سه‌رنجێکی یاسایی
بۆ
کۆڕی یاده‌وه‌ری ئه‌نفال له‌شاری ئێسکلیستونا / سوید
هێژایان،
ئه‌مڕۆ
کۆبوینه‌ته‌وه بۆ یاده‌وه‌ریی دڵته‌زێنترین مه‌رگه‌سات که له‌کۆتایی سه‌ده‌ی
بیستههمدا نه‌ته‌وه‌ی کورد دووچاری بوو. دیاره بڕیاردان به‌وه‌ی ڕۆژی 14ی مانگی
ئه‌پریل بکرێت به‌ڕۆژی ئه‌نفال بۆئه‌وه‌یه تێیدا پێش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید، شار‌و ده‌ڤه‌ره‌کانی شێخ وه‌سانان، بێهدینانو سه‌رده‌شت بۆمببارانی
شیمیایی کران.
به‌وبۆنه‌یه‌وه پێویسته مه‌رگه‌ساتی برا ئهرمهنیو ئاسووریو کلدانه‌کان
شهرمهزارکهین که ئه‌رمینیا هه‌مان ڕۆژی 24/ 4 بڕیارداوه بۆ یاده‌وه‌ری ئه‌و
مه‌رگه‌ساته‌ی 94، 95 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌تورکیا ده‌ستی چه‌په‌ڵی کاربه‌ده‌ستانی
تورکی پێ سووربوو. هه‌روه‌ها بۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی‌و هاوڵانی
له‌سه‌ره‌تای ئه‌پریلی 62 ساڵ لهمهوبهرو بۆردومانی شارۆچکه‌کانی قه‌ڵادزێ‌و
هه‌ڵه‌بجه له 24 و 25ی ئه‌پریلی 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که سه‌ده‌ها قوربانییان لێکهوهتهوهو
به‌هه‌زاران خێزان لهئهنجامیان ئاواره بوو.
ده‌بێت زۆرچاک ئه‌وه بزانین که میلله‌تی بێپێگهو چه‌قی ده‌سه‌ڵات، نه‌هیچ هێزو
لایه‌نێک ده‌یخوێنێته‌وه نه به‌ده‌نگ هاوارو گازندهکانیهوه دێن، بۆیه
پێویسته به‌گشت توانایه‌که‌وه بکۆشین بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و
به‌رپابوونی ته‌بایی نێو ڕۆڵه‌و پارچه‌کانی. با دوور نه‌ڕۆین، وه‌ک له‌سه‌رتای
سه‌ده‌ی ڕابوردوودا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی‌و باری ئابووری چاوو گوێی زلهێزه‌کانی
سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوای له‌به‌رانبه‌ر کورد داخسبوو، به‌ره‌ی سوشیالستیو
زلهێزه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش که‌خۆی به‌پارێزه‌ری چینی چه‌وساوه ده‌زانی، نه‌ته‌نها
به‌ده‌نگ گه‌ڵانی چه‌وساوه‌ی کوردستانه‌وه نه‌هاتن، به‌ڵکوو کورده‌کانی
نهخچهوانو ئه‌و کوردانهیشیان په‌رته‌وازه‌کرد که له‌دۆزه‌خی ئه‌تاتورک
ههڵهاتبوونو په‌نایان برد بۆ وڵاتی سۆڤیه‌ت، ئه‌وانیش بێگوێدانه هیچ لایه‌نێکی
مرۆڤانه‌یی، هه‌ر خێڵ‌و خێزانه‌ی لێ هه‌ڵدان بۆ یه‌کێک له‌کۆماره‌کانی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت به‌جۆرێک خزم‌و خێشیان هه‌زاران کیلۆمه‌تر له‌یه‌کتر دوورخسته‌وه. ئه‌وه
جگه له هه‌ڵوێسته دووڕووییه‌که‌ی ستالین نواندی سه‌باره‌ت به هاوکاری کۆماری
کوردستان‌و پاشگه‌زبوونه‌وه لێی.
