|
|
|
||||||||||
|
تیشكێك بۆ سه‌ر ئاوێستا
كه‌مال نوری مه‌عروف / ماڵپەڕی کوردستانی نوێ 14/11/2010
كۆنترین كه‌سێك له‌ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی زه‌رده‌شت و ئاوێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی كردبێت (بارنابابریسوون)ه كه كتێبه‌كه‌ی له‌ساڵی (1590)ی زایینی‌دا له‌پاریس بلاوبۆوه. دوای ئه‌و (تۆماس هید)ی خۆرهه‌لاتناسی ئینگلیزی بوو، له‌وباره‌یه‌وه تێكۆشاو ساڵی (1700)ی زایینی كتێبێكی به‌زمانی لاتینی بلاوكرده‌وه، كه‌تیایدا نووسینه‌كانی یۆنانی و رۆمی و ئێرانی و عه‌ره‌بی له‌خۆگرتووه. بلاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی (ئانكتیل دووپروون)ی فه‌ره‌نسیش جووڵه‌یه‌كی له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شتیدا خسته‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵیاندا په‌یداكرد، هه‌ر بۆ ئه‌و ئامانجه ساڵی (1755)ی زایینی رێگای هیندی گرته‌به‌رو ساڵی (1758) گه‌یشته شاری (سوورات) له‌به‌نده‌ری ویلایه‌تی (بۆمبای) كه مه‌ركه‌زی پارسییه‌كان بوو، له‌وێ تا ساڵی (1761) مایه‌وه، له‌وێشه‌وه چوو بۆ لای زانای پارسی به‌ناوی (ده‌ستوور داراب) بۆئه‌وه‌ی ئاوێستایی به‌جوانی وه‌ربگرێت.
ده‌ستنووسه‌كانی ئاوێستا ئانكتیل دووپروون، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی له (سوورات) كۆتایی هات، ساڵی (1761) چوو بۆ (ئۆكسفۆرد) له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا هه‌موو ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی ئاوێستاو په‌هله‌وی كه له‌هیندا كۆیكردبوونه‌وه، بردنی بۆ كتێبخانه‌ی (بادلیان) له‌وێ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا سازدا، له‌وێشه‌وه ساڵی (1762)دا چوو بۆ پاریس و له‌گه‌ڵ خۆیدا (180) ده‌ستنووسی ئاوێستاو په‌هله‌وی و سانسكریت و فارسی برد بۆ كتێبخانه‌ی پادشایی (كتێبخانه‌ی گشتیی میللی) له‌پاریس دوای ئه‌وه‌ی كه ده ساڵ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و نووسینه‌وه‌یان بوو، راپۆرته‌كانی له‌سه‌ریان ته‌واوكردو یه‌كه‌مین ته‌رجوومه‌ی ئاوێستای كۆتاكرد بۆ یه‌كێك له‌زمانه زیندووه‌كانی ئه‌وروپایی به‌ناوی (زه‌ند ئاوێستا) له‌دوو به‌رگدا له‌پاریس بلاوكردووه‌و له‌وێ خاوه‌نه‌كه‌ی مایه‌وه تا ساڵی (1805) تا له‌ژیان ده‌رچوو. دوای ئه‌و هه‌تاكو (60) ساڵیش كه‌سێكی تر نه‌بوو له‌ئه‌وروپا كار له‌ئاوێستادا بكات ته‌نیا (كلكه‌ر)ی ئه‌ڵمانی نه‌بێت، كه زه‌ند ئاوێستای (ئانكتیل دووپروون)ی گۆڕی بۆ زمانی ئه‌ڵمانی له‌ساڵه‌كانی (1776-1777)دا كه له(ڕێگا)دا بلاویكرده‌وه. سه‌رله‌نوێ ئاوێستاناسیی له‌لایه‌ن (ئۆژن بۆرنۆف)ه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه كه‌زانایه‌كی گه‌وره فه‌ره‌نسی و خۆرهه‌لاتناسێكی ئه‌و بواره بوو له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، خۆشی زمانی سانسكریتی ده‌زانی و به‌و هۆیه‌وه له‌ئاوێستا نزیكبوو. راپۆرته ئاساییه‌كانی له‌سه‌ر ناوی ئاینی ئێرانییه‌كان و نامه‌ی ئاینی كۆنی هێندووان (وی‌دا)و نووسینه‌كانی تری سانكسریت به‌ئه‌نجامی گه‌یاندن. (بۆرنۆف) له‌ساڵی (1833)دا هاتی یه‌كه‌م (یه‌سنه)ی له‌گه‌ڵ راپۆرتێكی زانستیدا بلاوكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ش له‌ساڵه‌كانی (1840-1846) هاتی نۆیه‌م (یه‌سنه)ی بلاوكرده‌وه له‌و كاره‌یدا له‌گۆڕینه سانسكریتییه‌كه‌ی ئاوێستادا ئاسه‌واری (نه‌ریو سه‌نگ كوڕی دهاڤیل)ی هێنا كه(موبدێكی پارسییه‌كانی هیند بوو له‌كۆتایی سه‌ده‌ی دوازده‌ی زایینی و سوودی لێبینی.
