|
|
|
||||||||||
|
قاسم ئەمین!
قاسم محه‌مه‌د ئه‌مين (1ی ديسه‌مبه‌ری 1863 - 23 ئه‌پریلی 1908).
نووسه‌ر، ڕۆشنبیرو چاكساز له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له
میسر یه‌كێك بوو له بناغهنهرانی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی له میسر و
زانكۆی قاهیره، هه‌روه‌ها به یه‌كێك له ڕابه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ژنان ده‌ژمێردێت.
ژیننامه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له 1ی ديسمبری 1863دا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی كۆچكردوو بۆ ئه‌و وڵاته له‌دایكبووه. خوێندنی سهرهتاسیی له خوێندنگه‌ی (رأس التين) بووه كه‌تایبه‌ت بوو به منداڵانی خێزانه ئه‌رستۆكراته‌كان. له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی باریكردووه بۆ قاهیره‌ی پایتهختو له‌گه‌ڕه‌كی (حلمية)ی خێزانه ئه‌رستۆكراته‌كان نیشته‌جێ بوون، له‌وێ قۆناغی ئاماده‌یی بڕیوه‌و ساڵی 1881 له‌په‌یمانگه‌ی یاسا‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بڕیوه به‌بڕوانامه‌ی لیسانسیو له ده‌رچووه سهرهکییهكانی بووه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه به پارێزهرو پاشان له‌گه‌ڵ شاندێكی خوێندكار چووه‌ته فه‌ره‌نسا و چوار ساڵ خوێندووە، له‌ساڵی 1885دا سه‌ركه‌وتووانه خوێندنی یاسای له‌زانكۆی مونبلييه ته‌واو كردووه. هه‌ر ئه‌وكاته‌ی له فه‌ره‌نسا ده‌یخوێن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جهمالهدين ئهفغانيو فێرگه‌كه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه كه له‌پاریس بووەتە وه‌رگێڕی تایبه‌ت به ئیمام محه‌مه‌د عه‌بده. باوكی قاسم، محه‌مه‌د به‌گی كوڕی ئه‌مين به‌گه، ئه‌ویش كوڕی یه‌كێكبوو له نه‌وه‌ی ئه‌و میرانه‌ی كورد كه به ده‌ستبه‌سه‌ری براون بۆ ئیستانهی پایته‌ختی ئیمبراتۆری عوسمانی، له‌وێدا به‌كارمه‌ندی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانیی سه‌ر به سه‌نجه‌قی شاره‌زوور، پاشان له‌كاتی خدێوي ئیسماعيلدا به‌فرمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ میسر‌و له‌وێ كچێكی میسری ده‌بێته هاوسهریو یه‌كهه‌م نه‌وه‌یان قاسم ده‌بێت، به‌ڵام باوباپیرانی هه‌ر وه‌ك كارمه‌ندی پایه‌داری عوسمانی لهسلێمانیماونهتهوه. پاش چوارساڵ خوێندن له‌بواری زانستیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا قاسم له فه‌ره‌نساوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میسر، له‌و چوار ساڵه‌دا شاره‌زایی چاك وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر باری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی فهرهنساییو به‌رهه‌مه كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا، زۆریش سه‌رسام بوو به‌و دۆخی ئازادییه ڕامیارییه‌ی نه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا تێدا ده‌ژیان، چونكه ههركاتو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیخوازن گشت یه‌كێك بۆی هه‌بووه دڵخوازی خۆی بنووسێت، بۆیه به‌پێی بنه‌ماكانی سهربهستیو وهپێشچوون ڕه‌وتێكی ڕۆشنبیری ئیسلامییانه‌ی