دەخوازم له‌دیدی یاساوه هه‌ندێک لایه‌نی مه‌رگه‌ساته‌که‌ی
ئه‌نفالتان بۆ ڕوونکه‌مه‌وه
دادوه‌ر زوهێر کازم
عه‌بوود له په‌رتووکی ( دادگایی ئه‌نفال ) دا ده‌ڵێت: "
ڕهوشو باوه‌ڕ،
نه
له‌سه‌ر
قاقه‌ز ئۆقره ده‌گرێت، نه لهتوێو ئاستی وتووێژ‌و وتار‌و بڵاوکراوه‌ی
ڕامیاریدا. به‌ڵکو هه‌نگاوو ههڵوێستو بڕیاری کارا، هزرو دیدی ئه‌و لایه‌نه
ده‌چه‌سپێنێت که‌بڕوای پێ هه‌یه،و ڕاسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر بیر‌و هه‌ڵوێستی
مرۆڤ تا نه‌ست وبوونی خۆی بسه‌پێنێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی خۆ له‌کێشه‌ی ئه‌نفال
هه‌ڵقورتێنین، که کێشه‌یه‌که نه به‌گوێره‌ی قه‌واره‌ی شیاوی خۆی لێی
ڕوانراوه، نه وه‌ک تاوانێکی دزێوی مێژوویی ئه‌م سه‌رده‌مه. یانیش وه‌ک
کاره‌ساتێکی مرۆڤانه‌یی که مێژوی سه‌رده‌م تۆماری کردبێت، به‌ڵکوو قه‌یرانێکی
مرۆڤانه‌یی زه‌ق، سوک‌و ئاسان به‌نێو بێده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌ییدا خشکهیکرد.
تراجیدیایه‌ک بوو پشتئه‌ستوور به‌گشت ئه‌وجۆره که‌ره‌سته یاسایی‌و پابه‌ندێتییه‌ی
ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانیان بۆ ته‌خت کرد، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌و هۆیه راسته‌قینانه
بکۆڵینه‌وه که پاڵینا به‌ڕژێمی سه‌ددامه‌وه ئه‌وتاوانه‌ی ئه‌نجام بدات،و سووربێت
له‌سه‌ر ته‌واوکردنی قۆناغه‌کانی".
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر
به‌هانه‌ی سه‌ددام و عهرهبچییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی هاوبیری ئه‌وه‌بووبێت که
پرۆسه‌ی ئه‌نفال بۆ سزادانی که‌سانی یاخی بووه له‌یاساو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و،
فه‌یله‌سووفی یاساناس
(
KANT
)
له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: (( سزا ئه‌وه‌نییه بیکه‌نه هۆ بۆ وه‌دیهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی کۆمه‌ڵێک، گوایه بۆ پاراستنی کۆمه‌ڵ له‌تاوانکاری،
که‌سانیتری پێ تیرۆر بکه‌ن نه‌با ئه‌وانیش هه‌مان تاوان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵکو سزا
کارڕایێکێی پێویسته بۆ وه‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری
پوخت‌و دوور له‌گشت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌ت)).
به‌ڵام ئه‌و
دڕندانه
ویژدانی خۆیان وهلاوهنابوو تا ئه‌وئاسته‌ی کاره‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا بێ‌ویژدان
مانه‌وه شوورهییو شهرمهزاریو تارمایی قوربانییه‌کان هزری بۆگه‌نی ئه‌وانی
داگرت‌و گشت دیارده‌یه‌کی پیاوهتیو مه‌ردایه‌تیی لێداماڵین تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی
چیتر هه‌ست به‌پیاوه‌تی‌و مرۆڤبوونی خۆ نه‌که‌ن، بۆیه ته‌نی گشت یه‌کێکیان
هه‌روه‌ک بتێکی بۆش‌و به‌تاڵ مانه‌وه،و له‌و وشه‌یه به‌ولاوه له‌مێشکیاندا نه‌بوو
که به سه‌ربازه‌کانیان بڵێن ـ بکوژه، بڕۆ بکوژه!! ـ ئه‌وانیش بۆ دامرکانی
تینوێتی‌و هه‌ناسه‌ی ساردی خۆ به‌رچاویان لێڵ بوو له‌دیمه‌نی خوێنڕێژی به‌ولاوه
چی‌تریان نه‌ده‌بینی، بۆیه نێچیره‌کانیان به‌چه‌ند گوللـه‌یه‌ک دهکوشتو
له‌شه‌کانیان به‌سه‌ریه‌کدا له‌ناو یه‌ک چاڵ کۆده‌کرده‌وه تا بهشۆڤڵو
ماشینه‌کانی سپا داپۆشرێن. که منداڵێکی ساوایش بۆ مه‌مکی دایکی ده‌گه‌ڕا تاخمی
یاساوڵانی تایبه‌ت به‌گوللـه ناوده‌میان پڕ لهخوێنو مهرگو بێده‌نگی
هه‌تاهه‌تایی ده‌کرد، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبار بووبن، به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بوونایه ده‌بوون به کورد.
