>>>
گه‌ڕانه‌وه
<<<
" به‌بۆچوونی پێشینییان "
1ی خاکه‌لێوه‌ی گشت ساڵێک ڕه‌وانی باوباپیران ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ
نه‌وه‌کانیان نه‌ورۆز پیرۆزده‌که‌ن...
به‌ڵام ئه‌مساڵ...
له 25ی خاکه‌لێوه‌دا، پاش 21 ساڵ ئه‌نفال، ئێسک‌و پروسکی نه‌وه‌کان
گه‌ڕانه‌وه زێدی باوباپیران...
ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی 14ی ئه‌پریلی 2009 له‌ماڵی خۆمدا له‌سوید
دانیشتووم ده‌ڕوانمه ئه‌و نمایشه زیندووه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه
کوردییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێسک‌و پروسکی 187 که‌س (
واته ڕێژه‌ی
%0,1
) له‌قوربانییانی ئه‌نفال، بۆ زێدی باوباپیرانیان له که‌لار.
ئه‌وانه‌ی له‌گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی بیابانی شاری نه‌جه‌فدا ( پاش 21 ساڵ )
دۆزرانه‌وه... هه‌مانکات هه‌ستم باڵیگرت‌و خۆی خنییه ناو پۆلێک
په‌پووله‌ی پێکهاتبوو له‌ڕه‌وانی به‌چکه ساواکانی به‌ئاسمانه
گازاوییه‌که‌ی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری کوردستاندا ده‌خولانه‌وه بۆ
نیشتنه‌وه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵێکی پاقژ! به‌ڵام بێهووده‌و باڵ ماندوو،
هیچ گوڵێکی پاقژی گازهه‌ڵنه‌مژیویان نه‌بینییه‌وه. له‌بری ئه‌و، ئای
چاویان به‌چی که‌وت؟ ئه‌وه له‌ئاسمانه‌وه چی ده‌بینن؟! وا دوور
له‌ئاسمانی ئه‌و گوندانه‌ی دووکه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بووه‌وه، پیاوی
جامانه به‌سه‌ر ده‌بیبن! شادبوون چونکه وایانزانی ئه‌وانه‌ی
ده‌یانبینن له‌خۆیانن، له‌وانه‌یه له‌ئامێزیان بگرن‌و فرمێسکه‌کانیان
بسڕنه‌وه! به‌ڵام ئای ئه‌وه چی ده‌بینن. ئه‌فسوس، خۆ ئه‌وه جامانه
سووره، ئای ئه‌وه‌یتریان جامانه‌ی سپیی له‌سه‌رو له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکی
خوێنمژ‌و به‌فرمانی ئه‌و که‌وتوونه‌ته هه‌له‌که‌سه‌ما! هه‌ڵپه‌ده‌که‌ن
بۆ ده‌سگیرکردنی ئه‌وانه‌ی له‌ناڵه‌ی گوللـه تۆپ‌و بۆکڕووزی جه‌رگ‌و
بۆنی سێو‌و گڕو دووکه‌ڵی گونده گڕگرتووه‌کان هه‌ڵدێن. ئای! ده‌بێت
ئه‌مانه کێبن؟ خۆ جلوبه‌رگه‌کانیان کوردییه! له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ک
ئێمه بمرن، ده‌مانمرێنن! له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ک ئێمه ئه‌نفالکرێن، وا
ئه‌نفالمان ده‌که‌ن!... ئای ئه‌ڵچاغینه! هه‌ر خۆتان به‌خۆتانبن!...
تومه‌ز ئه‌وه ئێوه‌ن پێتان ده‌ڵێن جاش! ئێوه‌ن نۆکه‌ری کوردکوژانی،
ئوممه عه‌ره‌بییه واحیده‌ی زات‌و ریساله خالیده!... ئێوه‌ن بۆ مشتێک
پوول خوێنی (( ده‌مم گۆناکات بڵێم خوشک‌و برا )) هاوزمانه‌کانتان
ده‌خۆنه‌وه!... هه‌ی ڕووڕه‌شینه!... بڕۆن شه‌رمه‌زاری ئه‌مڕۆ‌و
په‌سلانیش بن...