دیاریكرد، هاوكات لایه‌نگر بوو به چاكسازییه‌كانی ئیمام محه‌مه‌د عه‌بده‌و پێی وابوو زۆر له‌و داب‌و نه‌ریتانه‌ی هه‌ن هیچیان به‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئیسلامه‌وه نییه. هه‌ر ئه‌وكات 19 جار سه‌رنجی نووسیوه له‌سه‌ر كێشهكۆمهڵایهتییهكانی نێو میسر‌و له‌ڕۆژنامه‌ی المؤيددا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به نووسین وه‌ڵامی په‌رتووكه‌كه‌ی كۆنت داركۆری داوه‌ته‌وه كه‌ساڵی 1894 له‌ژێر ناوی "میسرییه‌كان"ـدا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی زویركردووه چونكه له‌و نووسینه‌دا ئابڕووی نه‌ته‌وه‌یی میسرییانی ڕووشاندووهو تانووتی له‌ئاینی ئیسلام داوه‌و له شێوازێكی ئامۆژگارێی به‌زه‌ییداردا گوایه توێژینه‌وه‌ی له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی میسریدا كردووه. له پاش ئه‌و كاره‌ی قاسم ئه‌مین له په‌رتووكی "تحرير المرأة"ـدا پشتگیری له به‌شێك له بۆچوونه‌كانی "كارتور" ده‌كات، ئه‌و له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا هه‌ندێك له‌بیروبۆچوونه‌كانی خۆی له‌ژێر ناوه‌كانی "أسباب ونتائج" یان "حكم ومواعظ له المؤيد"ـدا بڵاوكردووه‌ته‌وه. ته‌قاندنەوەی خواستی چاكسازی له‌بواری ژنان، قاسم پێیوابوو ڕۆشنبیركردنی خودی ژنان بنه‌مایه بۆ گشت ڕهشێكو هه‌ر ئه‌و ده‌بێته ژێرخان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی میسریی چاك‌و بته‌و، هه‌روه‌ها نه‌وه‌یه‌كی ژیری پڕفه‌ڕ، ئه‌گه‌رچی كوڕبن یان كیژ، بۆیه پێداگربووه له‌سه‌ر گۆشهكردنی ژنانی موسوڵمان. لهوكاتهیدا ناوبانگی له‌وبواره‌دا ده‌ركرد، له‌به‌رانبه‌ردا هێرشی قورسی كراوه‌ته سه‌رو هێرشبه‌ران تاوانی بهرپاكهری ڕه‌وشی به‌ره‌ڵڵاییان ده‌خسته پاڵ. هه‌ر له‌كاتی لاوییهوهبایهخی داوهبهچاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌بوو ساڵی 1898 په‌رتووكی "أسباب ونتائج وأخلاق ومواعظ"ی نووسیوه، پاشان په‌رتووكی "تحرير المرأة"ی نووسیوه‌و ساڵی 1899 به هاوكاری شێخ محه‌مه‌د عه‌بده، سه‌عد زه‌غلول وئه‌حمه‌د لوتفي السهيد بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌وجا ئینگلیزه‌كان كه ئه‌وكات داگیكه‌ری میسر بوون وه‌ریانگێڕاوه بۆ زمانی ئینگلیزی‌و گه‌یاندیانه هیندستانو وڵاتانی ئیسلامیی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتیان. له‌وێدا له‌سه‌ر سه‌رپۆش (حجاب) دهدوێتو ده‌ڵێت: ئه‌وجۆره سه‌رپۆشه‌ی ژنان كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته باو هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینیی ئیسلامی نییه‌و ده‌ڵێت: كه فڕێدانی هیچ له‌ئاین لادان ناگه‌ێنێت. هه‌روه‌ها دێته‌سه‌ر ڕه‌وشی فرهژنیو ڕه‌هاكردن (طلاق) ده‌ڵێت؛ له‌یه‌ك دابڕینی ژن‌و پیاو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ڕه‌وشی ئاینی (شريعة)وه نییه، فره‌ژنی یان ڕه‌هاكردنی ژن به‌پێی سنوورگهڵێكن پێویسته پیاو پابه‌ندیبێت، هه‌روه‌ها پێویسته ژن به‌و ڕاده‌یه سه‌ربه‌ست بێت، بتوانێت له‌ناو كۆمه‌ڵدا شان بداته به‌ر پێداویستییه‌كانی ژیان. ئه‌و په‌رتووكه میسری ههژانو ڕه‌هێله ئاسا لافاوێك ڕه‌خنه‌و گازندەی