توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئایین و باوه‌ڕییه‌کانی زه‌رده‌شتی
لێکۆڵینه‌وه و نووسین – ئارێز ئه‌نده‌ریاری
ناوه‌رۆک :
1-
بۆچی ئاگر؟
2 - 10 خاڵی سه‌ره‌کی باوەڕمه‌ندی(Religious) بە
ئایینی بەهی
3 - چۆنیەتی بوونە زەردەشتی:
- به چ شێوازێک تێکه‌ڵ به خانه‌واده‌ی گه‌وره‌ی
زه‌رده‌شتیانی کوردستانی بین؟
- سێ پێویستی گرینگ و بنچینه‌یی
- - باوه‌ڕی ده‌روونی
- - ده‌رکه‌وتی ده‌ره‌کی
- - به‌رز نرخاندنی په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌رێوه‌بردنیان
- کام کۆڵه‌که ده‌بێت له لایان زه‌رده‌شتیانه‌وه له‌سه‌ریان
پێداگری له‌سه‌ر بکرێت:
- جیاوازی ئایین له سیاسه‌ت
- خۆپاراستن له دژایه‌تی ئایینی
- په‌ژراندنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری هه‌ره‌وه‌زی (کۆمین)
4 - جەژن و نه‌ریته‌کانی زەردەشتی:
- جێژنی فەروەردینگان
- جێژنی ئۆرودیبێهشتگان
- جێژنی خۆردادگان
- جێژنی تیرگان
- جێژنی ئامۆردادگان
- جێژنی شه‌هریوه‌رگان
- جێژنی مێهرگان
- جێژنی ئابانگان
- جێژنی ئازه‌رگان
- جێژنی ده‌یگان
- جێژنی به‌همه‌نگان
- جێژنی ئێسفه‌ندگان یان "جێژنی ژنان"
- جێژنی نه‌وه‌رۆز
- جێژنی شه‌وی چله( یه‌ڵدا)
- جێژنی
سه‌ده
- جێژنی سێزده‌به‌ده‌ر
- جێژنی چووارشەممە سووری
5- نماز زه‌رده‌شتی
6- ڕێوڕه‌سمی سه‌ده‌ر پۆشی(به‌روانک به‌ستن)
7- ڕێوڕه‌سمی پشتێن به‌ستن
8- ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری لە ئایینی زەردەشتیدا:
- پەیماننامەی هاوسەرگیری
- کۆسپەکانی هاوسەرگیری
- دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی هاوسەرگیری یان ڕەهایی
- چۆنیه‌تی خوازبێنی کردن
9- سه‌رچاوه‌کان
..........................................................
بۆچی ئاگر؟
ئاگر له درێژایی مێژووی مرۆڤ به گشتی وئاریاییه‌کان به تایبه‌تی رێزی لێ گیراوه، ئاگر سه‌رچاوه‌ی پاکی وخاوێنیی و رۆشنایی بووه، ئاگر له‌ناو ده‌قه‌کانی ئا‌ڤێستا، به یاریده‌ده‌ریسپه‌نتامینوو و دوژمنی ئه‌هریمه‌ن و دێوه‌زمه‌کان ده‌ناسێنرێت، هه‌ر پێنج کاتیشه‌وانه رۆژ به هه‌ڵگیرساندنی ئاگری پیرۆز له ئاگرخانه کاندا، راز و نیاز و نوێژله لایه‌ن مۆغه‌کانه‌وه به‌ڕێوه چووه.
له‌گاتاکاندا ( یه‌سنا – هاتی 43- خاڵی 9 ) هاتووه که " ئاگر هێمای ئه‌هورامه‌زدایه".
ئاگر له ناورێچکه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی سه‌مبولی راستییه،
له‌به‌رئه‌ویکه ته‌نها تۆخمێکه پیسی و گه‌نده‌ڵی به خۆیه‌وه
هه‌ڵناگرێ و به‌رده‌وامبۆ لای سه‌ره‌وه گڕ ده‌گرێت و به‌رز
ده‌بێته‌وه. بێ شک هه‌ڵوێستی زه‌رده‌شت و کورده‌کان، له‌مه‌ڕ ئاگر
ورووناکی، روون و ئاشکرایه و جێی هیچ قسه یه‌ک نییه، له
روانگهیهکیدیکهوه، رێز و حورمه‌تی ئێمه بۆ ئاگر و رۆشنایی، هیچ
گومان و چه‌واشه‌ییه‌ک به‌خۆوه هه‌ڵناگرێ. بانگه‌وازه‌که‌ی زه‌رده‌شت
بۆ رێز گرتن له ئاگر، به مه‌به‌ستیستایش کردن و رێز لێنانه، نه‌ک
په‌رستش کردن، له‌و لاشه‌وه، ئاگر جێنشینی ئه‌هورامه‌زدا، نه‌کراوه،
که شیاوی په‌رستش بێت، به‌ڵکوو، ئاگر، دیارده وخوڵقێندراوێکی پاک و
به هێزه له لایه‌ن ئه‌هورامه‌زدا.
کورد پێش چاخی زه‌رده‌شت، میترائی و رۆژپه‌رست بووه، واته، چۆن رۆژ،سه‌رچاوه‌ی رۆشنایی و پاکی بوو، لایان به‌ڕێز و خۆشه‌ویست بووه، تا راده‌یه‌ک که‌به ناوی رۆژپه‌رست ناوبانگیان ده‌رکردووه.
ئاگر سه‌مبولی شوناس وناسێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌کانه نه‌ک خوای زه‌رده‌شتیه‌کان
هەر لە کۆنەوە مرۆڤ کە بیری لە پێکهاتەی جیهان کردووەتەوە، پێی وابوە کە ئەم جیهانە لە چوار توخم
Four) Elements) پێک هاتووە:
1ـ زه‌مین Earth
2- ئاو
Water
3- هەوا
Air
4-ئاگر Fire
سێ لەو چوار توخمە واتە، خاک و با و ئاو، پیس و ئالوودە دەبن. هەر سێکیان هێزی کێشەری زەوی
(EarthGravity) رایاندەکێشێ. لەو نێوەندەدا ئەوەی نەک پیس و ئالوودە نابێت بەڵکوو شتە پیسەکانیشی پێ پاک دەکەنەوە، ئاگرە. ئاگر لەگەڵ ئەوەدا کە توخمێکی پاک کەروەیە، هێزی زەویش نەک پەلکێشی ناکات بەرەو خۆی بەڵکوو بەردەوام لە هەڵکشاندایە بەرەو ئاسمان. هەر بۆیەش هەڵکشانی بەردەوامی ئاگر وەک هێزێکی پاککەرەوە بەرەو ئاسمان نیشانەی هەڵچوونی رۆحی پاک و بێ خەوش و بێ تاوانە بەرەو سەرچاوەی خۆی واتە ئاهوورا.
لە لایەکی دیکەشەوە، یەکێک لە بنەما باوەڕییەکانی ئایینی زەردەشت بوونی دوو هێزی دژ بە یەکە، واتە ئەهریمەن و ئەهورامەزدا. تاریکی هێمای ئەهریمەنە و رووناکی هێمای ئەهۆرامەزدایە.
دەبینین، لە نێو چوار توخمە پێکهێنەرەکەی جیهاندا، سێیان تاریکن. تەنیا ئەوەی رووناکە، ئاگرە. ئاگریش بەردەوام لەگەڵ تاریکیدا لە شەڕێکی نەبڕاوەدایە. هەروەک ئێستاش دەڵێن: تاریکترین شەویش ناتوانێ تەنانەت تیشکی مۆمێک بشارێتەوە. ئاگر هێمای شەڕی دەسەڵاتی راستییە بەسەر تاریکی و دزێویدا.
باوەڕمندی (Religious) بە ئایینی بەهی لەسەر ئەم 10 خاڵەی خوارەوەیە:
1. باوەڕ بەبوون و یەکتایی ئاهوورا مەزدا
2. ڕاسپێردراوی و پێغەمبەری ئەشوو زەردەشت
3. پەیڕەوی کردن لە ئەشا، ( ئەشا مانایەکی بەرینی هەیە کە هەندیک جار وەک ناوەرۆکی گشتی دینی زەردەشتیەتە. ئەشا بە مانای ڕاستی و درووستی؛ بەواتایەکیتر یاسایەکی نەمر و هەتاهەتاییە کە ئاهوورامەزدا دایناوە کە بە پێی ئەوە هەچ کردەوەیەک، دژکردەوەی بەدوواوە دێت، یان هەر کردەوەیەکی چاک یان خراپ پاداشت یان کەفارەی بەدوواوە دێت. بەو شێوە ڕێک وپێکیەی لە سرووشتدا هەیە" ئەشا" دەڵێن) واتە ڕاستی و پاکی تەنیا ڕێگای ڕزگار بوونی مرۆڤەکانە
4. ڕێڕەوی کردن لە هزر و ژیری و نێرین لە ژیاندا
5. خۆپاراستن و زاڵ بوون بەسەر دەروون ( ڕۆح) و تێکۆشان لە دژی خراپە
6. لەسەر خۆیی و مێهەربانی و ئەوینی پاک بۆ سەرجەم ئافرێنراوەکان
7. گەیشتن لووتکەی مادی و مەعنەوەی لە ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشان لەم جیهانەدا
8. نەمری ڕەوان و مانەوەی هەستی لە دووای مەرگ
9. پاداشی کارە چاکەکان و کەفاراتی کردارە خراپەکان، بەهەشت و دووزەخ
10. ژیانەوە
ئەمانە بنەما و کۆڵکەی ئایینی بەهیە و هەر تاکێکی مەزدەیەسنی پێویستە بۆ تێگەیشتنی قوول لە دینەوە بگاتە پێناسەی تەواو لە ئاهوورا مەزدا.
پەیڕەوی کردن لە سێ ئامۆژگاری نەمر" هزری ڕووناک، وتەی باش، کرداری چاک" کە لەلایەن پێغەمبەری کورد بنیادنراوە، سەرچاوەی ژیانی هەموو بەهدینەکانە.
چۆنیەتی بوونە زەردەشتی !
هەمووان ئازادن کە خۆیان زەردەشتی، بەهدین،مەزدەیەسنی بزانن و ناو لێبنن.
زەردەشتی بوون، پێش هەموو شتێک، وشیاریە لە باوەڕێکی قووڵ و دەروونی بە باشترین ڕاستی و درووستی؛ زەردەشتیەک لەو باوەڕەدایە کە ڕاستی باشترین چاکه و خوڵقێنەرە بەڵام درۆ، وێرانگەری گیان و جیهانە. بەختەوەری ئەو لەگەڵ بەختەوەری تاکەکانیتر تەواو دەبێت. بۆ ئەو جیهان یەکە واتە هەر چییەک هەیە تێکەڵاوی یەکترە و چارەنووسی یەکێک لە چارەنوسی ئەوانیتردا کاریگەری دەبێت.
زەردەشتی بوون، پێش هەموو شتێک، وشیاریە لە باوەڕێکی قووڵ و دەروونی بە باشترین ڕاستی و درووستی؛ زەردەشتیەک لەو باوەڕەدایە کە ڕاستی باشترین چاکه و خوڵقێنەرە بەڵام درۆ، وێرانگەری گیان و جیهانە. بەختەوەری ئەو لەگەڵ بەختەوەری تاکەکانیتر تەواو دەبێت. بۆ ئەو جیهان یەکە واتە هەر چییەک هەیە تێکەڵاوی یەکترە و چارەنووسی یەکێک لە چارەنوسی ئەوانیتردا کاریگەری دەبێت.
ئاو ، با ، ئاگر و خاک و هەر چییەک لەوانە درووست بووە، بە ئەهوورایی دەزانێت و لە چەپەڵی و لەناوچوونی ئەوانە کە لە ناو چوون و چەپەل بوونی خویە، دووری دەکات. ڕوەک و بوونەوەران بە چەرخەی بوون دەزانێت و ئازاریان نادات چونکوو ئاسەوارەکەی ئازاردانی خۆی و جیهانە.
زەردەشتی ستایشی ژیری دەکات، ژیریەک کە لە قووڵیی بوونیەوە دەستپێدەکات و پێی باشە. لەو ڕووەوە پێشی دەڵێن" مەزدەیەسنی" واتە ستایشکەری زانست و ژیری. ژیرییەک کە لە کۆمەڵگەی ئەودا بە شێەیەکی کۆ، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەندیشە باشەکانیتر، ژیانی ئەو بەرەو باشە دەبات و رێکخی دەخات، ڕێکخستنێک کە بەختەوەری خۆی و هەمووانی بەدوواوە دێت.
ئەگەر ئێوەش وا بیر دەکەنەوە باوەڕ، وتە و کردەوەکانتان لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە، ئێوەش یەک زەردەشتی و مەزدەیەسنییەک یان ستایشگەریکی زانست و زانیاری و ژیرین.
ئەمە پێناسەیەکی راستین و هەلبژاردنێکە لەسەر بنەمایەکی ڕاست، لە ئەنجامدا کردارێکی تاکییە.
زۆرینه‌ی کوردان، که وا دایکان و باوکانیان له کات و شوێنێکدا و به هۆی رووداوی جیاوازه‌وه ( جار نا به هۆی زۆره‌وه ) له ئایینی زگماکی خۆیان دوورکه‌وتنه‌ته‌وه و شوێن ئایینێکی تر که‌وتوون، له‌م چاخه‌دا چاوانیان به رووی راستیه‌کان، ڕووناکی نه‌ریت و ئایینی مێژووی خۆیان کراوه‌ته‌وه و ده‌خوازن بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕاستی خۆیان.
زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌وانه‌یه زۆر ڕێگایان له‌به‌رده‌مدا بێ هه‌تاکوو گیان و ده‌روون خۆیان له پیسایی هزاران ساڵ پاکژ که‌نه‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ها که گوترا ئه‌مه ڕه‌وت و پێواژۆیه‌که و جوان وایه رێگا ببینرێته‌وه و روناکی خۆی بنوێنێت. ڕێبوار بۆ خۆی ڕێگا ببینێته‌وه و به‌ره‌و ئامانج وئامانجگه ببێته‌وه.
هه‌موو خۆشه‌ویستانی هاوزێد و هاو باوه‌ڕیش ئازادن که خۆیان زه‌رده‌شتی/به‌هدین/مه‌زده‌یه‌سنی بزانن ئه‌و ناوانه له خۆیان بکه‌ن و بۆ که‌سیش نییه له سه‌ر بنه‌مای ئازادی جه‌وهه‌ری مرۆڤ لێیان بپرسێته‌وه.
له‌لایه‌کی که‌شه‌وه به ئازادیه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئازادیه له چوارچێوه‌ی ڕاستی و چاکه‌دا بمێنێته‌وه، شیاوه که هه‌ر که‌سێک وه‌ڵامده‌ری هزر و گوته‌ی هه‌ڵبژێراوی خۆی بێت.
' ئازادی به واتای بێ به‌ند ومه‌رج و گێره‌شێوێنی نییه، که ئه‌گه‌ر وا بێت دنیا تێک ده‌دا. به‌دینه‌کی ئازاد، مرۆڤێکی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووه که وه‌ڵامده‌ری هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیه و ئه‌رکی کاره‌کانیشی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و زه‌وین و زه‌مه‌ن و خه‌ڵکی به‌رپرس نازانێت. مه‌زدیه‌سنا باوه‌ڕی بیرمه‌ندان و پێگه‌یشتووانی نه‌ریتیه.'
ئیتر به‌سه هه‌رچی خۆمان ، هزر و ژیانی و داهاتوومانه بده‌ینه ده‌ست خه‌ڵکی دیکه‌وه، ئه‌ویش دژمنه‌کانمان و کڕنۆش بۆ ئایینه بیانی و نا خۆیه‌کان بردن. باوه‌ریه‌ک که‌وا مرۆڤ به بیری ناوێت و ته‌نیا کۆیله و مه‌ڕی ده‌وێت که‌وا سه‌ر له ژێر بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویستیان سه‌ریشی ببڕن ده‌نگ نه‌کات.
زه‌رده‌شتیه‌ک سه‌ربڵیند و سه‌ر به‌رزه به‌وه‌ی له که‌شکۆڵی دابونه‌ریت و ئایینی و مێژووی ئاکاری خۆیدا هه‌یه و مرۆڤێکی ئازاده که سه‌ر له ئاستانی نه‌زان و دز و هۆڤان دانانه‌وێنێت.که وا بوو سه‌ر بڵیند بین و خۆمان به کورد و زه‌رده‌شتی/به‌هدین/مه‌زدیه‌سنی بزانین و به نێو بکه‌ین.
چۆنی تێکه‌ڵ به خانه‌واده‌ی گه‌وره‌ی زه‌رده‌شتیانی کوردستانی بین؟
ئه‌مه پرسیارێکه زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه داوێنی ئایینی زگماگی بیری لێ ده‌که‌نه‌وه.
بۆ تێپه‌ڕین له قۆناغی په‌ژراندن و وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئایینی زه‌رده‌شتیدا،کهههرئهو "سدره‌پوشی" هیه، ده‌بێت شه‌رتی شوێنی و زه‌مه‌نی له به‌ر چاو بگرین و له‌وێدا که ناکرێت، پێویست نییه بکرێت تا کاتێک هه‌لومه‌رجی له‌باربوو.
به‌م هۆیه‌وه هه‌رکه‌سێک که په‌یامی زه‌رده‌شتی پێگه‌یشت و له‌به‌رانبه‌ر ویژ‌دانیدا هه‌ڵیبژارد زه‌رده‌شتی بێت ئه‌وه زه‌رده‌شتیه و ده‌توانێت خۆی به زه‌رده‌شتی بزانێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لایان کۆمه‌ڵگاوه نه‌هاتبێته ناسین.
بۆ چوونه ناو کۆمه‌ڵگاوه وه‌ک زه‌رده‌شتیه‌ک، هه‌رکات که به شیاو بزانێت ده‌توانێت خه‌ڵکی هۆشیار بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر له‌بار بوو له رێگه‌ی که‌سێکه‌وه که‌وا به پێ یاسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئیزنی به رێوه بردنی ئاهه‌نگی"سدره‌پوشی" پێدراوه‌به‌شێوازێکی فه‌رمی ده‌توانێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت ده‌نا له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هاو بیران و هاوویژدانهکانیدا ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی وه‌ک زه‌رده‌شتیه‌ک به‌رێوه ده‌بات تاکو له یه‌که‌مین فرسه‌تی شیاو دا ئاهه‌نگی پشتوێن به‌ستن به‌رێوه ببات و تێکه‌ڵ به ماڵباتی مه‌زنی خۆی ببێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بوونی له لایان ماڵباته‌وه پشتیوانی لێبکرێت، ده‌بێت ئه‌و پێویستیانه‌ی که‌وا ماڵباتی زه‌رده‌شتیان بۆ به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگای خۆیان خوازیارن، له لایه‌ن (تازه) به‌هدینه‌وه بپه‌ژرێت وبه‌ڕێوه ببرێت تا سامان زه‌رده‌شتیان ئاڵۆز نه‌بێت و پێوه‌ندی تاکه‌کان تووشی... نه‌بێت.
ئێستا تۆزێک قووڵترسه‌یری ئه‌م وته ده‌که‌ین و سێ پێویستی گرینگ و بنچینهای:
1. باوه‌ڕی ده‌روونی
2. ده‌رکه‌وتی ده‌ره‌کی
3. به‌رز نرخاندنی په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌رێوه‌بردنیان
1 ـ باوه‌ڕی ده‌روونی
خودای زه‌رده‌شت زاناترین و تواناترینه. ئه‌هوورا مه‌زدا خودای تاقانه‌یه، مرۆڤی بیرمه‌ند ئافراند و ئازاد هێشتیه‌وه تاکوو به هه‌ڵبژارتنی رێگای دروستی ژیان، خۆی لێ نزیک بکاته‌وه و به وێنه‌ی خوداکان بژیت.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر هزری پاک (وهومن) هه‌ڵبژێرێت وله‌گه‌ڵ یاساکانی دنیا، ئاسمان و سرووشت، که پێیان ده‌گوترێت " ئه‌شا" هاوئاهه‌نگ بێت و دواتر به په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی چه‌په‌ڵ و ناپه‌سه‌ند و زاڵ بوون به سه‌ر ئاژۆبه هه‌سته‌وه، کرده‌وه‌ی چاک(خشترا) پیشه کات، ده‌گاته دڵنیای ده‌روونی یا "آرمئیتی" و ئه‌گه‌ر ئه‌م دڵنیا بوونه به‌رده‌وام بێت، مرۆڤ له ڕه‌هایی یا "هوروتات" نزیک ده‌بێته‌وه و هه‌رچه‌نده مرۆڤ له لووتکه وترۆپک نزیک بێته‌وه له مردن دوورتر ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر له لووتکه بێت، هه‌تا هه‌تایه ده‌ژیت وده‌گاته بێمه‌رگی (امرتات). له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤی چووکه و بێ توانای سه‌ره‌تا، خوداسان ده‌بێت.
مرۆڤ به هه‌ڵبژارتنی ڕیگای ئه‌شا ( راستی و دروستی) و ده‌ربازکردنی، خۆ به خۆ ده‌که‌وێته به‌ره‌ی شه‌ڕله گه‌ڵ چه‌په‌ڵی وخراپیه‌کان. ئه‌م پێکدادانه له شێوازی شه‌ڕی ڕووناکی و تاریکی، زانست و نه‌زانینه. ساناترین و په‌له‌ترین واتایه‌ک که‌وا له شه‌ڕ له بیری ئێمه خه‌ڵکی سه‌رده‌می توند و تیژیه‌کان دا دێت ، پێکدادان، خوێنڕژتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژانه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوانینه بۆ توندوتیژی بپه‌ژرێنین، پێویسته تاقمێک له به‌ره‌ی رووناکیدا راوه‌ستن وبه‌ره‌و تاریکی تیر بهاوێژن و به‌م کاره‌ی خۆیان دڵخۆش بن که‌وا تاریکی له نێو ده‌ڕوات و یان ئه‌وه‌ی بۆ له ناو بردنی نه‌خوێنده‌واری ده‌بێت هه‌موو نه‌خوێنده‌واران بێنه سه‌ر بڕین.
ڕێگای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تاریکی هه‌ڵگیرساندنی چرایه‌که و زۆرکردنی رووناکیهکهیه تا تاریکی واتای خۆی له ده‌ست بدات. رێگای له ناو بردنی نه‌خوێنده‌واری په‌ره پێدانی خوێندنه نه‌ک ته‌فروتوون کردنی نه‌خوێنده‌واران.
زه‌رده‌شت ئێمه فێری توند وتیژی و شه‌ڕ ناکات. هیچ شه‌ڕێک براوه‌ی نییه. شه‌ڕ قه‌ت نه‌یتوانیوه کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکوو بۆ خۆی کێشه‌ی تازه‌ی ئافراندووه. هه‌موو شه‌ڕێک له ئاکامدا به ئاشتی/ئاگربه‌س ده‌گات. هیچ شه‌ڕێک و له‌ناو بردنێک هه‌ته هه‌تای نییه، که‌وا بوو بۆ ده‌رمانی ده‌رده‌کانی مرۆڤایه‌تی تا ئه‌و جێگایه‌ک که ده‌کرێت ده‌بێت خۆ له شه‌ڕ لاده‌ین، به‌ڵام ئه‌م گوته به واتای بێ به‌رگری بوون نییه. له ئایینی زه‌رده‌شت دا رێکخراوێک بۆ شه‌ڕنانه‌وه نییه به‌ڵام رێکخراوی به‌رگری هه‌یه، چونکوو هه‌موو کات نه‌زانان و خارپ بیرانێک هه‌ن کوو شه‌ڕ به‌سر خه‌ڵکی دا داده‌سه‌پێنن. که ئه‌گه‌ر وا بوو ده‌بێت خۆبپارێزین و شه‌ڕخواز به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی به‌رین.
ارمیتی (ئارامش) نزیکترین و به‌رچاوترین ده‌سکه‌وتی راهێنانه‌کانی زه‌رده‌شته. ئاوا کردن ته‌نیا له ئارامشدا ده‌بێت. پێش نیازی په‌ره و مه‌زن بوون ئارامشه. ئاواکردنی دنیایه‌کی پڕاوپڕ له ئاشتی ومرڤایهتی به ته‌نیا له پێناو ئاشتیدا مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئارامش مسۆگه‌ر نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤهکانخشترا(کرده‌وه‌ی چاکه) له پێش گرن وله گه‌ڵ ئه‌شا (سامان و نه‌ریتی سرووشتی) هاو ئاهه‌نگ و هاو ته‌ریب بن. ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ده‌توانن یاساکانی دنیا و سامانی سرووشتی که بناغه‌ی ڕاستی و دروستیه بپارێزن کهوهومن(هزری رووناک) یان ههڵبژارتبێت رووناک هزر بن.
که‌وا بوو داهاتوو دنیا له مێشکی مرۆڤه‌کاندا دێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان رووناک هزر بن، که‌ون وآخشیج (سرووشت، توخمی دنیا) مه‌زن بزانن و له به‌رانبه‌ری ڕانه‌وه‌ستن (قرێژ کردنی ژینگه، دژایه‌تی سرووشت) و به کرده‌وه چاکه خۆیان مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئارامش به‌رن، مرۆڤایه‌تی گه‌شه ده‌ستێنێت و له دنیادا ده‌گاته ئاستی نه‌مری ده‌توانێت بافرێنێت و هاریکاری کردگار بێت. که‌وا بوو ده‌بینین که له هه‌ر لایه‌که‌وه بڕۆین و له هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه سه‌یری "چه‌رخی گه‌ردوون" و " مرۆڤ و داهاتووی" بکه‌ین سه‌ر ئاخر ده‌گه‌ینه "ئه‌مشاسپه‌ندان" که فه‌لسه‌فه و جیهان بینی ئایینی زه‌رده‌شتیه.
ئه‌گه‌ر ئێمه فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت بپه‌ژرێنین له ده‌روونه‌وه ده‌بینه زه‌رده‌شتی.
2 ـ هێمای ده‌ره‌کی
ئه‌وکات که‌وا مرۆڤ له ناخی خۆیدا، به ئه‌هوورا مه‌زدا و فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت باوه‌ڕمه‌ند بوو و ویستی له‌م باوه‌ڕمه‌ندیه‌ی خۆیدا له گه‌ڵ دیتران هاوڕێ بێت، پێویست ده‌بێت په‌یمانی هاوسۆزی به ئایینی به‌هی و زه‌رده‌شتیان ڕابگه‌ینێت.
"سدره پۆشین" هێمای ده‌ره‌کی زه‌رده‌شتی بوونه. به له‌به‌ر کردنی سدره و به‌ستنی پشتێن مرۆڤ هه‌م له گه‌ڵ خۆی و هه‌م له گه‌ڵ دیتران په‌یمان ده‌به‌ستێت که ڕێگای زه‌رده‌شت بگرێته به‌ر. سدره له به‌ر کردن ژیانه‌وه و له دایک بوونهوهیمینوی( واتادار ) له ئایینی به‌هی و ئافرێنه‌ره. له‌به‌ر کردنی سدره و به‌ستنی پشتێن هه‌نگاوی پراتیکی بوون به زه‌رده‌شتیه.