له‌پڕ دیمه‌نی داپیره‌یه‌کی جگه‌رسووتاوو پیاوێکی سه‌رسپی‌و ئه‌و کیژو
کوڕه گه‌نج‌و لاوانه به‌ئاگایان هێنامه‌وه که له‌وانه‌یه
به‌هه‌تیویش له‌دایک بووبن، به‌فرمێسکه‌وه پێشوازییان له ئێسک‌و
پروسکی که‌س‌و خێشه‌کانییان ده‌کرد.
تێبینیی وتاربێژی کۆمه‌ڵه‌ی که‌س‌و خێشی قوربانییان له‌و کۆڕی
پێشوازییه‌دا منی گێڕایه‌وه سه‌ر کورسییه‌که‌ی له‌سه‌ر دانیشتبووم.
به‌تایبه‌تی گله‌یی ئه‌و برایه که گوتی؛ کاتیخۆی مام جه‌لال‌و کاک
مه‌سعوود به‌ڵێنیان دابوو مافخوازی قوربانییانی ئه‌نفال بن، به‌ڵام
ئه‌مڕۆ له‌نێو کۆڕی پێشوازیکه‌ری ئێسک‌و پروسکه‌کانیاندا نین.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی کردی سه‌باره‌ت به دادگایی‌کردنی ئه‌و 267
کورده جاشه‌ی بوونه چاوساغ‌و پێشهه‌نگ‌و له‌گه‌ڵ به‌عسییه
خوێنمژه‌کان به‌شداری ئه‌و تاوانه‌بوون که دادگای سزایی دووی سه‌ر به
دادگای سزایی عیراقی باڵا له‌کۆڕی 61 هه‌مینیدا ڕۆژی
24/ 6/ 2007
کردییه بڕیار، که
" به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی له 16/ 5/ 2007دا ده‌رچوو، کارڕایێکێی یاسایی
بگرنه به‌ر سه‌باره‌ت به‌وکه‌سانه‌ی ناویان له‌به‌ڵگه‌نامه
فه‌رمییه‌کان‌و ڕێڕه‌وی لێکۆڵینه‌وه‌و دادگاییه‌که‌دا هاتوون‌و لیستی
هاوپێچیان بریتییه له‌و 423 که‌سه‌ی به‌ناوی ژماره/ 1 وه‌فیق عه‌جیل
ئه‌لسامه‌ڕائی ده‌ستپێده‌کات‌و دوا ناو حه‌مه‌سه‌عید ئه‌حمه‌د
موحه‌ممه‌د هارونییه.
کاتێک من هه‌مان ئه‌و تێبینییه‌م ئاماده‌مکرد تا له‌کۆڕه‌که‌ی دوو ڕۆژ
له‌مه‌وبه‌ردا به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی شاری ئێسکلیستونا
بیخوێنمه‌وه که بۆ یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفال گرتمان، برایه‌کی ڕامیار
کۆک نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و دێڕانه‌ی تێیدا هاتووه ده‌ڵێت؛
به‌ڵام به‌داخه‌وه تا
ئێستا زۆر له‌و تاوانبارانه، چی له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عیراق، یان
له‌هه‌رێمی کوردستاندا سه‌ربه‌ست ده‌ژین، یان ته‌نانه‌ت له‌ناو
ده‌سه‌ڵاته‌کانیشدا کاربه‌ده‌ستن، گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌ره‌ی كوردستانی له‌پێش
پرۆسه‌ی راپه‌رینی ئازاری ساڵی 1991 بڕیاری لێبوردنی گشتی ده‌رکردووه
بۆ گشت ئه‌و كوردانه‌ی له داموده‌زگا ئه‌منیی و موخابه‌راتی‌و
سه‌ربازیی‌و فه‌وجه‌كانی جاش‌و خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه خاسسه‌كانی سه‌ر
به‌رژێمی به‌عس كاریانكردووه.