باراندە سه‌ری، هاوكات مصطفى كاملی سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی (الحزب الوطني) له وڵامێكدا بۆ قاسم، هێرشی ده‌كاته سهریو به‌وه‌ی تاوانبار ده‌كات كه نۆكه‌ری ئیمپریالیی ئینگلیزه، هه‌روه‌ها ئابووریناسی میسر به‌ناوی محه‌مه‌د ته‌لعه‌ت له‌په‌رتووكی "فصل الخطاب في المرأة والحجاب" به قاسم ده‌ڵێت: "داماڵینی سهرپۆشو تێكه‌ڵكردنیان (واتهژنو پیاو) دوو ئاواتی خوازراوی ڕۆژئاوان" هه‌روه‌ها محه‌مه‌د فه‌ريد وه‌جدي له‌په‌رتووكی "المرأة المسلمة"دا ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌رگیز كاریان له قاسم نهكردو له توێژینه‌وه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ لهپهرتووكێكدا به‌ناوی "المرأة الجديدة" ساڵی 1901 وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گرانی داونه‌ته‌وه تێیدا هه‌مان بۆچوونه كۆنه‌كانی په‌رتووكی یه‌كهه‌می دووپات كردووه‌ته‌وه‌و پشتئه‌ستووری كردوون به‌وته‌ی ڕۆژئاواییان. ئه‌وجا له‌و پێشنیاره‌یدا كه پێشكه‌شی كردووه بهسهعد زه‌غلولی هاوڕێی، ده‌خوازێت یاسایه‌ك ده‌ركه‌ن بۆ پشگیری له مافه‌كانی ژن‌و پاراستنی ڕه‌وتی ڕامیاریی ئه‌وان. قاسم، وه‌ك یاساناس بوو هاوكات نووسه‌رو ڕۆشنبیرێكی بێهاوتاو توێژه‌ری چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی میسر ناوبانگی دهركردو هه‌مانكات ناووباگی هه‌بوو له‌بواری پارێزگاری له ئازادییه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و دامه‌زراوه‌ی زانكۆی میسری‌و بانگی بۆ په‌روه‌رده‌كردن هه‌ڵده‌دا له‌پێناو پێشوه‌چوونی نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یویست كۆت له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی لاداتو سه‌ربه‌ستی بكات له وشەی هاوشێوە (سَجَع)و گونجاندن‌و دیاریدان (إعراب) چونكه ئه‌و زۆر خولیای زمانه‌وانی بوو به‌ڵام كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو بۆ سه‌ربه‌ستكردنی زمانی عه‌ره‌بی له‌هێماكانی دیاریدان، بۆیه بیرۆكه‌كانی ئه‌و هه‌ر له‌منداڵدانی وشه‌دا مردن. ئه‌و به یه‌كێك له سه‌رانی چاكسازو په‌یڕه‌وكاری ڕه‌وتی ئیمام محه‌مه‌د عه‌بده ده‌ژمێردرا، له‌وانه‌یش كه باوه‌ڕیان وابوو ده‌بێت په‌روه‌رده به‌ره‌به‌ره چاكسازیی تێدا بكرێت به‌جۆرێك له‌لای نه‌وه‌كان باوه‌ڕگه‌ڵێك په‌یدابێت بكارن ئه‌ركی گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخان بگرنه ئه‌ستۆ. قاسم زۆری حه‌ز له هۆنه‌ر بووه‌و باوه‌ڕی به‌وه بووه‌كه ژیان بریتییه له خۆشه‌ویستی، به‌خشنده‌یی، لێبوردن‌و ئاشتی. ئه‌و پیاوێكی زۆر نموونه‌یی بووه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌بواری یاسادا بوونه‌ته هۆ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی تا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی ڕاوێژكاری دادگای پێداچوونه‌وه، له‌پێش ئه‌ویشدا جێگری بریكاری گشتی بووه له دادگای هه‌مه‌جۆری میسری Mixed Courts of Egypt. دواڕۆژانی ژیانی قاسم له‌ڕۆژی 23ی ئهپريلی ساڵی 1908دا له ته‌مه‌نی چل‌و پێنج ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ژیان كرد، ژماره‌یه‌ك