گوزاره په‌هله‌وییه ئاوێستاییه‌كان بۆرنۆف، ئه‌مه‌ی له‌ته‌رجوومه سانسكریتییه‌كه‌ی (نه‌ریو سه‌نگ) وه‌ریگرتبوو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ردابوو ئه‌ویش له(ئانكتیل دووپروون)ی وه‌رگرتبوو كه له‌هینده‌وه بردبووی بۆ فه‌ره‌نساو له‌وێ كه‌وتبووه به‌رده‌ستی. ته‌رجه‌مه‌كه‌شی بناغه‌یه‌كی زانستی نه‌بوو، چونكه وه‌یگێڕابوو له‌یه‌كێك له‌ته‌رجوومه ئاساییه‌كانی په‌هله‌وی ئاوێستایی و له‌ته‌رجوومه‌كه‌ی (ئانكتیل دووپروون)یشدا هه‌ر به‌و جۆره هاتبوو موبیده‌كانی (سوورات)یش له(ده‌ستوور داراب) وه‌ریانگرتبوو. دوای مردنی (بۆرنۆف) له‌ساڵی (1852) كۆمه‌ڵێك له‌زاناكان كه‌شاره‌زایی زمانی ئاوێستاو په‌هله‌وی سانسكریت بوون، هه‌ر یه‌كێك به‌جیا له‌وانه‌كاری به‌نرخی خۆی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌نجامدا، كه یادگاری تێكۆشانی یه‌كه یه‌كی ئه‌وانه بوو كه له‌و وتاره‌یاندا نه‌یانتوانیووه ئه‌و گه‌وهه‌رانه بژار بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌گرنگترینیان ده‌ده‌م. (دارمیستێتیر) له‌ساڵی (1886)دا تاوه‌كو ساڵی (1887)دا له‌هیندستان مایه‌وه، كه‌هه‌ندێك له‌یاساناسان و گه‌وره‌ی پارسییه‌كان بوونه ئاشنای، له‌ساڵه‌كانی (1892)دا تاوه‌كو ساڵی (1893) كتێبێكیان به‌ناوی (زه‌ند ئاوێستا) له (3) به‌رگدا دانا‌و بلاویانكرده‌وه، له‌و ته‌رجوومه‌یه‌دا ئه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئاوێستاییان هه‌بووه‌و ئاسانبوون و به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسییه‌كه‌شدا به‌راوردیان كردووه، هه‌ر كام له‌وانه‌ش كه‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دژوار بووه به(زه‌ند) (گوزاره په‌هله‌وییه ئاوێستایی)ه‌كه‌یان بۆ داناوه. (مییه‌ی) زمان‌ناسی ناسراو و شاگردی (دارمیستێتیر) ده‌نووسێ: ته‌رجوومه‌ی گاهانی (دارمیستێتیر) كه‌شێوه گوزاره‌كه‌ی له‌په‌هله‌وی وه‌رگیراوه دروست نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ربڕینه‌كه‌ی نادروسته. پێویسته كۆششی زاناكانی وه‌كو (شپیگل) و (گلدنه‌ر) و (رایشلت) له‌بلاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئاوێستا به‌ر له‌ئێستا به‌یاد بهێنمه‌وه.