سێدرێه
سێدره کراسێکی بێ ئێخه، بێ قۆڵ و بێ ڕازاندنه‌وه‌یه که له قوماشێکی سپی ڕه‌نگ. ئێخه و قۆڵی درێژ هه‌ردووک هێمای خۆده‌رخستنه و قۆلی درێژ و فره له ڕابردوودا که‌ره‌سته‌ی ناز و خۆنواندنی خاونی ده‌ژمێردرا.
ساکار و سپی بوونی سێدرێه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سه نایه‌وێت به له به‌ر کردنی به پله‌یه‌ک بگات و بیکات به ئامرازێک بۆ به‌رزه‌فڕیه‌کانی خۆی.
سێدرێه، جلی پێنازین نییه. کنجی ساکار و پاکێکه که پیشانده‌ری ساده‌یی و پاکیه و ڕه‌نگ و ڕیای تێدا نییه.
به له به‌ر کردنی ئه‌م کنجه ساکاره، سپی و پاک، مرۆڤ هاوتا و هاوئاهه‌نگی ده‌بێت. هاوڕه‌نگی زه‌رده‌شتیانی دیکه ده‌بێت و ده‌بێته به‌هدین.
پشتێنبهستن
سێدره کراسێکی بێ ئێخه، بێ قۆڵ و بێ ڕازاندنه‌وه‌یه که له قوماشێکی سپی ڕه‌نگ. ئێخه و قۆڵی درێژ هه‌ردووک هێمای خۆده‌رخستنه و قۆلی درێژ و فره له ڕابردوودا که‌ره‌سته‌ی ناز و خۆنواندنی خاونی ده‌ژمێردرا.
ساکار و سپی بوونی سێدرێه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سه نایه‌وێت به له به‌ر کردنی به پله‌یه‌ک بگات و بیکات به ئامرازێک بۆ به‌رزه‌فڕیه‌کانی خۆی.
سێدرێه، جلی پێنازین نییه. کنجی ساکار و پاکێکه که پیشانده‌ری ساده‌یی و پاکیه و ڕه‌نگ و ڕیای تێدا نییه.
به له به‌ر کردنی ئه‌م کنجه ساکاره، سپی و پاک، مرۆڤ هاوتا و هاوئاهه‌نگی ده‌بێت. هاوڕه‌نگی زه‌رده‌شتیانی دیکه ده‌بێت و ده‌بێته به‌هدین.
-3 په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
زه‌رده‌شتی، مرۆڤێکی ئازاده کوو به بیره‌وه، ڕێگای زه‌رده‌شت هه‌ڵده‌بژێرێت و به سێدرێه پۆش بوون، چالاک بوونی خۆی له‌م ڕێگا ده‌ر ده‌بڕێت. هه‌نگاو له ڕێگایه‌ک ده‌نێت که‌وا به‌خته‌وه‌ری و ژیانێکی شاد بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌کاته ئامانجی خۆی.
ئایینی زه‌رده‌شت، ئایینی تێکۆشانه.نه مه‌گه‌ر دنیا له پێناو کار و تێکۆشان ئاوه‌دان ده‌بێت و ته‌نیا له پێناو کار و کرده‌وه‌ی چاکدا مرۆڤ ده‌توانێت به‌روه ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی دنیا بڕوات؟
ئایینی به‌هی، ئایینی خه‌لوه‌ت نشینی و ئه‌ژنۆی خه‌م له باوه‌ش گرتن نییه و بێ هومێدی و نه‌گه‌تیڤ ڕوانین تێدا ڕێ نییه. داهاتوو، رووداوی ناخۆشی بێگه‌ڕانه‌وه نییه. داهاتوو له نێو ده‌ستانی ئێمه‌دایه. ئه‌گه‌ر تێ‌بکۆشین ئاوا بکه‌ین داهاتوو جوان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بیری لێ نه‌که‌ینه‌وه و سستی بکه‌ین سه‌رئه‌نجامێکی خراپمان له به‌رانبه‌ر ده‌بێت.
به‌رهه‌م هێنان و ئاوا کردن نوێ کردنی جیهان به هاوڕای، هاودڵی و پێکه‌وه بوونی مرۆڤه ڕووناک هزره‌کان،پاک گوته و کرده‌وه چاک پێویستی هه‌یه، به‌م بۆنه‌وه ئایینی به‌هی، ئایینی کۆمه‌ڵایه‌تیه.
وتمان که سێدرێه پۆشین، کنجی هاوئاهه‌نگی و هاریکاری له گه‌ڵ ئاهوورامه‌زدا له به‌ر کردنه و پشتێن، ناوقه‌د به‌ستن و ده‌ربڕینی حازرهتی بۆ کار و ئه‌رکی سه‌رشانه.
هه‌ر تازه به‌هدینێک تێکۆشه‌رێکی چاکه‌خوازه که له "له‌شکه‌ری کاری چاکه"دا پێویسته جێ خۆی بدۆزێته‌وه و هاو ڕا و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هاوئایینه‌کانی به‌ره‌و پێش بچێت. که‌وا بوو پێویسته ده‌بێت ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌رده‌شتیان له سه‌ر په‌روه‌رده‌ی زه‌رده‌شت بێته ڕێکخستن.
گوته و کرده‌وه‌ی هه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ک له چاره‌نووسی هاوئایینه‌کانی کاریگه‌ری ده‌بێت. تاک ، به‌رێ زه‌رده‌شتی بوون به‌رپرسی کرده‌وه‌ی باش و خراپی خۆیه و خه‌ڵکیش کرده‌وه‌ی چاک و باشی یانژی هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌وت و هه‌ڵه‌ی نا زه‌رده‌شتیه‌ک له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتیان نانووسرێت. به‌ڵام کاتێک که تاک ههڵیبژارت ببێته زه‌رده‌شتی، خودبه‌خود ئه‌ندامێکی ماڵباتی گه‌وره‌ی زه‌رده‌شتیانه و ئیدی هه‌موو ده‌رکه‌وتی کار و کرده‌وه‌کانی راسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌ر زه‌رده‌شتیانی دیکه، بۆیه بوون به زه‌رده‌شتی نه ته‌نیا پێویستی به " باوه‌ڕی ده‌روونی" و " هێمای ده‌ره‌کیه" به‌ڵکوو به‌رز ڕاگرتنی په‌یمانه کۆمی و پارێزگاریانه. بێ گوتن دیاره که پێکه‌وه بوونی کۆمه‌ڵێک له مرۆڤه‌کان خودبه‌خود پێویستی به هه‌ندێک بناغه، هاوئاهه‌نگی و یاسا هه‌یه. به بێ ئه‌م بنچینانه، پێکه‌وه نووسانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ر به گێره‌شێوێنی ده‌ڕوات و به به‌رانبه‌ر یه‌کیان داده‌نێ.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه " په‌ژراندنی په‌یمانه کۆمیه‌کان " پێویستیێکی مه‌زنه. له کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی زه‌رده‌شتیاندا ئه‌م پێویستیه به شێوازی نه نووسراو هه‌یه و ده‌مێکی درێژه که زه‌رده‌شتیان تووانیویانه به به‌رز ڕاگرتنی، خۆیان له ناو چوون بپارێزن، چونکوو کۆمه‌ڵگای زه‌رده‌شتی، کۆمێکی چکۆله بووه‌که نه‌ته‌نیا له سه‌ر په‌روه‌رده‌کانی زه‌رده‌شت،....وڵامده‌ر و هاو په‌یمان له گۆڕ کۆمه‌ڵگابن
ئێستاکه بزانین کامه کۆڵه‌که ده‌بێت له لایان زه‌رده‌شتیانه‌وه له‌سه‌ریان ورد بوونه‌وه بکرێت:
* جیای ئایین له سیاسه‌ت
* خۆپاراستن له دژایه‌تی ئایینی
*
په‌ژراندنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی کاری کۆمین
جیا بوونی دین له سیاسه‌ت
-
ئایینی زه‌رده‌شتی، ئایینی دژایه‌تی و جیاوازی نییه. ژن و پیاو، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ڕه‌ش وسپی و ... ده‌توانن ببنه زه‌رده‌شتی. نه‌ک ڕه‌نگی پێست، نه ڕه‌گه‌ز و نه پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کان و نه لایه‌نداری سیاسی که‌سه‌کان هیچکامه‌یان هۆکاری په‌ژراندنی ئه‌م ئایینه نییه.
هه‌ر وه‌ها که کرێکارێک، دوکتۆرێک، ئه‌ندازیارێک، جۆتیارێک و هید ده‌توانن ببنه زه‌رده‌شتی ڕامیارێکیش ده‌توانێت ببێته زه‌رده‌شتی و زه‌رده‌شتی بمێنێته‌وه. به‌ڵام رێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر بنیاتی ئایین ئاوا بووه ناتوانێت جێگایه‌ک بێت بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی باوه‌ڕێکی سیاسی تایبه‌ت یان شوێنێک بۆ ئه‌ندام گرتنی سیاسی و ڕێکخستنی جیاواز.
بنیاتی ڕیکخراو و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان، ئامۆژگاریه‌کانی زه‌رده‌شته و که‌سه‌کان ته‌نیا له ڕووی باوه‌ڕ به دینی زه‌رده‌شته‌وه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا یه‌کده‌گرن نه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ساسی گرێدراوی باوه‌ڕه سیاسیه‌کان.
له‌وه‌به‌ده‌ر، دین‌و سیاسه‌ت دوو بابه‌تی لێک جیاوازن و ناتوانرێت ئه‌و دووه پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکرێت. دین به دووای" درووستی- حه‌قیقه‌ت"ه و سیاسه‌ت به دووای" ڕاستی یان واقیعیه‌ت" و رێکه‌وتنه له‌گه‌ڵیدا.
هه‌م سیاسه‌ت و هه‌م دین بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێیویستن. هیچ کامیان خراپ نین، ئه‌وه‌ی خراپه، تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و دووانه پێکه‌وه.
ـ خۆ به‌دوور گرتن له دژایه‌تیکردنی باوه‌ڕ
ـ هه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ک له باشترین ڕه‌وشی خۆیدا، ڕاست گۆفتار و ڕاست کردار یان نوێنه‌ری ئایینی زه‌رده‌شتیه، نه دادستانی دینه‌کانیتر، ئه‌رکی ئێمه تۆندکردن و په‌ره‌پێدانی ئامژۆگاریه‌کانی زه‌رده‌شته نه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئایینهکانیتر. بێگۆمان ده‌کرێت ئایینی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئایینهکانیتر به‌راورد بکرێت به‌ڵام ئه‌م به‌راورد کردنه، به‌راوردی نێوان باوه‌ڕه‌کان که خۆ به‌خۆ کارێکی توێژینه‌وه‌یی و په‌روه‌رده‌ییه، نه بۆار ڕه‌خساندن بۆ هێرشکردنه سه‌ر باوه‌ڕییه‌کانیتر. ئه‌و کاره ته‌نیا ده‌توانێت ببێته بنه‌مای کێشه و ئاڵۆزی له نێوان به‌هدینه‌کان و باوه‌ڕه‌کانیتردا، بۆیه ئه‌گه‌ر دژبه‌رانی باوه‌ڕه‌کان پێداگری له‌کرده‌وه و گۆفتاره‌کانیان بکه‌ن ئه‌و سه‌ڕێکی ئایینی دێته ئاراوه، که ئه‌نجامه‌که‌ی زهره و زیانه بۆ مرۆڤه‌کان.
ـ قبووڵکردنی " ئه‌رک"ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری به‌کۆمه‌ڵ
ئاواتی هه‌ر به‌هدینیه‌ک، باشتر کردنی ژیان خۆی و هاوبیره‌کانی و په‌ره‌پێدانی ئایینی زه‌رده‌شتیه. سه‌روسامان به‌خشین به کاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان له توانای یه‌ک یان چه‌ند که‌سدا نییه. وا باستره که هه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ک به پێی توانسته‌کانی" پسپۆر"ی، به‌شیک له ئه‌رکه کۆمه‌ڵایتیه‌کان وه‌ئه‌ستۆ بگرێت.
ئێستا، دووای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه، بیر له‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن و وه‌ڵامیان له ناخی خۆتاندا بده‌نه‌وه:
ئاخۆ له ده‌روونی خۆتاندا باوه‌ڕیتان به ئایینی زه‌رده‌شتی هێناوه؟
ئاخۆ ده‌تانهه‌وێت به پۆشینی سه‌دره ئه‌و ئایینه به فه‌رمی بناسن؟
ئاخۆ په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، جیاوازی دین له سیاسه‌ت، خۆبه دوورگرتن له دژایه‌تی کردنی باوه‌ڕه‌کانیتر، و کاری ههرهوهزیتان لا په‌سه‌نده؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌رێنیه به‌خێر بێن بۆ ڕیزی باوه‌ڕ مه‌ندانی زه‌رده‌شتی، و ئێستا پێکه‌وه بڵینه‌وه:
به ڕه‌زامه‌ندی ئاهوورامه‌زدا
من، گومانم نییه، له یه‌کتایی ئاهوورامه‌دا و په‌یامبه‌ری زه‌رده‌شت.
من، ئاینی زه‌رده‌شتی هه‌ڵده‌بژێتم که باشترین ڕێگای ژیان پیشانم ده‌دات.
ستایشی هزری ڕووناک، وته‌ی باش و کرداری چاک ده‌که‌م.
ستایشی ئاینی زه‌رده‌شتی ده‌که‌م که خوازیاری، سه‌ربه‌ستی ئآستی و له‌خۆبوردووییه و له سه‌رجه‌م دینه‌کانی ئێستا و داهاتوو باشتر و جووانتره.
سپاسگوزاری، ئاهوورا مه‌زدا، خواوه‌ندی گیان و هزرم
بەڵێن
ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئایینی بێهی و پاکی زه‌رده‌شتی به‌رده‌وام بم.
