڕەشەمێ 2628
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه،
ئه‌م ماڵپه‌ڕه فارسییانه‌یه که ته‌واوی داستانه‌کانیان تێداته...
http://www.farhangsara.com
http://www.nosokhan.com/Library/Book/0T
www.childrenslibrary.org/........../Persian&ilang
|