ئه‌وه‌بوو ئه‌نفال! ئه‌و ئه‌نفاله‌ی گشتلایهکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی گرته‌وه. وێڕای
تاوانی بێوچانو تاوانکاری سیستێماتیکی، لهچاڵنانو شیمیابارانو وێرانکردنی
نزیکه‌ی 5000 گوند‌و شارۆچکه، کاروانه‌کانی مرۆڤی سفیلی بێ چهکو بێ ده‌سه‌ڵات
ملی ڕێیان ده‌گرت بێ بۆڵه‌و به‌رگری، سووک‌و ئاسان ڕوویان له‌مه‌رگ ده‌کرد.
به‌وجۆره مرۆڤایه‌تی لهبێدهنگییهکی سه‌رسامدا، به‌کوشتنی هه‌زاران که‌س
لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری ته‌ڵخی بۆ مێژووی خۆی تۆمار کرد.
گه‌لاوێژ، حه‌سیبه، عومه‌ر، خوله... په‌یمان، له‌یلا، سروه... کاروان،
محه‌مه‌د، په‌خشان.. نێرگز‌و فه‌تاح و هه‌زارانی تر، گشت ئه‌وانه ناو‌و پیتن
ئاوێته‌بوون له‌نێو چاڵه‌کاندا، به‌هه‌مان چه‌شن ئێسک له‌گه‌ڵ ناوه‌کان
ئاوێته‌بوون. هه‌روه‌ها هاواری تێکه‌ڵ بهئێشو ئازار... توخم‌و ته‌مه‌ن...
بێده‌نگیی سامناک‌و شکۆی بهپۆستاڵ شێلراو تێکه‌ڵبوون به ئابڕووی داچۆڕاوی
پیاوکوژان به‌نێو درزه‌کانی ئه‌و زه‌وییانه‌ی پڕبوون لهتفو هاوارو ئاره‌قی
ناوچه‌وانیان. گۆڕی ئارام که‌وته چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی یه‌کێک ڕێیان به‌رێته‌سه‌ر،
یان بیاندۆزێته‌وه.
ئاشکرایه که
بانگه‌وازی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ له10/ 12/ 1948دا به‌وبۆنه‌یه‌وه ده‌رچوو
که زۆرجار تاوانی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی له‌مێژوودا دووپات ده‌بێته‌وه. ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه له 9/ 12/ 1948دا مۆرکراو له 12/ 1/ 1951دا کاریپێکرا. به‌ندی
شه‌ش له‌و ڕێکه‌وتننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه ڕوون‌و ئاشکرا له‌وه ده‌دوێت که،
ئه‌وانه‌ی تاوانبارن به به‌شداری له‌پاکتاوی به‌کۆمه‌ڵ، یان به‌جۆرێک له
کرده‌وه‌کانی وه‌ک ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نفال، پێویسته له‌و وڵاته‌ی تاوانه‌کان
تێیدا ڕوویداوه بدرێن به‌دادگای تایبه‌ت، یانیش دادگایه‌کی سزایی نێونه‌ته‌وه‌یی
تایبه‌ت.
ئه‌وه‌ی شایانی
ئاماژه‌یه،
ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵکوژی له‌ڕیزی تاوانی ڕامیاریی
دوورخستووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پرۆتۆکۆله نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سوورن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی نابێت بۆنه‌ی گۆڕین‌و وه‌رچه‌رخانی بارودۆخ باری به‌سه‌رچوونی تاوان
به‌رچاو بگیرێت بۆ تاوانه‌کانی کۆمهڵکوژیو تاوانی دژه‌مرۆڤ. بۆیه هه‌رکات
به‌ڵگه په‌یدابێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له‌وجۆره تاوانکارییانه،
ده‌بێت بکه‌ونه ژێر بار‌و پرۆسه‌ی لهدووگهڕانو گرتن‌و دادگایی،و سزا
بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که تاوانبار ده‌رده‌که‌ون. واته هیچ پاساوێک نییه
بۆ دادگایی نه‌کردن یان خۆشبوون له‌و تاوانکارانه‌ی به هه‌چ پله‌و ناونیشانێک
به‌شدارییان کردووه له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا.