ئاسه‌واره به‌نرخه‌كانی بارتولۆمه ئاسه‌واره به‌نرخه‌كانی (بارتولۆمه) گرنگترینی ئه‌وانه‌ی به‌ر له‌خۆیه‌تی بۆ زمانه‌كانی ئێرانی سه‌رده‌مه‌كانی به‌ر له‌مێژوو (زمانه‌كانی ئاوێستایی و پارسی كۆن و فه‌رهه‌نگی ئێرانی كۆن) سه‌ده‌ی نوێ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاوێستاناسی سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی بوو گرنگییان پێدا له‌و راسته رێگایه‌ی كه‌دیاره‌و هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌كۆشش و لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌سانی وه‌كو (دووهارله) و (مه‌نان)ی فه‌ره‌نسی و (ویست)ی ئینگلیزی و (هاوگ)ی ئه‌ڵمانی و (جاكسوون)ی ئه‌مریكایی بده‌ین و به‌یاد بیانهێنمه‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاوێستاناسی جارێكی‌تر له‌سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی‌دا له‌ولاتانی تریشدا زۆری به‌دواداهات، زاناكانیش له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا زۆر په‌یوه‌ست بوون به‌زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئاوێستایی و ئاینی ئێرانی كۆن، لێكۆڵینه‌وه تیایاندا‌و ئاسه‌واری رۆشن و فێربوون و بلاوبوونه‌وه له‌نێوانه‌كه‌دا ده‌توانین ئاماژه به‌یه‌كه‌مین شۆڕش له‌ناویاندا بده‌ین له‌وانه: (ئایۆنكه‌ر) و (هێرتیل) و (هۆمباخ) له‌ئه‌ڵمانیاو (بنونیست) و (دومزیل) له‌فه‌ره‌نساو (هه‌نینگ) و (بیلی) و (گرشوفیج) له‌ئینگلیزیستان و (كوریلویج) له (له‌هستان) و (مۆرگنشتێرن) و (كریستن سن) و (بار)و (نیبورگ) له‌ولاتانی ئه‌سكه‌ده‌ناڤی و (ئانكلساریا) و (تاوادیا) و (تاراپور والا) و (بودی) و (كانگا) و (دهابر) و (مۆدی) و هیتر، له‌زانایانی پارسی له‌هندستان و (سمیپ) له‌ئه‌مریكاو (فریمان) و (ئاباییف) و (به‌رتیلیس) له‌شوره‌وی.
ئاوێستاناسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ئێراندا تا به‌ر له‌بلاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی مامۆستا (ئیبراهیم پوور داود) له‌سه‌ر ئاوێستاكه‌ی، كاری ئاوێستاناسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئایین و فه‌رهه‌نگی ئێرانییه‌كانی كۆن، لای ئێرانییه‌كان شێوه كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، هه‌روه‌ها نووسراوێكی باوك و باپیرانیش نه‌بوو بۆ ئه‌و كتێبه به‌ناوبانگه جیهانییه‌ی ئه‌و میلله‌ته له‌و خاكه‌دا كه هه‌بووبێت. (پوورداود) به‌ر له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان چوو بۆ پاریس بۆ خوێندنی یاسا، به‌لام له‌یه‌كێك له‌سه‌فه‌ره‌كانیدا رۆشت بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ زانینی هۆكاره‌كانی شه‌ڕ. كاتێك له‌و ولاته‌دا ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی درێژه‌ی كێشا بووه هۆی ئاشنابوونی به‌سه‌رچاوه‌ی زۆر‌و سه‌رقاڵبوونی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاوێستاناسی، له‌و گه‌شته‌یدا لێكۆڵینه‌وه له‌زمان و فه‌رهه‌نگ و ئاینی ئێرانی كۆن دامێنی گرت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئاوێستای كرده كاری سه‌ره‌كی خوێ و بڕیاری لێدا. (پوور داود) له‌ساڵی (1304)ی هه‌تاوی (1925ی زایینی) پارسییه‌كان ده‌عوه‌تیان كرد بۆ هیند، ئه‌ویش سه‌فه‌ری هیندستانی كرد، ئه‌وه‌بوو دواتر له‌وێ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌رچاوه ئاساییه‌كانی ئایینه‌كانی ئێرانی كۆندا په‌یداكرد، له‌هه‌مانكاتیشدا رای له‌گه‌ڵ زانایان و ئاوێستاناسانی پارسی له‌و رووه‌وه ئاڵوگۆڕكرد، به‌و هۆیه‌وه توانی بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ئه‌وروپا ته‌واو بكات، ئه‌وه‌بوو به‌شێك له‌ئاوێستای خۆی به‌ناونیشانی ئه‌ده‌بیاتی (مه‌زدیه‌سنا) به‌چاپ گه‌یاند.