ایدون باد یان ئه‌شا
جەژن و نه‌ریته‌کانی زەردەشتی
کولتور‌و دین،بیر و باوەڕی هەر گەل و نەتەوەیەك،لەناخ و ناوەرۆكی جەژن و هۆیەكانی ئەمنەتەوەیە بەروونی دەبینرێت.گومان لەوە دا نی یە،گەورەترین و قووڵترین دیاردەی هەردین وئاینێك كە لە ناخی جێژن و ماتەمینەكانیان بەزەقی خۆی وەدیار دەخات و بەرجەستەدەبێتەوە یەكێ تر لە هەرە تایبەتمەندیەبەنرخەكانی ئەو دینە دەناسرێت.
ته‌مه‌نیزۆربه‌ی ئه‌و جه‌ژنانه،یه‌ک له‌وان،نه‌ورۆز هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می پێشزه‌رده‌شت،با بڵێین ته‌مه‌ن و ره‌سه‌نایه‌تی جه‌ژن و داب و نه‌ریتی کورده‌واریبه‌رابه‌ر دهگهڵتهمهنی نه‌ته‌وه‌ی کورده،ده‌یان و سه‌دان پاشاومیرو فڵان وفیسار هاتوون و رۆیشتوون به‌ڵام شوناس وهه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌ییمان له قاپۆڕیجه‌ژن و شادیه‌کانمان هه‌ر به‌رده‌وامه‌و له کرده‌وه و بۆچوون و ژیانی رۆژانهمانبه زۆپی وه‌به‌ر چاو دێت.
لە بۆچوونەكانی زەردەشتی جێژن،پلەوپایەیەكی بەرز وگرینگی هەیە،شادی و كەیف خۆشی و گەشاوەیی بەپێچەوانەی ئایینەكانی ئیبڕاهیمی وسامی،نە تەنیا ناپسند و مەكرووه نازانرێت بەڵكوو لەگەڵ ئەوەیكە ویست و خوازراوەیئەهورامەزدایە بگرە هۆی خێر و پاداشتی جۆراوجۆرییش به‌دی ده‌کرێت.
له ده‌قاوده‌قی ئه‌ڤێستا و مێژووی کۆنی کورد ،رۆژگه‌ل و کات وسات و جه‌ژنگه‌لیزۆر ده‌بینرێت که گشتیان وێڕای تایبه‌تمه‌ندی و کارکه‌ردی جیا جیا،بۆ شادی و که‌یفخۆشی و وه‌شه‌نی مرۆڤ پێویسته‌له هه‌مان کاتیش‌دا له رۆژگه‌ل و ساڵۆگه‌ڕی خه‌م وماته‌مین و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌رد و په‌ژاره و دیارده‌ی ناخۆش و نه‌ویست باسێکله ئارادا نی یه، له خۆدان وشه‌پۆڕی و شیوه‌ن رده‌ربڕین دیمه‌نی پرسه‌دار، به‌دیارده‌یه‌کی ئه‌هریمه‌نی له قه‌ڵه‌م دراوه و کرده‌وه‌یه‌کی ناحه‌ز ونه‌گونجاوه.
له ده‌قی گاتاکانی زه‌رده‌شت له‌که‌تیبه و تاشه‌به‌رده نووسراوه‌کانی کۆندا ئه‌هورامه‌زدا به‌خوای شادی و به‌رهه‌مهێنه‌ری جه‌ژن ناسراوه و له خوێندنه‌وه‌ی که‌تیبه‌ی داریوشدابۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌هورامه‌زدا زاتێکی شادی به‌خشه‌و دا‌و ده‌کات بۆسپاسگوزاری جێژن بگێڕن. بێگومان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ژنه‌کانی کوردیهه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر چاخی زه‌رده‌شتیبوونیان که به شێوه‌یه‌کی گونجاو هه‌رئێسته‌ش له ئارا دان و ئاڵوگؤڕێکی رواڵه‌تیان به سه‌ر دا هاتووه.
جێی باسە یەكێ لە تایبەتمەندیەكانی هەرەگرینگ و پڕواتای ئەودیاردەیە كە لە ناو نەتەوەكانی تر وەبەرچاو نایەت ئەوەیە كە،ئەو كاتەی ناوی رۆژلەگەڵ ناوی مانگ ببنەیەك،ئەو رۆژە وه‌ک جەژن ده‌ژمێردرێت،واتایه‌کی دیكە بۆ هەر رۆژی مانگ، ناوێكی تایبەتی تەرخان كراوە كە هاوتای ناویمانگەكانە، بۆ وێنە رۆژی شەشەمی هەر مانگێك بەخوردادرۆژ ناودێر كراوە، كە وایەشەشەمین رۆژ لە مانگی خورداد كە ناوی خوردادە، دەبن بەیەك و ئەم رۆژه به جەژنتێپه‌ڕده‌کرێت. بەو پێیە،زەردەشتیەكان لە ماوەی هەر مانگ،جەژنێكیان دەبێت،ئینجا لەماوەی دوازدە مانگ ی ساڵدا دوازدە جێژن دەگرن و هەرجێژنێكیش تایبه‌تمه‌ندی و ناوی تایبەتبەخۆی پێوەدیارە و لە سەر بابەت و ته‌ڤگه‌رێکی جیاواز و پێویست دێتەدی، لکێنراوبه‌وه‌ش داب و نه‌ریت و شێوازی چێ‌کردنی تایبه‌تیان بۆ دابین وده‌سته‌به‌رکراوه.
جەژنی سەدە، چوارشەممەسووری،تیرگان،مێهرەگان،ئابانگاه،نەورۆز،رۆژی ژنان و...لەم دەستە جێژنانەن. چووار جەژنی سەرەكی و زۆر دێرین و بەنرخی زەردەشتیەكاننەورۆز، مێهرەگان، شه‌وی یه‌ڵدا و چوارشەممەسووری دەناسرێت،كە بەچەشنێكی بەربڵاو و بەردەوام هەرساڵ پیرۆز دەكرێت.
لەهەر مانگێکدا، جارێک ناوی ڕۆژ و مانگ یەکێک دەبن. زەردەشتیەکان ئەو ڕۆژانە جێژن دەگرن و شایی دەکەن، ئەو 12 جێژنە بە ناوی مانگەکان،" فەروەردینگان (19ی فەروەردین)، ئۆردیبێهشتگان (2ی ئۆردیبێهێشتی ئێستا و3ی ئوردیبێهێشتی ڕۆژمێری زەردەشتی)، خۆردادگان (4ی خۆردادی ئێستا و6ی خۆردادی رۆژمێری زەردەشتی) تیرگان (10ی تیری ئێستا و13ی تیری ڕۆژمێری زەردەشتی)، ئەمۆردادگان (3ی مۆردادی ئێستا و7ی مۆردادی زەردەشتی)، شەهریوەرگان (30 ئرمۆردادی ئێستا و4ی شەهریوەری زەردەشتی)، مێهرگان (10ی مێهری ئیستا و16ی مێهری زەردەشتی)، ئابانگان (4ی ئابانی ئێستا و10 ئابانی زەردەشتی)، ئازەرگان (3ی ئازەری ئێستا و9ی ئازەری زەردەشتی)، دەیگان (25ی ئازەری ئێستا2 ، 9ی دەی ئێستا و8،16 و 24ی دەی زەردەشتی)، بەهمەنگان 26ی دەی ئێستا و 2ی بەهمەنی زەردەشتی)و ئێسفەندگان (29ی بەهمەنی ئێستا و ٥ی ئێسفەندی زەردەشتی) لە نێوان ئەو جێژنانەدا جێژنی مێهرگان، لە ڕووی نەتەوەییەوە زۆر گرنگە.
ـ جێژنی فەروەردینگان
یەکەمین جێژنی مانگانە لە هەر ساڵیکدا، جیژنی فەروەردینگانە، کە رۆژی یەکەمی مانگی فەروەردین بەرانبەر بە 19ی فەروەردینە و" فرودەگ" یشی دەڵێن. ئەو جێژنە گرێدراوی فرووهەری پاک لە ڕابردوو و باو باپیرانەوەیە، هەر بۆیە بۆ شادی ڕۆح وڕەوانی فرووهەر لەڕابردوویدا، دەچنە پەرەستگاکان. مووبه‌دان جل وبه‌رگی سپی له‌به‌ر ده‌که‌ن و سروود و پاڕانه‌وه‌کان به شێوه‌یه‌کی گرووپی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌شداربووانیش به‌شداری له پاڕانه‌وه‌کان ده‌که‌ن و یادی کۆچکردووان ده‌که‌نه‌وه، دوواتر ئه‌وه میوانه‌ی براونه‌ته ئه‌و جێژنه دابه‌ش ده‌کرێن له نێوان به‌شداربوواندا. له‌وێنه‌ی ئه‌م جێژنه له‌ناو دینهکانیتردا هه‌یه که به جێژنی " ئه‌موات" نادێر کراوه، له نیوان هێندووه‌کاندا ستایشی باوبیران (pitara) وه‌ک جێژی فه‌روه‌ردینگانی کوردیه. ڕۆمه‌کانیش ڕۆحی کۆچکردووانیان وه‌ک" مانس" زانیوه و قوربانیان پێشکه‌ش کردووه و له‌و باوه‌ڕه‌دابوون که ڕۆح له دووای به‌خاک سپاردن ده‌گاته ئاستێکی بڵند ، هه‌رجه‌نده ئارامگه‌یان له زه‌میندایه، به‌ڵام له تووانایاندایه له‌سه‌ر زه‌مین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه له مانگی فیڤریه‌دا جێژنی بۆ کۆچکردووان به‌ڕێوه بردووه. جێژنی فه‌روه‌ردینگان وه‌ک جێژنی (taussaint) مه‌سیحیه‌کان که له ئه‌وه‌لی مانگی نوامبردا جێژن بۆ کۆچکردووان ده‌گرن و له‌سه‌ر مه‌زاره‌کانیان، ده‌سته گۆل داده‌نێنن.
ـ جێژنی ئۆرودیبێهشتگان
ڕۆژی ئۆردیبێهشتی مانگی ئۆردیبێهێشت( دووه‌ی ئۆردیبێهێشت)، جێژنی ئۆردیبێهێستگانه. ئۆردیبیهێشت له ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ڤێستایی" ئه‌شاو هێشتا" وه‌رگیراوه به مانای پاکی و ئه‌شوویی. کوردان له‌و رۆژه‌دا جل و به‌رگی سپیان که سیمبۆلی پاکی بووه له‌به‌ر کردووه و سه‌ردانی ئادریان یان ئاته‌شکه‌ده‌یان کردووه و پاڕانه‌وه‌ی ئاهوورا مه‌زدایان به جێی هێناوه.
ـ جێژنی خۆردادگان
ناوی چوواره‌مین رۆژ له مانگی زه‌رده‌شتیه‌کان خۆرداده. ڕۆژی خۆرداد له مانگی خۆرداد( 4ی خۆرداد) ئه‌و جێژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌سته‌واژه‌ی خۆرداد له ئه‌ڤێستا به سێوه‌ی" هێئورتات" هاتووه و ناوی یه‌کێک له ئه‌مشاسپه‌ندانکه به واتایی به لووتکه ترۆپک گه‌یشتن. باپیرانی ئێمه ڕۆژی خۆردادیان له مانگی خۆدرداد جێژن گرتووه و له‌و رۆژه‌دا چوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی کانی و ڕووباره‌کان هه‌روه‌ها سه‌ردانی ده‌ریایان کردووه پاڕانه‌وه‌یان به جێی هیناوه. ئێستاکه پێویسته زه‌رده‌شتیه‌کان له په‌ره‌ستگاکان ئاماده بن و دووای پارانه‌وه و به جێی هیێنانی ئه‌رکه دینیه‌کان، شایی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ـ جێژنی تیرگان
له‌مانگی تیردا کاتێک ڕۆژی تیر دێت( ده‌یه‌مین ڕۆژ له مانگی تیر) پووشپه‌ڕ، ئه‌و جێژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. تیر له ئه‌ڤێستادا به" تیشتریه" و له کوردی په‌هله‌ویدا به" تشتهر" ناوی لێهاتووه. له ده‌قه ئه‌ڤێستاییه‌کاندا " تشتر" به جێی تیر هاتووه که ناوی ئیزه‌دێکه یارمه‌تی بارینی باران ده‌کات هه‌روه‌ها له باوه‌ڕی کوردان‌دا ناوی ئه‌ستێره‌یه‌که که هه‌چ ده‌رکه‌وتووه مژده‌ی باراینی بارانی له‌گه‌ڵ خۆی هیناوه. له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان ولاکاتی پاشایه‌تی" فیروز"دا کوردستان بۆ ماوه‌ی 7 سال ڕووبه‌ڕووی ووشکه‌ساڵی بووه‌وه و له‌رۆژێکی وادا خه‌ڵکی رووی کرده بیابان و به پارانه‌وه له ئاهوورامه‌زدا خوازیاری بارینی باران بوون، دووای ئه‌وه باران ده‌ستی پێ‌کرد و ووشکه سالی کۆتایی پێهات. له‌و ڕێکه‌وته به‌دوواوه کوردان له‌و رۆژه‌دا ئاو ده‌پرژنن به‌ڕووی یه‌کتردا و یاری به ئاو ده‌که‌ن.