هۆنه‌روانی وه‌ك حافز ئیبراهيم، خه‌ليل موترانوعهلي ئه‌لجارم بۆی لاواونهتهوهو پێشه‌وایانی وه‌ك سه‌عد زه‌غلول باشا و فه‌تحي زه‌غلول شیوه‌ن‌و زارییان بۆ كرد. قاسم گرنگی زۆری ده‌دا به‌شێوازو كردار به‌ڵام گوێی نه‌داوه‌ته ڕواڵه‌ت، نموونه‌یش ئه‌و ئاماژانه‌یه كه له‌گشت نووسینه‌كانیدا بۆ ژنان بووه پێیان ده‌ڵێت؛ گرنگ ئه‌وه نییه سه‌رپۆشراو بێت، گرنگ ڕهوتو هه‌ڵوێستی چاكڕهوشییه. هه‌ندێك لهوتهكانی ــ وڵاتپارێزی ڕاسته‌قینه، نه له‌باره‌ی خۆیه‌وه زۆر ده‌دوێت، نه بوونی خۆی ئاشكرا ده‌كات. ــ هه‌ركات بیرم له خرۆشی كردبێته‌وه وێنه‌ی ژنی یه‌كجار قهشهنگو ژیری پیاوم بۆ به‌رجه‌سته بووه. ــ ئه‌گه‌ر له‌ڕه‌وشی ئیسلامی (شريعة)دا ده‌قێك هه‌بێت فه‌رمانی دابێت بۆ سه‌ر داپۆشین، به‌پێی ئه‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو موسوڵماناندا بوه‌ته باوه، ئه‌وە من چیتر له‌سه‌ری ناڕۆم. هه‌رچۆنبێت، من تاكه پیتێكم نه‌نووسیوه دژبێت بەو دهقانەی تەننەت ڕواڵه‌تی زیانبه‌خشیشیان پێوه دیاربێت، چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه بێ لێكدانه‌وه گوێڕایه‌ڵی فرمانی خودا ده‌بین. به‌ڵام له خودی ڕه‌وشدا هیچ ده‌قێك نابینم فرمانی سه‌رپۆشینی دابێت به‌وجۆره‌ی بوه‌ته باو، به‌ڵام ئه‌وه نهریتێكهلهكاتی تێكه‌ڵبوون بهمیللـهتانی تردا خوویان پێوه‌گرتووه‌و بوون به باو‌و وه‌ك نه‌ریته زیانبه‌خشه‌كانی تر ده‌مارگیرانه به‌رگی ئاینیان له‌به‌ر كراوه‌و سه‌پێنراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا، به‌ڵام ئاین هیچی به‌سه‌ره‌وه نییه. له په‌رتووكی پیرۆزدا هاتووه ده‌ڵێت: (قُلْ للمؤُمنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أبصَارِهِمْ ۆيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ. ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ، إِنَّ اللـهخَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ، ۆقُلْ لِلمؤُمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أبْصَارِهنَّ ۆيَحْفَظْنَ فُروجَهُنَّ ۆلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِڵاّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا. ۆليَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيوبِهِنَّ ۆلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إڵاّ لِبُعُولَتِهنَّ أو آبَائِهنِ أوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِن أوْ أبْنائِهِنَّ أو أبَناءِ بُعُولتِهِنَّ أوْ إِخْوانِهِنَّ أوْ بَنِي إخَۆانهِنَّ أو نِسَائِهنَّ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيمَانُهُنَّ أو التَّابِعينَ غَيْرِ أُوِلي الإرْبَةِ مِنَ الرِّجالِ أو الطِّفلِ الَّذينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النسِّاءِ ۆڵا يَضْربْنَ بأرْجُلِهِنِّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِيِنَتهنَّ). واته "به باوه‌ڕداران بڵێ چاوپارێز بن‌و ئه‌ندامی زێیان بپارێزن. ئەوە پوختهترینە بۆ ئه‌وان چونکە خودا بەئاگایە لەوەی دەیکەن،و به ژنانی باوه‌ڕدار بلێ چاوپارێز بن‌و ئه‌ندامی زێی خۆیان بپارێزن‌و جوانییەکانیان