فه‌رهه‌نگی كۆنی ئێران (پوور داود) ساڵی (1307)ی هه‌تاوی جارێكی‌تر سه‌فه‌ری كرد بۆ ئه‌وروپا، له‌وێ زیاتر كه‌وته كۆششكردن بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی و به‌شه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی (مه‌زدیه‌سنا)ی به‌چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه بلاوكرده‌وه، ئه‌و له‌ساڵی (1311) (رابیندرات تاگوور) ده‌عوه‌تی كرد بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆنی ئێران له‌دانشگای (شانتی نیكیتان) بۆ ئه‌وه جارێكی‌تر سه‌فه‌ری بۆ هیندستان كرده‌وه‌و ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ مایه‌وه، له‌كاتێكدا له‌هیند بوو لای پارسییه‌كانه‌وه رێگایان دا بچێته دییه‌نی (یه‌زییشنه)ی (ئایینی نوێژ‌و دوعا) كه بۆ غه‌یری زه‌رده‌شتییه‌كان مۆڵه‌تی ئاماده‌بوون نه‌ده‌درا. پوور داود، له‌ساڵی (1313)ی هه‌تاوی له‌بۆمبایه‌وه چوو بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاری توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ئاوێستادا به‌رده‌وامی هه‌بوو تا ساڵی (1316)ی هه‌تاوی، به‌لام ناچاربوو بۆ تاران بگه‌ڕێته‌وه، له‌تاران هه‌رچه‌نده به‌هۆكاری ماندووبوونی تا ماوه‌یه‌ك له‌نووسین و خوێندنه‌وه خۆی دوورگرت، به‌لام ئه‌وه نه‌یتوانی بیبه‌ستێته‌وه‌و ئه‌وه‌بوو له(25)ی مانگی ئابانی (1347)دا ده‌عوه‌ت كرا بۆ كۆنگره‌ی ئێرانناسی، بۆ دانانی فه‌رهه‌نگ له‌سه‌ر داوای دانشگا گه‌وره‌كانی جیهان ئه‌وه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات كاتی به‌سه‌ربرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی سه‌رگه‌رمی وانه‌وتنه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی ئێرانی كۆن بوو له‌دانشگای تاران، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌و بلاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانی و كتێبه زۆره‌كانی بوو (پوور داود) له‌ڕاپۆرته‌كانی ئاوێستایدا هیچ كاتێك له‌سنوورێكی دیاریكراودا رازی نه‌بووه بابه‌ته‌كه‌ی دابخات، هه‌تاكو ئه‌گه‌ر ته‌واویش بووبێت، بۆیه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ره‌ها كردووه كه‌هه‌رچی باشتر‌و ته‌واوتره ده‌رباره‌ی باسه‌كه‌ی بنووسێت و به‌قووڵی و له‌سه‌رخۆ به‌گۆشه جۆراو جۆره‌كانیدا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووناكی زیاتری پێبه‌خشێت.
وه‌لامدانه‌وه‌ی زانستی یه‌كێك له‌لایه‌نه باش و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی راپۆرتی ئاوێستایی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌یه‌تی به‌شوێنه جیاجیاكانیدا (پوور داود) له‌كاری خۆیدا هه‌ر به‌وه كۆتایی نه‌هێناوه كه له‌چوارچێوه‌ی زانینه‌كانی به‌ر له‌ئیسلام راپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ری به‌ته‌واو بزانیت، یان پرسیاری ده‌رباره‌ی شتێك كردبێ و له‌ناو راپۆرته‌كه‌یدا شوێنی نه‌كردبێته‌وه، به‌ڵكو له‌دیوانه‌كانی شیعر‌و نووسینه جیاجیاكانی فه‌رهه‌نگ و مێژووی دوای ئیسلامیش (به‌فراوانتر عه‌ره‌بی و فارسی) گه‌ڕاوه بۆ پرسی سه‌رچاوه‌ی باسه‌كانی و بابه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌لامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ بیر‌و زانستی په‌روه‌رده‌یی له‌ماوه‌ی سه‌ده درێژه‌كانی به‌ر له‌ئیسلام و پاش ئیسلام ئه‌وانه هه‌بوون و له‌سه‌ریان كاره‌كه‌ی ته‌واوكردووه هه‌ر له‌و لایه‌نه‌شه‌وه سه‌رده‌می راپۆرتی ئاوێستای (پوور داود) گۆڕینی ناوه‌ڕۆكی ئاوێستا نییه، كه ده‌توانین بڵێین ژماره‌یه‌كه له‌فه‌رهه‌نگنامه‌ی ئێرانی، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌توێژینه‌وه‌كانی دوای ئه‌وه‌ی زانیاری باشتری ده‌ستكه‌وتووه جارێكی‌تر سوودی لێبینیووه‌و بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ری به‌پێی شوێنه‌كانیان رێكخراون.
سه‌رچاوه جلیل دوستخواه/أوستا: كه‌ن ترین سرودهاو متنهای ایرانی/جلد اول/ چاپ چهارم 1377 لا 49-54. |
|
||||||||||
|
|