ـ جێژنی ئامۆردادگان
یه‌کی مۆرداد ڕۆژ له مانگی مۆرداد به‌رانبه‌ر به 7ی مۆرداد جێژنیک بۆ ستایش و ڕێزلێنانی " ئه‌مۆرتات" له ئا‌ڤێستا و " ئه‌مۆرداد" له په‌هله‌وه‌یدا به‌ڕێوه ده‌چێت به مانای نه‌مری که ناوی یه‌کێک له ئامشاسپه‌ندانه. ئه‌و جێژنه به زۆری له لای کانیه‌کان، باخ و کێڵگه دڵنشینه‌کان له داوێنی سرووشتدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له لاپه‌ڕه‌ی 250 " ئاسارۆل باقیه"ی ئه‌بوو ڕه‌یحان بیروونیدا هاتووه:
مۆردادا مانگ که رۆژی حه‌وته‌می مۆرداد ڕۆژه و ئه‌و ڕۆژه به نیه‌تی پێش هاتنی دوو ناو پێکه‌وه، جێژن ده‌گرن، مانای ئامۆرداد ئه‌وه‌یه که مه‌رگ و نیستی نه‌بێت. ئامۆرداد فریشته‌یه‌که که ئه‌رکی پاراستنی دنیا و ڕازاندنه‌وه‌ی خواردنه‌کان ودره‌مانه‌کان، هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی برسیه‌تی ، زیان و نه‌خۆشییه‌کانه. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه جوونی ئه‌و جێژنه زانیاری زۆر له‌به‌رده‌ستدانیه. ئێستاکه له هه‌ندێک له گوند و شاره‌کان جێژنی ئامۆردادگا به‌ڕێوه ده‌چێت، جێژنه‌که به زۆری له ئاته‌شکه‌ده‌کان و هۆڵ گشتیه‌کان به‌ڕێوه ده‌جیت.
ـ جێژنی شه‌هریوه‌رگان
ده‌سته‌واژه شه‌هریوه له ئاڤێستادا به شێوه‌ی" خشترته وه‌ئییه" هاتووه و له مانگی 30 ڕۆژی زه‌رده‌شتیه‌کاندا چوواره‌مین ڕۆژی هه‌ر مانگێک شه‌هریوه‌ری ناو لێنراوه، له ئیستادا جێژنی سههریوه ده‌که‌وێته 30 مۆردداده‌وه. له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و جێژنه له دیرۆکی کۆندا زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدانیه. به‌ڵام زه‌رده‌شتیه‌کان وه‌ک جێژنهکانیتری مانگانه ئه‌و جێژنه به شایی و خۆشی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ـ جێژنی مێهرگان
ڕۆژی16ی مانگی مێهر( ڕەزبەر) بە پێی ڕۆژمێری کوردی کە دەکاتە10ی ڕەزبەر بە ڕۆژمێری ئێستا بە ناوی ئیزەدی مێهرەوە ناوی لێنراوە، و ڕێکەوتی بەرێوە جوونی چێژنی گەورەی مێگرگانە. مێهر بە واتای پەیمان و هوڕێیەتی هاتووە لە کوردستانی باستاندا، جێژنی مێهرگان لە دووای جێژنی نەورۆز گەورەترین جێژنە و خاوەن گرنگیەکی تایبەت بووە. هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە نەورۆز دەستپێکی هاوین و مێهرگان دەستپیکی زستان بووە؛ چونکوو لەو سەردەمانەدا ساڵ دابەش بووە بە2وەرزەوە.
وەرزی یەکەم هاوین بووە کە لە جێژنی نەورۆزەوە دەستی پێکردووە و ماوەی7مانگ دریژەی هەبووە و وەرزی دووەم، زستان بووە کە لە جێژی مێهرگانەوە دەستی پیکردووە و ماوەی ٥ مانگ بەردەوام بووە.
سەبارەت بە پەیدا بوونی جێژنی مێهرگان بوچوونی جیاواز هەیە.
مامۆستا هێمن لەوبارەیەوە نووسیویەتی: ئەو جێژنە یەکەم رۆژی پاییز بووە. مەڕدار لەو رۆژەدا بەرانیان لە مێگەل بەرداوە. واتە ئەورۆژە رۆژی بەرانگرتنی مەڕ بووە. بۆیە ئەو رۆژەش کراوە بە جێژن و بە مێهرەگان ناوی دەرکردووە.
جێژنی مێهرەگان دواتر بووەتە مێهرەجان و بە تایبەتی عەرەبەکان بە زۆربەی جێژن و کۆڕەکانی خۆیان دەڵێن مێهرەجان. بە گشتی مەودای نێوان جێژنی مێهرەجان و جێژنی نەورۆز پێنج مانگە. "مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ. پێشینیان دەڵێن بەرخ پاش سەد رۆژ رووحی وەبەر دێ و مەترسیی بەرئاویتن کەم دەبێتەوە. جێژنی سەدە کە ئێستاش لە زۆر شوێنی کوردستان دەیکەن و پێی دەڵێن "بێڵن دانا"، پێوەندیی لەگەڵ ئەم باسە هەیە. دوو مانگ پایز و سێ مانگ زستان دەکاتە پێنج مانگ و لە شەوی ئەوەڵی بەهاردا زەوی مەڕ دێ و جێژنی هەر گەورەی مەڕدارە".
هەر ئێستا لە باکووری کوردستان لە داوێنی چیای کاتۆ ساڵانە فێستیڤاڵیک لە ژێر ناوی" مەڕ بڕینەوە" بۆ ماوەی6ڕۆژ بەرێوە دەچێت کە تێدا کوردان لە دەوری یەک کۆ دەبنەوە و شایی و هەڵپەڕکێ ئەو ڕێوڕەسمە جێژن دەگرن.
ئێستا هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه مه‌ڕداری له کوردستان زۆر که‌م بۆته‌وه و مه‌ڕداره‌کان کاتی به‌ران تێبه‌ردانیان گۆڕیوه به‌ڵام ئه‌و دابه هه‌ر نه‌گۆڕاوه و هه‌رکه‌س کرتکه مه‌ڕێکی هه‌بێت، ئه‌و ڕۆژه به‌ران ده‌به‌ر مه‌ڕ ده‌کات، میوانداریی له دراوسێەکان ده‌کا، مێوژ و شیرینی ده‌دا به منداڵان و ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێکی زۆر باش بۆ شوان له ئه‌ستۆی به‌ران نه‌کات، کاکی شوان نایه‌ڵێ به‌رانی ڕه‌نگاو بچێته ناو مێگه‌ل.
لە هەندێک لەسەر چاوەکاندا ڕاگەیەندراوە لە کاتی جێژنی مێهرگان لە گوندەکان، لە ڕۆژی پێنجەمدا گوند نشینان بە زۆری جەوانان لە شوێنی سەرچاوەی ئاوی گوندەکە کۆبوونەتەوە و بە دهۆل و زۆڕنا شاییان گێراوە و دوواتر بە گەڕاونەتەوە بۆ ناو گوند و سەردانی یەک بە یەکین خانووەکانیان کردووە و خەڵکیان کەیف خۆش کردووە.
"ئەبوو ڕیحان بیروونی" نووسیویەتی لەبەر ئەوەی لەو ڕۆژەدا خۆرەتاو بەسەر مرۆڤەکان پەیدا بوو ناوی مێرگانیان لێنا. پاشاکانی ساسانی لەو ڕۆژەدا تاجێکی لەوێنەی خۆرەتاو کردووەتە سەریان و ئەو ڕۆژەیان شکۆمەندانە جیژن گرتووە.
جێژینی مێهرگان کە لە ڕۆژی مێهرەوە دەستی پێکردووە تا ماوەی6ڕۆژ بەردەوام بووە و تێدا شایی و ەما بەڕێوە چووە.
یەکێک لە هۆکارەکانی پەیدا بوونی جێژنی مێهرگان لە مێژووی کوردستاندا دەگەڕێنەوە بۆ سەرکەوتنی کوردان بەسەر زەحاکی زاڵمدا بە سەرۆکایەتی کاوەی ئاسنگەر؛ بە داخەوە ئەمڕۆکە ئەو جێژنەە مێژووییە کوردان لە کوردستان گرنگیەکی ئەوتۆی پێنەدراوە و بە دەستی فەرامۆشی سپێردراوە و پێویستی بە ڕۆحێکی نەتەوەیی هەیە تا دیسانەوە وەک رابردوو جێگای خۆی لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا بەدەست بێنێتەوە.
ئێستاکە زەردەشتیەکان لە ڕۆژی مێهردا دەچنە ئاتەشکەدەکان و بە ئامادەکردنی خۆراک و شیرینی پێشوازی لەیەکیتر دەکەن و بەرنامەگەلی کولتوریم گفتوگۆکردن و خوێندنەەی سروودی ئایینی و شێعر خوێنەوە جێژنی مێهرگان بە خۆشییەوە بەڕێوە دەبەن.
ـ جێژنی ئابانگان
ڕۆژی ئابان له مانگی ئابان واته 4ی ئابان ئه‌م جێژنه به‌رێوه ده‌چێت. ده‌سته‌واژه‌ی ئابان، ئاو و کاتی ئاو مانا کراوه‌ته‌وه و ئه‌م جێژنه تایبه‌ت به ئاوه‌کانی سه‌ر زه‌مین. له‌و رۆژه‌دا کارێز و رووباره‌کان پاک ده‌کرێنه‌وه و جه‌ماوه‌ر جێژنیان گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه دووای 8 سال ووشکه‌سالی له مانگی ئاباندا، بارن بارییه‌وه و کۆتایی هاتووه به ووشکه‌ساڵی ، هه‌ژار و نه‌خۆشینه‌کان و له‌و کاته‌وه هه‌ر ساڵه له مانگی ئاباندا جێژن به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێستاکه زه‌رده‌شتیه‌کان وه‌ک جێژنهکانیتر ، به‌ڕێزه‌وه جێژنی ئابانگان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ـ جێژنی ئازه‌رگان
ڕۆژی ئازه‌ر له مانگی ئازه‌ر واته 3ی ئازه‌ر ئه‌م جێژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌سته واژه‌ی ئازه‌ر به ئاگر ناودێر کراوه که یه‌کێکه له چووار تۆخمه سه‌ره‌کیه‌که‌ی جیهان که له لایه زه‌رده‌شتیه‌کان بریتیه له:ئاو، هه‌وا، زه‌مین و ئاگر ، به‌و پێێه‌ی که زه‌رده‌شتیه‌کان هه‌میشه ئاگر وه‌ک باشترین و جێراتین تۆخمی پاککه‌ره‌وه زانیووه ئاگر به سیمبۆلی ڕووناکی ده‌زانن، هه‌ر بۆیه بۆ نیاییشی ئاهوورامه‌زدا، به جل و به‌رگی ڕازاوه و پاکه‌وه ده‌چنه ئاته‌شکه‌ده یان ئه‌و شوێنانه‌ی ڕووناکی لێبووه و به خوێنده‌نه‌وه‌ی ئا‌ڤێستا، جێژنی ئازه‌رگان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ـ جێژنی ده‌یگان
ڕۆژی ده‌ی مانگ له مانگی ده‌ی به‌رانبه‌ر به
25ی ئازه‌ر یان،2،9،17ی ده‌ی مانگ، ئه‌و جێژنه به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌و جێژنه که دووای شه‌وی چله به‌ڕێوه ده‌چێت وه‌ک درێژترین شه‌وی ساڵ، پاشا و به‌ڕێوه‌به‌ران دیداریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌نجامداوه.
ـ جێژنی به‌همه‌نگان
ڕۆژی" وهومه‌ن" له مانگی به‌هه‌مه‌ن که ده‌کاته 26ی دهیمانگ، جێژنی به‌همه‌نگان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌همه‌ن یان وهومه‌ن له ده‌سته‌واژه‌ی" وهومنه" له ئا‌ڤێستا وه‌رگیراوه به مانای ڕه‌فتاری چاک و یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئاهوورامه‌زدا. له گاتاکانی زه‌رده‌شتدا زۆرجار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێت. له راستیدا زه‌رده‌شت پیغه‌مبه‌ری کوردستانی بۆ وه‌رگرتنی په‌یامه‌کانی ئاهوورا مه‌زدا یارمه‌تی له وهوومه‌ن وه‌رگرتووه.
ـ
جێژنی ئێسفه‌ندگان یان "جێژنی ژنان"
ڕۆژی سپه‌ندارمز له مانگی ئێسفه‌ند که ده‌کاته 20ی به‌همه‌ن مانگ ئه‌م جێژنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێسفه‌ند یان سپه‌ندارمز له ئا‌ڤێستا وه‌ک" سپه‌نته ئارمه‌یتی" هاتووه، به مانایفروتنیو خۆڕاگری. سپه‌نته ئارمه‌یتی ناوی یه‌کێکه له ئامشاسپه‌ندان. ئامشاسپه‌ند سپه‌نته ئارمه‌یتی ڕۆڵی پاسه‌وانی زه‌مینه و به‌و پێیه‌ی که زه‌مین وه‌ک ژنان له ژیانی مرۆڤه‌کاندا ڕۆلی زاووزێ و به‌ردانه، جێژنی ئێسفه‌ندگان بۆ ڕێزگرتن له ژنان به‌ڕێوه چووه. له رابردوودا له‌و رۆژه‌دا ژنانی کورد جل و به‌رگی نوێیان له‌به‌ر کردووه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه ڕێزیان لێگیراوه و له لایه‌ن هاوژینه‌کانیانه‌وه خه‌لات کراون، ژنان له‌و ڕۆژه‌دا هیچ چه‌شنه کارێک ئه‌نجام ناده‌ن و پیاوان و کوڕه‌کانیان کاره‌کانیان بۆ راده‌په‌ڕێنن. ئێستاکه‌ش زه‌رده‌شتیه‌کان ئه‌و ڕۆژه وه‌ک ڕۆژی ژن و دایک زه‌رده‌شتی ناودێر ده‌که‌ن.
ـ جێژن و بۆنهکانیتر
سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه چوونی ئه‌و 12 جێژنه له 12 مانگی ساڵدا له ئایینی زه‌رده‌شتیدا چه‌ندین جێژنیتر هه‌ن که تا ئیستاش به‌شێوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و به‌رفراوان له‌ناو کوردان‌دا وه‌ک نه‌ریتێکی باوباپیران ماوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه ده‌چه‌ن که گرنگرتینی ئه‌و جێژنانه بریتین له جێژنی نه‌ورۆز، جێژنی شه‌وی چله، یه‌ڵدا و جێژنی چووارشه‌مه سووری.