وه‌ده‌ر نه‌خه‌ن جگە لە دەرکەوتەکان. با به سه‌رپۆش پێسیریشیان داپۆشن‌و جوانییهكانیا نیشانی كه‌س نه‌ده‌ن جگه له مێرد یان باوكیان‌و باوكی مێرد یان كوڕی خۆیان یان كوڕی مێرده‌كانیان یان براکانیانو كوڕی برایان یان ژنه‌كانیان یانیش ژنی هاوباوڕانیان یان ئەو خزمهتكارەی وه‌ك كوڕی خۆیانن ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو نه‌بن بۆ هاوسه‌رگیری یان پیاوێك گرێی لهمێشكدابێت یان ئه‌و منداڵه‌ی چاو نابڕێته زێدانی ژن‌و نابێت بەجۆرێک پێ له‌زه‌وی بکوتن کە جوانییه شاراوه‌كانیان ده‌ركه‌وێت". ــ كه‌مترینی زانست ئه‌و ڕاده‌یه كه مرۆڤ له پهرتووكو مامۆستای فێرده‌بن، بالاترینیش ئه‌وانه‌ن كه به ئه‌زموونی خودی له ئامێرەکانو مرۆڤیان وه‌ریده‌گرن. ــ له‌نێو میللـه‌تانی لاواز‌و ژێرده‌سته‌كاندا وشه‌ی نه‌رێی (نا) كه‌م به‌كاردێت. ــ هه‌رده‌م پێشبڕكێی ڕه‌خنه له خاوهنبیرو كۆشین بۆ كوێركردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی زۆرن. كاتی هه‌ڵچوون به‌شێوه‌ی تایبه‌ت ده‌یانبینیت ده‌م به‌جوێن تانووت هاوێژن، هه‌ر تیری ناڕه‌واو بكوژه هاوێژن به‌ڵام قاڵبی ڕه‌وادا دەینوێنن. ــ پیاوی ناودار هه‌ر په‌روه‌رده‌ی دروست ده‌یانهێنێته كایه، پیاوگهلی خاوه‌ن ڕه‌وشتی پاك‌و ڕاست، ڕاستگۆ‌و دڵ فراوان، ئازا‌و لهخۆبوور، نیشتمان په‌روه‌ر، ڕازگری ماف‌و پارێزه‌ری ڕاستی، ملكهچانی فرمان، ئه‌وانی سه‌رو دارایی خۆ به‌خشن له‌پێناو ئامانجی په‌ره‌دان به زانست‌و ئاین‌و زانكۆی نیشتمانی. له‌مه‌ڕ ئه‌و چی گوتراوه دوكتۆر محه‌مه‌د حسه‌سه‌نێن هێيكهل ده‌ڵێت: "(وه‌ك زۆر به‌خۆیدا ڕاده‌چوو، پاقژو ڕێزدارو خاوه‌ن شكۆ بوو، هه‌روه‌ها ڕێزگر بوو له کەسانی بهرانبهریو ئازادییه‌كانی، نه‌خۆی به‌سه‌ر كه‌سدا سه‌پاندووه نهههلی لاوازیی كه‌سی قۆستووه‌ته‌وه، له‌نێو گشت دیارده پیرۆزییه‌كانی سه‌ربه‌ستیدا پتر ڕێزی بووە بۆ سه‌ربه‌ستی بیر‌و هۆش). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دادوه‌رێكی هه‌نده چاك بوو، هیچكات چاوه‌ڕێ نه‌بووه كه‌سێك پاداشتی بداتێ یان كۆمه‌ڵ چه‌پڵه‌ی بۆ بكوتن، ده‌یگوت ته‌نها لێبوردن هۆو ئه‌گه‌ره بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی تاوانبار چونكه پێی وابوو سزادانی شه‌ڕ به‌شه‌ڕ ده‌بێته باربووی شه‌ڕه له‌سه‌ر شه‌ڕ".
به‌رهه‌مه چاپکراوەكانی له‌میسر /ئازادی ژنان - 1899. ژنی سه‌رده‌م - 1901.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ـ أعلام الكرد / مير بصري – ص 91-92-93-94. قاسم أمين مصلحا اجتماعيا / منى الدسوقي 2004- دار الفكر العربي. قضية المرأة / 1.تحرير: محه‌مه‌د كامل الخطيب. مشاهير الكورد في التاريخ الإسلامي (الحلقة السابعة) قاسم أمين / د. أحمد خليل تعريف بالنثر العربي الحديث للدكتور عبد الكريم الأشتر (ص 144) تاریخ مشاهیر كرد عرفا، علما، أدبا، شعرا / جلد دوم ص 69 بابا مردوخ روحانی
له‌چاپدراوی بیانی المرأة زلجدیدة / ئه‌رشیڤی كۆڕی زانكۆی تۆرینتو (http://www.archive.org/details/almarahaljaddah00qsimuoft) &وه‌رگیراو له( ويكيبيديا، الموسوعة الحرة)ی عه‌ره‌بی.
وەرگێڕان لە عارەبییەوە (هێدی گۆمه‌یی)
|
|
||||||||||
|
|