بۆیه په‌نا به
ڕۆشنایی ئه‌و ئاماژانه‌ی له‌کۆڕی 61 هه‌مین دانیشتنه‌کانی دادگایی ئه‌نفالی
ته‌رخانکراو بۆ خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری داد له تاونبارکردنو سزای دیاریکراو بۆ عه‌لی
شیمیایی‌و ده‌ستوپێوه‌نه‌که‌ی سه‌ددام که‌خۆی لهوماوی دادگایی کردنه‌دا له‌سه‌ر
کێشه‌ی دوجه‌یل له‌سێداره درا، دادگای سزایی دوو که سه‌ر به‌دادگای سزایی عیراقی
باڵایه ڕۆژی
24/ 6/ 2007
به‌سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر موحه‌ممه‌د عرێبی مه‌جید الخهلیفهو ئاماده‌بوونی ته‌واوی
ئه‌ندامان گیرا. له به‌شی حه‌وتی بڕیاره‌کاندا، بڕگه‌ی چوار ده‌ڵێت:
به‌دادگای
لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌دادگای سزایی عیراقی باڵامان ڕاگه‌یاند که " به‌پێی ئه‌و
بڕیاره‌ی له 16/ 5/ 2007دا ده‌رچووه، کارڕایێکێی یاسایی بگرنه‌به‌ر سه‌باره‌ت
به‌وکه‌سانه‌ی ناویان له‌به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کانو ڕێڕه‌وی لێکۆڵینه‌وه‌و
دادگادا هاتوون. لیستی هاوپێج ئه‌وه‌یه که به‌ناوی ژماره/ 1 وه‌فیق عه‌جیل
ئه‌لسامه‌ڕائی دهستپێدهکاتو دوا ناو حه‌مه‌سه‌عید ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د
هارونییه، که‌ژماره‌ی 423 ـه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا زۆر له‌و تاوانبارانه، چی له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
عیراق، یان له‌هه‌رێمی کوردستاندا سه‌ربه‌ست ده‌ژین، یان ته‌نانه‌ت له‌ناو
ده‌سه‌ڵاته‌کانیشدا کاربه‌ده‌ستن، گوایه
به‌ره‌ی كوردستانی له‌پێش پرۆسه‌ی راپه‌رینی ئازاری ساڵی 1991دا بڕیاری لێبوردنی
گشتی ده‌رکردووه بۆ گشت ئه‌و كوردانه‌ی له‌داموده‌زگا ئه‌منیی و موخابهراتیو
سهربازییو فه‌وجه‌كانی جاش‌و خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه خاسسهكانی سه‌ر به‌رژێمی
به‌عس كاریانكردووه. به‌ڵام ئه‌وه زۆر ئاشکرایه که له‌یاسادا ماف دوو به‌شه،
به‌شی گشتی که ته‌نها بۆ ده‌ستووری وڵات هه‌یه لێیخۆشبێت، نه‌ک خواستیاری مافی
تایبه‌ت. وه‌کتر لایه‌نی دووهه‌می مافه که تایبه‌ته به خواستیاری مافی تایبه‌ت
که خۆدی هاووڵاتییه له‌وڵاتی یاساپارێزدا بۆ ده‌وڵه‌ت نییه له‌بری تاوان‌لێ‌کراو
لهتاوانکار خۆشبێتت.
لێره‌دا پێمانباشه به‌ناوی ئه‌م کۆڕهمانهوه نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی هه‌ردوو
ئه‌نجومه‌نی عیراقی فیدرال‌و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین بۆ به‌دواچوونی
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی خۆیان بڕیاری به‌جینۆساید ناسینیان داوه. دیاره ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه‌یش بچنه به‌ر دادگا، که‌سوکاری قوربانییان دڵئارامترو ڕاده‌ی
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی پترو چه‌سپاوتر ده‌بێت.
|