ـ جێژنی نه‌ورۆز
نەورۆز دابونەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و گهلانیتر له ناوچه‌که بە شێوەی جۆربەجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت و بنەماکه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان. جێژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی هەیە و کۆنترین جێژنی مرۆڤە لە سەر زەوی. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون، کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی، ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، رۆژی یەکەمی بەهاریان کردووە بە جێژن.
پیشینیان له‌وباوه‌ڕه‌دا بوون، لە مانگی نەورۆزدا "گیانە پاکەکان" سەردانی کەسوکارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و" خوانی حەوت سین" دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز، خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناوماڵەیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگرھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز دەگیرێ و دابونەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە.
جێژنینەورۆز تێکەڵ بووە بە کۆمەڵێک ئەفسانەی سەیر و سەمەرە. له سهردهمانیکۆندا لە یەکەم رۆژی بەهاردا واتە رۆژی نەورۆز، پاشای وڵات دەرگای خستووەتە سەر پشت بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا و رۆژەکانی دابەشیوە بۆ چاو پێکەوتنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەر لەو رۆژەشدا خەڵات و دیاری و پێشکەشی بە دەست و پێوەندەکانی داوە و دیارییشی وەرگرتووە.
سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی نه‌ورۆز روانگه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه. به‌ڵام هه‌موویان له سه‌ر ئه‌وه رێکن که نهورۆزو مێهره‌گان هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد دوو جه‌ژنی گرینگی دانیشتوانی کوردستان بوونه که، له سه‌ره‌تای وه‌رزی گه‌رماو سه‌رما به‌ڕێوه‌چوونه. به گوێره‌ی نووسراوه پیرۆزه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شت( ئاوێستاو یهسناها) که تا پێش ئیسلام ئایینی فه‌رمی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو.
له هێندێک له سه‌رچاوه مێژووییه‌کان هاتووه که زه‌رده‌شت خۆی
نه‌ورۆزی خستووه‌ته سه‌ره‌تا به‌هاره‌وه. هه‌ر وه‌ک باس کرا دابه‌ش
کردنی ساڵ تا سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین، له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی دوو
جێژنی نهورۆزو مێهره‌گان ساڵ دوو وه‌رزی بووه. به گوێره‌ی
نووسراوه‌ی
مێژوونووسەکان
رێبه‌رانی ئایینی زه‌رده‌شت له ساڵی 485ی پێش زایین ساڵنامه‌ی هه‌تاوییان ئاماده کردووه‌و له‌و ساڵه‌دا چوار ورزی ساڵ دیاری کراوه.
نیبرگ زانای ئێرانی ناسی سووئێدی له‌م باره‌وه ده‌نووسێ: ساڵنامه‌ی مه‌زده یه‌سنی (زه‌رده‌شتی) که له ساڵی 485ی پێش زایین دروست کراوه ساڵێکی هه‌تاوییه که، به یه‌کسانی شه‌و و رۆژی به‌هار ده‌ستی پێکردووه‌و 365 رۆژی هه‌بووه که به سه‌ر 12 مانگی 30 رۆژیی و 5 رۆژی که‌بیسه له کۆتایی ساڵدا دابه‌ش کراوه. ( ئه‌م 5 رۆژه له حیساباتی کورده‌واریدا به په‌نجه‌وتار ناسراوه). ساڵی هه‌تاوی 365رۆژو 6 کاتژمێره. ئه‌گه‌ر ساڵێک به 365 رۆژ حیساب بکه‌ین چاره‌که شه‌و و رۆژێک که‌م دێنێ.
له
120 ساڵدا ئه‌م چاره‌که شه‌و
و
رۆژه ده‌بنه یه‌ک مانگی ته‌واو. سه‌ره‌تا که مانگیان به
30 رۆژ حیساب ده‌کرد، پێنج رۆژه زیادییه‌که‌یان وه‌ک په‌نجه‌وتار له کۆتایی ساڵدا حیساب نه‌ده‌کرد. دواتر گرفتی ئه‌و پێنج رۆژه‌یان به دابه‌ش کردنی به سه‌ر مانگه‌کانی به‌هارو هاویندا چاره‌سه‌ر کرد. به‌ڵام گرفتی پێنج کاتژمێرو 48 خوله‌ک و چه‌ند چرکه‌که واته چاره‌که شه‌و و رۆژه‌که ده‌بووه هۆی ئه‌وه که هه‌ر چوار ساڵ جارێک جێژنی نه‌ورۆز دوا بکه‌وێ و به دروستی له سه‌ره‌تای به‌هاردا نه‌گیردرێ. به‌م جۆره ده‌بوو که هه‌ر 120 ساڵ جارێک یه‌ک ساڵ به 13 مانگ حیساب بکه‌ن که ئه‌م ساڵه به ساڵی که‌بیسه ده‌ناسرا. ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له سه‌رده‌می ساسانییه‌کان هه‌ر به‌و جۆره ئاسایی ببووه‌وه و به ناچاری ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی نه‌ورۆزیان قه‌بووڵ کردبوو. بۆ نموونه له ساڵی 300ی زایینی جێژنی نه‌ورۆز له رۆژی 7ی سپتامبر و له ساڵی 400ی زایینی له
12ی ئووت و له ساڵی 500 زایینی له
19ی ژوئییهو له ساڵی 600ی زایینی له
24ی ژوئه‌ن و سه‌ره‌نجام له 632ی زایینی له 16ی ژوئه‌ن دا به‌ڕێوه‌چووه. لێره‌دا ده‌بینین جێژنی نه‌ورۆز که له ساڵی 485ی پێش زایین له 22ی مارس دا به‌ڕێوه‌چووه و له ساڵی 632ی زایینی که‌وتووته
16ی ژوئه‌ن که راست 9 مانگ و چه‌ند رۆژ دوا که‌وتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاڵوگۆڕه که‌بیسه‌ییه که ده‌بووه هۆی پاش و پێش که‌وتنی جێژنی نهورۆزو مێهره‌گان، زۆرجار رێده‌که‌وت که پادشایه‌ک یا ده‌سه‌ڵاتدارێک به بۆنه‌ی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات یا تاج له سه‌ر نانی خۆیان جێژنێکیان ده‌گرت و ئه‌و رۆژه‌یان به نه‌ورۆز یا مێهره‌گان ناودێر ده‌کرد. یا ئه‌م تاج له سه‌رنانه‌یان ده‌خسته رۆژی یه‌که‌می به‌هار. شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی نه‌ورۆز له سه‌رده‌مه جیاجیاکاندا جیاواز بووه. هێندێک جار له یه‌که‌م رۆژ تا رۆژی شه‌شه‌م پشووی گشتی بووه‌و هێندێک جار ته‌واوی 30 رۆژی یه‌که‌م مانگی به‌هاریان جێژن ده‌گرت. له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌ڵاتداری هێندێک له پاشاکانی ساسانی 226 تا 651ی زایینی باو بووه که ته‌واوی مانگی خاکه‌لێوه
21ی مارس تا 20ی ئاڤریل جێژنیان ده‌گرت.
هێندێک له مێژوونووسان وه‌ک بیروونی له کتێبی( الباقیه و الجاحز درالمحاسن الازداد) شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جێژنه‌ی به‌م شێوه‌یه نووسیوه. ته‌واوی 30 رۆژی مانگی خاکه‌لێوه‌یان کرده جێژن. 5 رۆژی یه‌که‌م بۆ پاشاکان بوو که له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵات و پێشکه‌شی ده‌درا، 5 رۆژی دووه‌م بۆ خان و به‌گزاده‌کان، 5 رۆژی سێێه‌م بۆ خزمه‌تکارانی پادشاکان،( 5 رۆژی چواره‌م بۆ خزمه‌کانی ئه‌وان)؟ 5 رۆژه‌ی پێنجه‌م بۆ سوپاییه‌کان و پێنج رۆژه‌ی شه‌شه‌م بۆ خه‌ڵک بووه.
له‌وه‌ی که بۆ خه‌ڵک به‌ڕێوه‌بردنی مێهره‌گانیش وه‌ک نه‌ورۆز گرینگ بووه، ئه‌م دوو جێژنه له لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکه‌وه وه‌کوو یه‌ک ده‌گیرا. ده‌سه‌ڵاتدارانی کات بێ ویستی خۆیان ناچار بوون که مل بۆ ویستی خه‌ڵک رابکێشن و مێهرهکانیش وه‌ک نه‌ورۆز جێژن بگرن و به هه‌مان شێوه به شه‌ش به‌شی 5 رۆژه دابه‌ش کرا.
هورموزی کوڕی شاپوور یه‌که‌م پادشایه‌ک بوو که ئه‌م دابه‌ش کردنه‌ی هه‌ڵگرت و فه‌مانی دا تا نه‌ورۆز له یه‌که‌می خاکه‌لێوه‌وه تا کۆتایی بۆ هه‌موو که‌س وه‌کوو یه‌ک به‌ڕێوه بچێ. ئه‌مه‌ش به تێپه‌ڕ بوونی کات ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا هات و خه‌ڵک تا 13ی مانگ که رۆژی شووم و ماڵ خاوێن کردنه‌وه و بردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ردو به‌ڵاکان له ماڵ ده‌ناسرا جێژنیان ده‌گرت. له رۆژی 13ی مانگی خاکه‌لێوه خه‌ڵک هه‌موو له ماڵ ده‌چوونه ده‌ره‌و ده‌ردو به‌ڵای ماڵیان به کێو و ده‌شت و رووباره‌کان ده‌سپارد. که‌وابوو جێژنی نه‌ورۆز به شێوسهی ئه‌مڕۆیی له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان بووه‌ته باو و له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ له بیر‌و بۆچوونی ئێرانیه‌کان جێی گرتووه‌و پێشوازی لێ ده‌که‌ن. شایانی باسه که ساسانییه‌کان له ساڵی 581 یا به بۆچوونێکی دیکه 471ی زایینی به ره‌سمی نه‌ورۆزیان وه‌کوو جێژن نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاندووه. به‌ڵام گرفتی ئاڵوگۆڕ و جێ گۆڕکێی به‌ڕێوه‌بردنی جێژن به هۆی ساڵی که‌بیسه‌وه تا سه‌ده‌ی یازده‌یه‌می زایینی به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بووه.
ـ جێژنی شه‌وی چله ( یه‌ڵدا)
جێژنی شه‌وی چله( یه‌ڵدا) جێژنی ته‌واو زیندووه، مه‌سیحیه‌کانی جیهان ئه‌م جێژنه به ناوی جێژنی له‌دایک بوونی" مه‌سیح" به‌رێوه ده‌به‌ن.
شه‌وی چله و ڕێوڕه‌سمێک له‌و شه‌ودا به‌ڕێوه ده‌چێت مێژوویه‌کی زۆر کۆنی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیزه‌دی مێهر و یه‌کێکه له کۆنترین جێژنه‌کانی کوردان. چله گه‌وره له یه‌که‌مین ڕۆژی مانگی ده‌ی جێژنی ڕۆژی خۆشی تا ده‌ی به‌همه‌ن که جێژنی سه‌ده‌یه دێت که له ده‌ی به‌همه‌ن تا 20ی ئێسفه‌ند ده‌خایه‌نێت و سه‌رما هێدی هێدی که‌متر ده‌بێته‌وه. چله‌ی یه‌که‌م که یه‌که‌م ڕۆژی زستانه و یه‌که‌مین شه‌وی له‌دایک بوونی مێهره و هه‌تاوه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی کۆن بنه‌مای ژیانیان له‌سه‌ر وه‌رزیاری و شووانیهوه بووه ، فێری سووڕانی هه‌تاو، گۆڕانی وه‌رزه‌کان، ورتی و درێژای ڕۆژ شه‌و و بۆ حه‌ره‌که‌ت به ئه‌ستێره‌کان ئاشنا بوون و کار و جالاکیه‌کانیان لهوگۆڕ ئه‌و ئه‌زموونانه رێک ده‌خست. به‌تێپه‌ڕ بوونی کات زانیان که کورترین ڕۆژه‌کان و ئاخرین ڕۆژی پایی واته 30 ئازه‌ره و درێژترین شه‌و ، شه‌وی زستانه.
گه‌لانی کۆنی مێزۆپۆتامیا جێژنی له‌دایک بوونی هه‌تاویان له‌سه‌ره‌تای زستاندا به‌رێوه ده‌برد. له‌و شه‌وه‌دا ئاگریان ده‌کرده‌وه تا تاریکی و هێما ئه‌هریمه‌نیه‌کان له‌ناو بچن و هه‌ڵ بێن، هه‌ر به‌و پێیه‌ی که خۆره‌تاو به هێمای تیسک و سه‌رچاوه‌ی گه‌رما لای خه‌لک به‌ڕێزه چاوی لێده‌کرا، ئاگریش هه‌مان ئاستی بلندی لای خه‌ڵکان هه‌بووه.
له سه‌وی چله یان له‌دایک بوونی هه‌تاو، خه‌ڵک له‌ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بوونه‌وه و به‌مه‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی هیما ئاهریمهنیهکان ئاگریان ده‌کرده‌وه و سفره و خواردنی تایبه‌تی وه‌ک سفره‌ی نه‌ورۆزیان ده‌ڕازانده‌وه ، هه‌رچی مێوه‌ی تازه یان ئه‌و میوانه هێلدرابوونهوه یان میوه‌ی ووشکراو له سفره‌دا داده‌نرا. ئه‌و سفره‌یه هێمایه‌کی ئایینی بووه و پیرۆزه که له‌سه‌ری داوا له ئیزه‌دی خۆره‌تاو ده‌کراو خێر و به‌ره‌که‌ت ببه‌خشێت به خه‌ڵک تا زستانێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رن. میوه وشک کراوه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی شه‌وی چله داده‌نرێن هێمای ئه‌وه‌ن که به‌هار و هاوینێکی پڕ له خۆشی و به‌ره‌که‌ت بووه و هه‌مووان ئه‌و شه‌و له‌ده‌وری ڕووناکی و ئاگر به‌سه‌ر ده‌به‌ن تا ئه‌هریمه‌ن ده‌رفه‌تی خراپکاری نه‌مێنیت.