من پێم له‌سه‌ر ئه‌وه
داگرت که؛ یان وتاره‌که‌م وه‌کخۆی ده‌خوێنرێته‌وه، یانیش هه‌ر
نایخوێنمه‌وه. سه‌رئه‌نجام داده ڤیان، یه‌کێک له پێشکه‌شکاره‌که‌ی
پرۆگرامه‌کانی کۆڕ، به‌ناوی خۆمی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌وه خوێندییه‌وه (
ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی ).
وه‌ک له‌لایه‌که‌وه،
پڕبه‌دڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌م که‌ده‌ڵێن پێویسته مرۆڤ لێبوورو
له‌خۆبوور بێت‌و ئه‌وه ڕه‌وشتێکه شانازی پێوه‌ده‌که‌م. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕه‌وش‌و یاسا ده‌یسه‌پێنن ئه‌وه‌یه که؛ هیچ به‌رپرس‌و
ده‌سه‌ڵاتێک بۆیان نییه له‌بری تاوان‌لێ‌کراو له‌تاوانکار خۆشبن. بۆیه
هه‌رگیز بۆ ئێمه نییه له‌بری که‌س‌و خێشی قوربانییانی ئه‌نفال چاو
له‌جاشی ئه‌نفالچی بپۆشین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوک‌و برایشمانبن. واته
ده‌ستوورو ده‌سه‌ڵاتی وڵات که به خواستیاری مافی گشتی ده‌ژمێردرێن،
ته‌نها مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌مافی گشتی خۆشبن، نه‌ک له‌مافی
تاوان‌لێ‌کراو.
له‌لایه‌کی تره‌وه، وا 21
ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا تێپه‌ڕی، کام یه‌ک له‌و جاشانه‌ی
ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌ست، یان خزم‌و خێش‌و خه‌زووری کاربه‌ده‌ستن.
ئه‌وانه‌ی دیارده‌و به‌ڵگه‌نامه ده‌ریخستووه جاش یان سه‌رۆک جاش‌و
ڕاسته‌وخۆ به‌شداری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌بوون، له‌خۆیان بووری‌و هاتنه
سه‌ر ڕووبه‌ری یه‌کێک له‌و ژماره ته‌له‌ڤیزیۆنه زۆره‌ی کورد
هه‌یه‌تی تا به‌ناوی خۆیانه‌وه لێبوردن بخوازن له که‌س‌و خێشی
قوربانییان‌و زیانلێکه‌وتووانی تراژیدیا به‌دناوه‌که‌ی ئه‌نفال.
به‌ڵام دیاره ئه‌وه‌ی
ئابڕوی له‌گه‌ڵ ئاره‌قی ناوچه‌وانی پیاوکوژانی تردا تکابێته نێو
درزه‌کانی ئه‌و به‌شه‌خاکه‌ی کوردستان که‌خۆیان تێیدا بوونه
پێشهه‌نگ‌و ڕێپیشانده‌ری ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ی هاتن بۆ ئابڕووبردنی
نێرومێی هاوزمانه‌کانیان، یان ته‌نانه‌ت تۆسقاڵێکیش غیره‌تی پێنه‌مابێت
پێویسته ڕووی خۆ ڕه‌شکه‌ن‌و خاکی کوردستان جێهێڵن‌و هه‌رگیز له‌شوێنان
خۆ وه‌ک کورد پێناسه نه‌که‌ن.
ئارامبێت ڕه‌وانی
قوربانییان‌و ئاسووده‌بێت ژیانی خزم‌و خێش‌و نه‌وه‌ی له‌پاشماویان...
گۆمه‌یی |