>>>
گهڕانهوه
<<<
خەونی گەندەڵێک بە دەوڵەتی نەتەوەییەوە، لەبەرانبەریدا وتاری
ئەردۆگان لەپاڵ ئاڵای کوردستان
گۆمەیی ــ سوید
زۆرم لا سەیرە، ئەو فارووق
ڕەفیقەی ئەمڕۆ خەو بە دەوڵەتی نەتەوەییەوە دەبینێت، تا دوێنێ ئەو وتەیەم لێ
نەبیستووە، بەڵکوو تا پێش هەڵسەنگاندنی بەرهەمو لەئەنجامئ دابەزینی بڕی پارەی
پشتگیرییەکەی، بە بلۆکە دۆلار فەلسەفەی بە گوێگران دەفرۆشتو کاتی لێبڕانی ئەو
بلۆکانە دۆخە کۆنەکەی لێبوو بە گەندەڵی بۆیە "گەڕایەوە ڕیزی میللەت!!!"و چووە
قاڵبی نیشتیمانپەروەرییەوە. وا ئەمڕۆ خۆی وەک کوردستانچی نیشان دەداتو نیگەرانی
دەردەبڕێت لەوەی سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە ڕجب تەیب ئەردوگان کردووە، بەڵام چاو لەو
بارە دەنووقێنێت کە ئەو سەرکردە نەیارەی ئەمڕۆ ئەو بەردی تێدەگرێت کارێکی ئەوتۆی
کردووە، سەرۆک وەزیرانی تورکیای ئەتاتورکی بچێتە سەر سەکۆیەک لەپاڵ ئاڵای
کوردستاندا خۆشحاڵی دەربڕێت بۆ بەشداری وڵاتەکەیو هاووڵاتییانی لە بەرەوپێش بردنی
باری ژیار لەوبەشەی کوردستانو ئاواتی پتر بەرەوەپێش چوونی بخوازێت. لەپاڵ ئەو
ئاڵایەدا وتار بخوێنێت کە تا دوێنێیەکی نزیک مرۆڤی کوردیان لەسەر شەهید دەکرد.
هەروەها ئاڵای تورکیا لەسەر شەقامەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستانو
لەنێوان ئەو ئاڵا شەکاوانەی کوردستاندا هەڵکرابوو کە
تا دوێنێ لەلای ڕژێمی تورکیا قەدەغەبوو.
فارووق ڕەفیقی فەیلەسووفمان چاو لەو
ڕاستییە دەنووقێنێت کە لەگشت جیهاندا رەنگی گڵۆپەکانی ترافیک سوور، زەردو سەوزە
بەڵام یەکدوو دەیەی ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی تورکیا ڕەنگە سەوزەکەی گڵۆپی ترافیکیشی
کردبوو بە شین چونکە لە ئاڵا پیرۆزەکەی کوردستان دەچوو.
فارووق ڕەفیق ئەمڕۆ خۆی
لێکردووین بە کوردستانێو لەو گۆڕەپانەدا کە خۆیو سەرانی چەوشەکاری
مافخوازە سەرەکییەکانیان لێدەرکردو کردیان بە مەڵبەندی
ئاژاوە، ڕەخنە لەبارێک دەگرێت ئێمەی کوردستانی بە هەنگاوی دەزانین بەرەو ئەو
دەوڵەتە نەتەوەییەی ئەو وەک ڕیکلام ناوی دێنێت. دەپرسم، ئەوکاتەی ئێمە
کوردستانچێتیمان دەکرد، کاکی فەیلەسووفمان لەسەر ڕەوتی ئومەمی بوو یان لە دیسکۆکانی
کەنەدا ڕایبواردووە؟ کە ساڵی ١٩٨٩ من دژ بەبیری دووبەرەکی "تاکەی ئەملاوئەولایی"یم
بڵاوکردەوە (http://www.kurdpalace.50megs.com/takey.htm) یان، ساڵی ١٩٩٤ دژ بەو شەڕە
خۆکوژییەم نووسی کە پێشەواکەی ئەمڕۆی کاکی فەیلەسووف سەرکردایەتی یەکێک لە
لایەنەکانی بوو، لەژێر ناونیشانی "نامەو پەیامێک" (http://www.kurdpalace.50megs.com/nup.htm) یان ئەوکاتەی دژ بە سەردانە
گومانلێکراوەکەی هەمان ئەو ئەردۆگانە نووسی لەژێر ناونیشانی "حماقات أتاتورکیة و
قرارات نعامیة لحل مشاکل البلاد"دا بۆ برا عارەبەکانیم نووسی (http://www.kurdpalace.50megs.com/hemaqe.htm)، نازانم ئەوکاتە کاکی فەیلەسووف
لە کام مەیخانەدا سەرخۆش کەوتبوو.
وەک پڕبەدڵ دەستخۆشی لەو کەسو
لایەنانە دەکەم کە دەکۆشن بۆ چاکسازی، پوختکاریو نەهێشتنی گەندەڵی، وەک
کوردستانییەک سەخت دژم بە دروشمی ڕووخاندنی ئەو سیستێمی دەسەڵاتەی ئەمڕۆ لە باشووری
کوردستاندا خوێنی شەهیدان هێناویەتییە کایە، چونکە ئەوە بەهەوێن دەزانم بۆ ئازادیو
سەربەخۆیی کوردستانی مەزن، چونکە گشتجۆرە زەدە پێگەیاندنێک دەبێتە هۆی دواخستن بە
ئامانجە نەتەوەییەکان یان هەر هەڵوەشاندنەوەی.
لەکۆتاییدا دەپرسم؛ گەر کاکی
فەیلەسووفو ئاغاکانی ئەو سیستێمە بڕووخێنن! کێن ئەو فریشتانەی دوای ئەمان هەرێم
بەڕێوە دەبەن؟ ئایا کاکە مارکس یان خاڵە ستالین زیندوو دەکەنەوە؟ یان مامە ماو
لەگۆڕەکەی بائاگا دێننەوە تا بە تیۆریی "دیکتاتۆرییەتی دیموکراتی گەڵ" ببێتە ڕێبەر
بۆ ئەو میللەتەی زایدەی کاربدەستانی ئێستان!! یان لەوانەیە لە بەهەشتەوە خولەفای
ڕاشدینیان بۆ دەگێڕنەوە؟ یانیش لە ئەستێرەیەکی ترەوە ڕەوانی بێگەردمان بۆ هاوردە
دەکەن؟
تکایە، دانیشن مەمانگێڕنەوە بۆ ساڵە
نگریسەکانی ١٩٦٤ تا ١٩٧٠ / ١٩٧٩ تا ١٩٨٧ ی ناونران قۆناغی براکوژی، یان کوشتارەکانی
ساڵانی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ و کوشتاری ئەوکاتانەی لێرەو لەوێ دەکۆشان بۆ قڕکردنی پارتە
بچووکە بێدەسەڵاتەکان، هەروەها ئەو دووبەرەکییەی دەرئەنجامەکانی برینی قووڵو
ئاگرێکی ئەوتۆیە گڕی تائێستا نەکوژاوەتەوە.
هەر شەکاوەبێت ئاڵای کوردستان...
ئاسوودەبێت ڕەوانی ئەوکەسانەی
بەڕاستی لەڕێگەی مافی ڕەوادا بوون بە قوربانی...
سەرشۆڕبێت ئەوکەسەی دەبێتە هۆی
چەواشەکاری میللەتو دواکەوتنی قۆناغی ئازادی کوردستان...
کوردستان نێت
30/
3/ 2011
|