ـ جێژنی سه‌ده
"جێژنی سه‌ده" كه سه‌د ڕۆژ پێش ساڵی تازه، واتا له بیسته‌می مانگی سه‌رماوه‌ز دا، گیراوه. "جێژنی بێڵندانه" یان "بێلـندانه" كه ڕۆژی پازده‌ی ڕێبه‌ندان، واتا له نێوه‌ڕاستی زستاندا، بووه و ئێستاش له زۆر شوێنی كوردستاندا هه‌ر باوه و ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌كه‌نه جێژن.
ـ جێژنی سێزده‌به‌ده‌ر
"ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ر" كه سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌هاره؛ له‌و ڕۆژه دا بۆ وه‌لابردنی به‌دشوومیی ساڵی كۆن ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار و ئاوایی و ده‌یانكرده جێژن و ئێستاش له زۆر شوێنی كوردستاندا ئه‌و جێژنه ماوه.
نوێژی زه‌رده‌شتییانه
زه‌رده‌شتیه‌کان شه‌وانه‌ڕۆژ، پێنج جارنوێژیان له‌سه‌ر فه‌ڕز بووه، که هەركام له‌و نوێژانه به ناوی ئهمشاسپهندێک بووه که به حه‌وت ئیزه‌د و فریشته‌ی ئههورامهزدایی دەناسرێن که بریتین له: کاتی به‌یانی (هاوه‌ن)، نیوه‌ڕۆ ( رهپیتوهن )، ئێواره (ئائیرهی سروترهم )، نوێژی شێوان(ئاشمه‌ن).
نوێژ له لای زه‌رده‌شتیه‌کاندا، برێتی بووه له بەجێهێنانیئهرکی سه‌رشان، له هه‌مبه‌ر ئه‌هورامه‌زدا به مه‌به‌ستی سپاسگوزاری و ستایش،نوێژ وه‌ک ئمارازێک بۆ به‌رهه‌ڵستکاری به‌رامبه‌ر به خراپه و رێنمایی به ئامۆژگاری، وته‌ی باش، کرده‌وه‌ی چاک و هزری ڕووناک لێكدەدرێتەوە.
له گاتاكان -هاتی1-خاڵی28 دا هاتووه: "هەر ئێستا، لەحاڵێكدا كەدەستم بۆ بارەگای تۆ بەرز كردۆتەوە دەخوازم نوێژكەری تۆ بم وە ئەتۆ بەرەوتی "ئەشە" و كردەوەی چاك "وەهومەنە" ستایشبكەم."
ڕێوڕه‌سمی" شپیک" سێدره پۆشی
بەرابەر بە ڕێچکەیەکی کونی کوردان، هەچ تاکێک پێویستە دووای تێگەیشتن و ناسینی دین بە شێوەیەکی فەرمی پەیڕەوی خۆی لەو دینە بە شێوەیەک لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا ڕابگەیەنێت، زەردەشتیەکانیش پێویستە کە منداڵەکانی خۆیان کچ و کوڕ(بە پێی نەریت لە نێوان ٧ بۆ ١٥ و لە هەندیک لە سەرچاوەکاندا لە نێوان ٧ بۆ ١١ ساڵ) بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سەدرە پۆشی ببنە ڕیزی زەردەشتیەکانەوە.
ڕێوڕه‌سمی"سه‌دره پۆشی" مێژوویه‌کی زۆر دووری هه‌یه وه‌ک پێویستیه‌کی ئایینی زه‌رده‌شتیه. کاتێک کچ یان کورێکی زه‌رده‌شتی ته‌مه‌نیان ده‌گاته ئاستێک که زانیاریه‌کانی ئه‌ڤێستا فێر بوون، دایک و باوک رۆژێک بۆ به‌رێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی" سه‌دره پۆشی" و " به‌ستنی پشتێن" ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵیک له نزیکان و خزمانی خۆیان بانگهێستی ئه‌و رێوڕه‌سمه ده‌که‌ن. لهوڕۆژهده سه‌ره‌تا سفره‌یه‌کی گه‌وره ده‌رازێندرێته‌وه که تێدا:زه‌رفی ئاگر، عوود، سینیه‌ک ووشکه( پسته، ئاجیل، گوێز و..) هه‌ندێک گۆڵ و سه‌وز و ئاویشه‌ن، هه‌نجیر و...داده‌نێن. ئه‌و کاته کچ یان کوڕ، دووای پۆشینی سه‌دره، له لایه‌کی سفره‌که ڕووه‌و خۆره‌تاو دادنیشێت. ئه‌گه‌ر ڕێوڕه‌سمه‌که پێش نیوه‌ڕۆ بێت، منداڵی سه‌دره پۆش ڕووبه خۆرهه‌ڵات داده‌نیشێت و ئه‌گه‌ر دووانیوه‌ڕۆ بێت، ڕووه‌وه خۆرئاوا ده‌دانیشێت. مووبه‌د رووبه‌رووی ئه‌و ده‌وه‌ستێت و ڕێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی" هۆرمۆزد یه‌شت" یان نیایشی ئاگر، ده‌ست پێده‌کات. ئه‌و کاته مووبه‌د ده‌چێته لایهکهیتری سفره‌که و له پشتی سه‌ر منداڵکهوه ده‌وه‌ستێت و پشتێنه‌که دهبهستێکه ناوقه‌دی منداڵه‌که‌وه. له‌ته‌واوی ئه‌و کاته‌دا منداڵه‌که قۆڵه‌کانی مووبه‌د ده‌گرێته ده‌ست و له‌گه‌ڵیدا سرووده‌کان ده‌خوێنیته‌وه. دووای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، منداڵه‌که له‌سه‌ر جێگای خۆی داده‌نیشێت، مووبه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێگای ئه‌وه‌ڵی خۆی، له‌به‌رانبه‌ر منداڵه‌که، ده‌وه‌ستێت، ئه‌ڤێستای ته‌ندرووستی به ناوی منداڵه‌که ده‌خوێنێته‌وه. له کاتی خوێنده‌وه‌ی سروودا، هه‌ندێک ئاویشه‌ن" جاتره" و برێنج و شیرینی تێکه‌ڵ هێدی هێدی ده‌کات به‌سه‌ری منداڵه‌که‌دا.
له کتێبه پهههلوهیهکاندا ده‌سته‌واژه‌ی" شپیک" به جێی سه‌دره به کار هێنراوه/ له رابردوودا، سه‌دره له پارچه‌یه‌کی ئاورێسمی، درووست ده‌کرا و ئیستاکه، سه‌دره له مه‌خمه‌لی سپی درووست ده‌کرێت. له ده‌قه زه‌رده‌شتیه‌کاندا هاتووه که سه‌دره پێویسته له پۆست و په‌شم و موو و لۆکه و ئاورێشم درووست کرابێت. له هه‌ندێک له ده‌قه‌کاندا هاتووه که ده‌توانرێت سه‌دره له هه‌ر شتێک درووست بکرێت. به‌ڵام سهدرهیهک که له ڕێشه‌ی ڕۆکێک به‌رهه‌م هێندرابێت، هه‌مان شته که له ده‌قه ئایینیه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه.
ڕێوڕه‌سمی پشتێن به‌ستن
یه‌کێك له نیشانه‌کانی زه‌رده‌شتی و دیارده‌ی بلوغیمناڵی زه‌رده‌شتی،پشتێنی پیرۆزه. پارچه‌یه‌کی سپی که گشت ژنان و پیاوان سێ جارله قه‌دی پشتییان ده‌به‌ستن و سێ گرێ ( ئه‌ڵقه )ی لێ ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌ریته‌هێشتاش له ناو کورده‌کاندا باوه و وه‌ک نیشانه‌ی سێ گه‌وهه‌ری زه‌رده‌شتی به‌دیارده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دەناسرێت.
پشتێن به‌ستن یه‌کێکه له پێویستیه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شتی. کاتێک منداڵ ده‌گاته ته‌مه‌نی حه‌وت، ده یان پازده ساڵی، پێویسته که پشتێن ببه‌ستێت. به‌و پێیه پشتێن له‌سه‌ر سه‌دره ده‌به‌سترێت به ناو قه‌دی منداڵدا. له کتێبی" بندهشن" به‌شی 5 و 10دا هاتووه:له هه‌ر جێگایه‌کی دنیا به‌هدینێک" زه‌رده‌شتیه‌ک" کرده‌وه‌یه‌کی چاک ئه‌نجام بدات، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی پشتێنیان به‌ستوو، سوودی لێوه‌رده‌گرن. پشتێن له کۆندا له پهسمی مه‌ڕ، موی بزن و په‌شمی وشتر و لۆکه چێندراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه له په‌شمی مه‌ڕ ده‌چێندرێت. پشتێن، به‌ندی به‌نده‌یی " ئاهوورامه‌زدا"یه که پێویسته زه‌رده‌شتیه‌کان هه‌میشه‌ه له‌گه‌ڵیان بێت. که‌سێک له کاتی مه‌له کردندا و ته‌نانه‌ت ژنان له کاتی " مانگانه" پێویسته له ناوقه‌دی خۆیان ببه‌ستن، نه‌بوونی پشتین گۆناحه. ئه‌و پشتێنه له 72 تاڵ ده‌چێندرێت و ئه‌و 72 تاڵه ئاماژه‌یه به 72 به‌ندی" یه‌سنا". دابه‌شکردنی به 12 تاڵه گه‌وره‌تر ئاماژه‌یه به 6 ئه‌مشاسپه‌ندان و 12 مانگی ساڵ. ئه‌و پشتێنه پێویسته 3 ده‌ور به‌ده‌وری ناوقه‌ددا ببسترێت. ئه‌و سێ ده‌وره بۆ یاده‌وه‌ری سێ ده‌سته‌واژه‌ی" همت"،" هوخشت"و" هورشت"ه. له کاتی به‌ستنی پشتێندا پێویسته که ئه‌و 3 ده‌سته‌واژه‌یه له‌بیر بێت. پشتێنه‌که پێویسته چووار گرێ لێبدرێت. له گرێ یه‌که‌مدا زه‌رده‌شتیه‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن به " یه‌کتایی" ئاهووره‌مه‌زدا، له گری دووه‌مدا شایه‌تی ده‌ده‌ن که " دینی زه‌رده‌شت" ڕه‌وایه و له لایه‌ن ئاهوورامه‌زدایه. له گرێ سێیه‌مدا شایه‌تی ده‌درێت به سپێردراوی" پیغه‌مبه‌ر زه‌رده‌شت" و له گرێ چوواره‌مدا قبووڵ کردنی سێ بنه‌مای گرنگی مه‌زده‌یه‌سنا: هزری ڕوون، وته‌ی باش، و کرده‌وه‌ی چاکه.
ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری لە ئایینی زەردەشتیدا!
لە ئایینی کۆنی کوردان‌دا هاوسەرگیری بەمەبەستی ژیانێکی خۆش و پایدار بووە بۆ زیادبوونی حەشیمەت و پێکهینانی بنەماڵە لەسەر بنەمایەکی ڕاست و قایم کە خۆی گەرەنتی مانەوە و بەردەوامی ژیانی هاوبەش بووە، بە شێوەیەک سۆز و خۆشەویستی نێوان ژن و پیاوی بۆ هەتا هەتایە بەرقەرار کردووە.
زەردەشت لە گاتاکاندا لە یەسنای ٥٣ دا ئامۆژگاریەکی وا دەداتە ئەو کچ و کوڕانەی خوازیاری پێکهینانی ژیانی هاوسەرگیرین و دەڵێت:ئێستاکە فێر بین و ووشیارتان دەکەمەوە. بە غیرەتەوە بۆ ژیانی خۆتان ڕێچکەیەکی پاک هەڵبژێرن. هەرکامە لە ئێوە پێویستە لە کردەوەی چاکدا لەویتر پێشی بگرن و ژیانی خۆتان خۆش و بەختەوەر بکەن. لە ئایینی زەردەشتیدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری دنیا و پتەوکردنی یەکتاپەرەستی و پێش‌گرتن لە بەدڕەوشتی، جێگایەکی تایبەت تەرخان کراوە بۆ بابەتی هاوسەرگیری و ئەو دیادرەیە بەبەرزی نرخێندراوە. هەتا ئەوەی لە بازنەی چووارەمی بەندی ٤٧ی وندیداددا ئاهوورا مەزدا دەڵێت: " ئەی سپیتمان زەردەشت، پیاوی ژندار لە پیاوی بێ ژن و پیاوی خاوەن ماڵم لا لە پیاوی بێمال لە پێشترە"، دیسان لە بەشی ٤٤دا دەڵێت : " ئەرکی هەر کەسێکە کە برا هاودینەکانی خۆی لە پەیدا کردنی سەروەت و هەبوونی هاوسەردا رێنوێنی و یارمەتی بکات" لە ئایینی زەردەشتیدا هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە تەمەنی باڵغ بوون و بەهۆی هەژاریەوە ناتوانن هاوسەرگیری بکەن، لە کردەوە چاکەکانە.
پەیماننامەی هاوسەرگیری
لە ئایینی زەردەشتیدا پەیماننامەی هاوسەرگیری بە ٥ شێوە ئەنجام دەدرێت.
1. پاشا ژنی/ لەم هاوسەرگیریەدا کچ و کوڕ بۆ یەکەمین جار بە رەزامەندی دایک و باوک ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنن.
2. ئیوک ژنی( یەکانە، تایبەت بە کەسێک) واتە پیاوێک بیهەوێت لەگەڵ تەنیا کچێکدا هاوسەرگیری پێک بێنێت. لەبەر ئەوەی کچەکە ناتوانێت دارایی ماڵی باوکی بگوازێتەوە بۆ ماڵیکیتر، ئەرکدارە لە دووای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، یەکەمین کوڕی خۆی بە جێ منداڵی باوکی دابنێت و ڕێکەوتننامەی داراییەکانی باوکی بسپێرێتە ئەو تا پێش لە لەناوچوونی بنەمالەی باوکی بگرێت. بە ژنێکی وا ئیوک دەڵێ.
3. خزمەتکار ژنی/ ئەم هاوسەرگیریە پەیوەستە بەو بێوە پیاو و ژنانەی لە دووای کۆچی دووایی هاوسەری یەکەمیان، هاوسەرگیری بکەن. لەبەر ئەوەی لە ئایینی زەردەشتیدا، جووتی یەکەم لە گەردوون و جیهاندا لەدووای مەرگی هاوسەر، پلەی پاشای هەیە، هەر بۆیە هاوسەری دووەم لە جیهانیتردا، پلەی چاکری دەبێت لەبەرانبەر هاوسەری یەکەمدا. هەروەها لە کاتێکدا پیاو بیهەوێت بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن منداڵ، بە رەزامەندی ژنی یەکەمی هاوسەریتر بگرێت. ژنی دووەم لەبەرانبەر ژنی یەکەمدا دەبێت خاوەن پلەی چاکری، لەڕاستیدا بە واتەی جاکر و خزمەتکاری دێت.
4. هاوسەرگیری خۆسەرانە/ لەم هاوسەرگیریەدا کچ و کوڕی باڵغ پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی ٢١ ساڵی بێی ڕەزامەندی دایک و باوک، ژیانی هاوسەرگیری پێک بێنن، لەم کاتەدا مووبەد مافی ئەوەی هەیە ڕێوڕەسمی مارەکردنی بەڕێوە ببات، بەڵام لەبەر ئەوەی دایک و باوکیان ناڕازین ئەو ژنە و پیاوە لە میرات بێبەش دەبەن.
( کچ لە ١٦ ساڵی و کوڕیش لە ١٨ ساڵیەوە دەتوانن بە رەزامەنی دایک و باوکیان ژیانی هاوسەرگیری پێک).
5. ستر ژنی/ ئەگەر ژن و پیاوێک منداڵیان نەبیت و منداڵیک لە سەر رێگا یان لە کەس و کاری هەژاریان بە فەرزەندی خۆیان قبووڵ بکەن، لێرەشدا وەک" ئیوک ژنی" هەڵسووکەوت دەکرێت، بەو شێوەیە کە یەکەمین کوڕی ئەو زڕ کچە، وەک کوڕی باوک دەژمێردرێت و لە دووای کۆچی باوکەوە، دەبێتە خاوەن سەروەت و دارییەکانی.
سه‌باره‌ت به ماره‌یی له ئایینی زه‌رده‌شتیدا:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌هایی (تەلاق) به ده‌ست تاکه‌کان نییه، بۆیە ماره‌یی دانانرێت.
ـ
دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی هاوسەرگیری یان ڕەهایی
1. یەکێک لە لایەنەکان
(ژن یان پیاو) شێت بێت یان هزری تێک چووبێت، لە کاتێکدا لایەنی بەرانبەر ئاگادار نەبووبێت، لەسەر داوخوازی ئەو لایەنەی تەندرووستە، هاوسەرگیری هەڵ دەوەشێندرێتەوە.
2. هەچ کات پیاو توانای جنسی نەمابێت ژن دەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات.
3. هەچ کات پشتڕاست ببێتە کە ژن لەگەڵ کەسیتر جووت بووە، پیاو دەتوانێت وازی لێبێنێت و ئەگەر پشتڕاست ببێتەوە کە پیاویش لەگەڵ ژنێکیتر جووت بووە، ژن دەتوانێت دوای جیابوونەوە بکات.
4. هەچ کات پیاو بۆ ماوەی ٣ ساڵ خەرجی ژیانی ژن نەدات، ژن دەتوانیت داوای جیابوونەوە بکات.
5. هەچ کات ژن مەترسی توندوتیژی لە لایەن هاوسەرەکەی لەسەر بێت، دەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات.
6. هەچ کات ژنێک تووشی سەرهەڵدێری بێت و نافەرمانی بکات و کردەوەکەی ببێتە هۆکاری مەترسی، هاوسەرەکەی دەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات.
7. هەچ کات ژن یان پایوا هاوسەرێکیتریان هەبێت کە پێش هاوسەرگریی شاردبێتیانەوە، هاوسەرگیری دووەم خۆبەخۆ نافەرمی دەبیت.
8. کاتێک ژن یان پیاو واز لە ئایینی زەردەشتی بێنێت، جیابوونەوە ڕەوایە.
چۆنیه‌تی خوازبێنی کردن
له‌یه‌که‌م هه‌نگاو، خوازبێنی کردن و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی کچ و دایک وباوکیهتی. دوواتر ڕێوڕه‌سمه‌که به‌م سێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت:
1- که‌سانی نزیکی کوڕه‌که ده‌چنه ماڵی کچه‌که و نامه‌یه‌ک له کوڕه‌که‌وه که بۆ دایک و باوکی کچکه نووسراوه ده‌به‌ن. ناوه‌ڕۆکی نامه‌که له‌سه‌ر کاغه‌زێکی سه‌وز ده‌نووسرێت تا مۆباره‌ک بێت.
2- چه‌ند ڕۆژ دوواتر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کچه‌که‌وه به‌هه‌مان شێواز نامه‌یه‌ک ده‌نووسرێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی کوڕه‌که و بۆیان ده‌برێت.
3- له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کوڕه‌که‌وه، حه‌ڵقه‌یه‌ک، سینیه‌ک نۆقڵ و چه‌ند که‌له قه‌ند و چه‌ند مه‌تر قۆماش به مه‌به‌ستی ئاماده کردنی جل و به‌رگ بۆ کهچکه ئاماده ده‌کرێت و له رۆژێکی دیاری کراودا ده‌برێته ماڵی بووک. حه‌لقه‌که له لایه‌ن که‌سانی نزیک به زاوا ده‌کرێته قامکی کچه‌که و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.
4- چه‌ند ڕۆژ دوواتر، کرده‌وه‌یه‌کی هاوشێوه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بووکه‌وه بۆ زاوا ئه‌نجام ده‌درێت. "له ئامۆژگاریه‌کانی رهدهشتدا هاتووه: ڕێوڕه‌سمی ده‌زگیرانی کاتێک ده‌توانرێت به‌ڕێوه بجێت که کچه‌که له 14 سال و کوڕه‌که له 16 ساڵ که‌متر نه‌بێت. ڕێوڕه‌سمی ده‌زگیرانی به گۆڕینه‌وه حه‌لقه و هه‌دیه به ئاماده بوونی که‌س و کار و لانیکه‌م" 7 که‌س" له باوه‌ڕ پێکراوانی زه‌رده‌شتی که ته‌مه‌نیان له 25 ساڵ نه‌بێت، به‌ڕێوه ده‌چێت."
5- له کاتی هاوسه‌رگیریدا واته دووای رێوڕه‌سمی ده‌زگیرانی، ئه‌م کرده‌وانه به‌ڕێوه ده‌چێت:وه‌کێل پرسان " ئاماده بوونی پێشوایه‌کی ئایینی"، له‌گه‌ل هه‌ندێک له میوانانی زاوا که نابێت له
7
"که‌س" که‌متر بن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی کچه‌که بۆ ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی ماره‌کردن ده‌چنه ماڵی بووک. بووکه چووه‌ته حه‌مام، ئاڕایشتی کردووه و له‌سه‌روو کۆڕه‌که داده‌نیشێت و قۆماشێکی سه‌وز ده‌ده‌نه به‌سه‌ریدا به شێوه‌یه‌ک ڕۆخساری دیار نه‌بێت. ژنه‌کانیتر له ده‌ورووبه‌ری داده‌نیشن. پێشه‌وای ئایینی و هاوڕێانی به ئاهه‌نگی شاباشهوه ده‌چنه ژووره‌وه بۆ لای بووک. پێشه‌وای ئایینی له بووک ده‌پرسێت:
به‌ناوی ئاهوورامه‌زدا له تۆ
"کچی..." ده‌پرسم ئایا ئاماده‌ی هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ
" کوڕی..."؟ (پێشه‌وای ئایینی جه‌ندین جار ئه‌و پرسه دووپات ده‌کاته‌وه) وه‌ک نه‌ریت له جاری سێیه‌م یان حه‌وته‌مدا بووک ده‌ڵێت:
به‌ڵێ. دوواتر پێشه‌وای ئایینی له بووک ده‌پرسێت:
چ کسێک ده‌که‌یته نوێنه‌ر یان وه‌کیلی خۆت؟ بووکیش باوک یان برایه‌کی هه‌ڵده‌بژێرێت. دووای بیستی ئه‌و یه‌که، پێشه‌وای ئایینی و هاوڕێانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵی زاوا.
7ـ بووک بردن؛ یان بووک گواستنه‌وه. له کۆتایی شه‌ودا، دووای خواردنی شی‌و و بڵاوکردنی میوانه‌کان" مووبه‌د" له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له نزیکانی زاوا ده‌چنه ماڵی بووک تا بیبه‌نه ماڵی زاوا.
له‌م کۆڕه‌دا گه‌وره‌کان و مووبه‌ده‌کان ئاماده ده‌بن، مووبه‌د دووای بیستنی ڕه‌زایه‌تی بووک و زاوا کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری به‌سوودی دینی و ره‌وشتی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌وه‌ها پاڕانهوهیهکیان بۆ ده‌کات: شادمانی زۆر بۆ هه‌ردووکیان، هه‌رده‌م گه‌وره و باوه‌ڕمه‌ند بون، به باشی و خۆشی ژیان به‌سه‌ر به‌رن، له گه‌شه‌کردندا بن، شایسته‌ی کرده‌وه‌ی جاک بن، وته‌تان باش بێت و هزرتان رووناک بێت، خۆتان له‌هه‌ر چه‌شنه خراپیه‌ک به‌دوور بگرن. هه‌ر جه‌شنه خراپییه‌ک ده‌سووتێت، راستی ده‌مێنێته‌وه، گرێدراوی باوه‌ڕی مه‌زده‌یه‌سنا بن، سۆز و خۆشه‌ویستیتان هه‌بێت. له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کانتان یه‌ک دل و یه‌ک زمان بن، له‌گه‌ڵ یاران و خۆشه‌ویستاندا به نرمی ره‌فتار بکه‌ن، زه‌می یه‌کتر مه‌که‌ن، تووڕه مه‌به‌ن، له پێناو شه‌رمدا تووشی تاوان مه‌یه‌ن، ته‌ماعتان نه‌بیت، بۆ شتێکی نابه‌جێ خۆتان ئازار مه‌ده‌ن، به‌خیل مه‌به‌ن، خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و من من مه‌که‌ن، ماڵی که‌س نه ناحه‌ق مه‌به‌ن، له‌گه‌ل داماوان شه‌ڕ مه‌که‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن و...دووای ئه‌وه بووک و زاوا ده‌ستی په‌یوه‌ندی ده‌ده‌ن و به ده‌وری ئاگردا ده‌سووڕنه‌وه و ڕێوڕه‌سمی زه‌ماوه‌ند به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەنجام
بێ شک،
چوارچێوه‌ی بیر و ڕا و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان و موغه‌کان، په‌ل و پۆی
هاویشتۆته سه‌ر بیر و باوه‌ڕ و لێکدانه‌وه‌ی رۆژئاواییه‌کان؛ بۆ وێنه نیچه به
ئاشکرایی راده‌گه‌یه‌نێ:"حه‌ق وابوو، فه‌لسه‌فه و کولتور و شاره‌ستانیه‌تی
موغه‌کان و زه‌رده‌شتیه‌کان له رێگه‌ی یۆنان و رۆمه‌وه بۆ رۆژئاواهاتبایه، نه‌ک فه‌لسه‌فه و شاره‌ستانیه‌تی یۆنان له رێگه‌ی رۆمه‌وه ".
لێکۆڵینه‌وه و نووسین
/ ئارێز ئه‌نده‌ریاری
arezandaryari@gmail.com
ستکهۆڵم
2011.08.20
سه‌رچاوه‌کان:
1.چنین گفت زرتشت،فریدریش نیچه/
Thus Spoke Zarathustra
2. ئه‌رده‌شێر ئازه‌ر گه‌شه‌سب/ ئاینی هاوسه‌ریه‌تی زه‌رده‌شتی
3.
چه‌پکێک گوڵ و چه‌پکێک نێرگێز/ مامۆستا هێمن
4. فه‌لسه‌فه‌ی زره‌ده‌شت و ئایینی زه‌رده‌شتی/ توێژینه‌وه و نووسین ، جه‌لال حاجی زاده
5. لاپه‌ڕه‌ی 250ی ئاسارۆل باقیه/ ئه‌بوو ره‌یحان بیروونی ( الباقیه و الجاحز درالمحاسن الاضداد)
6. گاهشماری و جشنهای ایران باستان،هاشم رضی
7.
چگونه می توان زرتشتی شد؟/ مؤبد کامران جمشیدی
8.Zoroaster and the theory of dour elements - Fathir Habashi, Laval University
9. مجموعه قوانین زردشت یا وندیداد، دارمستتر
10. مێژووی كورد وكوردستان،محەممەد مەردۆخی كوردستانی
11.ماڵپه‌ڕی( هفتهنامه اشو زرتشت)
|